ئایا بڕیاره‌که‌ی دادگا له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی کرانه‌وه بوو.
فه‌لات شاده‌نووش
راسته دادگای ده‌ستووری تورکیا به کۆی ده‌نگ بڕیاری داخستنی ده‌ته‌په دا، به‌ڵام کاتێک له چوارچێوه‌ی گشتیدا سه‌یری بڕیاره‌که ده‌که‌ین ده‌بینن دادگا ده‌رگایه‌کی کراوه‌ی بۆ ئه‌ندامانی ده‌ته‌په هێشتووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو په‌رله‌ماندا بمێنن.
پێش ئه‌وه‌ی دادگا بڕیاری خۆی بدات، ئه‌حمه‌د تورک سه‌رۆکی ده‌ته‌په له ته‌له‌فزیۆنی که‌نال دی تورکیدا رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ژماره‌ی په‌رله‌مانتارانی ئێمه زۆر که‌م بوو، نه‌مانتوانی گروپێک دروست بکه‌ین ئێمه له په‌رله‌مان نامێنن، چونکه کاتێک ئێمه گروپ نه‌بین، مافی قسه‌کردن به ئێمه نادرێت و وه‌ک ده‌سه‌په و پارته‌کانی دیکه‌ی ناو په‌رله‌مان که گروپیان نییه و بزرن ئێمه‌ش به هه‌مان شێوه بزر ده‌بین و ئه‌و کاته پێویست به‌وه ناکات ئێمه له په‌رله‌مان بمینێنه‌وه.
سکاڵای داخستنی ده‌ته‌په‌دا داوای ئه‌وه کرابوو 8 په‌رله‌مانتاری ده‌ته‌په له سیاسه‌ت دوور بخرێن، به‌ڵام دادگا ته‌نیا مافی په‌رله‌مانتاری 2 که‌سیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی مافی په‌رله‌مانتاری ئه‌و 2 که‌سه، ژماره‌ی په‌رله‌مانتارانی ده‌ته‌په بووه‌ته 19 که‌س و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ته‌په له ژێر ناوی پارتێکی دیکه جارێکی دیکه گروپێک پێک بهێنێت، ته‌نیا پێویستیان به یه‌ک په‌رله‌مانتار ده‌بێت، ئه‌ویش "ئوفوک ئوراس"ه که پێشتر چه‌ندین جار رایگه‌یاندووه هه‌ر کاتێک ده‌ته‌په پێویستی به‌من هه‌بێت من ئاماده‌م بچمه ناو پارته‌که‌یان.
ئه‌گه‌ر دادگای ده‌ستووری 3 یان 4 ئه‌ندامی ده‌ته‌په‌یان له سیاسه‌ت دوور خستبایه‌وه ئه‌و کاته به هیچ شێوه‌یه‌ک ده‌ته‌په نه‌یده‌توانی گروپێک دروست بکات.
لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه دادگای ده‌ستووری بۆچی ئه‌و بڕیاره‌ی دا؟ ئایا پرۆسه‌ی کرانه‌وه‌ی دیموکراتی پرۆژه‌یه‌کی ده‌وڵه‌ته و دادگاش له چوارچێوه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه بڕیاری خۆی دا‌وه؟ ئایا دادگا ئه‌و په‌یامه‌ی ئاراسته کرد که له‌به‌ر یاساکانی تورکیا من (واته دادگا) ناچارم بڕیاری داخستن بده‌م، به‌ڵام ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ش به‌وه ده‌ده‌م که بتوانن جارێکی دیکه له‌ناو په‌رله‌مان بمێننه‌وه و گروپێک دروست بکه‌ن؟
ئایا دادگای ده‌ستووری له‌لایه‌ک هۆشداری به ده‌ته‌په دا و له‌لایه‌کی دیکه‌وه ده‌رفه‌تی پێدان له‌ناو په‌رله‌ماندا بمێننه‌وه؟
کاتێک سه‌یری چوارچێوه‌ی بڕیاره‌که ده‌کرێت، هیوایه‌ک دروست ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی که پرۆسه‌ی کرانه‌وه‌ی دیموکراتی، پرۆسه‌یه‌کی ده‌وڵه‌ته.
ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ده‌ته‌په.
ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ده‌ته‌په پێویسته له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند بکرێت، ئه‌گه‌ر نا ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌یان قبووڵ ناکرێت. بۆ قبووڵ کردنی ئه‌و داواکارییه پێویسته زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتاران ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن، واته قبووڵ کردنی ئه‌و داواکارییه له ده‌ستی ئاکه‌په‌دایه، ئه‌گه‌ر ئاکه‌په بیه‌وێت ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ده‌ته‌په قبووڵ ده‌کرێت.
ده‌نگدان له‌سه‌ر ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ده‌ته‌په هه‌ڵویستی ئاکه‌په ئاشکرا ده‌کات، ئایا ئاکه‌په بیر له به‌رژەوە‌ندی پارته‌که‌ی خۆی ده‌کاته‌وه، یان بیر له پرۆسه‌ی کرانه‌وه‌ی دیموکراتی ده‌کاته‌وه؟
ئه‌گه‌ر ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ده‌ته‌په قبووڵ بکرێت، ئه‌وه پێویسته هه‌ڵبژاردنێک له‌و شارا‌نه‌دا ئه‌نجام بدرێت که کورسییه‌کانیان چۆڵ بووه، ئه‌و شارانه‌ش زۆربه‌ی زۆریان شارەکانی کوردستانی تورکیایه، له‌و شارا‌نه‌دا دوای ده‌ته‌په ته‌نیا ئاکه‌په به‌هێزه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ده‌ته‌په له‌ژێر ناوی پارتێکی دیکه‌دا به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کان ناکه‌ن، ئاکه‌په سه‌رکه‌وتن به ده‌ست دەهێنێت و هه‌ر هه‌موو په‌رله‌مانتاران به‌ده‌ست ده‌هێنێت.(واتا ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی که به‌هۆی ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی 21 ئه‌ندامه‌که‌ی ده‌ته‌په شوێنیان چۆڵ بووه) لێره‌دا هه‌ڵویستی ئاکه‌په دیار ده‌بێت ئایا پرۆسه‌ی کرانه‌وه‌ی دیموکراتی بۆ ئه‌و گرنگه یان زیادکردنی ژماره‌ی په‌رله‌مانتارانی؟
ئه‌گه‌ر ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ده‌ته‌په له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه قبووڵ نه‌کرێت، ئه‌و کاته په‌رله‌مانتارانی ده‌ته‌په ده‌توانن له ژێر ناوی پارتی ئاشتی و دیموکراتیک یان هه‌ر ناوێکی دیکه‌دا له‌ناو په‌رله‌ماندا گروپێک دروست بکه‌ن.
لێره‌دا مه‌ترسییه‌کی دیکه‌ش له ئارادایه، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی ده‌ته‌په له‌سه‌ر ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه سووربن، ئه‌وکات ده‌توانن رێگایه‌کی دیکه بگرنه‌به‌ر، به گوێره‌ی په‌یڕه‌وی په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانتارێک کاتێکی درێژ به‌شداری له دانیشتنه‌کان نه‌کات، ئه‌وا په‌رله‌مانتارێتی ئه‌و په‌رله‌مانتاره هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
cenkcenk0@gmail
|