ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک
له مێژوو!
گێڕانه‌وه‌یه‌کی تازه‌ی رووداوه‌کانی هه‌فته‌ی دووه‌می ته‌مووزی
2000!
'شایه‌تحاڵێکی ناو رووداوه‌کان'

موحسین که‌ریم
به‌شی
سێیه‌م
پێش ئه‌وه‌ی بچمه سه‌ر ته‌واوکردنی زنجیره‌ی رواداوه‌کان ده‌مه‌وێ
بۆساتێک خوێنه‌ر چه‌ند رۆژێک به‌رمه‌وه دواوه! مه‌سه‌له‌یه‌ک که
بیرم چوو له‌سه‌ره‌تاوه ئاماژه‌ی پێبکه‌م ئه‌و نامه‌یه بوو که به
ئیمزای عوسمانی حاجی مارف جێگری سکرتێری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزب راسته‌وخۆ
ئاراسته‌ی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی کرابوو. له‌و نامه‌یه‌دا که به‌رواری
رۆژی 10/7/2000 ی له‌سه‌ره، ئاماده‌یی حیزب بۆ وتووێژ و چاره‌سه‌ری
ئاشتیانه‌ی ئه‌و کێشه‌یه‌ی یه‌کێتی دروستی کردبوو نیشان درابوو. به‌ڵام
دیاربوو که ئیراده‌ی شه‌ڕخوازی سه‌کردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی له‌وه
زیاتر بوو بیه‌وێ رێگای هێمنانه‌ی سیاسی بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی ئه‌و
کێشه‌یه هه‌ڵبژێرێ. بۆیه یه‌کێتی گوێ ی له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م
نامه‌یه خه‌واندو درێژه‌ی دا به پیلانگێریه‌که‌ی دژی حیزب.
به‌هه‌رحاڵ نه ئه‌و نامه‌یه‌و نه هه‌وڵه‌کانی دیکه‌مان بۆچاره‌سه‌ری
هێمنانه‌ی ئه‌و کێشه‌یه سوودێکی نه‌بوو بۆ هێنانه‌خواره‌وه‌ی یه‌کێتی
نیشتمانی له‌سه‌ر شاخی ملهوڕی و پیلانگێڕی دژی حیزب و کۆمۆنیزمی
کرێکاری.
هه‌روه‌کو پێشوتریش ئاماژه‌م پێ‌کرد کاتێک من له‌کۆمیته‌ی سلێمانی بووم
و ده‌وروبه‌ری سه‌عات 7:20 ی ئێواره‌ی 14ی مانگ گوێمان له ده‌ستڕێژی
فیشه‌ک بوو. من دواتر به ووردی ئاگاداری ئه‌وه‌بووم که به دوای ئه‌وه‌ی
باره‌گای کۆمیته‌ی رابه‌ری حیزبم به‌جێهێشتبوو چی گوزه‌رابوو.
هه‌ڵبه‌ت هه‌ر ئه‌وکاته‌ی که هاورێیان منیان گه‌یانده باره‌گای
کۆمیته‌ی سلێمانی و خۆیان گه‌ڕانه‌وه بۆ کۆمیته‌ی رابه‌ری، داوام
لێکردن که هه‌واڵی ئه‌و که‌مینه‌ی سه‌ر جاده‌ی کۆمیته‌ی سلێمانی و شه‌ره
نه‌فسیه‌که‌ی چه‌کداره‌کانی سه‌ربانی ماڵی چه‌تۆ حه‌وێزی له‌گه‌ڵ
هاورێیانی ئێمه‌دا بۆ هاوڕێیانی مه‌کته‌بی سیاسی باس بکه‌ن، تا ته‌سویرێکی
زه‌مینیتریان بده‌ینێ ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که حه‌تمه‌ن یه‌کێتی ده‌یه‌وێ
هه‌ر ئه‌ورۆژه په‌لامارمان بدات.
ئه‌وه‌بوو هاورێیانی مه‌کته‌بی سیاسی بڕیار ده‌ده‌ن که راسته‌وخۆ داوا
له نه‌وشیروان بکه‌ن بۆئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه کۆببنه‌وه‌و
به رێگاچاره‌یه‌کی سیاسی بگه‌ن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته که‌سێک ده‌نێرن بۆ
ماڵی نه‌وشیروان و په‌یامه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسی‌یان پێ راده‌گه‌یه‌نێ.
پاش ماوه‌یه‌ک نه‌وشیروان داواکه‌ی قبوڵ کردبوو. وه‌فدێک له رابه‌رایه‌تی
حیزبکه پێکهاتبوو له ئه‌مجه‌د غفور(عپمانی حاجی مارف) و تاهیر حه‌سه‌ن
و فوئاد ێادق ده‌وروبه‌ری سه‌عات 7ی ئێواره ده‌چن بۆ لای نه‌وشیروان
له ماڵه‌که‌ی خۆی. پاش ماوه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌وه رێک ده‌که‌ون که
باره‌گای کۆمیته‌ی رابه‌ری حیزب که به‌ته‌نیشت ماڵی نه‌وشیروانه‌وه
بوو له‌وێ نه‌مێنێ و بیبه‌ینه سه‌ر گرده‌که‌ی زه‌رگه‌ته که باره‌گای
رادیۆی حیزبی لێ‌بوو. باره‌گای کۆمیته‌ی سلێمانیش له‌جێگای خۆیدا
بمێنێته‌وه. بۆ مه‌سه‌له‌ی جێبه‌جێکردنی ئه‌م گواستنه‌وه‌یه‌ش ئه‌وان؛
واته یه‌کێتی هاوکاریی حیزب ده‌که‌ن!
به‌ڵام هێشتا هاورێیانی ئێمه ماڵی نه‌وشیروان جێناهێڵن که گوێیان له
ده‌ستڕێژی گولله ده‌بێت. له‌وکاته‌دا ئه‌مجه‌د غفور به نه‌وشیروان ده‌ڵێ
ئه‌وه چیتان کرد!؟ نه‌وشیروانیش ده‌ڵێ شه‌ڕه ئه‌وه‌شی تێدا ده‌بێت!
هاورێیانی ئێمه پێی ده‌ڵێن ئه‌ی ئێمه ئێستا رێک نه‌که‌وتین، خۆ شه‌رێک
رووی نه‌دابوو!؟ به‌هه‌رحاڵ له‌وکاته‌دا بۆ هێورکردنه‌وه‌ی هاوڕێیانی
ئێمه ده‌ڵێن که هیچ نیه هه‌ر 2-3 هاورێتان بریندارن!
کاتێکیش وه‌فده‌که‌ی ئێمه ماڵی نه‌وشیروان جێده‌هێڵن به‌ره‌و باره‌گای
رابه‌ری حیزب، هه‌ر که ده‌رگاکه‌ی ماڵی نه‌وشیروان جێ ده‌هێڵن ده‌درێنه
به‌ر ته‌قه به‌ڵام خۆشبه‌ختانه که‌سیان به‌رناکه‌ون! به‌ڵام به داخه‌وه
نزیکه‌ی 70-80 مه‌ترێک له خوار باره‌گای کۆمیته‌ی رابه‌ریه‌وه چوار
هاورێمان تیرۆر ده‌که‌ن و هاورێیه‌کی دیکه‌مان به ناوی ئومێد نیکبین
که خه‌ڵکی شاری سنه‌ی کوردستانی ئێران بوو، له سه‌ربانی باره‌گای سه‌رکردایه‌تی
به فیشه‌کی قه‌ناس به‌ده‌سته‌کانی یه‌کێتی گیان له‌ده‌ست ده‌دا.
روداوی کوشتنی ئه‌و چوار هاورێیه‌ی دیکه ئاوا ده‌بێ: چه‌کداره‌کانی
ئاسایش له به‌رده‌م کۆمپانیای که‌رکوک و سه‌ربانی کۆمپانیاکه که به‌رامبه‌ر
بینایه‌ی ئه‌منه سووره‌که بوو، که‌مینێک بۆ هاورێیانی ئێمه داده‌نێن.
کاتێک هاورێیانی ئێمه له‌ناو ئۆتۆمبیلێکی لاندکرۆزه‌ردا له گه‌ره‌کی
عه‌قاریه‌وه به‌ره‌و باره‌گای رابه‌ری حیزب سه‌رده‌که‌ون، وه ده‌بوایه
به‌و شوێنه‌دا تێپه‌ڕبن، له لایه‌ن چه‌کداره‌کانی ئاسایشی یه‌کێتییه‌وه
ده‌درێنه به‌ر رێژنه‌ی گولله و له‌سه‌ر بانی کۆمپانیاکه‌شه‌وه به
چه‌کی بی که‌ی سی ته‌قه‌یان لێده‌کرێ! هاورێیانی ئێمه 5 که‌س ده‌بن.
ته‌نها یه‌کێکیان به ناوی ئاواره مه‌جید به برینداری ده‌که‌وێته ده‌ستیان
که دواتر و دوای ماوه‌یه‌ک مانه‌وه له زیندانی ئاسایش ئازاد ده‌کرێ.
هاورێیان هاوکار محمد و هاوڕێ لگیف هه‌ر له‌وێدا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
هاورێ که‌ریم محمد مسته‌فا به‌هۆی سه‌ختی برینه‌که‌یه‌وه دوای ماوه‌یه‌کی
کورت گیان له‌ده‌ست ده‌دات. به‌ڵام هاورێ عبدلباسگ که شۆفێری
ئۆتۆمبیله‌که بوو کاتێک دێته ده‌ره‌وه‌و ده‌ستیش به‌رزده‌کاته‌وه ته‌قه‌ی
لێده‌که‌ن و ده‌یکوژن.
ئه‌م تاوانه درندانه‌یه‌ی یه‌کێتی به فه‌رمانده‌یی نه‌وشیروان مسته‌فا
به رۆژی رووناک و به‌به‌رچاوی خه‌ڵکی ترساوی گه‌ڕه‌کی عه‌قاری
سلێمانیه‌وه ئه‌نجامدرا! به‌ڵام نه‌وشیروان مسته‌فا که شاره‌زای
پیلانگێرێ و کوشتن و پاکتاوکردنی نه‌یارانی سیاسی حیزبه‌که‌ی بوو، وه
له‌وباره‌وه هه‌م جێگای متمانه‌و رێز‌و ستایشی تاڵه‌بانی بوو، بۆ ئه‌وه‌ی
هیچ ئاسه‌وارێک له تاوانه‌که‌یان به‌و شوێنه‌وه جێنه‌مێنێ، هه‌موو
پێداویستیه‌کی ئاماده‌کردبوو بۆ پاکردنه‌وه‌و شۆردنی شه‌قامه‌که و
دوورخستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌کان وه‌کو ئۆتۆمبیلی ئاگرکوژاندنه‌وه‌و فریاکه‌وتن!
هه‌روه‌کو کامێراشیان ئاماده‌کردبوو بۆ وێنه‌گرتنی ئه‌و کرده‌وه قێزه‌ونه‌یان
تا هه‌م له ئه‌رشیفی تاوانه‌کانی خۆیاندا بیپارێزن و هه‌م کۆپیه‌کیشی
ئاراسته‌ی ئه‌و لایه‌نانه بکه‌ن که داوایان لێکردبوون بۆ ئه‌نجامدانی
ئه‌و ئه‌رکه" نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و ئاینی"یه! هه‌روه‌کو دواتر ده‌رکه‌وت
که یه‌کێک له کۆپیه‌کانی ئه‌و وێنانه‌یان بۆ جمهوری کۆنه‌په‌رستی
تیرۆرپه‌روه‌ی ئیسلامیی ئێران ره‌وانه کردبوو تا دڵنیایان بکه‌ن له
به‌جێ گه‌یاندنی فه‌رمانه‌که‌یان! ئه‌وانیش له رۆژنامه‌ی (کیهان و
بهار)ی چاپی ئێرانه‌وه سوپاسی ئه‌و خۆشخزمه‌تیه‌یه‌ن کردن!
به‌مجۆره یه‌کێتی نیشتمانی ئێواره‌ی رۆژی 14/7/2000ی ته‌واوکرد. دوای
تێپه‌ڕبوونی 1-2 سه‌عات به‌سه‌ر ئه‌و تاوانه قێزه‌ونه‌یاندا، وه‌فدێکی
ئاسایش لوتبه‌رزانه ده‌چنه باره‌گای رابه‌ری حیزب و داوای ئه‌وه ده‌که‌ن
که "هه‌نگاوه‌کانی رێکه‌وتنه‌که"ی نێوان نه‌وشیروان و وه‌فدی حیزب
جێبه‌جێ بکه‌ن! به‌ڵام دیاره نه‌وشیروان دوای ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه
ئیتر خۆی به سه‌رکه‌وتوو ده‌زانی و خۆی پابه‌ند نه‌ده‌بینی به‌هیچ
شتێکه‌وه بێجگه له جێبه‌جێکردنی پیلانه بۆگه‌ن و ره‌زیله‌که‌ی بۆ
قه‌ده‌غه‌کردنی حیزب. بۆیه مه‌سه‌له‌ی گواستنه‌وه‌ی باره‌گای رابه‌ری
حیزب له گرده‌که‌ی علی ناجی ته‌نیشت ماڵه‌که‌ی خۆی بۆ گرده‌که‌ی زه‌رگه‌ته
که باره‌گای رادیۆی حیزبی لێ‌بوو گۆڕابوو به لیستکردنی ژماره‌ی چه‌که‌کانی
ناو باره‌گاکانی حیزب و ته‌سلیمکردنی به‌شێک له چه‌که‌کان و دانانی به
"ئه‌مانه‌ت!" لای ئه‌وان ، ته‌نها ده‌بوو چه‌ند چه‌کێک بۆ پارێزگاری ئه‌ندامانی
سه‌رکردایه‌تی حیزب و هه‌رسێ باره‌گاکه( واته باره‌گای رابه‌ری و
کۆمیته‌ی سلێمانی و رادیۆی سه‌راسه‌ری حیزب) لای خۆمان بمێنێته‌وه!
ئه‌مه له‌کاتێکدا هێشتا گه‌مارۆی باره‌گانی ئێمه به‌رده‌وامه و هێزه‌کانی
ئاسایشی یه‌کێتی له ده‌وری باره‌گای کۆمیته‌ی رابه‌ری حیزب و مه‌کته‌بی
سیاسی و کۆمیته‌ی سلێمانی حیزب نه کشابونه‌وه.
من ئه‌وشه‌وه له کۆمیته‌ی سلێمانی له‌گه‌ڵ هاورێیاندا مابومه‌وه و
هاوکاتیش گه‌مارۆ درابووین له‌لایه‌ن هێزه‌کانی یه‌کێتی و ئاسایشه‌که‌یه‌وه.
ئێمه هه‌رچاوه‌رێی ئه‌وه بووین که کاتێک په‌لامارمان بده‌ن و خۆمان
بۆ به‌گریکردن له‌خۆمان ئاماده‌کردبوو، هه‌روه‌کو رێگای پاشه‌کشه‌شمان
دیاری کردبوو. به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی که چه‌ند که‌سمان ده‌یتوانی ده‌ربچێت
یان نا، کاتێک ئه‌وان هه‌موو ده‌وروبه‌رو سه‌ربانه‌کانیشیان لێگرتبووین،
ئه‌وه که‌س نه‌یده‌توانی پێشبینیی بکات.
دره‌نگانێکی شه‌و هاوڕێ فوئاد ێادق هات و هه‌واڵی ئه‌و تاوانه‌ی یه‌کێتی
پێ راگه‌یاندم. به‌ڵام هێشتا دڵنیا نه‌بووین له‌وه‌ی که ئایا چه‌ند که‌سیان
کوژراون و چه‌ندیان سه‌لامه‌تن! هاوکاتیش ئاگاداری کردم که پاش که‌مێکی
دیکه سه‌رکه‌وتی کوبه، به‌رپرسی ئاسایشی سلێمانی یه‌کێتی دێت بۆ ئه‌وه‌ی
ژماره‌ی چه‌که‌کانی باره‌گای کۆمیته لیست بکات. من زۆر ناره‌حه‌ت بووم.
راستیه‌که‌ی من چاوه‌رێی ئه‌وه‌بووم ئه‌و هاورێیانه بێنه‌وه به
دوامدا نه‌ک هه‌واڵی تیرۆرکردنیان ببیستم! بێجگه له‌وه‌ی که چه‌ند سه‌عاتێک
له‌وه‌پێش له‌گه‌ڵ مندابوون و به‌گیان پارێزگاری‌یان لێده‌کردم. چاوم به‌رایی
نه‌هێنا سه‌رکه‌وتی کوبه‌و باقی تیرۆریسته‌کانی هاورێی ببینم، بۆیه
داوام له یه‌کێک له هاورێیانی دیکه کرد که لیستی چه‌که‌کانی ته‌سلیم
بکه‌ن.
رۆژی دواتر، واته 15ی مانگ، من هه‌ر له‌کۆمیته‌ی سلێمانی مابوومه‌وه.
هاوڕێ تایه‌ر حه‌سه‌ن و چه‌ند هاوڕێیه‌کی دیکه هاتن بۆ کۆمیته‌ی
سلێمانی. که‌سوکاری هاوڕێ (هاوڕێ لگیف) که گومانیان هه‌بوو هاوڕێ
شتێکی به‌سه‌ر هاتبێ، هاتبوون بۆ کۆمیته و چاوه‌ڕێی هه‌واڵێکیان ده‌کرد.
چه‌ند سه‌خت بوو که به‌وشێوه‌یه ئه‌وانمان ده‌بینی! نه‌شمان ده‌توانی
ئه‌و هه‌واڵه سه‌خته‌یان پێبده‌ین. ناخی خۆمان ده‌خوارده‌وه. هه‌ر ئه‌وکاتانه
بوو که هه‌واڵی داگیرکردنی (سنه‌ته‌ری به‌رگری له مافه‌کانی مناڵان)
یان له لایه‌ن چه‌کبه‌ده‌سته‌کانی ئاسایشی یه‌کێتیه‌وه پێ راگه‌یاندین.
چه‌ند مناڵێکی بێسه‌رپه‌رشت که لای سه‌نته‌ر ده‌پارێزران، به شه‌ق
ولێدان ده‌رکرابونه ده‌ره‌وه‌و یه‌کێکیان خۆی گه‌یاندبوه باره‌گای
کۆمیته! ده‌وری نیوه‌ڕۆی 15ی مانگ من و تایه‌ر و چه‌ند هاورێیه‌کی
گروپی پارێزگاری رابه‌ری چووین بۆ باره‌گای رادیۆ له گرده‌که‌ی زه‌رگه‌ته.
شه‌وی 15/16 ئێمه باره‌گای رادیۆشمان جێهێشت و چوینه ماڵی یه‌کێک له
دۆسته‌کانی حیزب. به‌شێک له هاورێیانی رابه‌ری هه‌ر له باره‌گای رابه‌ری
مابوونه‌وه. هه‌رچه‌نده که گه‌مارۆی سه‌ر باره‌گاکان هه‌ڵنه‌گیرابوو،
به‌ڵام رێگای هاتوچۆمان کرابۆوه. هه‌ندێ هاورێ و دۆستی حیزب و که‌سوکاری
هاورێیانمان بۆ ئاگاداربوون له وه‌زعی حیزب و زانینی هه‌واڵی حیزب سه‌ردانی
باره‌گای کۆمیته‌ی سلێمانی و رابه‌رییان ده‌کرد.
سه‌رله‌به‌یانی 16/7، ئاگاداریان کردین که وه‌زاره‌تی ناوخۆ داوای
کردوه وه‌فدێکی رابه‌ری ئێمه سه‌ردانی وه‌زاره‌ت بکات. ئه‌وکات مسته‌فای
سه‌ید قادر وه‌زیری ناوخۆی یه‌کێتی بوو. دکتۆر خه‌سره‌و گوڵ محمدیش به‌رپرسی
ئاسایشی گشتی بوو، ئه‌م دوو که‌سه ده‌وری سه‌ره‌کییان بینی له‌گه‌ڵ نه‌وشیرواندا
له ئه‌نجامدانی ئه‌م تاوانه قێزه‌ون و ترسنۆکانه‌یه‌دا!
هه‌رچه‌ند من پێم باش نه‌بوو که وه‌فدی ئێمه بچێت بۆ وه‌زاره‌تی
ناوخۆ، چونکه ئه‌وان بێجگه له‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامیان دابوو هیچ
رێزێکیان بۆ قسه‌کانی خۆشیان دانه‌ده‌ناو هه‌موو ئه‌و رێکه‌وتن و قسانه‌یان
ده‌خسته ژێر پێ که له‌گه‌ڵ وه‌فده‌کانی ئێمه‌دا کردبونیان، به‌ڵام به
داخه‌وه مه‌کته‌بی سیاسی بڕیاری دا که وه‌فدی ئێمه بچێت بۆ وه‌زاره‌تی
ناوخۆ بۆ تاووتوێ کردنی ته‌واکردنی باری عه‌مه‌لی گواستنه‌وه‌ی باره‌گاکان
و رێکه‌وتن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ته‌واوکردنی ئه‌و کێشه‌یه.
وه‌فدی ئێمه پێکهاتبوو له هاورێیان تایه‌ر حه‌سه‌ن، سامان کریم و
فوئاد ێادق که بڕیار بوو له‌گه‌ڵ وه‌زیری ناوخۆ کۆببنه‌وه. کاتێک وه‌فده‌که‌ی
ئێمه ده‌گه‌نه وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ده‌یانبه‌ن بۆ شوێنی دیاریکراو، به‌ڵام
هه‌ڵسوکه‌وتی مسته‌فای سه‌ید قادر و خه‌سره‌و گوڵ محمد ئاسایی نابێت و
بۆ ماوه‌یه‌ک دێن و ده‌چن بێئه‌وه‌ی که له‌گه‌ڵیان دابنیشن. له‌و کاته‌دا
دیاره چه‌کداره‌کانی ئاسایش په‌لاماری هاورێیانی پارێزگاری هاوڕێیانی
رابه‌ریی ئێمه ده‌ده‌ن و به شێوه‌یه‌کی وه‌حشیانه هه‌وڵی چه‌ک
کردنیان ده‌ده‌ن. پاش ئه‌وه‌ی ئه‌وان چه‌ک ده‌که‌ن ئینجا جه‌نابی وه‌زیر
به ئه‌ندامانی وه‌فده‌که‌ی ئێمه ده‌ڵێ: "ئێوه لای ئێمه میوانن!" و
به‌وشێوه‌یه یه‌کێتی شێوازێکی نوێی هێنایه کایه‌وه له په‌یوه‌ندی
گفتوگۆی نێوان ئه‌حزاب، ئه‌ویش به بارمته گرتنی وه‌فدی حیزب بوو!
نه‌ک هه‌ر به‌بارمته‌گرتنی وه‌فدی رابه‌ری حیزب ، به‌ڵکو یه‌کێتی
نیشتمانی به فه‌رمانده‌یی مه‌یدانی نه‌وشیروان، پاش تیرۆرکردنی
هاورێیانی ئێمه ده‌ستیان به‌سه‌ر ته‌رمه‌کانیشیاندا گرت. ته‌نانه‌ت ته‌رمی
هاورێ ئومێد نیکبین که له‌ناو باره‌گای سه‌رکردایه‌تی حیزب‌دا گیانی له‌ده‌ستدابوو
وه به‌ناوی گه‌یاندنی بۆ (گب عدلی) وه‌ریان گرتبوو، له‌گه‌ڵ ته‌رمی ئه‌و
هاورێ یانه‌دا که له‌ناو لاندکرۆزه‌ره‌که‌دا تیرۆریان کردبوون، ده‌ست
به‌سه‌ردا ده‌گرن و نایده‌نه‌وه به حیزب و به که‌سوکاریان.
وه‌زیری ناوخۆ و به‌رپرسی ئاسایش به وه‌فده‌که‌ی ئێمه ده‌ڵێن که
ئێوه کاتێک ئازاد ده‌بن که هه‌موو باره‌گاو چه‌کدارو رابه‌ری و کارمه‌ندانی
ناو باره‌گاو کۆمیته‌کانتان له سلێمانیدا نه‌مێنن! ده‌مه‌و ئێواره
فوئاد ێادق هات بۆ لای ئێمه‌و له داواکه‌ی یه‌کێتی ئاگاداری کردین. ئه‌ویشیان
ته‌نها بۆ گه‌یاندنی ئه‌و په‌یامه به رابه‌ی حیزب ئازادکردبوو. ئه‌وه‌بوو
مه‌کته‌بی سیاسی بڕیاری دا که سه‌لامه‌تی گیان هاوڕێیانی رابه‌ری حیزب
له باره‌گاو بنکه‌کانی حیزب گرنگتره‌و هه‌ر به فوئاددا جوابمان بۆ
ناردنه‌وه که ئێمه داواکه‌یان قبوڵ ده‌که‌ین به‌و مه‌رجه‌ی ئه‌و
هاوڕێیانه ئازاد بکه‌ن. ئه‌وه‌بوو هه‌ر ئه‌و شه‌وه ئه‌ندامانی وه‌فده‌که‌ی
ئێمه ئازاد کران. به‌ڵام هه‌ر له‌وکاته‌دا که ئه‌و هاوڕێیانه ده‌ستبه‌سه‌ر
کرابوون، هێزه‌کانی ئاسایشی یه‌کێتی په‌لاماری باره‌گای کۆمیته‌ی رابه‌ری
و کۆمیته‌ی سلێمانی حیزب ده‌ده‌ن و ئه‌و چه‌ند هاورێیه‌ی که بۆ
پارێزگاریی باره‌گاکان مابونه‌وه دیل ده‌که‌ن و باره‌گاکانیش تاڵان ده‌که‌ن.
هاوکات یه‌کێتی ترسی له توڕه‌یی هاورێیان و دۆستانی حیزب و که‌سوکاری
هاوڕێیانی گیان به‌ختکردوو هه‌بوو، له‌ولاشه‌وه ئه‌م تاوانه‌ی له‌لایه‌ن
خه‌ڵکی ئازادیخوازی سلێمانی به تایبه‌تی وکوردستان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی
جێگای نه‌فره‌ت و بێزلێکردنه‌وه بوو. بۆیه سه‌رباری ده‌ست به‌سه‌راگرتنی
ته‌رمی هاورێیان له‌ترسی ئه‌وه‌ی که مه‌راسیمی ناشتنیان نه‌کرێته
بۆنه‌یه‌کی ئیدانه کردن و ریسواکردنی یه‌کێتی، هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌شیان
کرد که ئه‌گه‌ر هه‌ر خۆپیشاندانێک له‌لایه‌ن ئێمه‌وه به‌وبۆنه‌وه
ساز بکرێ وه‌کو مه‌راسیمی ناشتنی ته‌رمی عوسمانی قاله منه‌وه‌ری
لێده‌که‌ن. ئه‌وه‌بوو له‌و مه‌راسیمه‌دا یه‌کێتی ته‌قه‌ی له خه‌ڵک
کرد‌و 13 که‌سی له‌و خه‌ڵکه کوشت که به‌شداربون له مه‌راسیمی ناشتنی
ناوبراودا!
ئه‌وه‌بوو ته‌نها 2 رۆژیان دانا بۆ چۆڵکردنی باره‌گای رادیۆ، چونکه
باره‌گای رابه‌ری و کۆمیته‌ی سلێمانی داگیرکرابوون و تاڵان کرابوون.
هه‌روه‌ها خه‌سره‌و گوڵ محمد ی به‌رپرسی ئاسایشی گشتی یه‌کێتی جوابی
ناردبوو که نابێ هه‌ریه‌که له تایه‌ر حه‌سه‌ن و ناسک ئه‌حمه‌د و
محسن کریم له سلێمانیدا بمێنن. داواکه‌یان ئه‌وه‌بوو که ده‌بێت
ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ باره‌گاو کادرو کارمه‌نده‌کانی باره‌گاکانی حیزب‌دا شار
به‌جێ بێڵین! ئه‌مه له‌کاتێکدابوو که زیاتر له 120 کادرو کارمه‌ندی
باره‌گاکانی حیزب و دۆستی حیزب که له رۆژانی 13 و14ی مانگه‌وه
ده‌ستگیرکرابوون له ناو زیندانی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستبه‌سه‌رکرابوون.
دوای چه‌ند رۆژ له داخستنی هه‌موو باره‌گاکانی حیزب و نه‌مانی
هه‌ڵسوڕانی عه‌له‌نی حیزب له ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی ئینجا
ئازادکران!
یه‌کێتی نیشتمانی هه‌ر به داخستنی باره‌گاکانی حیزب و سه‌نته‌ری
پارێزگاری له مناڵانه‌وه نه‌وه‌ستا به‌ڵکو له رۆژی 21/7دا په‌لاماری
باره‌گای رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تان ده‌ده‌ن و داگیری ده‌که‌ن و
که‌لوپه‌له‌کانی تاڵان ده‌که‌ن و ئه‌و ئافره‌تانه‌شی که له ترسی
مه‌رگ په‌نایان به رێکخراو بردبوو له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌کانی باره‌گای
رێکخراوی سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تان ده‌ستگیر ده‌که‌ن و ئه‌وانیش ره‌وانه‌ی
زیندانه‌کانی ئاسایش ده‌که‌ن. پاشان په‌سه‌وانه‌کانی باره‌گاکه
له‌گه‌ڵ باقی هاورێیانی ده‌ستبه‌سه‌ردا ئازاد ده‌که‌ن. ئه‌و ژنانه‌ش
که له‌وێ بوون له ئاسایشه‌وه ده‌گوازنه‌وه بۆ رێکخراوێکی ژنانی
سه‌ر به‌یه‌کێتی و چه‌ند رۆژ تێنه‌په‌ڕی که یه‌کێک له‌و ژنانه با
ناوی نه‌سرین عزیز له‌لایه‌ن که‌سوکاریه‌وه دۆزرایه‌وه‌و تیرۆر کرا!
به‌مجۆره نه‌وشیروان پیلانی قێزه‌ونی یه‌کێتیی له دژی حیزبی
کۆمۆنیستی کرێکاری تا دوائاکامه‌کانی گه‌یاند! واته قاچاخکردنی حیزب
له ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی، ئه‌وه‌ی که پێشتر نه‌یانتوانی
له‌رێگای دادگاوه ئه‌نجامی بده‌ن! یه‌کێتی نه‌یتوانی ئه‌وه‌ی که
ده‌یوسیت به به‌ردێک دوو چۆله‌که بکوژێ، به‌ئاکام بگه‌یه‌نێت؛ واته
هه‌م حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی قه‌ده‌غه بکات وهه‌م روخساری
دیموکراتیکی خۆشی دره‌وشاوه بکات! ته‌نها یه‌ک چۆله‌که‌ی بۆ کوژرا
به‌ڵام به‌نرخی ره‌شبوونی روخساری ته‌نانه‌ت لای دۆسته‌کانی خۆشی!
ته‌مووزی 2009
|