٢٥\٣\٢٠٢٠
ئایا عەدنان
ئەلزورفی دۆخی ناوماڵی شیعەکان ئەشڵەقێنێ؟

ئهحمهد رهجهب
١٧/٣/٢٠٢٠ سەرۆک بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق عەدنان زورفی بۆ
پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق راسپاردو حیزبە شیعەکانی دەسەڵات بوون بە
دوو بەش و بەشیکیان لە گەڵ کاندیدکردنی ئەلزورفی بوون بۆ پێکھێنانی
کابینەی نوێی حکومەت و بەشەکەی تریان دژ بوون و ئەمەش یەکەمجارە دۆخی
ناوماڵی ئەو حیزبانە بەم جورە بشڵەقێت.
لەکاتی رێورەسمی راسپاردنی عەدنان زورفی لە بەغدا سەرۆک کۆمار وتی :
ھیوادارم لە ئەرکە نوێکەت سەرکەوتوو بێت لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی
بێگەردو بتوانیت خواستی عێراقییەکان و ھەروا خواست و داوای
خۆپیشاندەرانی ئاشتیخواز بھێنیتەدی و کار بکەن بۆچاکسازی و،
پاراستنیسەروەوی و سەقامگیری و ئاسایشی عێراق و، لە درێژەی قسەکانی
دوکتۆر بەرھەم ساڵەح وتی : عێراق شایەنی باشترەو، گەلەکەی لە پێناو
ژیانێکی ئازادو ئایندەیەکی موژدەبەخش بۆ ھەموو رۆڵەکانی و، گەلی عێراق
بە ھەموو پێکھاتەکانی و ھەموو رەنگەکانییەوە چاوەروانی زۆر ئەرک و
بەخشینەیە و، ئەو کارانەش بۆ جێبەجێکردنی ئەمانەت و بەرپرسیاریەتی
ھەموو لایەکمانە.
عەدنان زورفی بۆ پێکھێنانی حکومەت لەلایەن بەرھەم ساڵەح راسپێردراوە
بەڵام حیزبە شیعەکانی سەر بە ئێران بەتایبەتی تاقمی : بەدر ـ ھادی
عامری ، دەوڵەتی یاسا ـ نوری ئەلمالکی ، رەوتی حیکمە ـ عەمار ئەلحەکیم،
ئەلسادیقون، فالح فەیازو حەشدی شەعبی و عەسایب ئەھل ئەلحەق فشارێکی
زۆریان خستووەتە سەر سەرۆک کۆمارو ھەرەشەی لێ ئەکەن و، بریارەکەی بە
قورس و پێشێلکردنی دەستور ناو ئەبەن وئەڵێن عەدنان ئەلزورفی کە سەر بە
ھاوپەیمانی ئەلنەسری حەیدەر عەبادییە ( مێرمنداڵێکی ئەمریکایە).
ئەوانەی دەورو پشتی عەدنان زورفی ئەڵێن حیزبەکانی دەسەڵات ئاستەنگیان
بۆ عەدنان دروستکردووەو، ئەگەر کار وابروات لە پەرلەمان متمانەی
پێنادرێت و شکستئەھێنێت و، باشترین رێگا نزیکبوونەوەیە لە کوردو سوننەو،
گەران بە دوای میکانیزمی لە یەکتێگەشتن.
کاتێک بریاردرا عەدنان زوررفی کابینەی نوێی حکومەت پێکبھێنێت یەکسەر
لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە لە بەغداو شارەکانی تر دژی وەستان و، لە سەر
وێنەکانیان نووسی : مەرفوز، مەرفوز، مەرفوز واتە ئێمە نامانەوێت ولە
گەڵ مەرجەکانی گۆرەپانەکانی تێکۆشان و خوپیشاندانەکان ناگونجێت و
عەدنان تاوانبارە بە دزینی ٢٥٠ ملیار دۆلار!.
خۆپیشاندەرانی شارەکانی بابل، کەربەلا، نەجەف، دیوانییە، ناسریە،
سەماوە، بەسرە، عمارە وکوت رژانە سەر شەقامەکان و ھەر ھەموو ھاواریان
ئەکرد: عەدنان زورفیمان ناوێت چونکە لەناو جەرگەی پرۆسەی گەندەڵێیەوە
ھاتووەو، ناتوانێت حکومەتێکی نیشتمانی بۆ قۆناغی داھاتوو دامەزرێنێت و،
ئێمە ئەزانین ھەر کەسێک بەربژێری کاربەدەستانی حیزبەکان بێت، کەسێکی
لاوازەو بە پێی شێوازی پشکپشکێنەو تایفەگەری قیزەوەن دائەنرێت و، لە
بێتوانایی ئەو جۆرە کەسانە بارودۆحەکە دارماو، ئەوانە قەت ناتوانن
بکوژانی خۆپیشاندەران بدۆزنەوەو، زامنی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بن
بۆیە ئێمە لە سەر داواکارییەکانی راپەرینی تشرین داکۆکی ئەکەین لە
پێناو جێبەجێکردنی: ھەڵپژارندنی سەرۆک وەزیرانی سەربەخۆ، دۆزینەوەی
بکوژی خۆپیشاندەران و خەڵکی راپەریوو ئەو بکوژانە بدرێن بە دادگاو،
کۆتاییبھێنرێت بە لیستتی ھاوپێچ بە یاسای ھەڵبژاردن و بریاری لە
سەربدرێت ولە رۆژنامەی فەرمی ( رەسمی) بڵاوبکرێتەوەو کاتێک بۆ
ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە ژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان دیاری بکرێت.
بارودۆخی عێراق گرژو ئاڵۆزەو زیاتر ھەڵناگرێت و، پێویستە ھەموو
لایەنەکان رچاوی ئەوە بکەن و، بارودۆخەکە بەرەو شەرو زۆرانبازی سەربازی
نەبەن و،خەڵکی عێراق ھیچ تاوانێکی نەکردووەو توشی شەر ببێتەوەو داوا لە
ھەمووان کراوە وڵات لە شەر دوور بخرێتەوبۆ ئەوەی لەم کێشانەی ئەمرۆ لە
رووی سیاسی و ئابووری و تەندروستییەوە رزگار بکرێت.
خۆپیشاندەران ئەڵێن ھەموو جیھان ئەزانێت راپەرینەکەمان کە لە مانگی
تشرینەوە { ئوکتۆبەر} ساڵی ٢٠١٩ دەستیپێکرد ئاشتیانە بووەو، کاری خراپ
ئەنجامنەدراوە و، ھیچ زەرەرو زیانێک بەر کەلوپەل و کەرەستەو
دامەزراوەکانی دەوڵەت نەکەوتووەو توندو تیژی بەکارنەھێنراوە سەرەرای
گرتن و کوشتن وستەم وشەھید بوونی زیاتر لە ٦٠٠ و بریندارکردنی زیاتر لە
٢٥٠٠٠ و رفاندن و زیندانیکردنی ھەزاران خۆپیشاندەر.
ھاوپەیمانی فەتح سەر بە ھادی عامری لە راگەیاندراوێکدا دژ بە
ھەنگاوەکانی سەرۆک کۆمار ئەڵێن ئەوەی کرا لە دەرەوەی دەستوری عێراقەو
ئەبوایە پاڵێوراوی زۆرینە دەستنیشان بکات و بە فەرمی ئەوەش رابگەیێنێت
و بە پێچەوانەی دەستور کار نەکات و، ئەوە دووەمین جارە سەرۆک کۆمار
دەستور پێشتگوێ ئەخات وبە سازان لە نێوان ھێزە سیاسییەکان پابەند نابێت
و، خودی خۆی بەرپرسیارەو، ئێمە ھەموو رێگایەک ئەگرینەبەر بەرامبەر
سوکایەتی بە دەستورو یاسا بۆ ئەوەی ببێت بە وانەو دووبارە نەکرێتەوە.
سێ ھەنگاوی گرنگ چاوەروانی عەدنان زورفی ئەکات، یەکەمیان لەلایەن
فراکسیۆنە سیاسییەکان لە پەرلەمان متمانە وەربگرێت بۆ پێکھێنانی حکومەت
و، دووەمیان شەقام رازی بکات و بتوانێت گفتوگۆیان لە گەڵ بکات و بچێت
بە دەم داواو داخوازییەکانیان و، ئەمەش زۆر گرانەو ئاسان نییە چونکە
خۆپیشاندەران کەسێکیان ناوێت سەر بە حیزبەکان بێت و ھەروا پەرلەمانتارو
وەزیرو پاریزگارو فەرمانبەری پلەبەرز خاوەن دەسەڵاتی دەوڵەت و،
سییەمیان رازیکردنی لایەنەکانی دەوڵەتە لە سەر دوسییەی عێراقە بەتایبەت
ئەمریکاو ئێران وئەمەشیان ئەرکێکی گرنگە.
نەیارانی عەدنان زورفیلە ساتی راسپاردنی بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێ،
ھێرشێکی توندی لایەنە نزیکەکانی ئیران و میلشیاکان دژ سەرۆک کۆمار و
کاندیدی راسپێردراو دەستی پێکردووە، ئەو لایەنانە پێیان وایە
زورفیپیاوی ئەمریکایەودەستیانکردووە بە ھەڵدانەوەی لاپەرەی کۆن
بەمەبەستی سوکاییەتپێیکردن و ئەڵێن : زورفی دوو ناسنامەی ھەیە عێراقی و
ئەمریکی و، ژنەکەی و حەوت مناڵەکەی لە ئەمریکا ئەژین و، دیارە واز لە
ناسنامەی ئەمریکی ئەھێنێت و پاشان کە لە پەرلەمان متمانە وەرناگرێت
پەشیمان ئەبێتەوە وەک محمەد عەلاوی چۆن وازی لە ناسنامەی بریتانیا
ھێناو متمانەی وەرنەگرت و، ئەنجومەنی پارێزگای نەجەف دوسییەی گەندەڵی
عدنان زورفی کاتێک پارێزگاری نەجەف بووە دراوەتە ھەیئەتی نەزاھە (
دەستپاکی) بۆ پێداچوونەوە.
دوای راسپاردنی زورفی لایەنە نزیکەکانی ئێران: دەولەتی یاسا ،
ھاوپەیمانی فەتح ، ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی و دەستەی حەشدی شەعبی
ئێوارەی دوێنی کۆبونەوەیان ئەنجامداوە کە بەوە گەیشتوون فشارەکان بۆ
دورخستنەوەی بەرھەم ساڵح سەرۆک کۆمار دەستپیکەن و رێگری لە عەدنان
زورفی بکەن بۆ پێکھێنانی کابینەی نوێ و، قەیس خەزعەلی لە " تویتر"
ھەندێ قسەی بازاری ئاراستەی سەرۆک کۆمار کردووەو ھەرەشە ئەکات و قسەی
ناشیرین و نەشیاو ئەکات و، ئەو جۆرە قسانە تەنھا لە کەسانی وەک خەزعەلی
ئەوەشێتەوە.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوو
راگەیاندنی جیاوازدا پیشتگیری خۆیان بو عەدنان زورفی دەربری وپێیان
وایە حیزبە کوردییەکان یەک ھەڵوێست ئەبن و ئەیانەوێت حکومەتی داھاتوو
کار لە پێناو چاکسازی و رێزگرتن لە داخوازییەکانی خۆپیشاندەران و
پاراستنی مافی پێشمەرگە بکات و، ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجامبدات
ولەلایەن خۆیانەوە کار ئەکەن لە پێناو یەکخستنی دەنگی کوردان و، وەک
کابینەکەی محەمەد عەلاوی لێنەیەت و کورد دابەشبکرێت.
لە رۆژانی داھاتوو شتی نوێ رووئەدات و حیزبەکانی شیعە زیاتر پەرتەوازە
ئەبن و، ھەر لایەک کار بۆ بەرژەوەندی خۆی ئەکات.
١٨\٣\٢٠٢٠
ماڵپهڕی ئهحمهد رهجهب
|