ئاغای ڕه‌حمانی حسینزاده و ره‌گی دوژمنایه‌تی په‌نا ملی!
ئه‌یوب ره‌حمانی
هه‌ر وا که وه‌ک هه‌میشه بۆ خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵ یا خۆ نوسراوه‌ێکی باش به ناو ماڵپه‌ڕه کوردیه‌کاندا ده‌گه‌ڕام، له ماڵپه‌ڕی ڕێنێسانسدا چاوم به نوسراوه‌ێکی ڕه‌حمانی حسینزاده (ڕه‌حمان یه‌ک شه‌وه) که‌وت به ناوی "کۆماڕی مه‌هاباد په‌یوه‌ندی به خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی کوردستانه‌وه نیه"!
له به‌ر ئه‌وه‌ی که جه‌نابی ڕه‌حمان حیکمه‌تیست به هۆی زۆر نوسراوه‌ی دیکه‌یه‌وه و هه‌روه‌ها ئاشبه‌تاڵه‌که‌ی ئاخره‌کانی هه‌شتاکانیان له ناو کۆمه‌ڵه‌دا و ئه‌و هه‌مو زه‌ربانه که کاتی خۆی له بزاڤی شۆڕشگێڕانه‌ی چه‌پ و ڕاستی کۆمه‌ڵگا‌ی کوردستانیان دا و دارایی و حیساباتی کۆمه‌ڵه‌یان به ناوی ده‌فته‌ر سیاسی حکای ئه‌و کاته‌وه له ئوروپا کرد به ناوی خۆیان و به به‌شێک له‌و داراییه، حیزبێکی ئینتێڕنێتییان پێ دروست کرد و به هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندییان له لاێک و نوێ بونی ئینتێڕنێت له لاێکی تره‌وه، بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک چالاکترین ڕێکخراوی سیاسی ئینتێڕنێتی ئوپوزیسیونی ئێڕانی بون و ته‌نانه‌ت ئه‌مان بۆ زۆر چه‌پی دانیشتوی ئه‌وکات، له بوڕسدا بون و وه‌ک مۆده‌یان لێ هاتبو، ده‌ناسم!
ده‌زانم که ئاقا ڕه‌حمان ڕه‌گێکی دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی کوردی له په‌نا مل دایه که زو زو هانی ده‌دات بۆ دوژمنایه‌تی و دژایه‌تی کورده‌کان. ئاقا ڕه‌حمان پێویسته که دژ بێت، ئیتر چۆن دژ بێت گرنگ نیه، به‌س ئه‌و ده‌بێت دژ بێت و هه‌وڵ بدات که ئه‌و مێژویی کوردیه‌یه‌ی که تا ئێستا نه‌توانراوه به ده‌ستی داگیر که‌رانی کوردستان وه‌ک هه‌مو لاپه‌ڕه ونبوه‌کانی دیکه‌یان، ون ببێت، ئه‌م له ناوی به‌رێت یا خۆ به لاڕێیدا ببات! ئه‌و ئاقایه پێویسته که وه‌ک چه‌ند هه‌واڵێکی دیکه‌ی خۆی به گشتی دژی هه‌مو شتێک بن که بۆن و به‌رامه‌ی کوردی لێوه دێت و به تایبه‌تیش دژی ئه‌م وشانه بێت، "کورد، کوردستان، کوردی، نیسکێنه، ماشێنه و ترخێنه، که‌واپانتۆڵ، جامانه و دۆڵمه و هتد!!
ناوبراوان پێیان وایه که ئه‌گه‌ر ئه‌م دژایه‌تییه‌یان برده سه‌ره‌وه، ئه‌وا ئیتر ئینتێرناسیونالیزم له جیهاندا سه‌رکه‌وتووه و ڕۆحی مارکس‌یش هه‌ناسه‌ێکی ئاسوده‌ی کێشاوه و له گۆڕه‌که‌یدا ده‌ڵێت ئۆخه‌ی کومونیزم پییاده بو و تێزه‌کانی منیش سه‌رکه‌وت!!
ئه‌گه‌ر ئێمه به‌س چاو له سه‌ردێڕی نوسراوه‌که‌ی ئه‌و جه‌نابه بکه‌ین چه‌ندین دژایه‌تی تێدا ده‌دۆزینه‌وه، هه‌ر بۆیه‌شه که من به‌س له سه‌ر سه‌ردێڕه‌که‌ی ده‌نوسم و ئیتر باقی بابه‌ته‌که‌ی تاو توێ ناکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی که هه‌م وڵامێکی وه‌رگرتبێته‌وه و هه‌م چه‌ند ڕونکردنه‌وه‌ێکیش به خوێنه‌ران درابێت!
دیاره ئه‌وه‌ش بڵێم که وشه‌ی کاک بۆ ئه‌و به‌ڕێزه به کار ناهێنم چون ئه‌و زۆرتر ئاقایه تا کاک بێت! هه‌روه‌ها نوسراوه‌که‌ی ئاقا ڕه‌حمان به زمانی فارسی نوسراوه و ده‌بو منیش ئه‌مه‌م به فارسی نوسیبایه، به‌ڵام هه‌م به هۆی ئه‌وه‌ی که من له‌هجه‌ی کوردیم هه‌یه له فارسی‌دا و هه‌م له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌ی که ئاقا ڕه‌حمان به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م دێڕه کوردیانه بخه‌مه مه‌ترسی و باوه‌شی ناسیونالیزمه‌وه، بۆیه به کوردی ده‌ینوسم، ڕه‌نگیشه ناوبراو له کوردی خوێندنه‌وه‌که‌دا له‌هجه‌ی فارسی هه‌بێت، به‌هه‌ر حاڵ با له به‌ر خۆیه‌وه بیخوێنێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی که له‌هجه‌که‌ی ده‌ر نه‌که‌وێت!! کشمیش!
وه‌ک وتم له سه‌ردێڕی نوسراوه‌که‌ی ئه‌و ئاقایه‌دا چه‌ند دژایه‌تی تێدایه! سه‌یری که‌ن، "کۆماڕی مه‌هاباد په‌یوه‌ندی به خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی کوردستانه‌وه نیه" ناوبراو به کردنی کۆما‌ری کوردستان به ته‌نیا هی مه‌هاباد، دژایه‌تیێکی گه‌وره‌یی له گه‌ڵ کۆماره‌که، چون هی کورده، کردوه و به‌م کاره‌یشی مێژوێکی چه‌واشه کردوه! ده‌بێت بڵێم که ئه‌و کۆماره‌ی که 62 ساڵ له‌مه‌و به‌ر به هه‌مو که‌م و کوڕیی و عه‌یب و نه‌قسێکه‌وه که هه‌یبوه، به‌س ته‌نیا هی مه‌هاباد و بۆ مه‌هاباد نه‌بوه، ته‌نانه‌ت به‌س بۆ ناوچه‌ی موکریان و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش نه‌بوه و له‌م باره‌شه‌وه به‌ڵگه زۆرن، به‌ڵکو کۆمارێک بوه بۆ هه‌مو کوردستان به‌ڵام به زۆر که‌م و کوڕییه‌وه، به زۆر بی ئیمکاناتییه‌وه، به نا سه‌ربه‌خۆ بونییه‌وه، به که‌م سه‌واد بونییه‌وه، به که‌م کار بۆ کردنیه‌وه، به کت‌وپڕ سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه، به دوژمنی دڕنده و ته‌یاری زۆره‌وه. کردنی کۆما‌ری کوردستان به کۆما‌ری مه‌هاباد به ئه‌نقه‌ست و بۆ چکۆله نیشاندانی ئه‌و ده‌سکه‌وته مێژوییه‌ی گه‌لی کوردستانه و ڕێک وه‌ک ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ته‌فریس و ته‌تریک و ته‌عڕیبه‌ی دوژمنان و داگیرکه‌رانی کوردستان وایه که بۆ چکۆله کردنه‌وه‌ی خاکی کوردان، شاره‌کانی پڕ ده‌که‌ن له نه‌ته‌وه‌کانی خۆیان و کورده‌کانی ده‌ر ده‌که‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌ی له که‌رکوک و موسڵ و چه‌ند شارێکیتریش ڕوی داب‌و و هه‌ر وه‌ها شاره کوردیه به ئازه‌ری کراوه‌کان واته وه‌ک ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ڕژیمی ئێرانی وایه که هه‌مو کوردستانی له ڕۆژهه‌ڵات به خه‌یاڵی خۆیان خولاسه کردۆته‌وه له چه‌ند شارێک و به‌م کاره‌شیان شه‌ڕی دواڕۆژی گه‌له بنده‌سته‌کانی دیکه‌ی ئێران له گه‌ڵ کوردان به ته‌مان ساز بکه‌ن. دیاره به خۆشیه‌وه زۆر به‌ڵگه له به‌ر ده‌ست دان که ئه‌و شار و ناوچانه هی کوردن و به‌ڵام له کوردان خاڵی کراونه‌وه و هه‌میش هه‌بونی هێزی یوئێن بۆ وه‌ها ڕۆژگه‌لێک باشن که نه‌هێڵن له دواڕۆژدا شه‌ڕی کورد و ئازه‌ری و کورد و عه‌ڕه‌ب و هیتر ڕو بده‌ن!!
دیاره هیچکه‌س بۆی نیه و ناتوانێت که که‌م و کوڕییه‌کانی کۆما‌ری کوردستانی 62 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بشارێته‌وه، به‌ڵام خۆ ئه‌و کۆماره‌ش خاڵی پۆزه‌تیڤ و باشی زۆری له‌و سه‌رده‌مه دا هه‌بوه، ئه‌ی بۆ ده‌بێت به‌س دژایه‌تی بکه‌ن و خاڵه لاوازه‌کانی بژمێرن، بۆ نایه‌ن باسی شێوه دێمۆکڕاتیک بونێکی هه‌ر چه‌ند که‌م به‌ڵام بۆ ئه‌و سه‌رده‌مه باش تێیدا بوه بیژمێرن؟ ژنان هێنراونه ناو گۆڕه‌پانی سیاسه‌ت و خوێندن، قوتابخانه‌ی تێکه‌ڵاوی کوڕان و کچان، داندراوه که ئه‌و کات له ئێرانی عه‌زیزیشتاندا که‌م بوه یا خۆ هه‌ر نه‌بوه. نه‌خۆشخانه‌کان ئاوه‌دان کراونه‌ته‌وه و ئه‌و خه‌ڵکه زه‌حمه‌تکێشه‌ی که ئێوه به درۆ فیزی پشتیوانی لێ کردنیان به سنگ ده‌کوتن، توانیویانه به خۆڕایی بچنه وێ و خۆیان موداوا بکه‌ن، واته شتێکی وه‌ک ئه‌وی له جیهاندا به ناوی بیمه یا خۆ ئه‌و شته‌ی که له وڵاته سوسیالیستیه‌کاندا باو بوه، هه‌بوه و هه‌مو ئه‌مانه که له گه‌ڵ که‌م و کوڕی و بێ ئیمکاناتیه‌کانیشیاندا، به‌ڵام شتێکی زۆر به که‌ڵک و به نرخ بون.
ئه‌ی بۆ نایه‌ن وه‌ک چه‌پ، ئه‌م کۆما‌ره که هه‌نگاوێک بوه بۆ به ده‌سته‌وه گرتنی مافی ئینسانی گه‌لێکی دابه‌شکراو، هه‌ڵی سه‌نگێنن؟ خاڵه پۆزه‌تیڤ و لاوازه‌کانی بژمێرن؟ ده‌رسه‌کان و وانه‌هاێک که کۆمه‌ڵگا ده‌بێت لێی فێر ببن باس بکه‌ن؟ بۆ ئێوه ده‌بێت هه‌مو شتێک که ناوی کوردی پێوه بێت به سوک چاوی لێ بکه‌ن؟ ئه‌م کاره‌ی ئێوه چ قازانجێکی بۆ ئینتێرناسیونالیزمه‌که‌تان تێدایه؟ مه‌گه‌ر غه‌یری ئه‌وه‌یه که ته‌نیا دوژمنایه‌تیه‌که‌تان له گه‌ڵ به‌شێک له به‌شه‌رییه‌تی سه‌ر عه‌رز واته کورده‌کان، به زه‌قی نیشان ده‌ده‌ن؟
باشه ئه‌گه‌ر ئێوه موێک له ماستتاندا نییه و پێتان وایه که مه‌رز ده‌ستکرده، بۆ داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مه‌رزه‌کانی ئێران ناکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی که فارسه‌کانی ئێرانی ئه‌مڕۆ و فارسه‌کانی ئه‌فغانستان و پاکستان و به‌شێک له هێندوستان و ئه‌و فارسانه‌ی دوشه‌نبه له باکوری ئێران و هتد یه‌ک بگرن و وڵاتێکی سوسیالیستی یه‌کگرتو دروست بکه‌ن؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕو بدات، وه‌ڵلا برا به زه‌مانه‌ت کوردیش له گه‌ڵ ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وا نیه کوردیش و ئازه‌ریش و عه‌ڕه‌به‌کانی ئه‌حوازیش و به‌لوچیش و هه‌مو که‌سێکی دیکه‌ش مافی خۆیه‌تی که له وڵاتێک‌دا بژی که تێیدا ڕاحه‌ت بێت و مافی شارومه‌ندی یه‌که‌می هه‌بێت و نه‌ک دوهه‌م. بۆیه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته هه‌مو نه‌ته‌وه‌ێک وڵاتی خۆی هه‌بێت و بۆخۆیشی بیبات به ڕێوه و نه‌ک که‌سانیدیکه بیانبه‌ن به ڕێوه و چاره‌نوسییان بۆ دیاری بکه‌ن، هه‌ر له‌م ڕۆژانه‌دا کۆسۆڤۆ به ته‌مایه سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌ێنێت و ئه‌مه‌ش باشه! ئێوه ده‌بو وه‌ک مارکسیست به‌م شیوه بیرتان بکردایه‌وه و نه‌ک هه‌مو هه‌م و غه‌متان مانه‌وه‌ی چوار چێوه‌ی ئێران بێت! ئاخر بۆیه خه‌ڵک لێتان مه‌شکوک ده‌بن و به چه‌پتان نازانن! ئه‌م هه‌مو مه‌شغه‌ڵه‌ی جیهانی بۆ ئێوه وه‌ک ئینتێرناسیونالیزم هه‌یه که پێوه‌ی خه‌ریک بن، که‌چی ڕێک له به‌ر ده‌رکی کورددا سه‌وز ده‌بن و دوایش ده‌ڵێن، ئێستا کورده‌کان پیمان ده‌ڵێن "ئه‌ی بۆ به‌س باسی کورد ده‌که‌ن" بۆ ئه‌وه‌ی که ناحه‌قییان نیه ئاقا جان! هه‌ر ئێستا که من ئه‌م دێڕانه ده‌نوسم، سه‌دان ده‌سمایه‌داری ده‌وڵه‌مه‌ند و میلیونێڕ و میلیاردێر له وڵاتی سویس و له شاری داڤۆس کۆ بونه‌ته‌وه و باسی به‌ڕێوه بردنی جیهان به که‌یفی خۆیان ده‌که‌ن و ئه‌مه ده‌بو مه‌شغه‌ڵه‌ی ئێوه بویایه و له دژی رونکردنه‌وه‌تان بدایه و ئێستا له سه‌فی دژبه‌رانی ئه‌و کۆبونه‌وانه‌دا بونایه، که‌چی هیچکام له‌مانه مه‌شغه‌ڵه‌ی ئێوه نین، بێجگه له کۆما‌ری به قه‌ولی خۆتان مه‌هاباد؟ ده بۆیه منیش وه‌ک زۆر که‌سی دیکه پێم وایه که ئێوه دڵتان نایت قسه به ئه‌ربابه‌کانتان له داڤۆس بڵێن!
ئه‌گه‌ر هه‌ر باسی سه‌ردێڕه‌که درێژه پێ بده‌ین، له‌وێ که ئاقای حسینزایه ده‌ڵیت ئه‌و کۆما‌ره هیچ ڕه‌بتی به زه‌حمه‌تکێشانه‌وه نه‌بوه! منیش ده‌پرسم ئه‌ی هی کێ بوه؟ به ته‌نیا هی قازی محه‌مه‌د بوه؟ به‌ڵگه‌تان چیه؟ به‌س له به‌ر ئه‌وه‌ی که سه‌رۆکی گشتی بوه؟ ده‌ی که‌وابێ ده‌بێت منیش بڵێم حیزبی حیکمه‌تیست هی کورشی موده‌ڕێسییه و ڕه‌بتی به‌وانی تره‌وه نیه. که‌واته هیچ هۆێکی ئه‌وتۆی نیه که بڵێین کۆما‌ر ڕه‌بتی به زه‌حمه‌تکێشانه‌وه نه‌بوه، بویه‌تی و ستون و به‌ده‌نه‌ی ئه‌و کۆما‌ره کرێکار و زه‌حمه‌تکێشی کورد بون، که پێکهاتبون له مامۆستایان، شاعیران، ئه‌دیبان، نوسه‌ران، ژنان، منداڵان، هونه‌رمه‌ندان، کرێکاران، دوکانداران، جوتییاران، خویندکاران، په‌ره‌ستاران، پیزیشکان و کرێکارانی کوره‌په‌زخانه‌کان و هتد. ئه‌ی ئێوه زه‌حمه‌تکێش به کێ ده‌زانن؟ نه‌کا لای جه‌نابتان به‌س کڕێکارانی شیرکه‌تی خه‌تی واحیدی تاران هه‌ون و به‌س ئه‌وان مافییان پێشێل ده‌کرێت و به‌س ئه‌وان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه که پارێزگاری‌یان لێ بکرێت؟
به‌ڵی دیاره کۆما‌ری کوردستان وه‌ک شۆڕشی ئۆکتۆبر و شۆڕشی فه‌ڕانسه سور نه‌بو، به‌ڵام ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌ستی و سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌ێکی زوڵم لێکراو بو، که ساڵیانی ساڵه ئه‌و نه‌ته‌وه بۆ ئازادی و یه‌کسانی خه‌بات ده‌که‌ن و ئێوه‌ش پشتیوانی له خه‌باته‌که‌ی ناکه‌ن، به‌ڵکو به‌س له قسه‌ی زل و دژایه‌تیتان کردوه!
له کۆتایی ئه‌م باسه کورته‌دا ده‌بێت بڵێم که به‌ڵێ کۆما‌ری کوردستان به هه‌مو که‌م و کوڕیه‌کانیشیه‌وه، مێژوێکی پڕ له شانازییه بۆ خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ێکی زوڵم لێکراوی وڵات دابه‌شکراو. ئێوه هه‌ر وه‌ک چۆن باسی نه‌ته‌وه‌ی فه‌ڵه‌ستین و ئیسڕائیل و فارس و عه‌ڕه‌ب و عه‌جه‌م ده‌که‌ن و مافی ئینسانییان بۆ قایلن، پێویسته که ئه‌م مافه‌ش بۆ گه‌لێکی 42 میلیونی وه‌ک کورد قایل بن و ڕێگا چاره و ئاڵترناتیڤتان بۆ ئازادی ئه‌م گه‌له هه‌بێت و ئه‌وه‌نده‌ش بزانن که مانه‌وه‌ی کورد له چوار چێوه‌ی ئێران‌دا و مانه‌وه له گه‌ڵ فارسی شۆڤینی بۆ کورد ڕێگا چاره نیه و ئێوه‌ش پێویسته که ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ هیچ ڕێگا چاره‌ێکی ڕاگه‌ێندراوی که‌سیتردا نین، ده‌بێت به‌ڵام ڕێگا چاره‌ی خۆتان به خه‌ڵک بناسێنن و بانێک و دو هه‌وا مه‌بن، ئالترناتیڤتان چیه بۆ ئه‌م کێشه؟ ئێوه ته‌نیا به پاک کردنه‌وه‌ی سوڕه‌تی مه‌سه‌له‌که واته باس نه‌کردنی زوڵم و زۆری نه‌ته‌وایه‌تی له گه‌لی کورد، ناتوانن وڵام به مه‌سه‌له‌که نه‌ده‌نه‌وه و خۆتانی لێ بدزنه‌وه و با ناو و شێوه‌گه‌لی جۆراوجۆر ئێرانی بون به سه‌ر کورد دا مه‌سه‌پێنن و کورد و ئێران کۆجا مه‌رحه‌با؟ ئا به‌م شێوانه‌ش ئیتر دژایه‌تی مه‌که‌ن، به‌ڵکو ڕێگاێکی باشتر بۆ دژایه‌تی وه‌دۆزن !
5ی ڕێبه‌ندانی 2707rahmayub@yahoo.de www.kungfutoa.ch/ayub.rahmani
|