ئایا ئێران به‌ره‌و ڕوخانی ڕژیم، یا به‌ره‌و شه‌ڕی ناوخۆیی ده‌ڕوات؟
ئه‌یوب ره‌حمانی
زۆر به په‌له: هه‌ر ئێستا که ئه‌م وتاره‌م ته‌واو کردبو و به ته‌ما بووم مایڵی که‌م، له به‌ڕێوه‌به‌رێکی ژنی ده‌نگی ئه‌مریکام بیست که سپای پاسداران ته‌نیا له چوار ساڵ ده‌وره‌ی سه‌رۆککۆماری ئه‌حمه‌دینه‌ژاددا زیاتر له 750 بڕیارنامه و قه‌راردادی نه‌وتی و گازی به‌ستووه و هه‌روه‌ها قسه له زیندانه نافه‌رمیه‌کانی سپا کرا و هاوکات باسی ئه‌وه کرا که سپای پاسدارن بێجگه له نیزامیگه‌ری، ئه‌مڕۆکه غولێکی عه‌زیمی ئابوریشه و زۆر ترسناکه، که ده‌کرێت ئه‌و وتانه یارمه‌تی ده‌ر بێت بۆ تێگه‌یشتن و دروستی ئه‌م وتاره و به باشم زانی لێره‌دا ئه‌م تێبینیه زیاد بکه‌م. ئێستاش فه‌رمون وتاره‌که بخوێننه‌وه!
دیتن و خوێندنه‌وی داهاتوو هه‌میشه ئاسان نیه! که‌سانی شاره‌زا له بواری ئاڵ و گۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌کان به‌و شه‌رته‌ی که ڕوداوه هه‌نۆکه‌ییه‌کان و ئه‌وانه‌شی که له ڕابردودا ڕویان داوه به باشی هه‌ڵسه‌نگێنن و خوێندنه‌وه‌ی دروستیان بۆیان هه‌بێت و بتوانن بێ لایه‌نانه تاو و توێیان بکه‌ن، بێ‌شک ده‌شتوانن ڕه‌وتی ئاڵ و گۆڕه سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی داهاتوو نه‌ک له سه‌دا سه‌د به‌ڵکو ته‌قریبی و حدودی ببینن و پێش له ڕودانیان بیخوێننه‌وه و به ئاماده‌یی زیاتره‌وه به‌ره‌و داهاتوو بڕۆن. هه‌ندێک جار پێش بینیه‌که‌یان هه‌ڵه‌یه و نایاته دی. هه‌ندێک جاریش ڕوداوه هه‌نۆکه‌ییه‌کان هێنده دیار و به‌رچاون که پێویست به شاره‌زا ناکات و زۆربه‌ی خه‌ڵک که له ناو واقیعه‌که‌دا ده‌ژین، ده‌توانن پێمان بڵێن که داهاتوو به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات و پێش بینیه‌که‌شیان که‌م تا زۆر دێته دی.
پێش بینی ئه‌م ڕوداوانه‌ی ئه‌مڕۆی ئێران به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که ئاڵۆزی دروست ده‌بێت و خه‌ڵکانی ناڕازی ده‌ڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان پێویستی به شاره‌زا نه‌بو و زۆر که‌س ته‌نانه‌ت له ده‌ست و په‌یوه‌نده‌کانی رژیمیش ده‌یان زانی که ڕۆژێک له ڕۆژان خه‌ڵک له ده‌ستیان وه‌زاڵه دێن و له دژیان ده‌وه‌ستنه‌وه. بۆ نمونه له بیرمه کاتێک که هێشتا زۆر لاو بوم له پیره‌کانی لای خۆمانمان ده‌بیست که ده‌یانوت ڕۆڵه ئه‌م جه‌جا‌ڵه که مه‌به‌ستیان ده‌جاڵ و یا ده‌سه‌ڵاتداری خراپ و زاڵم و شه‌خسی خومه‌ینی بو، ده‌ڕوخێت و ئیشه‌اللا به ملی ورد ده‌ڕوات! مێژوش هه‌ر سه‌لماندویه‌تی که حکومه‌ته گه‌نده‌ڵه‌کان و دیکتاتۆڕه‌کان تا سه‌ر نین و دره‌نگ یا زوو ده‌که‌ونه به‌ر نه‌فره‌ت و قینی جه‌ماوه‌ری و ناچار ده‌کرێن که پاشه کشه بکه‌ن و له سه‌ر سه‌حنی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات لاده‌بردرێن. تا ئێره‌ی کار ئاسان بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که سێ ده‌یه‌یه کۆمه‌ڵێک حیزب و ڕێکخراو و که‌سایه‌تی به‌رهه‌ڵستکاری رژیمی ئیسلامی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به هه‌مه جۆر شێوه‌ی سیاسی و چه‌کداری له دژی ڕژیم چالاکیان ده‌کرد و ئه‌مڕۆکه‌ش هه‌ر چالاکن، به‌ڵام جڵه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌کان که‌سێک ده‌یگرێته ده‌ست، که هه‌ر خۆیشی له ناو ئه‌و ڕژیمه‌دا په‌روه‌رده کراوه و شه‌ریکی سه‌رکوتی خه‌ڵکه. هه‌ر له کاتی ده ساڵ سه‌رۆک وه‌زیری ئه‌ودا (موسه‌وی) هه‌زاران ئازادیخواز و بیر جیاواز له سێداره دران یا خۆ تیرباران کران، ئه‌مانه بێجگه له زیندانیه سیاسیه‌کان و کوشتاره به کۆمه‌ڵه‌کان به تایبه‌ت له کوردستان و هتد، به‌ڵام ئه‌م که‌سه ئه‌مڕۆکه به ناوی چاکسازی ئیسلامی جڵه‌وداری ناڕه‌زایه‌تیه‌کانه! پێش بینی کردنی ئه‌مه ئه‌گه‌ر چی نیشانه‌کانی دیار بون به‌ڵام ئاسان نه‌بوو. بۆیه‌شه هیچ سیاسه‌تمه‌دارێک به کورد و فارس و غه‌یره‌وه پێشتر به‌مه نه‌گه‌یشتبون.
به ته‌مام بڵێم نیشانه‌کانی ئه‌وه‌ی که که‌سێک یا خۆ که‌سانێکی ناوخۆیی ڕژیم ده‌بنه شۆڕشگێڕ و جڵوداری جوڵانه‌وه‌ێک که ئێمه و مانان سه‌هله، ته‌نانه‌ت ئه‌ز ما بێهته‌رانیش سی ساڵه چاوه‌ڕێی ده‌که‌ین، ماوه‌ێک بوو ده‌رکه‌وتبو، ئه‌ویش لاواز بوونی ساڵ به دوا ساڵی به‌رهه‌ڵستکاره ڕاسته‌قینه‌کانی ڕژیم و دوریی درێژ ماوه‌یان له خه‌ڵکه‌که‌یان و جێگای خاڵییان له مه‌یدانه‌که‌دا بوو. به‌س پێمان نه‌زانیبو یا خۆ زانیبومان و خۆمان لێ گێل ده‌کرد، واته درۆمان له گه‌ڵ خۆمان ده‌کرد! هه‌مو ده‌زانین که له‌م ساڵانه‌ی ئاخردا کۆمه‌ڵه جم و جۆڵێکی جۆر به جۆر له ناوخۆی ئێران‌دا دروست ببون و به ئینواعی شێواز کار و چالاکیان ده‌کرد، به جۆرێک که ئێمه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کان توشی سه‌رسوڕمان ده‌کرد. ئه‌گه‌ر له ئیسڵاح خوازانی ده‌وڵه‌تی به کورد و فارسه‌وه بگه‌ڕێین که به دوای دووی جۆزه‌ردانی حه‌فتا و شه‌شی هه‌تاوی و ده‌نگ هێنانه‌وه‌ی محه‌مه‌دی خاته‌می واته ده‌وره‌ی حه‌وته‌م و هه‌شته‌می سه‌رۆک کۆماری ناوبراو تۆزێک هێز و وزه‌یان گرت و به جۆرێک چالاک بوون که نه سیخ بسوتێت و نه که‌باب، به‌ڵام دیتمان که کۆمه‌ڵێک ئێن جی ئۆ یا خۆ ڕێکخراوی مه‌ده‌نیش دروست بوون که زۆر به غیره‌ت و پڕ وزه کاریان ده‌کرد و ئاڵ و گۆڕه ناوخۆییه‌کانیان هه‌ڵ ده‌سه‌نگاند و له جێگای خۆیدا هه‌ڵوێستیان ده‌گرت و زۆر جاریش هه‌ڵوێستی بوێرانه‌یان ده‌گرت به جۆرێک که چالاکانیان ده‌گیران و ده‌خرانه ناو به‌ندیخانه‌کان و هه‌نۆکه‌ش هه‌ر له ژێر جه‌خت و فشاردان و ڕۆژ نیه لێیان نه‌گرن و توشی ئه‌شکه‌نجه و کوژران و زیندانی درێژماوه نه‌بنه‌وه. نمونه‌ی ئه‌مانه وه‌ک ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و شاخه‌ی ئێرانیه‌که‌ی و هه‌روه‌ها ڕێکخراوی ژنان و کرێکاران و مامۆستایان و لاوان و خوێندکاران و هتد..!
ئێران به کوردستانیشه‌وه له ئاڵ و گۆڕی زۆر جیدیدایه و تا حه‌دی ته‌قینه‌وه گه‌یشتووه و هه‌ندێک که‌سیش پێیان وایه که شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی نزیک بۆته‌وه. پرسیار ئه‌وه‌یه که ئایا ئه‌م وه‌زعه به‌ڕاستی به شۆڕش و گۆڕان کۆتایی پێ دێت، یا نه‌خێر ڕژیم هه‌ر وا له ده‌سه‌ڵاتدا ده‌مێنێته‌وه؟ بۆ گه‌یشتن به وڵامی ئه‌و پرسیارانه پێویسته ئێمه خوێندنه‌وه‌ێکمان بۆ وه‌زعه‌که و هه‌روه‌ها بۆ سپای پاسدارانی ئێرانیش هه‌بێت.
سپای پاسدارانی ئینقیلابی ئیسلامی ئێران که له‌گه‌ڵ به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی خومه‌ینی دروست بوبو، له شه‌ڕی ئێران و ئێڕاقدا و هاوکات له شه‌ڕه ناوخۆییه‌کاندا زۆرترین ده‌ستکه‌وتی بۆ کۆماری ئیسلامی هێنابو و له سه‌رکوتی ئازادیخوازان و سه‌رکوتی خوێناوی گه‌لی کوردستان و حیزبه سیاسیه‌کانیشیدا ڕۆڵی یه‌که‌می ده‌گێڕا. به دوا ئه‌مانه‌دا سپای پاسداران بێکار دانه‌نیشت و له ئاژاوه نانه‌وه له وڵاتانی ده‌ور و به‌ری ئێران وه‌ک ئێڕاق و ئه‌فغانستان و لوبنان و فه‌ڵه‌ستین و زۆربه‌ی وڵاته ئیسلامیه‌کاندا ده‌ستی هه‌بو و هاوکاتیش هه‌مو تێرۆره سیاسی و ئینفیجاریه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش وه‌ک تێرۆری تێکۆشه‌رانی سیاسی کورد و ئێرانی و بۆمب گوزاریه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕاسته‌و خۆ یا نا ڕاسته‌وخۆ به ده‌ست سپای پاسداران ده‌کران یا خۆ به جۆرێک له جۆره‌کان و به تایبه‌ت له ته‌ئمیناتی مادی و لۆجێستیکی و ته‌سلیحاتی پڕۆژه‌کان ده‌ستی سپا و ئیتیڵاعاتی ئێرانی تێدا بووه. سپای پاسداران بۆ به کرده‌وه ده‌رهێنانی ئه‌م پلان و به‌رنامانه‌ی خۆی پێویستی به پوڵی زۆر و زه‌به‌نده و خه‌یاڵی بوو بۆیه له به ئینحیسار ده‌رهێنان و تاڵان کردنی سه‌روه‌ت و سامانه‌کانی ئێران به کوردستانیشه‌وه ڕۆڵی سه‌ره‌کی گێڕا و زۆر شوێنی گرنگ و حه‌ساس و ده‌رامه‌ت زای ئێرانی هه‌ر به داگیر کردن و که‌ڵه‌گایی به بێ لێ پرسینه‌وه داگیر کرد و له داهاته‌کانی ئه‌و شوێنه گرنگانه پلان و پڕۆژه و به‌رنامه‌کانی ده‌برده پێش و هه‌نۆکه‌ش هه‌ر به‌رده‌وامه و جیهان به‌ره‌و نائه‌منیی زیاتر ده‌بات!
ته‌نانه‌ت پڕۆژه‌ی دروست کردنی بۆمبی ناوه‌کی له ئێران و ساڕوخه دور هاوێژه‌کان که‌متر به ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه‌یه، به‌ڵکو به زۆری له ژێر چاوه‌دێری و پلان و به‌رنامه‌کانی سپای پاسداران دان و ئه‌حمه‌دینه‌ژادی به ناو سه‌رۆک کۆماری ئێران که خۆی یه‌کێک له ئه‌ندامانی تێرۆریستی سپای پاسدارانه، کاتێک که له‌م لاو له‌و لا قسان ده‌کات، به پشتیوانی سپای پاسداران شت ده‌ڵێت و ئینعیکاسی پلانه مه‌ترسی داره‌کانی ئه‌و هێزه ترسناکه سیاسی و نیزامی و ئیدئۆلۆژیکه تێرۆریسته ده‌کات، بۆیه ئه‌گه‌ر چی زۆر جار وته‌کانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ پێکه‌نین ده‌شێن، به‌ڵام قسه‌کانی له ترسناکی بیر و باوه‌ڕی دواکه‌وتوانه و خۆکوژیگه‌رایانه‌ی ئه‌و کابرایه و له مه‌ترسیه‌کانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر ئه‌منیه‌تی جیهان په‌رده هه‌ڵده‌دات، مه‌خابن ئه‌گه‌ر ده‌ستیان به بۆمبی ناوه‌کیش گه‌یشتبێت یا خۆ ده‌ستیان پێی بگات!
که‌واته سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران که هێزێکی به ته‌واو مانا تێرۆریستیه و کوڕی دیکتاتۆڕی ئێرانیش به ناوی موجته‌با خامه‌نه‌یی یه‌ک له خۆیانه، ئه‌مڕۆکه له ناوخۆی ئێران‌دا ده‌سه‌ڵاتێکی مافیایی و زۆر به هێزی هه‌یه که له کۆنتڕۆڵ‌دا نه‌ماوه و ته‌نانه‌ت ڕێبه‌ری ئێرانیشی وه‌دوا خۆی خستووه! سپای پاسداران له ئێران کۆمه‌ڵه پلان و به‌رنامه‌ێکی به ده‌سته‌وه‌یه که به ته‌مایه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و نیزامی و ئابوری ئێران که ئێستا به نیوه‌یی به ده‌ستیه‌وه‌یه‌تی، به ته‌واوه‌تی به ده‌سته‌وه بگرێت و ته‌نانه‌ت ڕوحانیه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانیش وه‌لا بنێت و خۆی وه‌ک هێزێکی نیزامی و سیاسی به ته‌واوه‌تی ده‌سه‌ڵات قه‌بزه بکات و بیگرێته ده‌ست خۆی، واته هه‌مو ئێران ئه‌وه‌نده‌ی تر میلیتاریزه بکات و ده‌سه‌ڵاتێکی نیزامیی ترسناک سه‌قامگیر بکات. ئاخوند یه‌زدی که ئه‌میش یه‌کێک له خۆیانه له‌م ڕۆژانه‌دا وتی که ئێمه شه‌رعیه‌ت له خودا وه‌رده‌گرین. ئه‌م وته به مانای ئه‌وه‌یه که له‌مه به دوا وڵامی هیچ که‌س ناده‌ینه‌وه و ده‌نگی خه‌ڵکیش به هیچ نازانین و هه‌ر که‌سیش قسه ده‌کات و ڕه‌خنه یا ئیعتیڕازێکی هه‌یه، له گه‌ڵ ئێمه سه‌ر و کاری ده‌بێت. کاتێک هێزێک ده‌سه‌ڵاتی خۆی له خودا بزانێت و به که‌س جوابگۆ نه‌بێت و ده‌سه‌ڵات و هێز و هه‌مو شتێکیشی هه‌بێت، ئێتر ده‌بێ بزانین که ئاکامی به کوێ ده‌گات و داهاتوی به‌ره‌و کوێ ده‌ڕوات! ئه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش بڵێم که بۆ ئێمه‌ی کورد چ ده‌سه‌ڵات ئاخوندی بێت و چ به ده‌ست سپای پاسدارانه‌وه، هیچ له مه‌سه‌له‌که ناگۆڕێت و بنده‌سته هه‌ر ده‌مێنینه‌وه، ته‌نیا سه‌رکوته‌کان توندتر و ترسناکتر و هه‌مه‌گیرتر ده‌بنه‌وه!
پلانه‌کانی سپای پاسداران ڕه‌نگه بۆ ئێمه‌ی کورد هه‌ندێک گونگ و نامه‌فهوم بێت، به‌ڵام بۆ هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانی ئه‌مریکا و ئیسڕائیل و ئوروپاییه‌کان زۆر له مێژه وه‌ده‌ر که‌وتووه و هه‌ر بۆیه‌شه زۆر به په‌رۆشی و به وردیه‌وه و هاوکات زۆر موحتاتانه ده‌جوڵێنه‌وه و ئه‌گه‌ر چی ئه‌مریکا توانی به ئاسانی پلانی لێدان و ڕوخانی نیزامی تاڵیبانی ئه‌فغان و به‌عسی ئێڕاق بڕێژن و به کرده‌وه‌ی ده‌ربێنن، یا خۆ ئیسڕائیل توانی کاتی خۆی به بێ ترسێکی ئه‌وتۆ وزه‌گا ناوه‌کیه‌کانی ئێراق بۆمباران بکات و له ناویان به‌رێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئێران که ترسی سپای پاسداران، ئه‌م شه‌به‌که به‌رینه مافیایی و تێرۆریستیه‌یان هه‌یه ناتوانن به ئاسانی و به بێ هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌مو لایه‌نه‌کانی ده‌ست به کار ببن! ته‌نانه‌ت سپای پاسدارن له ئێراقیش هه‌م له دژی ئه‌مریکایه‌کان و هه‌میش له دژی ئینگلیزیه‌کان ڕانه‌وه‌ستان و له‌وێش شه‌ڕی خۆیانیان له‌گه‌ڵ کردن و ئه‌وه سپای پاسداران بو که له پشت هه‌ر کرده‌وه‌ێکی تێرۆریستی له ئێڕاقدا چ نیزامی و ته‌قاندنه‌وه و چ تێرۆری به‌رهه‌ڵستکاره کورده‌کان ده‌ستیان هه‌بو!
سپای پاسداران له ئێران ئه‌مڕۆکه خۆی نیمچه ده‌سه‌ڵاتێکه له ناو ده‌سه‌ڵاتدا، هه‌ر بۆیه ئاشکرا بووه که ئه‌و هێزه نه ته‌نیا جوابگۆی هیچ کرده‌وه‌ێکی خۆی، چ گه‌نده‌ڵیه‌کانی و چ داگیرکاریه‌کانی و چ گرتن و کوشتنه‌کان به که‌س و به ده‌وڵه‌تیش نیه و وڵام په‌س ناداته‌وه، ئێستا زانراویشه که ئه‌م هێزه کۆمه‌ڵه زیندانگه‌لێکی شاراوه و به دور له چاوی ڕێکخراوه مافی مرۆڤیه جیهانیه‌کانی دروست کردووه که به‌س مه‌گه‌ر بۆخۆیان و سازمانی ئیتیلاعاته‌که‌ی بزانن که ئه‌و زیندانانه له کوێن و کێیان تێدایه و چی‌یان تێدا ده‌کرێت و ئه‌و به‌ند کراوانه‌ی که بۆ ئه‌و زیندانانه ده‌برێن، چی‌یان به سه‌ر دێت؟! ته‌نانه‌ت شیمانه‌ی ئه‌وه ده‌کرێت که سپای پاسداران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ڕ‌خنه و نفوزێ کردۆته ناو ڕێکخراوه سیاسیه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی خۆی و ڕژیمه‌که‌ی، و که‌سانێکی وه‌ک په‌نابه‌ر و به ناوی په‌نابه‌ری سیاسی په‌روه‌رده کردووه و ناردونیه ده‌ره‌وه‌ی مه‌رزه‌کانی ئێران که دیاره من له‌مباره‌وه پێشتر وتارم نوسیوه و له‌مجۆره مه‌ترسیانه ئاگاداریم داوه!
هێزێکی غه‌یره کلاسیک به‌م موشه‌خه‌سات و ناسنامه‌وه داهاتوو به‌ره‌و ڕه‌وشێکی زۆر ترسناک ده‌بات. کاتێک که شۆڕشی په‌نجاو حه‌وتی هه‌تاوی له ئیران ڕوی دا و محه‌مه‌د شا ڕای کرد، ئێران ته‌نیا ئه‌ڕته‌ش و ژاندارمری هه‌بو، که کاتێک زانیان شا و ڕژیمه‌که‌ی ئیتر ئیعتیبار و شه‌رعیه‌تیان نه‌ماوه پشتی ڕژیمیان به‌ر دا و دواتر هه‌ردوکیان له جێگای خۆیان مانه‌وه و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامی که‌وتنه ئه‌نجامی وه‌زیفه. ئه‌مجاره به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و له ئێران ته‌قینه‌وه‌ێکی جه‌ماوه‌ری به‌هێزتر له‌وه‌ی ئه‌م ئه‌خیرانه ڕویدا، ڕوبداته‌وه و خه‌ڵک چه‌کدار ببن، سپای پاسداران وه‌ک ئه‌ڕته‌ش و ژاندارمریه‌که‌ی کاتی شا ده‌سه‌ڵات به ئاسانی به‌ر نادات به‌ڵکو کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و شه‌ڕی ناوخۆیی ده‌بات و به‌مه‌ش نه ته‌نیا ئێران به کوردستانیشه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی تر کاول و وێران ده‌بێت، به‌ڵکو کوشت و کوشتار به شوێنێکی که‌م وێنه ده‌گه‌ێنێت که نمونه‌ی له که‌م شوێن ڕوی دابێت! ئه‌گه‌ر بێت و ته‌قینه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری ڕونه‌دات، به‌ڵکو هێرشی ده‌ره‌کی ئه‌مریکا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر وزه‌گاکان و بۆ ڕوخانی ڕژیم ڕوبدات، ئه‌م سپایه به‌ڵام ئه‌مجاره هێزی مقاومه‌ت یا به‌رگری، هه‌ر ئه‌وه‌ی که له ئێراق پشتیوانیان لێی ده‌کرد، دروست ده‌کات. ک‌واته له هه‌ر دو حاڵه‌ته‌که‌دا داهاتو به‌ره‌و شه‌ڕی ناوخۆیی ده‌ڕوات و ئایا ئه‌م به‌رگریه چه‌نده ده‌وامی ده‌بێت، ده‌که‌وێته سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئایا ئه‌م هێزه له داهاتودا چه‌نده ئه‌ندامه‌کانی پێی پابه‌ند ده‌بن و ئایا وشیاری گه‌لانی بنده‌ستی ئێران تا چ ڕاده‌ێک ده‌بێت و چه‌نده به ژیریه‌وه له گه‌ڵ وه‌زعه‌که هه‌ڵ ده‌که‌ن!
دیاره ئه‌مه ته‌نیا پێش بینیی و پێشگۆییه و داهاتوو ده‌توانێت به ته‌واوی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه یا خۆ نیزیک له‌مه بێت، به‌ڵام ناشتوانین که ئه‌م فاکته‌رانه له به‌ر چاو نه‌گرین و ناشتوانین به بێ وریاییه‌وه به‌ره‌و داهاتو بڕۆین!
30ی پوشپه‌ڕی 2709
|