ئاخ باران.

ئیبراهیم حه‌یده‌ری
شه‌وه
شه‌وێکی گه‌رم .
فه‌زا:
تاساوه، خنکاوه
نه‌شنه‌یه‌ک، نه‌بایه‌ک
بجووڵێنێ گه‌ڵایه‌ک .
********
ئاسمان ته‌مه
هه‌وا ده‌مه
له‌ش قه‌رسه، گرانه، له‌شه
ڕێ نادا پڕ به سیه‌کانت
هه‌ناسه‌یه‌ک هه‌ڵمژی
ساتێک، بۆ:
بووژانه‌وه.
مانگ و ئه‌ستێره، ونن
داپۆشراون
ده‌ڵه‌ی، به ساجی داخی ئاسمانه‌وه
سووتاون، هه‌ڵپرووزاون.
زه‌وین، گیانی بۆنی ئارقی شه‌هوانیه
نیازی، سه‌رینێکی دووکه‌سی!!
ئاخ.... باران
********
شه‌و، شه‌وێکی ده‌مه، خه‌مه
موژده‌ی به‌یانی ، به‌ڵام به‌ڵێنه
شه‌وه،
شه‌وێکی خه‌و ته‌رێنه.
|