١٩\١٢\٢٠١٣ ئایا ئه‌وه‌ی له باشووری کوردستان ده‌گوزه‌رێ سه‌رمایه‌دارییه.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م پرسه قسه‌ی زیاتر هه‌ڵده‌گرێت و مه‌به‌ستی نووسینه‌که‌ی ئێمه‌ش قسه‌کردنه له‌سه‌ر ئه‌و ته‌رزه پاره‌داره‌یه که به‌ناوی سه‌رمایه‌داره‌وه له باشووری کوردستاندا له ماوه‌ی ئه‌م ده ساڵه‌ی دواییدا به هۆی ده‌سکه‌وتنی پاره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر له رێگه‌ی ناشه‌رعیه‌وه، واته ده‌ستکه‌وتنی پاره‌ی ره‌ش و سپی کردنه‌وه‌ی له ناو بازاره‌کانی باشووردا به ناوی پرۆژه و که‌رتی تایبه‌ت و بزنسمانییه‌وه.
ئه‌وه‌ی له باشووری کوردستان له ئێستاکه‌دا ده‌گوزه‌ره‌رێت به هیچ شێوه‌یه‌ک سەرمایەداریی نییه، چونکه کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی له مێژووی خۆیدا قۆناغی سەرمایەداریی نه‌دیوه، یاخود نه‌یبووه، ئه‌مه‌ی ئێستاکه ده‌بینرێت که هه‌ندێک به سەرمایەداریی تێده‌گه‌ن له راستیدا وانییه و به‌ڵکو کۆبوونه‌وه‌ی پاره‌یه‌کی خه‌یاڵییه له ده‌ستی کۆمه‌ڵێک چه‌ته‌ی دژه نیشتمان که پاره‌کانیان له خزمه‌تی هاونیشتمانیدا ناخه‌نه‌گه‌ڕ، ئه‌مه‌ش له کاتێکدایه ته‌واوی ئه‌و پاره خه‌یاڵییه‌ی به هۆی نزیکی له حیزب و پێوه‌ندی ناشه‌رعی ئه‌م به‌رپرس و ئه‌و به‌رپرسه‌وه چنگی که‌سانێک که‌وتووه یاخود پاره‌ی به‌رپرسه‌کانه و سه‌رپه‌رشتی ده‌که‌ن، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش دۆخێکی یه‌کجار مه‌ترسیداری دروستکردووه که سیاسی و سەرمایەداریی ساخته و چه‌ته به ئاسانی له یه‌کتری جیا ناکرێته‌وه، هاونیشتمانی گه‌یشتۆته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که سه‌یری هه‌ر به‌رپرسێکی سیاسی و حکومی ده‌کات هیچ گومانی له‌وه نییه که ده‌ستییان له بینه‌قاقای سامانی گشتی هاونیشتمانییانه‌وه گیربووه‌و به ئاره‌زووی خۆیان ته‌خشان و په‌خشانی داهاته‌کان ده‌که‌ن و هاونیشتمانیش ناتوانێت له سایه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵه سه‌رمایه‌داره چه‌ته‌یه که‌رامه‌تی خۆی بپارێزێت، چونکه رۆژانه له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان و له ناو فه‌رمانگه‌کان و له‌سه‌ر شاشه‌کانه‌وه سوکایه‌تی به خه‌ڵکی هه‌ژاری باشوورییه‌وه ده‌کرێت، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی دروست بوونی به‌ربه‌ستێکی یه‌کجار گه‌وره له‌به‌رده‌م پێوه‌ندی نێوان حکومه‌ت و هاونیشتمانییه‌وه، دۆخه‌که زۆر له‌وه مه‌ترسیدارتر بووه که هاونیشتمانی ئینتیمای بۆ خاکه‌که‌ی مابێت، چونکه به چاوی خۆی ده‌بینێت نا عه‌داله‌تیه‌کی به‌رنامه بۆ داڕێژراو ته‌نگی به هاوڵاتیانی ئاساییه‌وه هه‌ڵچنیوه و له‌ولاتریشه‌وه خه‌ڵکانێکی هیچ له بارنه‌بووی سوودمه‌ند له سامانی گشتی وه‌ک پادشا ده‌ژیه‌ن و هه‌ر رۆژه‌ی له وڵاتێک‌دا شه‌وه ده‌گوزه‌رێنن و سه‌ردانی شوێنگه‌ی سه‌رمایه‌کانیان ده‌که‌ن له ئه‌وروپا و وڵاتانی تری پێشکه‌وتووی دونیا، لێره‌دا خه‌ڵکی ناتوانێت به دڵی خۆی بژیه‌ت که خاوه‌نی سه‌یاره‌کی خۆی بێت و منداڵه‌کانی له قوتابخانه‌یه‌کی باش بخوێنێت و ژیانی له‌رووی ته‌ندروستییه‌وه دابین بکرێت‌و به‌ڵام له‌و لاوه کوڕ و کچی به‌رپرسان و سەرمایەداریی ساخته له زانکۆ و په‌یمانگه پێشکه‌وتووه‌کانی دونیا ده‌خوێنن و بۆ یه‌ک هه‌لامه‌ت ده‌چنه نه‌خۆشخانه‌کانی ئه‌وروپا، به‌ڵام خه‌ڵکی هه‌ژار ده‌بێت له نه‌خۆشخانه فاشیله‌کانی نیشتماندا چاوه‌ڕێی مه‌رگی خۆی بکات.
ماڵپه‌ڕی
شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵا
|