٣٠\١٠\٢٠١٣
ئایا باشووری کوردستان حیزبی عه‌لمانیی هه‌یه؟

شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵا
ئه‌وه‌ی له باشووری کوردستاندا به ناوی عه‌لمانییه‌ته‌وه ده‌گوزه‌رێ، دوور و نزیک پێوه‌ندیی
به هزری عه‌لمانییه‌ته‌وه نییه، کۆمه‌ڵیک
حیزبی نائیسلامیی هه‌ن به رووکه‌ش خۆیان وا نیشان ده‌ده‌ن گوایه
عه‌لمانین یان لیبراڵ، که‌چی له جه‌وهه‌ردا وا
نییه و حیزبگه‌لێکی
نەریتیین
و شوناسیان بۆ کۆمه‌ڵگه ئاشکرا نه‌کردووه به هۆی ترسیان له
کەمبوونه‌وه‌ی
پێگەی جه‌ماوه‌رییان که پێکهاته‌یه‌که له خه‌ڵکی
پابه‌ند به دین و دینیش له سه‌رووی هه‌موو شتێکه‌وه ده‌بینن و به
ئاشکرا هزری عه‌لمانی له ناو حیزبه‌که‌یاندا ره‌ت ده‌که‌نه‌وه،
هاوکات بۆ
راگرتنی ئه‌و باڵانسه‌ش حیزبه سیاسییه‌کانی باشوور به‌رده‌وام
موجامه‌له‌ی ئه‌و جه‌ماوه‌ره ئاینییه ده‌که‌ن و ئیشی سه‌رەکیی ئه‌و
حیزبانه بۆته
داکۆکییکردن له دیین و پاسه‌وانه‌کانی، چونکه ده‌زانن
شه‌قامی ئایینپه‌روه‌ریی باشووری کوردستان، مه‌گه‌ر له رێگه‌ی ئاینه‌وه
نه‌بێ ئه‌وا به هیچ نایه‌ته ژێر باڵی ستراتیژی حیزبیی و ده‌وڵه‌تدارییه‌وه.
حیزبه نائیسلامییه‌کان، زۆر باش ئه‌وه‌یان بۆ روون بۆته‌وه که‌وا
دروستکردنی مزگه‌وتێک یان
راگرتنی دڵی مه‌لایه‌ک هێزی دروستکردنی ده‌یان
نێوەندی توێژینه‌وه‌ی سیاسیی و رۆشنبیریی و هونه‌ریی هه‌یه، چونکه ئه‌و
ته‌رزه له خه‌ڵکه، دیین له
سه‌رووی هه‌موو شتێکه‌وه‌دا ده‌بینن و ئه‌وه‌ی
له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و چوارچێوه ئاینییه‌دا بکه‌وێته به‌ر نه‌شته‌ری
دژه دیینه‌وه ئه‌وا به لێشاو حیزب و حکومه‌ت ده‌خه‌نه به‌رده‌م نه‌شته‌ری
بایکۆت و ره‌خنه و ره‌تکردنه‌وه‌وه، دروستبوونی حیزبی
ئیسلامی‌یش له
ده‌رئه‌نجامی خوێندنه‌وه‌ی سایکۆلۆژیه‌تی تاکی کورده که باکگراوندێکی
ئاینیی هه‌یه و به‌و هۆیه‌وه‌ش به ئاسانیی ده‌خرێته ریزه‌وه، واته
ده‌توانرێ له مه‌سه‌له‌ی
پێگەی جەماوەریی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سوودیان لێ
وه‌ربگیرێ، ئه‌گه‌ر به‌راوردی حیزبی شیوعی و یه‌کگرتووی ئیسلامیی بکه‌ین
ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه خه‌باتی شاخ نایخوا که حیزبی شیوعی
جگه له ئیسلامییه‌کان هاوشان له‌گه‌ڵ حیزبه‌کانی تر خاوه‌نی ئه‌و خه‌باته
رزگارییخوازه‌یه، که‌چی له به‌رانبه‌ردا یه‌کگرتووی ئیسلامیی
جگه له
ئایدۆلۆژیای ئایینی هیچ
هزرێک و رابردووێکی سه‌روه‌ری له پشته‌وه نییه،
که‌چی له ماوه‌یه‌کی که‌مدا ده‌بێته خاوه‌نی ده کورسی په‌رله‌مانی و
حیزبی شیوعیش به
جڕەجڕ ده‌توانێ کورسییه‌ک به‌ده‌ست بهێنێ، ئه‌مه‌ش له
گەوهەردا ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که یه‌کگرتووه‌کان له شیوعییه‌کان
باشترن، به پێچه‌وانه‌وه شیوعییه‌کان قوربانی ئایدۆلۆژیای ئاینن و
یه‌کگرتوو و ئیسلامییه‌کانی تریش سوودمه‌ندی ئایدۆلۆژیای ئاینن، که‌واته
لێره‌دا ئاین رۆڵی سه‌ره‌کیی ده‌بینێ له دیارکردنی پێگه‌ی حیزبه‌کان
بۆ ئه‌م قۆناغه.
به هۆی ئه‌و پاشاگه‌ردانییه‌ی له شوناسی حیزبه
نائیسلامییه‌کان
به‌دی ده‌کرێ ئاینده‌یه‌کی خراپ چاوه‌ڕێی چاره‌نووسیان ده‌کا، چونکه
له جیهانی ئێستاکه‌دا سیاسه‌تکردن به
روونی و راشکاوییەوە جوانه و خاڵه
ئەرێنییەکانی سیاسه‌تێکی روون و ئاشکرایه و شه‌قام
توانای ئه‌وه‌ی
نه‌ماوه هه‌ر رۆژه هه‌ڵگری ئایدیایه‌کی
بی و سیاسه‌تی دووفاقیی په‌یڕه‌و
بکه‌ی، ره‌نگه ده‌رکه‌وتنی شوناسی راسته‌قینه‌ی حیزبه
نائیسلامییه‌کان کاریگه‌ریی له‌سه‌ر پێگه‌ی جه‌ماوه‌رییانه‌وه هه‌بێ، به‌ڵام
دواتر ئه‌مه به سوودی کۆمه‌ڵگه ده‌که‌وێته‌وه، چونکه ئه‌و
کات مرۆڤە‌کان ده‌زانن بۆچی ده‌چنه ریزی حیزبێکه‌وه
و ئامانجیان چییه
له چوونه پاڵ ئه‌و حیزبه‌دا تا له رێگه‌ی ئه‌و حیزبه‌وه خه‌ونی
خۆیان به‌دیبهێنن که شێوازی حوکمڕانییه بۆ رێکخستنی کۆمه‌ڵگه به
پێی یاساکانی ده‌وڵه‌ت.
ماڵپه‌ڕی
شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵا
|