ئاغا و بهگ و شێخ و کوێخا
دهژین، ههژارانیش فهرامۆش.

حەمەى ئەحمەد رەسوڵ
ئەوەى زۆر بەلامەوە سەیرە ئەوەیە کە ساڵانێکى زۆرەو لەدواى راپەڕینەوە،
ناوهێنانى چەمکى چینى هەژارانو مەینەتى ئەم چینە گرنگەى کۆمەڵگا، زۆر
کەمتر لە جاران دێتە گوێمان و وەکو بڵێى هەر باوى نەماوەو هەژارى بە
نەنگى و شوورەیی ناوزەد دەکرێ.. نە لە میدیاکان و نە لە مزگەوتەکاندا
لایەکى مرۆڤدۆستانە و دڵسۆزانە لەم چینە زۆرینەیەى کۆمەڵگا
نەدراوەتەوە..
تەنانەت دەسەڵات و حیزبە گەورەکانیش دواى کەوتنى کەریم قاسم، ناوهێنانى
هەژار و مرۆڤى نەداریان لەبیرکردوەو بەرژەوەندى ئەوان لەگەڵ چینى
زەنگینى کوردستاندا گرێدراوەو پشتیان بە ئاغا و بەگ و دەرەبەگ وشێخ و
سەرۆک خێڵ ودەوڵەمەندە وردە بۆرژواکان بەستووە.. کە پێویستبوو لە
کۆمەڵگاکەماندا کە ئیسلامییە، دۆخى چاکەخوازىء خێرخوازىء مرۆڤدۆستى
لەبرەودابوایەو یەکسانىء برایەتىء هاریکارىو دادپەروەریى کۆمەڵایەتىء
سەروەریی یاسا لەوپەڕى سەرفرازیدا بوایە: کە لەهەر گەڕەکێکدا (حاتەم
تەى یان پیاوانى چاکەخوازء بەخشندەى لەشێوەى کەریمى عەلەکەء عەلى
کەمالء رۆبن هودء سەعالیک)ء چەندەها پیاوى خێرخواز، هەروەها دیوەخانى
گەورەى مزگەوتء کڵێساکان (لەشێوەى کاریتاس وخاچی سوور) بۆ هەژارء
برسییەکان: دەرگاکانیان واڵا بکردایەتەوە.. هەر هیچ نەبوایە ساڵانە
جارێک، وەکو بۆنەیەکى ئیسلامى و مرۆڤدۆستانەى لێبهاتایەء دیاردەى
برسێتىء بێکارىء هەژارى کە ئەمساڵ رێژەیان لەوپەڕدایەءیەک ملیۆن
هەژاریی ژێر هێڵی هەژارى لە کوردستاندا سەریانهەڵداوە.
بەداخەوە هەمان سیاسەت و بەرنامە لاى ئەم دوو حیزبە دەسەڵاتدارەش
بەرجەستەیەو هەژدەساڵەو (پێشتریش لەشاخ) هەر ئاغاو بەگ وشێخ و سەرۆک
خێڵ سوودمەند بوون و پشکى شێریان بەرکەوتووەو هەژاریش چاویان زەقەى
هاتووە.. ئەو توێژە دەوڵەمەندەش هەرگیز بیرى لاى چینى هەژار نەبووە لە
هەموو سەردەم و دەوروزەمانێکیشدا سوودمەندبون، بەڵام هەژار هەمیشە پشکى
شێریان هەبووە لە بەخشینى شەهیدو ئەنفال و زیندانى و بریندارو شەڕو
قوربانیدا.. ئەوانیش ئەمڕۆ فەرامۆشکراون و بێ پلەوپایەو بێ
پشتوپەنان..هەژارى کورد ملیۆنانن، کرێچى وبێکارو نەخوێندەوارو نەخۆش و
دەردەدارو بێهیوان بە نیشتمان و تووڕەن لە ژیان و بێزارن لە دەسەڵات..
تەنانەت ئەو مووچەیەى رۆژى سەدانجار بەمەکرەمە باسدەکرێتەوە، بۆ
هەژاران نییە..بۆ چینى دەوڵەمەندى نزیک بە حەجەکەیە، بۆ کەسوکارى
بەرپرس و وەزیرو بەڕێوەبەرەکانە.. کە دەرئەنجامەکەى گرانیى نرخی بازاڕو
بارگرانیى بەسەر بودجەوەو هەڵاوسانى ئابووریەو کەسی هەژار باجەکەى
دەداتەوە، لەولاشەوە توێژێک لە مووچەخۆرى بەرهەمنەهێن دەستەبەر دەبن.
شایانى وتنە کە دەسەڵات کەرتى کشتوکاڵ و پیشەسازى و توێژى مامۆستاو
کارمەندیشى وەکو چینى هەژار فەرامۆشکردوە..وەلى ئاکامەکانى ئەم
فەرامۆشکردنە بۆ ئایندەى کۆمەڵگاى کوردى کارەساتن، چونکە ڕێژەى تاوان و
دزى و تەڵاق و نەخوێندەوارى و نەخۆشی و پیسى و توندوتیژى و لەشفرۆشی و
سواڵکردن و کرێچێتىو بێزارى و ڕق هەڵگرتن و بێڕێزى لە یاساو لە نیشتمان
تۆران دەگاتە ئاسمان و عەرشی عەزیم..!
بەمەش تاکى هەژار دوچارى حیرمان و بێبەشبوون بووە لە سامانى وڵاتەکەى
کە بە هەقى مەشروعى خۆى دەزانێ (بۆیە لە هەموو جێیەکدا باسیدەکات)لە
ئاکامدا، دڵسۆزى بۆ کارو کاسبیەکەى خۆشی نەماوە بۆیە کێرڤى ویژدان و
ئەخلاق و بیروباوەڕ متمانەو بڕوابەخۆبوون، لە نزمبوونەوەدایە..
پێویستە دەسەڵات و حکومەت وئاغا وبەگ و شێخەکانى دەوروبەریان، بیر
لەهەژاران بکەنەوە.. پێویستە چێژى ئازارى برسێتىء تینوێتى هەژارء
برسییەکان بەکردارەکى هەست پێبکەنء دەستى هاریکارییان بۆ درێژبکەنء
بەبراى هاوتاى خۆیانیان بزانن.. ئەفسووس لەم کوردستانە زەنگینەدا، نە
مەسئولء بەرپرسء نە دەوڵەمەندء نە پیاوانى ئایینى هیچیان بەخشندە نین..
چونکە هیچکامیان تاقە یەک هەژار تێر ناکەنء تاقە یەک پەرداخ بەسەر هیچ
تینویەک و هەتیوێکدا نابەخشنەوە.
دروستکردنى هەژارى بەو رادەیەو فەرامۆشکردنیان: ئاکامێکى نێگەتیڤى و
تراژیدى دەبێت و چەندان سەدە بڕدەکات.. چارەسەرەکەى ئاسانترین شتێکە بۆ
حکومەت ئەگەر بیەوێت کاری بۆبکات.. زیندوکردنەوەى کەرتى کشتوکاڵ و
کردنەوەى کارگەکان و مووچە نەدان بە لەشکرێک کارمەند کە لە ماڵەوە
دانیشتون، بەدادوەرى دابەشکردنى بودجەو داهاتى کوردستان بەسەر
دانیشتواندا بە یەکسانى، میکانیزمن و فاکتەرن بۆ کەمکردنەوەى ڕێژەى
هەژارى هەروەها نیشتەجێکردنى هەژاران لەلایەن حکومەتەوە (نەک کۆمپانیا
خوانەناسەکانەوە) دەتوانێت کارەساتى هەژارى و بێکارى چارەسەر بکات و
گلەیى و گازندەى خەڵکانیش کەمتر بکاتەوە.
لە کۆتاییدا پێویستە ئەو سەرنجە بدەم کە هەر وشەى هەژار لە عێراقى
زەنگین بە نەوت و کانزاکان کفرێکى چاو زیتى بێوێنەیە!
|