ئاخاوتن به زمانی كوردی
له‌ناو په‌رله‌مانی توركیا.
هۆشیار
مه‌لائه‌وره‌حمان
نوێنه‌ری
شاری وان و ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی (dtp)
ده‌ته‌په (ئۆزداڵ
ئوێچه‌ر) به‌ته‌مایه هه‌ڵوێسته‌كه‌ی
(له‌یلا زانا٭) سه‌باره‌ت به‌به‌كارهێنانی
زمانی كوردی له‌په‌رله‌مانی توركیا دوباره بكاته‌وه، به‌وه‌ی ده‌ڵێ
بۆ سه‌رۆك كۆماری ئیسرائیل (شیمۆن پێرس)
به‌زمانی گه‌له‌كه‌ی خۆی له‌و په‌ڕله‌مانه‌دا قسه‌بكات كه من تێیدا
نوێنه‌رو ئه‌ندامم؟ ئه‌ی بۆ من بۆم نه‌بێ وه‌ك نوێنه‌ری هه‌ڵبژێرداوی
نه‌ته‌وه‌كه‌م به‌زمانی زگماكی دایكم لێدوان بده‌م به‌گوێی
هاونیشتیمانیه‌كانمدا و بدوێم. هه‌ر بۆیه له‌ئێسته به‌دواوه به‌نیازم
له كورسیه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی په‌رله‌مانه‌وه به‌كوردی بدوێم ئه‌وه‌ی
له زمانه‌كه‌م تێناگات بۆی هه‌یه وه‌رگێڕێك (مترجم)
بۆ خۆی ته‌رخان بكات.ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئوێچه‌ر له‌و كاته‌دایه كه له
توركیادا كه‌شێكی رۆمانسی شه‌ڕباڵی كێشاوه به‌سه‌ر ووڵاته‌كه‌دا دژی
كورد، له ڕووداوه‌كه‌ی (داغڵیجه) به‌دوواوه شه‌ڕێك له‌سه‌ر دوو ئاست
دژی كورد به‌رپا كراوه جگه له‌وه‌ی سوپای تورك هه‌موو نۆرمه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كانی
شكاندووه و به‌نوێترین چه‌كی مۆدێرن په‌لاماری هێزه رزگاری خوازه‌كانی
كوردستانی باكوری داوه وله‌و لاشه‌وه پارته ره‌گه‌زپه‌رسته‌كانی
تورك كۆمه‌ڵگای توركیان به‌رداوه‌ته گیان ئه‌و كوردانه‌ی كه نیشته‌جێی
شاره توركه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌و ئه‌سته‌نبوڵن به‌تابه‌تی لاوه‌توركه‌كان
سه‌ر به‌پارتی مه‌هه‌په كه ئه‌وان ڕاسته‌وخۆ خۆیان به‌لێپرسراوی تورك
ده‌زانن،له‌لایه‌كی تره‌وه داهێنه‌رانی (تێزی شه‌ڕی ئابووری دژی كورد)
هه‌رسیاسه‌تمه‌دارانی مه‌هه‌په‌ی وه‌ك و (ئۆكتای
ڤوراڵ) ه كه‌ده‌ڵێ نابێ هاونیشتیمانی تورك نابێ له به‌قاڵی
كورد پێویستیه‌كانی ناوماڵ بكڕێی ونابێ له چێشخانه‌ی كوردی نانی ده‌ستی
چێشت لێنه‌ری كورد بخوات وگوێ له‌مۆسیقای كوردی بگرێت چوكه ئه‌مه
وه‌ك ئه‌وه وایه پاره‌كه‌ی بكاته قاسه‌كه‌ی (pkk
)په‌كه‌كه
وه. زێزه‌كه كه‌له‌م ماوه‌دا له گۆڤاری (sol
dergisi
بڵاوكرایه‌وه: ده‌ڵێ ده‌بێ هاونیشتیمانی تورك له ڕێگه‌ی فشاری
ئابووریشه‌وه دژی كورد بجه‌نگن و وه‌ك شێوه‌یه‌كی خه‌بات ڕچاوی بكات
له ئێسته به‌دواوه،ئه‌و ئه‌مبارگۆیه‌ی سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش هه‌رسه‌ر
به‌م تێزه ئابووریه‌وه ده‌نێته وه .
_____________________________________________________________________
تێبینی:
له تۆڵه‌ی ٨سه‌ربازه دیله‌كه( كه تائێستا چاره‌نوسیان نادیاره)و
٣٦سه‌ربازه كوژراوه‌كه‌ی سه‌ربازگه‌ی داغلیجه كورد له شارانه‌ی كه
كه‌مایه‌تیان پێكده‌هێنا كه‌وتنه به‌ر شاڵاوی توركه بۆزه‌كان
گه‌وره‌ترین زیانی ماڵی به‌كورد گه‌یه‌نرا كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌وڵه‌تیش
ئاماده نیه قه‌ره‌بوویان بۆ بكاته‌وه.
٭
جگه له له‌یلا زانای نوێنه‌ری هێزه دیمۆكرات خوازه‌كانی كوردستانی
باكور مه‌هدی زاناش چه‌ندین ساڵ له‌سه‌ر لێدوان به‌زمانی كوردی زیندانی
كراوه چونكه دوای كیمیابارانه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه كه ئه‌و كاته
سه‌رۆكی شاره‌وانی دیابه‌كر بوو له زینداندا بریاری دا كه ئیتر هه‌ر
به‌زمانی كوردی بدوێ ئه‌وه‌ی لێشی تێناگا با بڕوات وه‌رگێڕێك بهێنێ.
|