٢٢\٧\٢٠١١
ئاخرین
شەڕە، شەڕى سەر و ماڵ.

هیوا رهش
گەورەترین نەتەوە، فراوانترین خاک و
بێمافترین گەلى سەر ڕووى زەمینین، خاوەنى زۆرترین و دڕندەترین و فرە
ڕەنگترین دوژمنین، بە دیموکراتیەت بێدەنگمان دەکەن، بە دیکتاتۆریەت
سەرکوتمان دەکەن، بە ئایینیش دەمانکەنە هاوەڵى جنۆکە و لە ئینسانى بوون
دەرمان دەکەن، تا دوێنێکە دەکراینە قوربانیى بەرژەوەندیى و کێبڕکێى
جەنگى سارد، ئێستاش لە سایەى نەزمى نوێى جیهانى و تاکجەمسەریى بە
تیرۆریست ناوزەدمان دەکەن.
جەماوەرى شکۆمەندى کوردستان
ڕۆشنبیران ، ڕۆژنامەوانان و نووسەران
پێشمەرگە دێرینە گیان لەسەر دەستەکان
زیندانییە سیاسییە جەلادبەزێنەکان
تێکۆشەرانى خەباتى ژێر زەمینى
حیزبە فەرمانڕەواکانى کوردستان
لایەنە ئۆپۆزیسیۆن و بەرهەڵستکارەکان
کۆمەڵە و ڕێکخراوە مەدەنییەکان
دەزگاى ڕاگەیاندنە کوردییەکان
ئەوەتا بە بەرچاوى دنیاوە، بە ئاگاداریى وڵاتە بەناو دیموکرات و
پێشکەوتووەکان، ڕێکخراوى نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەنجومەنى ئاسلییش و
ڕێکخراوى مافى مرۆڤ، دوژمنە کوردکوژەکان، ڕژێمى ئاخوندى ئیسلامى ئێران
و تورکیاى کەمالیستى نەژادپەرست کەوتوونەتە وێزەمان و پەلامارمان
دەدەن، خاکمان سوتماک دەکەن، ڕۆڵەکانمان شەهید دەکەن و بەها مرۆییەکان
ژێرپێ دەخەن، لەولاشەوە حکومەتى مەزهەبیى بەغدا خۆى لە گێلیى دەدا و بە
بەدڕەفتارى پەنهانى پشتیوانیى لە پەلامارەکان دەکا.
چۆن دوژمنە چاوچنۆکەکانمان بۆ قڕ کردنى ئێمە ناتەبایى خۆیان دەخەنە
لاوە و بە تەبایى ، هەماهەنگ و هاوکات، بە کەڵبەى تیژەوە پەلامارمان
دەدەن و سنورە دەسکردە نێودەوڵەتییەکانى نێوانیان بۆ یەکتر دەخەنە
سەرپشت، ئیتر کاتى ئەوە هاتووە ئێمەش وابین، ئێمەش سنوورە دەسکردە
لەتکەرەکانى نیشتمانمان بسڕینەوە و بۆ گەییشتن بە ئامانجى گەورەمان لە
نێوان خۆمان تەبا بین، بۆ بەڕەنگاریى دوژمن، ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، باکور
و باشور، هەموو برا بین.
پێویستە کۆمەک و هاوکاریمان، پشتگیریى و پشتیوانیمان، بۆ گەریلاکانمان
بخەینە کار، بە خۆچەکدار کردن ، بە چەک و تەقەمەنیى، بە ماڵیى، بە
خوێن، بە داوودەرمان و هەموو پێداویستییەکانى تر، جەنگى ڕەوا چیمان لێ
بخوازێ بەجێى بگەیەنین، هەموو کۆمەکێک بە ڕۆڵە قارەمانەکانمان
بگەیەنین، هەموومان دژ بە ئەنفالى تاوانباران، ببینەوە پێشمەرگە گە
گیانفیداکانى جاران، کوردستانى گەورەى سەربەخۆ ئامانجمان بێ، بنچینەکەى
لەسەر تەرمى پیر و لاو و گەنجمان بێ، با چاکى مەردانەى لێ بدەینە لاوە،
لەم دەرفەتە زیاتر هیچمان لە بەردەم نەماوە، چونکە دوژمن خەیاڵى خاوە،
قڕ کدنمانى لە بەرنامە داناوە.
ماڵپهڕی
هیوا رهش
|