٣\١٠\٢٠١٥
ئایا ئه‌م قه‌یرانه
ئابوورییه قه‌یرانی سه‌رمایه‌دارییه، یاخود قه‌یرانی ئێمه‌یه؟

زاھیر باھیر
- بەشی
یەکەم -
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و میدیاکه‌ی هه‌میشه
کاریان له‌سه‌ر چه‌واشه‌کاری و گه‌وجاندنی خه‌ڵک کردووه ، نزیکه‌ی سه‌د
ساڵه سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی به سۆشیالیزم به ئێمه ده‌فرۆشنه‌وه،
نزیکه‌ی ٤٠ ساڵیشه ئه‌وه‌ی له ئێران
ڕوویدا به شۆڕش به ئێمه‌ی ده‌ناسێنن، ئه‌وه‌ی که له وڵاته عه‌ره‌بییه‌کانی
وه‌کو تونس و میسر و لیبیا و سوریادا ده‌گوزه‌رێ به"به‌هاری عه‌ره‌بی
و به شۆڕش" به ئیمه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نن ، پتریش له سه‌د ساڵه ئه‌زمه‌ی
خه‌ڵکی به ئه‌زمه‌ی سه‌رمایه‌داری و سیسته‌مه‌که‌ی ناوده‌به‌ن ، تاکو
پێمان بڵێن ئه‌وه‌ی که باجه‌که‌ی ده‌دات ئه‌وانن و ژیانی ئێمه هه‌ر
وه‌کو خۆی ده‌گوزه‌رێت و ئه‌وانن که زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌کین.
به‌ڕای من هۆکاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه به‌شێکی زۆری ئێمه ناتوانین
سه‌ربه‌خۆیانه ، ئازادانه، بیربکه‌ینه‌وه ، به‌واتایه‌کی دیکه
زۆربه‌ی وه‌خت ده‌که‌وینه ژێر هه‌ژموونی میدیاوه ، زۆربه‌ی کات به
مێشکی یه‌کێکی دیکه بیرده‌که‌ینه‌وه ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش
لێکدانه‌وه و توێژینه‌وه‌کانمان بۆ زۆرینه‌یه‌ك له دیارده کۆمه‌ڵایه‌تی
و ئابوریی و سیاسییه‌کان له دیدی میدیای باو و که‌سانی ناسراو و توێژه‌ره‌وه
و ئه‌کادیمایای ئه‌و بواره‌وه‌یه که له‌سه‌ری ده‌نوسن و ده‌ده‌وێن ،
ده‌یانبینین.
مارکس له سه‌رده‌می خۆیدا تێبینی کردووه که به تێپه‌ڕینی زه‌مه‌ن
که‌لێنی نێوانی قه‌یرانه ئابورییه‌کان نزیکتر ده‌بنه‌وه و درێژتریش
ده‌بنه‌وه. ڕه‌نگه ڕۆژگارێکیش بێت ئه‌و که‌لێنه‌ی نێوانیان ته‌نها له
چه‌ند سالێکی که‌مدا ، خۆی بگرێته‌وه . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ڕای من
ئه‌وه‌ته‌ی ئه‌زمه په‌یدا بووه تاکو هه‌نوکه‌ش هه‌رگیز قه‌یرانه‌که
قه‌یرانی ئابوری سه‌رمایه‌داری وه‌کو سیسته‌م و سه‌رمایه‌داران به‌گشتی
نه‌بووه، به‌ڵکو هه‌میشه قه‌یرانی ئابوری ئێمه بووه ، هه‌میشه
پێگه و ده‌سه‌ڵات و ده‌ستکه‌وته‌کانی ئێمه له ڕۆچوندا بوون و سه‌رمایه‌داریش
وه‌کو سیسته‌م له بره‌و و خۆڕێکخستنه‌وه له شێوه‌یه‌کی نوێ و پته‌وتردا،
بووه ، هه‌میشه قه‌یرانه‌کان ئێمه‌ی زیاتر وه‌کو هێز ، بێ هێزتر و جه‌مسه‌ره‌که‌ی
دیکه‌ی که سه‌رمایه‌دارییه ، به‌هێزتر کردوه.
گه‌رچی ته‌واوی تیوره سیاسییه‌که‌ی مارکس له پراکتیکدا فه‌شه‌لی هێنا
و به‌شێکیش له لێدوان و شیکردنه‌وه ئابورییه‌که‌شی لای من جێگای سه‌رنجه،
به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که مارکس ده‌رباره‌ی ئابوری وتویه‌تی ، هه‌رگیز
نابێت سهرزهنشتبکرێت، چونکه یه‌که‌م: لێکۆڵینه‌وه‌کانی مارکس و
تاووتوێکانی بۆ سیسته‌مه‌که، پێناسه‌ی بۆ چینی کرێکاران بۆ سه‌رده‌می
خۆی بووه که سه‌رمایه‌داری سه‌رده‌می ئه‌و، زۆر لاوازتر و بزوتنه‌وه‌ی
کرێکارانیش له ئێستا زۆر به‌هیزتر بووه . هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش هۆکاری
خۆی هه‌یه . دووهه‌میش: من مارکس ناکه‌م به خوا و په‌یامبه‌ر که ئه‌وه‌ی
له‌و سه‌رده‌مه‌ی خۆیدا وتویه‌تی هه‌ر هه‌مووی بۆ ئێستاش و داهاتوش
، ده‌ستده‌دا ، ئه‌وه‌شی که شێوازه بیرکردنه‌وه‌یه‌کی ئاوای هه‌بێت
نه‌ك هه‌ر غه‌درێکی گه‌وه‌ره له‌و پیاوه ده‌کات به‌ڵکو سوکایه‌تیشی
پێده‌کات، خۆشی ته‌نها توتیییهكه، نه مرۆڤێکی دهماخداری بیرکه‌ره‌وه
به مێشکی خۆی.
سه‌باره‌ت به‌م بۆچونه‌ی خۆم ته‌نها و به ته‌نها من پشت به دوو سه‌رچاوه
ده‌به‌ستم که یه‌کێکیان واقیعی کۆمه‌ڵایتی و ئابوری و سیاسییه و ئه‌وی
دیکه‌شیان به‌ڵگه و ئاماره‌کانن.
لای من ئه‌م سیسته‌مه ئابورییه ئێمه دروستمانکردوه نه‌ك سه‌رمایه‌داری
، ئێمه‌ین که پاره و خاوه‌ندارێتی و سامان و هه‌موو پێداویستییه‌کانی
ژیان دروستده‌که‌ین نه‌ك سه‌رمایه‌داران و سه‌رمایه‌داری ، ئێمه‌ین که
به بێ پاره به بێ هه‌بوونی موڵکییه‌تی تایبه‌تی به بێ سه‌رمایه‌داری
ده‌توانین بژین و کۆمه‌ڵیش دروستبکه‌ین و پێویستیشمان به ده‌وڵه‌ت و
ده‌سه‌ڵاتیش ، نه‌بێت، به‌ڵام سه‌رمایداران هه‌رگیز ناتوانن به بێ
هێزی بازوی ئێمه به ته‌نها، ته‌نانه‌ت دهمارقاچانێکیش دروست بکه‌ن و
سیسته‌می سه‌رمایه‌داریش بۆ چرکه‌یه‌ك به‌رقه‌رار بێت، ئێمه‌ین که بکه‌ری
یه‌که‌مین و ئه‌وانیش بخۆر و ته‌واکه‌ری ئامانج و ته‌ماحه‌کانی خۆیان .
لیره‌وه ده‌مه‌وێت بڵێم ئیمه‌ین که له هه‌موو سه‌رده‌مانێکدا سیسته‌می
ئابوریمان ڕاگرتووه نه‌ك سه‌رمایه‌داران، هه‌ر به‌م هۆکاره‌ش که
درزێك، کونێک ، داڕمانی لایه‌کی ئه‌م سیسته‌مه ڕووده‌دات، ئێمه‌ین زه‌ره‌رمه‌ندی
یه‌که‌م، نه‌ك سه‌رمایه‌دار به گشتی و سیسته‌مه‌که‌ی.
قه‌یرانی ئابوری چییه؟
پێناسه‌ی فه‌رهه‌نگی ئۆکسفۆرد بۆ قه‌یرانی ئابوری " بارودۆخێکه که
وڵاته‌که له پڕێکدا به‌هۆی قه‌یرانی دراوییه‌وه توشی ها تنهوهیهكدهبێت.
ئابورییه‌ك که ڕووبه‌ڕوی قه‌یرانی ئابوری ده‌بێته‌وه به‌زۆری داهاتی
نه‌ته‌وه‌یی داده‌به‌زێت، که‌مبوونه‌وه‌ی به‌گه‌ڕخستنی پاره و سامان
له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه و دابه‌زینی نرخه‌کاندا به‌هۆی هه‌ڵئاوسان و
پووکانه‌وه‌ی پاره‌وه ، قه‌یرانی ئابوری ده‌توانێت له فۆرمی مه‌نگی و
سستی و بێ جووڵه‌ییدا خۆی ببینێته‌وه ، ئه‌وکاته‌ش به قه‌یرانی ڕاسته‌قینه‌ی
ئابوری ناوده‌برێت".
پیناسه‌ی گووگڵ بۆ قه‌یرانی ئابوری به‌م شێوه‌یه: "چونهیهکی، کرژی
ئابورییه ، به‌شێك له ده‌ورانی ئابوری ،( که هه‌ندێك جار به ده‌ورانی
مامه‌ڵه‌ی بازرگانی) ناو ده‌برێت. له بریتانیاش پێناسه بۆ ئه‌م قه‌یرانه
گه‌شه‌کرنی سلبیانه‌ی ئابورییه له دوو چاره‌کی یا دوو وه‌رزی یه‌ك
به‌داوی یه‌کی ساڵێکدا. پێناسه‌ی کرژی یا چونه‌وه‌یه‌کی ئابوری کارایی
که‌متره له قه‌یران، قه‌یرانی ئابوری " ..... " بارودۆخێکه که
ئابوری وڵات ڕووبه‌ڕوی کرژبوونهوهیهکی کوتوپڕی قه‌یرانی ئابوری
ببێته‌وه یاخود به هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌یه " . زۆرینه‌یه‌ك
له ئابوری‌ناسان ده‌ڵێن ئه‌م قه‌یرانه داراییه‌ی ئێستا ، خراپترین قه‌یرانێکه
که جیهان له سه‌رده‌می سستییه (رکود) گه‌وره‌که‌ی سا ڵی
١٩٣٠وه ، نه‌یبینیوه.
پێناسه‌ی کارڵ مارکس‌یش بۆ قه‌یرانی ئابوری ، ده‌ڵێت " کاپیتاڵیزم،
سیسته‌مه‌ێکی ئابورییه که قه‌یرانه‌کانی به میراتی بۆ ده‌مێنێته‌وه،
هێزی پاڵپێوه‌نه‌ری ئه‌مه‌ش نائارامی و پشێوی و خۆوێرانکردنه." مارکس
و ئینگلس له به‌یاننامه‌ی کۆمۆنیست‌دا ، ده‌ڵێن " کۆمه‌ڵێك که ئامرازه‌کانی
به‌رهه‌مهێنان و ئاڵوگۆڕکردنی به شێوه‌یه‌کی موعجیزانه خولقاندووه ،
وه‌کو ساحرێك به شیوه‌یه‌کی ساحیرانه له‌گه‌ڵ وزه‌ی جیهانێکی شاراوه‌دا
مامه‌ڵه ده‌کات که دواتر ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌م هێزه‌دا
نامێنێت" لێره‌دا چه‌ند پرسیارێك دێته پێشه‌وه : ئه‌رێ به‌ڕاست ئه‌وه
ڕویداوه؟!! ئایه ڕاسته که بورجوازییه‌ت توانای ده‌سه‌ڵاتی له ده‌ستداوه
؟!! دوای ١٧٠ بۆ ١٨٠
ساڵ له دوای ئه‌و قسه‌یه له‌کوێدا ڕویدا‌و نه‌توانرا کۆنترۆڵبکرێته‌وه؟!!
له شوێنێکی دیکه‌دا مارکس جه‌ده‌لی ئه‌وه ده‌کات که قه یران" له
شهمهنهفهرهکهیدا زۆرترین مه‌ترسی خاپورکردن و وێرانکردنی ، هه‌ڵگرتووه
، هه‌روه‌کو بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك بناغه‌ی کۆمه‌ڵی بورجوازی، ده‌له‌رزێنێت"
بۆ ئه‌مه‌ش ده‌توانین پرسیاری ئه‌وه بکه‌ین : ئایا به‌ڕاستی کام بومه‌له‌زه
بنچینه‌ی کۆمه‌ڵی بورجوازی له‌رزاند؟!! ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که به
ئاشکرا مارکس مه‌به‌ستی له قه‌یرانی خودی سیسته‌مه‌که و کۆمه‌ڵی
بورجوازییه.
پێناسه جیاجیاکانی قه‌یرانی ئابوری هه‌رچۆنێك بنوسرێت، چۆن ڕویدابێت
هێشتا لای پۆزشکارانی کاپیتاڵیزم بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌کرد که سستی
( رکود) هه‌رگیز ڕوونادات و سوڕی بره‌و و مهوجدانهوه ( مه‌وجدانه‌وه‌ی
شمه‌ك) و کرژبوونه‌وه‌ی له بزنس و بازرگانی ، له‌ناوبراون و به‌سه‌رچوون.
مارکس هۆکاره‌کانی قه‌یران به زۆری ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ زێده به‌رهه‌م،
دابه‌زینی توانایی کڕین ، پشێوی و نائارامی خودی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری
. ئه‌و ده‌ڵێت " سستی، مه‌نگی بێ جووڵه‌یی له به‌ر ههمهێناندا - له
بارودۆخێکی دیاریکراوی ناوخۆی سیسته‌می کاپیتاڵیزمدا – حاله‌تی گه‌شه‌کردن
و فراوانی به‌رهه‌م ، به‌دووی خۆیدا ده‌هێنێته‌وه ، به‌م شێوه‌یه‌ش
سوڕه‌که‌ش نوێ ده‌بێته‌وه".
لای مارکس و ئینجلس تاکه حه‌لی ئه‌م قه‌یرانه پلانی دیمۆکراتی
ئابوریانه‌یه- سۆشیالیزم، ده‌ڵێن " گه‌ر به‌رهه‌مهێنه‌ران داخوازی
مشته‌رییه‌کان بزانن ، گه‌ر له نێوانی خۆ یاندا به‌رهه‌مه‌کانیان ڕ
ێکبخستایه ، گه‌ر به‌رهه‌مه‌کانیان هاوبه‌ش (شه‌یر) بکردایه ، ئه‌وا
هه‌ڵگه‌ڕ ان و داگه‌ڕانی ( تهقهلوبات) ڕکه‌به‌ری ، ململانێی
کاپیتاڵیزم و مهیلانهکهی به‌ره‌و قه‌یران، مه‌حاڵ (موسته‌حیل) ده‌بوو
. به‌رده‌وامبونی به‌رهه‌مهێنان به هۆشمه‌ندییه‌وه وه‌کو مرۆڤ، نه‌ك
وه‌کو پرژ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئۆتۆمێك. به بێ ئاگایی خۆت ، ئه‌وا زاڵدهبوویت
به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌مانه‌ی که دروستکراون له‌ته‌ك ئه‌م هه‌موو
ناکۆکیانه‌دا،که ناتوانرێت به‌رگریی لێبکرێت . به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی تۆ
تا ئێستاش ناهوشیارانه به‌رده‌وامبیت له به‌رهه‌مهێنان، به ڕێگایه‌کی
بێ پلانانه و بێ بیرکردنه‌وه ، له‌ژێر ڕه‌حمه‌تی به‌ختدا ...قه‌یرانه‌کان
ده‌مێنن و سنوری هه‌ر یه‌ك له قه‌یرانه‌کانیش زیاتر گه‌ردوونی ( که‌ونی
) ده‌بێت هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌و خراپتر ده‌بێت له‌وه‌ی پێش‌و و ده‌بێته
هۆی هه‌ژارکردنی کۆمه‌ڵێکی زۆری سه‌رمایه‌داره بچوکه‌کان.....ژما ره‌یه‌کی
زۆریش له‌و چینه‌ی که له‌سه‌ر هێزی کاری خۆیان ده‌ژین".
گومان له‌وه‌دا نییه که ئاژاوه و پشێوی (فه‌وزای) شێوازی به‌رهه‌مهێنانی
کۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داری و خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی که ناکۆکن به هێزی به‌رهه‌مهێنان،
قه‌یران به‌دووی خۆیدا ده‌هێنێت، که سه‌رئه‌نجام ده‌بێته ڕوت و ڕهجاڵکردنی
زۆرینه‌مان و خڕبوونه‌وه‌ی پاره و سه‌رمایه‌یه‌کی گه‌وره به هه‌موو
شێوه‌کانییه‌وه له چنگی خه‌ڵکانێکی زۆر که‌مدا.
گه‌ر هۆکاری سه‌ره‌کی قه‌یران مه‌وجدانه‌وه‌ی شمه‌ك و کاڵاکان بێت له
بازاڕه‌کاندا و ئه‌وه‌ش ببێته هۆی خولقاندنی سستی ئابوری، ئه‌وا له
ئێستادا به‌هۆی پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆجیاو خۆڕێكخستنه‌وه و پلانکردنی
پێشواده تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ده‌توانرێت پێش به‌و مه‌وجدانه‌وه‌ی که‌ره‌سه
و شمه‌كانه بگیرێت. له ئێستادا هه‌ر یه‌ك له کۆمپانیا و کارگه و
شۆپه گه‌وره‌کان به کلیکێکی سه‌ر کۆمپیوته‌ره‌کانیان له چه‌ند چرکه‌یه‌کدا
ده‌توانن له هه‌ر شوێنێکی ئه‌م دونیایه‌دا که لقیان ( فه‌رعیان) هه‌بێت
بزانن چه‌ند له کاڵاکانیان نێردراوه بۆ ئه‌وێ، ژماره‌ی کرێکارانیان ،
بڕی فرۆشتنیان، جۆری کاڵای فرۆشراویان ، زۆر و که‌می موشته‌رییان ، ته‌نانه‌ت
چه‌ندایه‌تی مانگی یا خود وه‌رزی فرۆشتنیان له که‌یدا له بره‌ودایه
و که‌نگێ له کزیدایه. به‌م هۆیه‌شه‌وه ده‌توانرێت لانی که‌م پلان بۆ
ماویه‌کی که‌م سه‌باره‌ت به‌هه‌ر لقێکی فرۆشگاکانیان ، بازاڕه‌کانیان
بکه‌ن به پێیی که‌م و زۆری فرۆشتن که لێره‌شه‌وه ده‌توانن که بزانن
چه‌ند کرێکار و کارمه‌ندیان ده‌وێت، تێچونی (کولفه)ی مانگ و ساڵیان و
زه‌ره‌ر و قازانجیان چه‌ند ده‌بێت. ئێستا سه‌رده‌م و چه‌رخه‌کانی کۆن
نین تاکو سه‌رمایه‌داری ده‌سته‌پاچه بێت ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه که
هه‌نووکه قه‌یرانه‌کان زیاتر له بواری داراییدا ڕووده‌ده‌ن تاکو مامه‌ڵه‌ی
بازرگانی و بزنس، گه‌ر چی کۆتاییه‌که‌ی به قه‌یرانی ئابوری دێت.
ئه‌وه‌ی که لێره‌دا لای من گرنگه مه‌سه‌له‌ی دۆزینه‌وه‌ی هۆکاره‌کانی
قه‌یرانه‌کان نین ، به‌ڵکو هه‌ژموون و کارایی قه‌یرانه‌کانن له‌سه‌ر هه‌ره
زۆرینهکهمان . چونکه ڕاسته لێره‌و له‌وێ چه‌ند سهرمایادارێک و چه‌ند
کۆمپانیا و بانقێك هه‌ره‌سده‌هێنن و مایهپوچدهبن ، به‌ڵام سیسته‌مه‌که
به‌گشتی به‌پێوه ده‌مێنێته‌وه و پته‌وتر و به‌هێزتر خۆی ڕێکده‌خاته‌وه
، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك دێت و ده‌ڕوات به‌ڵام له سه‌ری ئێمه‌دا ده‌شکێته‌وه
و سه‌رمایه‌داری و سیسته‌مه‌که‌ی ته‌نها ڕووبه‌ڕووی چه‌ند له‌رزینێکی
که‌مده‌بنه‌وه.
وه‌کو له سه‌ره‌وه وتم چونێتی دروستبوونی قه‌یرانه‌کان گرنگ نییه
ئه‌وه‌ی که گرنگه ئهژموون و کارایییهکانێتی که به‌گرتنه‌به‌ری
سیاسه‌تی ده‌ستگرتنه‌وه (ته‌قه‌شوف) ناسراوه، کۆتایی دێت.
١\١٠\٢٠١٥
- له‌نده‌ن
ماڵپەڕی زاهیر باهیر
|