ئاخ له‌ده‌ست ئه‌و شه‌ره‌فه که به‌زۆر سه‌پاوه به‌سه‌ر ژنانی کوردی بێزماندا.
چیرۆك سایه
کاتێك که ژن نایه‌وێ کۆیله‌ی دینێك بێت که به زه‌بری شمشێروو کوشتن و سوکایه‌تی پێ کردن سه‌پاوه به‌سه‌ریا . کاتێك که ژن نایه‌وێ وه‌کوو که‌سی دوهه‌م حسابی بۆ بکرێت و بیه‌وێ خۆی له ژێر ده‌ستی ڕزگار بکات و بیه‌وێ خۆی له‌ناو دنیایه‌کی راستیدا بدۆزیته‌وه .، ئه‌وا پێیده‌ڵێن یاخی پێی ده‌ڵێن ژنێکی به‌ره‌ڵا پێی ده‌ڵێن ژنێکی له‌ش فرۆش پێێ ده‌ڵێن ژنێکی بێ حه‌یاو بێ ئابڕوو ، هه‌ڵبه‌ته ئه‌م ناو‌و ناتۆرانه له ناو‌و گه‌لی چه‌وساوه‌ی کوردا زۆر باوه ، زۆر به‌ی ئه‌م ووشه بێ مانیه‌یانه‌ش به‌زۆری لای دایکه‌وه سه‌ری هه‌ڵ داوه . چونکه خۆی ژێر ده‌سته‌وه هیچ ئازادیه‌کی به خۆیه‌وه نه‌بینیوه بۆیه نایه‌وی کچه‌که‌شی ئازادی ببینێ ئه‌م قسانه زۆر کراوه ئه‌م وشانه زۆر نوسراوه خه‌ڵکی زۆر له‌سه‌ر کلتوری سه‌قه‌ت و داب‌و نه‌ریتی کۆن و دینی ئسلامی به زۆر سه‌پاو به‌سه‌ر گه‌لی کوردا گفتوو گۆ ده‌که‌ن ، به‌ڵام هه‌تا ئێستا به‌قه‌د یه‌ك دێڕ له‌و هه‌موو دێڕه که ده‌نوسرێ سود وه‌ر نه‌گیراوه، له بواری ئه‌قڵه جیاوازه‌کانی نوسه‌رانی کورد که هه‌ر که‌سه به شێوه‌یه‌ك ده‌نوسێ له‌سه‌ر چه‌وسانه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان ، ده خه‌ڵك با سود وه‌رگرێ له فکره‌ی یه‌کتری . با شته‌کان ئاڵ و گۆڕی پێ بکرێت با ئه‌و شتانه‌ی که به‌ر به‌سته له ڕێگای ئازادی مرۆڤه‌کانا نه‌مێنێ ، جا ئه‌و کاته خه‌ڵکی خۆی تێ ده‌گات که هه‌تا ئێستا هیچی نه‌زانیوه‌و له دنیا نه‌گه‌شتوه له دنیای نه‌زانیدا خولاوه‌ته‌وه ، بۆیه من لای خۆمه‌وه هاوار ده‌که‌م داوای ئازادی ده‌که‌م بۆ هه‌موو تاکێکی کورد به نێروو مێوه بۆ من فه‌رقی نیه مرۆڤ هه‌ر مرۆڤه جا هه‌ر لایه‌کیان بچه‌وسێته‌وه ئه‌وه دوا کوتوی ئه‌قڵه کانه که یه‌ك ده‌چه‌و سێننه‌وه ، من کوشتنی مر‌ۆڤم پێ هه‌زم ناکرێ ناتوانم بێ ده‌نگ بم له ئاستیا ، ده‌بێ هه‌موو مرۆڤێکی خاوه‌ن ویژدان و ئازادی خواز ده‌نگی خۆی به‌رز کاته‌وه له دژێ ڕه‌شه کوژی ، ئێستا سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌مه به‌ڵام ئه‌گه‌ر میله‌تی کورد به خۆ‌یا نه‌چێته‌وه ئه‌وا زۆر له کاروانی ئه‌قڵ و مرۆڤ دۆستایه‌تی و ئازادی خوازی دوا ده‌که‌وێ ، جا ئه‌و کاته ده‌سته‌و ئه‌ژنۆ ده‌بی بۆ خۆیان دانیشن و زیخ و به‌رده‌کانی به‌رده‌میان ببژیرن .
من هه‌موو ڕۆژێك سه‌ده‌ها جار وشه‌ی شه‌ره‌ف به‌ر گوێم ده‌که‌وێ . به‌ڵام هه‌تا ئێستا نازانم ماناکه‌ی چیه ؟ ئه‌گه‌ر بڵێن شه‌ره‌فی پیاو دایکێتی، یان خوشکێتی، یان کچێتی، یان ژنه‌که‌یه‌تی، ئه‌مانه هه‌موی ته‌نها یه‌ك مرۆڤ ده‌گرێته‌وه ئه‌ویش ژنه ، ئایه بۆ ده‌بێ ئه‌و شه‌ره‌فه‌ی که تا ئێستا که‌س نازانێ ماناکه‌ی چیه ژن بێ ؟ ئه‌ی بۆ نابێ به پێچه‌وانه‌وه بێ ؟ ده‌بێ ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌ستیان به خوێنی مرۆڤێك سور ده‌که‌ن بڵێن ئێمه که‌سانێکی بێ شه‌ره‌فین که گیانی مرۆڤێکمان ده‌ر هێناو نه‌مان هێشت به ئازادی بژی ، ئه‌و شه‌ره‌فه‌ی که پیاوانی کورد له ناو ڕانی ژناندا ده‌ی بینن و سوێندی پێ ده‌خۆن ، ئه و شه‌ره‌فه ژنان خۆیان لێی به‌ر پرسن خۆیان ده‌بێ به‌رگری لێ بکه‌ن نه‌ك پیاوێك بێت خۆی به خاوه‌نی بزانێ و ژنانی له‌سه‌ر بکوژێ مرۆڤ نازانێ به چ زمانێك بدوێ و ئه‌و خه‌ڵکه نه‌فامانه تێ بگه‌یه‌نێ که ژیانی که‌سێکی تر نه‌به‌سراوه به ژیانی ئه‌وی تروه هه‌ر که‌س خۆی به‌ر پرسه له ژیانی خۆی جا به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بیه‌وێ بژی ، با ئازاد بێت له هیچ دنیایه‌کدا نه‌بوه که مرۆڤه‌کان به دڵی یه‌کتر ڕه‌فتار بکه‌ن ئه‌قڵ و هزرو بیر کردنه‌وه‌ی مرۆڤێك له‌گه‌ڵ ئه‌وی تر جیاوازی هه‌یه ، به‌ڵام خه‌ڵکی کورد ئه‌وه‌ی لا په‌سه‌ند نیه به تایبه‌تی پیاوان ده‌یانه‌وێ ژنان هه‌میشه کۆیله‌ی ده‌ستی ئه‌وان بن ، به‌ڵام ئێستا ژنانیش خۆیان له‌ناو خۆیانا ته‌با نین هه‌تا بۆیان بکرێ یه‌کتری ده‌چه‌وسیننه‌وه و چاڵ بۆ یه‌کتری هه‌ڵ ده‌که‌نن ئه‌م جۆره ڕه‌فتارانه‌ش ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ژنێك ئازاد نیه که ده‌بینێ ئه‌وی تر که‌مێك ئازادی هه‌یه هه‌ڵ ئه‌ستێ به سوکایه‌تی کردن و به گێرمه‌و کێشه دروست کردن بۆی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و تۆزه ئازادیه‌ی لێ زه‌وت بکا ، من نازانم ئه‌م خه‌ڵکه بۆ وابیر ده‌که‌نه‌وه ؟ بۆ ده‌بێ مرۆڤه‌کان یه‌کتری بکوژن ؟ بۆ ده‌بێ له‌گه‌ڵ یه‌کا ته‌با نه‌بن ژیانێکی به‌خته‌وه‌ر و پڕ خۆشه‌ویستی دروست ناکه‌ن.
بۆ ده‌بێ خه‌ڵکی کورد شوێن دین بکه‌وێ دین شتێکه که مرۆڤه‌کان خۆیان دروستیان کردوه ڕه‌گه‌زی نێر دروستی کردوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه خۆی فه‌رز کات به‌سه‌ر ڕه‌گه‌زی مێدا ، هه‌رچی بۆ خۆیان باش بوه‌و سودی تیا بوه بۆ خۆیان ئه‌وه‌یان کردوه به کتێب و به زۆر سه‌پانویانه به سه‌ر خه‌ڵکی جاهل ونه خوێنده‌واراو ژنیان پێ سه‌ر کوت کردوه ، به‌لام ئه‌گه‌ر بێت و واز له‌و دینانه بێنن ئه‌وا ژیان زۆر به ئاسانی به‌ره‌و پێش ده‌چێت و خه‌ڵکی ڕۆشن بیر ده‌بێت و که‌س به ده‌ستی که‌س ناچه‌وسیته‌وه ، به‌داخه‌وه که له کوردوستانا مزگه‌وته‌کان بووه به جێگای کوشتن و سوکایه‌تی و قیژوو هووڕی مه‌لاکان هاندانی پیاوان بۆ ڕیگری له ژنان ، به‌ڵام تا مه‌لاو مزگه‌وت هه‌بێ ئه‌وا هیچ که‌سێك خێر له ژیانی خۆی نابینێ هیچ کاتێکیش خه‌ڵکی کورد چاوه‌ڕێی ژیانی ئاسوده نه‌که‌ن له کوردوستان هه‌تا مێزه‌ری سپی و عه‌بای درێژ و ڕیشوو سمێڵی تێکه‌ڵ هه‌بێ ئه‌وا ئازادی مرۆڤ زۆر مه‌حاڵ ده‌بێ جا داوامان ئه‌وه‌یه له ده‌سه‌ڵاتی کوردوستان و خه‌ڵکی ئازادی خواز و رۆشن بیرانی کوردوستان هه‌ته په‌له بکه‌ن به لابرنی ئه‌م مه‌لایانه ئه‌و خه‌ڵکه سته‌م دیده‌ییه‌ی کوردوستان ڕزگار که‌ن له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌لاو مزگه‌وت و تیرۆریستانی ئیسلام و عه‌ره‌بوو تورک‌و عه‌جه‌مدا ، تکام له ژنان ئه‌وه‌یه خۆتان به‌هێز ڕاگرن مه‌هێڵن ده‌ستی چه‌په‌ڵی پایاوانی ژن کوژ به‌سه‌رتانا زاڵ بێت ، ئیدانه‌یان بکه‌ن ڕسوایان که‌ن بیان که‌ن به عیبره‌ت له ڕوی زه‌مانه با به‌خۆیانا بچنه‌وه چیدی ژن نه‌کوژن.
22 / 4 / 2008
|