١\١٠\٢٠١٦
ئایا به
راستیی سیاسه‌ته‌کانی بارزانی
شکستیان خواردوه؟!

زاھیر باھیر
سه‌راپای نوسینه‌کانی ناو فه‌یسبووك و ماڵپه‌ره‌کان پڕن له‌و نوسینانه‌ی
که گوایه بارزانی و پارتی سیاسه‌ت نازانن و ئه‌وه‌شی که ده‌یکه‌ن
شکستی خواردووه.
شیکردنه‌وه‌ی من بۆ سیاسه‌ته‌کانی بارزانی به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و
ڕایانه‌ی سه‌ره‌وه‌ن ، له‌به‌ر:
یه‌که‌م: پێناسه‌ی سیاسه‌ت له دێرزه‌مانه‌وه، دوای سه‌رده‌می ڕۆڵی
به‌سه‌رچوی خۆبه‌ڕیوه‌به‌ریی یۆنانییه کۆنه‌کانی سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی
یه‌که‌م و ماوه‌یه‌کیش پێشزاینی، ماناکه‌ی شێوێندراوه و گۆڕراوه. ئه‌وکاته
سیاسه‌ت وه‌کو نان و ئاو زه‌روری بوو بۆ ئه‌وان له به‌شداریکردن له ئه‌نجوومه‌ناکانیاندا
بۆ لابه‌لاکردنه‌وه‌ی کاروباره سه‌ره‌کییه‌کانیان به لێکۆڵینه‌وه
و دانی بڕیار و ئه‌نجامدانی له ڕیگای دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆوه ( مشاوه‌ره‌ی
هه‌موانه‌وه). دوای ئه‌وه‌ی ئه‌وان، سیاسه‌ت ئه‌وه‌ی که باو بووه و
پیاده‌کراوه، پاشقوللێدان و ساخته و که‌ڵه‌ك و فێڵ بووه بۆ به‌ده‌ستهێنانی
به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی ، ئیدی له هه‌ر بوارێک‌دا بووبێت . ئه‌م دیاره‌دیه
له‌سه‌ر ئاستی لۆکا‌ڵی، ناوچه‌یی و جیهانیش ، گه‌ر بمانه‌وێت، به
ئاشکرا ده‌یبینین. به‌گوێره‌ی ئه‌م پێناسه‌یه بۆ چه‌مکی سیاسه‌ت،
بارزانی باشترین سیاسی کورده، وه‌کو وتراوه " تا ئێستا ڕوینه‌داوه
له مێژووی کورددا" ئیدی ئه‌ی ڕؤشنبیران گله‌یی چیتان هه‌یه له
بارزانی؟!
دووه‌م: ده‌بێت له سیاسه‌تا و کاروباری سیاسیانه و ئه‌نجامدانی،
دوولایه‌ن ببیینین. واته ئه‌وه‌ی ڕاده‌گوزه‌رێ هه‌م ڕاسته وهه‌م هه‌ڵه‌شه،
که به‌ڕای من ڕۆشنبیران و نوسه‌رانی کورد سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی
بارزانی یه‌كلایه‌نانه ده‌یبینن، واته ته‌نها له دیدی خۆیانه‌وه و
به گو‌ێره‌ی ته‌سه‌وراته‌کانی خۆیان ده‌توانن بییبین، که ئه‌مه‌ش
لایه‌نێکی دیکه‌ی بینینی سیاسه‌ته به 'یه‌كلایه‌نی'،
ئه‌مان ئه‌وه نابینن له کردنی سیاسه‌تدا هه‌رکه‌س بیکات و له
هه‌ر شوێنێکی ئه‌م جیهانه‌دا بیکات و ببێت، دوولایه‌ن تیایدا به‌شدار
ده‌بێت. لایه‌نی یه‌که‌م : ئه‌وه‌ی که سیاسه‌ت ده‌کات ، لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتداره.
لایه‌نی دووهه‌م: ئه‌وانه‌ی که‌ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ردا ده‌کرێت ، سیاسه‌تی
سیاسییه‌کان و ده‌سه‌ڵاتدارانیان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ده‌کرێت.
گه‌ر به وردی له هه‌رد‌وو لایه‌نه‌کی سیاسه‌تی بارزانی و پارتی
بڕوانین، یه‌که‌م ئه‌وه ده‌بینین: که سیاسه‌ته‌کانی ئه‌و سه‌باره‌ت
به به‌رژه‌وندی خۆی و خێزانی و توێژاڵێکی دیکه‌ی نزیك له خۆیانه‌وه
زۆر سه‌رکه‌وتوانه بووه و تا ئه‌م ساته‌ش نه‌ك هه‌ر شكستیان نه‌هێناوه
به‌ڵکو له بره‌ویشدان . دووه‌م هاوکات ئه‌وه ده‌بینین: که سیاسه‌ته‌که‌ی
بارزانی سه‌باره‌ت به لایه‌نی ژێرده‌سته‌یان واته گه‌ل ، یا ڕاستتر
به‌شی زۆری خه‌ڵکی کوردستان که زۆربه‌یان هه‌ژار وڕه‌نجده‌ر و به‌شخوراوانن،
سیاسه‌ته‌کانی بارزانی بۆ ئه‌مان سیاسه‌تێکی شکستخواردوون و خراپن، له
به‌رژه‌وه‌ندی بارزانی و هاوپه‌یمانه‌کانێتی چ له کوردستانا و چ له‌ده‌ره‌وی
کوردستاندیشدا.
من لێره‌دا بڕێك له‌و سیاسه‌تانه‌ی که بارزانی به‌ڕێی کرده‌وه که
بۆخۆی و هاوپه‌یمانه ناوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌کانی سه‌رکه‌وتو بوون و بۆ
زۆربه خه‌ڵکی کورستان کاره‌سات بوون، ته‌نها لیستیان ده‌که‌م:
سیاسه‌تی په‌نجا به په‌نجای فرمانڕه‌وایه‌تی، شه‌ڕی ناوخۆ به هه‌موو
لایه‌نه‌کانه‌وه ، ڕێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ تورکیا‌و ناوچه‌که و وڵاتانی
ڕۆژاوا و ئه‌مریکا، ڕێگادان به کۆمپانیا زه‌به‌لاحه جیاجیاکانی
بێیانه که به‌ئاره‌زوی خۆیان سه‌روه‌ت و سامانی ولات ده‌قۆزنه‌وه،
ڕاگرنتی هاوسه‌نگی یاخود یاریکردن به په‌یوه‌ندی نێوانی هه‌رێم و
حکومه‌تی ناوه‌ندیی ، مووچه‌بڕین و که‌مکردنه‌وه‌ی ، ده‌ست تێکه‌ڵاوکردن
له‌گه‌ڵ تورکیا و قه‌ته‌ر له هێنانی داعش ، ڕێگه‌دان به هاتنه ناوه‌وه‌ی
تورکیا و هێڕشکرنه سه‌ر په‌که‌که، دژایه‌تیکردنی بزوتنه‌وه‌ی ڕۆژاوا
و باکور ، کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موو حیزبه کوردییه‌کان له حکومه‌تی بنکه
فراوان و هاوکاتیش په‌لبه‌ستن و بێده‌سه‌ڵاتکردنیان ، تڕۆکردنی په‌ڕله‌مان
و په‌ڕله‌مانتاران، یاریکردن به سۆز و عه‌قڵی جه‌ماوه‌ری کورد ... گه‌لێکی
دیکه له‌مانه.
پرسیار بۆ نوسه‌ر و ڕۆشنبیری کوردی لێره‌دا: باشه گه‌ر سیاسه‌ته‌کانی
بارزانی شکستی خواردووه، ئه‌ی چۆن ٢٤ ساڵ
و نیوه به پێوه ماوه؟!!
٣٠\٩\٢٠١٦
ماڵپەڕی زاهیر باهیر
|