٨\١٠\٢٠١٥
ئایا ئهم قهیرانه
ئابوورییه قهیرانی سهرمایهدارییه، یاخود قهیرانی ئێمهیه؟

زاھیر باھیر
- بەشی
دووەم (کۆتایی) -
گرتنەبەری سیاسەتی
دەستگرتنەوە:
ئەوەی کە تائێستا بە ئەزمەی سەرمایەداری ناسراوە ، لە ھەقەتدا نە
ئەزمەی سەرمایەدارانن و نە ئەزمەی سیستەمی سەرمایەداریش، لە کاتێکدا
ململانێی و کێشمەکێشی پرۆسەی تەسفییەی حساباتی نێوانیان ڕوودەدات و
دەبێتە ھۆی گلانی یەکجاریی یا ھەنووکەیی ھەندێکیان ، ئا لەم بارودۆخەدا
باشترین ھەل بۆ سەرمایەداری لە ڕێگای نوێنەرە سیاسییەکانیانەوە کە
حکومەتەکان و سیستەمی پەڕلەمانتارییانەیانە ، دەتوانن ئەوەی کە
دەیانەوێت ، بیکەن . بۆ ئەمەش حکومەتی نیشتمانی ، دەوڵەتی نەتەوەیی،
سیاسەتی دەستگرتنەوە دەگرێتەبەر . سیاسەتی دەستگرتن بە پارەوە گوایە
بارو دۆخی ئابوری و دارایی وڵات ، کیشۆرەکە یاخود جیھان زۆر خراپە و لە
داڕماندایە، گەر بە ئاگا نەبین ھەموو شتێک ھەرەسدەھێنێت و لە دەستدەچێت
ئەو کاتەش ژیان دەوەستێت. بەم پاساودانانە ھەموو ھێڕشێک: ھەر لە فرۆشتن
و بەتایبەتیکردنی کەرتە دەوڵەتییەکان و کەمکردنەوەی کرێ و موچە و
دەرکردنی کرێکاران و کارمەندان و بڕینی بیمەکان و کەمکردنەوەیان و
درێژکردنەوەی کاتی سەرکار و سەپاندنی ھەلومەرجی نامرۆیانە بەسەر
کرێکاران و کارمەندان، تادەگاتە بەرزبوونەوەی نرخی یپێداو یستییەکانی
ژیان و کرێی خانوو و داخستنی شوێنە خزمەتگوزارییەکان و ناچارکردنی
کرێکاران بە ڕازیبوون بە ھەموو شتێک بەھۆی ئافراندنی سوپایەکی گەورەی
بەتاڵەوە لەسەر شەقام ، لە بازاڕدا.
ھەموو ئەم سیاسەتانەش یەک کۆمەڵە گرفتی گەورەی وەکو لاوازکردنی
نقابەکان و پاشەکشەکردن بە بزوتنەوەی کرێکاران و خەڵکی ، کەمکردنەوەی
باجی کۆمپانیا و شۆپە گەورەکان بە بیانوی ھاندانی بەگەڕخستنی سەرمایە
لە وڵاتدا، زیادبوونی تاوان و دزی و ڕاو و ڕووت ، ڕایسیزم و فاشیسزم ،
درێژبوونەوەی لیستی ناوی چاوەڕوانی دکتۆرەکان و خەستەخانەکان و
کارمەندان و کرێکارانی شارەوانی و لانەوازان و بێ خانو وبەرە و گەلێکی
دیکە لەمانە.
ئامارەکان و واقیعەکە ئەوە نیشاندەدەن کە قۆرتەکانی ئەم قەیران و
سیاسەتی دەستگرتنەوەیە بە تەنھا لە سەری ئیمەدا دەشکێنەوە و ئەم
قەیرانە بە قەیرانی ئێمە دەمێنێتەوە تاکو ھۆشیارییەکی تەواو بە ھەموو
بارودۆخەکە پەیدا دەکەین و بە ئاگا دێیننەوە لە میحنەتییەکانمان ،
ئەویش بە خۆڕێکخستنمان لە دەرەوەی پار تە سییاسییەکان و ڕەتکردنەوەی
ڕژیمی پەڕلەمانتاری و گرتنەبەری چالاکی ڕاستەوخۆ و ئەنجامدانی
دیمۆکراتی ڕاستەوخۆ بۆ بە کۆمەڵیکردن و ھەرەوەزیکردنی ھەر ھەموو
پێداویستییەکانی ژیان لە ڕێگای خۆبەڕیوەبەرییەکانمانەوە.
تا ئەو کاتەی ئەوە ڕوودەدات وەکو ئەم بەڵگانەی خوارەوە نیشانیاندەدات ،
ئەزمەکان لەسەری ئێمەدا دەشکێنەوە و سەرمایەدای و سەرمایەداران بەگوڕ و
تینێکی زۆر لەوەی پێش ڕودانی قەیران ھەڵدەسنەوە و خۆیان باشتر
ڕێکدەخەنەوە.
خۆگرتنەوە و بەھێزبوونەوەی سەرمایەداران، سیستەمی سەرمایەداری دوای
قەیرانەکان ، جاری وا ھەیە دەگاتە ڕادەی ھەڵگیرسانی جەنگێکی زۆر گەورە،
باشترین نموونەش ھەڵگیرسانی جەنگی جیھانی دووھەم بوو دوای گەورەترین
قەیرانی ئابوری کە لە کۆتایی بیستەکانی چەرخی ڕابوردوو ، ١٩٢٨ بۆ ساڵی
١٩٣٠، ھەروەھا توانای خولقاندنی دەیەھا جەنگی نەتەوەیی و نیشتمانی و
نێوانی وڵاتان و ناوچەگەری.
گەر لە سەر ئاستی جیھانەوە دەست پێبکەین ئەوە دەتوانین ئاماژە بە
ڕاپۆرتەکەی ئۆکسفام -ی ڕۆژی ١٩/٠١/١٥ کە دەڵێت نیوەی سامانی جیھان
لەژێر چنگیی لە ١٪ ی دانیشتوانەکەیەتی ، ئەمە لە ساڵی ٢٠٠٩ دا بە ڕێژەی
لە ٤٠٪ بوو ،کە لە ساڵی ٢٠١٥ دا سەرکەوتووە بۆ لە ٤٨٪ . ڕاپۆرتەکە ئاوا
پێشبینی دەکات کە ئەم دەوڵەمەندانە لە ساڵی ٢٠١٦ دا زیاتر لە ٥٠٪ ی
سامانی جیھان دەکەوێتە ژێر چنگیانەوە. لەو راپۆرتەدا واھاتووە کە ھەرە
٨٥ دەوڵەمەندەکەی جیھان بڕی ھەمان سامانی نیوەی دانیشتوانی جیھانی لە
دەستدایە کە ٣.٥ ملیارن، ھاوکاتیش ڕاپۆرتەکە ملیاردەرانی جیھان بە ٦٤٥
کەس، دەخەمڵێنێت.
لە کاتێکدا کە سەرمایەداران لە ئەوروپادا دەوڵەمەندتر دەبن و
کۆمپانیاکان و بانقەکان قازانجی زیاتریان دەستدەکەوێت ، ھاوکات
قەیرانەکەی ئێمە قوڵتردەبێتەوە بە خستنەوەی بەتاڵەی زیاتر و سەرکەوتنی
ڕێژەی بێکاری. بۆ نموونە لە ئیتالیا ڕیژەی بێکاری لە ١٢.٤٪ و پورتوغال
١٣.٪ یۆنان لە ٢٥.٦٪ ئیسپانیا لە٢٢.٧ ٪ .. فەرەنسا لە ١٠.٥ ٪، لە
ئیرەلەندە ٩.٧٪، ئەڵمانیا ٤.٨٪ لە بریتانیا ٥.٤٪ لە ئەمەریکا لە ١٠.٣٪
. ڕێژەی بێکاری لە نێوانی گەنجانی ژێر تەمەن ٢٥ ساڵ لە ئیسپانیا لە
٥٣.٥٪ و ئیتالیا ٤٣.٩٪ لە یۆنان ٥٦٪ و لە کرۆتیا لە ٤٥.٥٪ و لە نێو انی
ئەفریقییە ئەمەریکییە گەنجەکانی تەمەن ١٧ و ٢٠ ساڵدا کە ناویان بۆ
زانکۆکان تۆمار نەکراوە و قوتابخانەی سانەوی سەرو ئەویان تەواو کردوە
لە ٥٠٪ زیاترن.
وەکو پێشتر وتم ڕاستە لە سەرەتادا چەند کۆمپانیایەک و چەند بانقێک
مایەبووچبوون یا بەتەواوی ھەرەسیان ھێنا بەڵام لە ڕاستیدا بەشی ھەرە
زۆری ئەوانەیان کە ماونەتەوە لەم قەیرانە سوودمەندبوون و قازانجی
زیاتریان بە بەراورد بە ساڵانی پێشتر دەستگیر بووە. من لێرەدا تەنھا
ئاماژە بە ھەندێکیان دەکەم کە داھات و قازانجیان خستۆتە ڕوو، لەوانە:
قازانجی ساڵی ٢٠١٤ ی Walmart ١٦.٤ ملیار دۆلاری ئەمەریکی بووە، کە بە
ڕێژەی ٢٪ لە ساڵ ی٢٠١٣ وە سەرکەوتووە، JP Morgan لە ١٤/٠٧/١٥ قازانجی
وەرزی یەکەمی ئەمساڵی خستە ڕوو کە بە ڕێژەی لە ٥.٢٪ زیادیکرددووە. لە
٣١/٠٧/١٥ دا Electronic Arts پێشبینی ئەوەی دەکرد کە قازانجی ھەر پشکێک
(سەھم) ٢.٨٥ دۆلار سەر بکەوێت ، کە ئەم بڕە قازانجەش دووقات زیاترە لە
ساڵی پار. Amazon Online بە بڕی ٥.٣ ملیار پاوەندی لە ڕێی ئینتەرنێتی
بریتانییەوە، فرۆشتووە کە بە ڕێژەی لە ١٤٪ سەرکەوتووە . Apple
قازانجی ساڵی پاری بە ڕێژەی لە ٦٪ لە چاو ساڵی ٢٠١٣دا بۆ ٣٩.١ ملیار
دۆلار سەرکەوتووە ، Microsoft ساڵی ٢٠١٤ قازانجەکەی ٢٢.١ ملیار دۆلار
بووە و لە بەرامبەر ساڵی ٢٠١٣دا بە ڕێژەی لە ١٪ سەرکەوتووە ، Google لە
ساڵی پاردا ، ٢٠١٤ دا، ١٤.٤ ملیار دۆلاری قازانجکردووە ، کە بەڕێژەی لە
١١٪ سەرکەوتووە. Nike ساڵی پار بە بڕی ٢.٧ ملیار دۆلار قازانجیکردووە
کە ئەم بڕەش بە ڕێژەی لە ٨٪ لە ساڵی ٢٠١٣وە سەرکەوتووە، IBM بڕی
قازانجی ساڵی٢٠١٤ ی ١٢ ملیار دۆلار بووە و لە ساڵی ٢٠١٣وە بە ڕێژەی لە
٢٧٪ زیادیکردووە.
لەسەر ئاستی بریتانیاش بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی سەندەی تایم-ی
ڕۆژی ٢٦/٠٤/١٥ کە لیستی دەوڵەمەندەکانی بەیانکرد، دەڵێت داھات و
سامانیان لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابوردوودا دووقاتبووە . ھەزار
دەوڵەمەندەکەی بریتانیا داھات و سامانیان ٥٤٧ ملیار پاوەندی
ستێرلینییە، ئەمە بێ حسابکردنی ئەوەی کە لە حسابی بانقەکانیاندایە، ئەم
بڕە بە بەراورد بە ٢٥٠ ملیار پاوەند لە ساڵی ٢٠٠٥ دا، سەرکەوتووە.
ژمارەی ملیارداران لە ساڵی پارەوە کە ١٠٤ دانە بوون ئێستا سەرکەوتون بۆ
١١٧ کەس، کە ٨٠ دانەیان لە لەندەندان.
ئەمەی کە لە سەرەوە دەیبینین جێی سەرسوڕمان نییە چونکە یەکەم ئەو بڕە
باجەی کە ئەوان دەیدەن ئەگەر بیشدەن ، لە ئێستادا لە ٢٠٪ کە لە سەردەمی
چێرچڵ-دا بڕی باڵای باج لە ٩٧ ٪ و لە ژێر حوکمی مارگرێت تاچەریش-دا لە
٦٠٪ بووە ، ئەمە جگە لەوەی کە حکومەت بە بڕی ٩٣ ملیار پاوەند سپۆنسەری
بزنسی کردوە بە ئاسانیکردنی دانی باج، دووھەمیش داھاتی خەڵکانی داھات
کەم بە ڕێژەی لە ١٠٪ لە ژیانی فیعلیدا ھاتۆتە خوارەوە . زیاتر لە ٩٠٠
ھەزار کەس لە سەر سێنتەرەکانی خواردن بەخشینەوە دەژین و کە ئەم ڕێژەیە
بە بڕی لە ٣٨٪ لە چاو ساڵی پاردا ، ٢٠١٤ ، سەرکەوتووە، ئەمە جگە لەوەی
کە جیاوازی نێوانی کرێ یاخود موچەی پیاوان و ژنان دوای ٧٠ ساڵ ھێشتا
ئەو کەلێنە ھەر ماوە.
کاتێک کە ئەو ئامار و بەڵگانەی سەرەوە دەبینین لە تەک ئەوەی کە زیاتر
لە ١.٧ ملیۆن خەڵکی لە سەر عەقدی زیڕۆ کۆنتراکتە ، واتە نەبوونی ھیچ
کۆنتراکتێک لە نێوانی ئەو خەڵکانە و خاوەنکارەکانیاندا، بڕینی ھەندێک
لە بیمەکان و کەمکردنەوەیان ، فرۆشتنی موڵک و سامانی دەوڵەتی بە
خانوەکانی شارەوانیشەوە ، دەوڵەمەندبوونی زیاتری دەوڵەمەندان ،
پانتربوونی کەلێنی نێوان دەوڵەمەندان و ھەژاران ، کاتێک ستاندەری ژیانی
خەڵکی لە ٥ ساڵ لەمەوبەری خراپترە، کاتێک کە ڕێژەی خانوودار ( ئەوانەی
کە لە خانوی خۆیاندان بەڵام مەرج نییە بە بێ قەرزی عەقار بێت) لە ٧٠٪
دابەزێت بۆ لە ٦٤٪. و ژمارەی دەرکراوان لە خانوەکانیان لە ڕۆژێکدا
بچێتە زیاتر لە ١٠٠٠ و تەنھا لە نێوانی مانگی تەموز و سێبتەمبەری ساڵی
پاردا، ٢٠١٤ ،دا ژمارەی کرێچیانی دەرکراو گەیشتبێتە ١١ ھەزار و ٢٨٠٥
قەرزاری سلفەی عەقار لە ٣ مانگدا خانووەکانیان دەستی بەسەردا گیرابێت ،
کاتێک کە بڕی خێزانێک لە خانویەکدا ، گەر ژیان بەم شێوەیە بڕوات، لە
کۆتایی ساڵی ٢٠١٦ دا بە بڕی ١٠ ھەزار پاوەن قەرزار بێت ، کاتێک کە
ژمارەی ئەوانەی کە داوای کرێی خانوو لەدەوڵەت دەکەن بە بڕی ٥٠٠ ھەزار
کەیس چوبێتە سەرەوە ، کاتێک کە لە نێو گەنجانی ئیتنیکییەکاندا بەتاڵەیی
بە ڕیژەی لە ٥٠٪ بەرزبوبێتەوە ، کاتێک کە کولفەی گەورەکردنی منداڵێک لە
چاو ساڵانی پێشووەوە بە بڕی ٢ ھەزار پاوەند بەرز بووبێتەوە ، کاتێک کە
پێنجیەکی کرێکارانی بریتانیا کرێ و موچەیان لەژێر کرێ و موچەی
بژێوییەوە بێت...... گەلێک بەڵگە و ئاماری دیکە ...... کێ دەتوانێت
بڵێت ئەم قەیرانە قەیرانی سەرمایەدارییە ، کێ باوەڕی وایە کە " قەیران
بنچینەی کۆمەڵی بورجوازی دەلەرزێنێ" و ھی ئێمە نییە؟؟
ئەو کاتەی کە ڕۆحی ڕەتکردنەوە و قبوڵنەکردنی ئەوانەی سەرەوەمان
بەرزدەبێتەوە ، کاتێک کە بەرھەڵستی فرمانەکانی دەستەبژێر و
دەسەڵاتەکەیان دەبینەوە و بەگژیاندا دەچینەوە و دەتوانین خۆمان بەخۆمان
گۆڕانکارییەکان بکەین ، کاتێک کە ئارەزوی مەیلی یاخیبوونمان دەکەین و
ڕادەپەڕین، کاتێک کە بەخۆمان دەزانین کە چۆن بەکارھێراوین و
چەوسێنراینەتەوە لەتەک ھەبوونی مێنتەڵەتی بەگژاچوونەوە، کە ئەمانە زۆر
گرنگن بۆ وەرچەرخاندنی ئەو قەیرانەی کە یەخەی پێگرتوین بە ئاقاری
سیستەمی ھەنوکەیی ، تەنھا ئەو کاتە دەتوانین ئازادانە بە دەنگی زوڵاڵ و
بەرز بڵێین: قەیران قەیرانی کاپیتاڵیزمە، نەک ئێمە...
_____________________________
بەشی یەکەم:
www.emrro.com/ayaemqeyrane.htm
١\١٠\٢٠١٥
- لەندەن
ماڵپەڕی زاهیر باهیر
|