٢٥\٥\٢٠١٩
ئایا جەنگ لە دژی
کۆماری سێدارە بەرپادەکرێ؟

تاهیر حەسەن
تا سیستەمی سەرمایەداری ھەبێت، تا ئەو
کاتەیش جەنگ و وێرانکاری بونی دەبێت. چونکە خودی سەرمایەداری یانی
جەنگ،تاقازانج و چەوساندنەوەی چینایەتی بەردەوامی پێ بدات. ئیتر ئەوەی
کەی و چ ساتێک جەنگ دەکرێت،ئەو ساتە پەیوەست بەو قۆناخ و قەیران و
ململانێیانەوە کەدەوڵەتان ھەیانە لەنوخۆداو لەگەڵ دەرەوەیشدا.
کێبەرکێی بازاڕی ئازاد،قۆناخێکە لەقۆناخی قۆرخ کاری و
داگیرکاریدایە،بۆیەش ھەر ئەو قۆرخکاریە دەبێتە دەرئەنجام و ھۆکارێک بۆ
جەنگ و گەڕان بەشوێن داگیرکاریدا.
لەم سەدەیەدا،وڵاتانی ڕۆژھەڵات و باکوری ئەفریقاو چەندین
جێگەیتر،مەیدانێکی لەبارو کراوەن بۆ خاڵی کردنەوەی قەیرانەکان و
لەوێیشەوە بەرپاکردنی جەنگ و درێژەدان بەقۆناخی گێژاو.
لەدوای کۆتایھاتنی بلۆکی شورەویەوە لەسەرەتای نەوەدەکانی سەدەی
ڕابردودا،تائێستایش بۆ چرکەیەکیش جەنگ نەوەستاوە،بەڵکو بەردەوامی ھەیە.
کێبەرکێ و ھەڵپەی ساغ کردنەوەی کاڵاکان و ڕاکردن بۆ بەچنگ خستنی مادەی
خاو بەنرخێکی ھەرزان بۆ بەکارھێنان و بەرھەمھێنانەوەی بۆ کاڵاو فرۆشتنی
لەبازاڕەکانداو،دواتر،کۆکردنەوەی قازانج لەدوای فرۆشتن،گوژمێکی واخێرای
بەخۆیەوە دیوە کەلەمێژووی مرۆڤایەتیدا وێنەی نەبوە. ئەو زیادە بەرھەمەی
بونی ھەیەو بەردەوام بازاڕەکان جمەیان دێت لەکاڵا جۆراوجۆرەکان و بەپێی
ھێز ھاوسەنگی خواست و خستنەڕو نیە،لێرەدا، لەئەنجامی
کێبەرکێکاندا،کشانەوەو داکشان و قەیران دروست دەبێت. ئالەم
کاتانەشدا،جەنگ،چەکێکی کاریگەرە بۆ ساغ کردنەوەی گەلێک کاڵا
کەلەئەنبارەکاندا خەوێنراون.
بەھاو ناوەڕۆک و ناواخنی سیستەمی سەرمایەداری کەلەسەر بنچینەی
چەوساندنەوەی چینایەتی دامەزراوەو پایەکانی داگیرکاری و قۆرخ کاری و
چۆنیەتی ئەوەی تاچەند دەتوانیت خۆت بەپێوە ڕابگریت لەبەرانبەر ھەیمەنەو
ھێزی ئەوی بەرانبەردا،وەستاوە.
ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکان لەوڵاتانی جیھاندا،لەنێو بازاڕو ڕەحمەتی ئەم
سیستەمە دڕندەیەدایە،بۆیەش لەھەر کۆمەڵگەیەکدا کەبڵێین جەنگ لێوەی دورە
یان نزیکە،پەیوەستە بەئاستی چونەپێشی مەدی ھۆشیاری سیاسی گشتی کۆمەڵگەو
ئەوەی گەر لەنێو وڵاتێکی گەشەسەندودا جەنگ ڕوبدات،کێ زیاتر لێی
زەرەرمەند دەبێت،چینی کۆمەڵایەتی زۆرینە یان چینێکی کەمی
دەسەڵاتدار،بێگومان لەوکاتەدا،چینی کەمایەتی دەسەڵاتدار. چونکە
کۆمەڵگەی پێگەیشتو،ڕێگەنادات بەچینەدەسەڵاتدارەکە بەئارەزوی خۆی یاری
بەچارەنووسی بکات.
جالەم سەدەیەدا، وڵاتانی ڕۆژھەڵات و بەشێکی زۆر لەوڵاتانی ئەفریقاو ئەو
وڵاتانەی لەڕوی گەشەی ئابوری و ھۆشیاری گشتی کۆمەڵگە ھێشتا
لەدوان،مەیدان بۆ جەنگ و کاول کاری ئاسانترە،تالەوڵاتێکی گەشەکردودا
دەست ببرێت بۆ جەنگێک.
ئەم قۆناخەی ئێستاو گەرمی و گرژیەکانی نێوان دەوڵەتی کۆماری سێدارەو
ئیمپریالیزمی ئەمریکی،تادێت ڕو لەسەرەو مەیدان گەرم کردن بۆ جەنگ تادێت
برەوی پێدەدرێت. ھەردو زلھێز،لەناوخۆدا لەقەیراندان،بەتایبەتیش دەوڵەتی
کۆماری سێدارە،چونکە تادێت ئابوری و بەرھەمھێنان تێیدا ڕو لەخوارەو
ژیانوگوزەرانی زۆرینە بەرەو داڕمانی تەواو دەچێت. لەوەھا
ساتێکدا،تەقینەوەی جەماوەری بەکارێکی چاوەڕوان کراو دێتە ئەژمار،گەرچی
ڕژێمیش تەواوی سەرکوتگەریەکانی خۆی بەکاربھێنێت،ھێشتا ناتوانێت لەکاتی
تەقینەوە گەورە جەماوەریەکەدا خۆی بەپێوە ڕابگرێت. بۆیەش لەم
ڕێگەیانەوە،تائەندازەیەک پێدەچێت گەر لەڕوی دەرونی و ڕیکلامیشەوە
بێت،دەوڵەتی ئاخوندەکان وانیشانی ناوخۆ بدەن کەدەتوانن جەنگ بکەن گەر
ئەمریکا بتوانێت ھێرش بکاتە سەریان.(گەرچی دەوڵەتی
ئاخوندەکان،ھەڕەشەکانی تەنھا پەیوەست نیە بەھێزو باوەڕی خۆیەوە،ھێندەی
پشت ئەستورە بەئیمپریالیزمی ڕوسی و چینی بەپلەی یەک،پێدەچێت جۆرێک
لەگەرەنتیشی وەرگرتبێت لەو ڕوەوە).
دەوڵەتی ئاخوندەکان،لەماوەی چل ساڵی تەمەنیدا،خۆی گەیاندۆتە قۆناخی
ئیمپریالیزمێکی ڕۆژھەڵاتیانەو ھیچ دەوڵەتێکی ناوچەکە چارەکێکی ئەو
ئیمپراتۆریەتە ئاخوندەییە توانای نیە،گەرچی ھێشتا خاوەنی چەکی ناوەکیش
نیە بەشێوەیەکی فەرمی. ئەو خۆ پڕچەک کردن و پەلھاویشتنەی بۆ داگیرکاری
وڵاتانی چواردەور،بۆخۆی کردویەتیە ژمارەیەکی گەورە لەناوچەکەدا.
جالێرەدایە،گەر جەنگ ڕوبدات،ھاوشێوەی جەنگی کەنداو یان سوریاو
ئەفغانستان و یەمەن نابێت،بەڵکو جەنگێک دەبێت،خودی زلھێزان و جیھانیش
دابەش دەکاتە نێو دو بەرەوە. (کاتێک ئیمپریالیزمی ئەمریکا ھێرشی کردە
سەر گەلی عێراق و ڕژێمە دەستکردەکەی خۆی کەێدام حسێن ڕابەری بو،توانی
لەماوەیەکی کەمدا زۆرترین وڵاتانی جیھان بخاتە نێو بازنەکەی خۆی و
تێچوی جەنگەکەیش لەئەستۆ بگرن). بەڵام،دەوڵەتی ئاخوندەکان،نەوەک
ڕژێمەکەی ێدامە وەنە بەشێوەی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەدە،وەنەخەڵکی ئێران
ھاوشێوەی خەڵکی عێراق و سوریاو یەمەن و لیبیاو ئەفغانستانە.
بۆیە،گەر جەنگ بەرپابکرێت، جەنگێکی وێران کاری زەبەلاح و لانی کەم کۆی
دەوڵەتانی ناوچەکە دەبنە مەیدانی جەنگ،ئەوە،لەکاتێکدا،گەر جەنگ
بەرپاببێت و گەلانی ئێران،ڕانەپەڕن لەدژی ڕژێمە سەرکوتگەرەکەی خۆیان و
دەست نەبەن بۆ بەرپاکردنی شۆڕشی کۆمەڵایەتی خۆیان.
ھەرچۆنێک شرۆڤەو لێکدانەوە بکرێت،ئاستی پێگەیشتویی گەلانی
ئێران،کەزۆرینەکە پێک دەھێنن،خاوەن مێژوویەکن لەبەرپاکردنی
شۆڕشدا،بۆیەش،ئیمپیالیزمی ئەمریکیش نایەوێت جەنگێک بکات گەدواجار
لەبەرژەوەندی نەشکێتەوەو نەبێتە ھۆکارێک بۆ سەرکوت کردن و
دامرکاندنەوەی ھێزی بەرپاکردنی شۆڕشی چینەچەوساوەکان لەئێراندا.
جەنگ،تاکە ڕێگەیە بۆ ئیمپریالیزم و سەرمایەداری،تابتوانێت خۆی لەکەوتن
پێ بپارێزێت.
بۆ چینەچەوساوەکانیش،بەرپاکردنی شۆڕشی کۆمەڵایەتی تەنھا چەکێکە
کەدەتوانێت خۆی و کۆی مرۆڤایەتیش ڕزگار بکات لەدەست ئەم سیستەمە ھاڕو
دڕندەو چەوسێنەرو قازانج پەرستە.
٢٤\٥\٢٠١٩
ماڵپهڕی تاهیر
حهسهن
|