ئایا هێڵه ته‌ریبه‌کانی
سیاسه‌ت هه‌روه‌ک تیۆرییه ئه‌ندازه‌ییه‌کان ده‌مێننه‌وه؟

ع. و. خه‌نده‌ڕه‌ش
له زانستی ئه‌ندازه (هندسه) دا تیۆرییه‌ک هه‌یه که ده‌ڵێ دوو هێڵی
ته‌ریب هه‌رچه‌ندیش درێژ ببنه‌وه به یه‌ک ناگه‌ن. تۆ بڵێی له جیهانی
پڕ ژاوه ژاو و هه‌را و هوریا و به‌رژه‌وه‌ندیخوازیی سیاسه‌تیش دا ئه‌و
تیۆرییه کارایی هه‌بێت و بلوێت بۆ کارپێکردن؟ تۆ بڵێی لایه‌نه هاوته‌ریبه‌کان
له ڕه‌وتی پێشوه‌چوونیان دا له‌سه‌ر هه‌موو شتێک کۆک بن و هیچ دژایه‌تییه‌کیان
له نێوان دا نه‌بێت؟ ئایا مه‌رجی سه‌رکه‌وتن و نزیکبوونه‌وه له لایه‌نی
به‌رامبه‌ر، یا ڕکه‌به‌ر ته‌نیا هاوته‌ریب کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانه؟
بڵێی که‌ی ئه‌و ڕۆژه بێت که به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی (زاڵم و مه‌زڵووم)
فارسی ده‌سه‌ڵاتدار و کوردی ڕزگاریخواز هاوته‌ریب بن؟
ئه‌م کورته نووسراوه‌یه تێده‌کۆشێت وه‌رامی ئه‌و پرسیارانه بداته‌وه؛
و له درێژه‌ی باسه‌که دا هه‌وڵ ده‌درێت ئاماژه‌یه‌ک به خه‌باتی ڕوو
له گه‌شه‌ی مافخوازانی سیڤیل له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له لایه‌ک، و
ده‌سته‌وه‌ستانی و داماویی حیزبه چه‌کداره‌کانی ئه‌م پارچه‌یه‌ی
نیشتمان له لایه‌کی تره‌وه بکرێت، که به پێچه‌وانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه
نه‌ته‌وه‌ییه‌کان، و به ئاراسته‌ی چاره‌نووسێکی لێڵ و نادیاردا هه‌نگاو
ده‌نێن.
له جیهانی ئه‌مڕۆ دا نموونه‌ی ئه‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه که‌م نین که
هه‌ر کامه‌یان له گۆشه‌یه‌کی ئه‌م گرده‌زه‌وییه دا خه‌باتی خۆیان له
پێناو ڕزگاری و ده‌رچوون له ژێر نیری چه‌وسانه‌وه به چه‌ندین ڕه‌هه‌ندی
جیاواز دا درێژه داوه و ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر به‌راوردیشیان بکه‌ین له‌گه‌ڵ
خه‌باتی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا ده‌بینین ئه‌وان زۆر پێشکه‌وتوون
و دۆزی گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی خۆیان ئه‌وه‌نده بردووه‌ته پێش که له
ئاستی وڵاتان و ته‌نانه‌ت زلهێزه‌کان دا باس وخواسیان لێوه ده‌کرێت.
ئه‌مه له کاتێکدایه که له ڕووی مێژووییه‌وه کێشه‌ی ئه‌وان ئه‌وه‌نده
کۆن نییه که شایانی ئه‌وه بێت له‌گه‌ڵ دۆزی کورد به‌روارد بکرێن.
کێشه‌ی تامیله‌کانی سریلانکا، کێشه‌ی تیبه‌ت، کێشه‌ی سیکه‌کانی په‌نجاب
که سه‌رده‌مێک داوای جیابوونه‌وه له هیندوستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆی (خالیستان)یان ده‌کرد، کێشه‌ی فه‌له‌ستین، کێشه‌ی ئیرلاندی
باکوور، کێشه‌ی باسکه‌کانی ئیسپانیا، کێشه‌ی به‌ربه‌ره‌کان له مه‌راکیش
و تاد... هیچکامیان بۆ گه‌لی ئێمه نامۆ نین و ڕۆژانه له ڕێگه‌ی ده‌زگاکانی
ڕاگه‌یاندنه‌وه مه‌ردم گوێبیستیان ده‌بن. که‌تمانی ئه‌وه ناکرێت که
له زۆر بوار دا جیاوازی له نێوان کێشه‌کان دا هه‌یه و گه‌ره‌که ئه‌و
ڕاستییه‌ش له به‌ر چاو بگیرێت؛ لێ پێویست ده‌کات لایه‌نه چونیه‌که‌کانیشی
به وردی بدرێنه به‌ر سه‌رنج و لێوردبوونه‌وه و نادیده نه‌گیرێن.
له دوای هه‌ڵوه‌شانی یه‌کێتیی سۆڤییه‌ت و دروستتر بڵێین به دوای
هاتنه سه‌رکاری خاته‌می له ئێران‌دا کرانه‌وه‌یه‌ک ڕووی له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان کرد. داموده‌زگا سه‌ربازییه سه‌رکوتگه‌ره‌کان که بست به
بستی کوردستانیان ته‌نیبوو تا ڕادده‌یه‌کی به‌رچاو له گوشاره‌کانیان
که‌م بووه‌وه و خه‌ڵکی هه‌ناسه‌یه‌کی هاته‌وه به‌ر خۆ. به‌ره‌به‌ره
جموجووڵی چاندی و کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستیپێکرد. له زۆربه‌ی شار و ناوچه‌کانی
کوردستان کۆمه‌ڵه و ئه‌نجومه‌نگه‌لی فه‌رهه‌نگی و پیشه‌یی و جه‌ماوه‌ری
پێکهاتن و ده‌ستیان دایه کار و چالاکی. ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له چالاک
و هه‌ڵسووڕانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و مافپه‌روه‌ری له کوردستان دا ده‌رکه‌وتن
که تا ئیستایش له خه‌باتی خۆیان به شێوازی جۆراوجۆر به‌رده‌وامن.
کوردان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌و خوله به دواوه ڕۆڵی کاریگه‌ریان
گێڕاوه؛ هه‌رچه‌نده ده‌سکه‌وته‌کانیان له‌و ئاسته‌دا نه‌بووه که
چاوه‌ڕوان ده‌کرا. به‌ڵام ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌کی خراپ نه‌بوو بۆ ده‌سپێکی
شێوازیکی تری خه‌بات له پێناو ڕزگاریدا. کورد نیشانی‌دا که به پێچه‌وانه‌ی
بانگه‌شه‌ی ده‌سه‌ڵاتداران، ئه‌گه‌ر ڕێگا و ده‌رفه‌تی پێبدرێت ئاشقی جه‌نگ
و کوشتار نییه؛ و ئاماده‌یه وه‌ک هه‌موو گه‌لانی جیهان کێشه و گرفته‌کانی
خۆی له ڕێگای قانوون و ڕێوشوێنه مرۆڤایه‌تییه باوه‌کان و
دانوستاندنه‌وه چاره‌سه‌ر بکات.
هاوکات و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌ی له نێوخۆی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان دا له ئارا دا بوون، هێز و لایه‌نه چه‌کداره‌کانیش که له
باشووری کوردستان نیشته‌جێ بوون، ڕۆژ به ڕۆژ له پاشه‌کشه‌ی زیاتر و
خێراتر دا بوون و پتر له مه‌ردمه‌که‌یان داده‌بڕان. یه‌کێک له هۆکاره‌کانی
دابڕانی ئه‌م هێزانه‌یش ئه‌وه بوو که سه‌ره‌ڕای (ئۆکه‌ی) وتنیان به
هاتنه سه‌رکاری خاته‌می، هیچ ئومێدێکیان به خه‌باتی سیڤیل نه‌بوو؛ و
هیچ به‌رنامه‌یه‌کی ڕوون و داڕێژراییشیان بۆ ئه‌و خه‌باته نه‌بوو. ئه‌وان
لایان وابوو که خه‌باتی مه‌ده‌نی و قانوونیش هه‌ر ده‌بێت له ژێر ناو
و ڕێبه‌ری و ڕێنیشانده‌ریی ئه‌واندا بچێته پێش و هیچکه‌س مافی ئه‌وه‌ی
نه‌بێت وه‌ک قه‌واره‌یه‌کی سیاسی بێته مه‌یدانه‌که‌وه. له ڕاستیدا
ئه‌مه کورتبینییه‌که‌ی سیاسی و خوێنمانه‌یه‌کی چه‌وت بوو که جگه له
تێشکان و دووره‌په‌رێزیی زیاتر بۆ ئه‌و هێزانه هیچ خێر و بێرێکی به‌دواوه
نه‌بوو.
ڕۆژگار و هات و ڕۆیشت؛ له ئاستی نێوخۆیی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستاندا، خاته‌می دوو خولی هه‌ڵبژاردنی ته‌واوکرد ؛ بناژۆیه‌کی
مۆدێرن به ناوی ئه‌حمه‌دینه‌ژاد جێگای گرته‌وه؛ له ئاستی هه‌رێمی و
نێونه‌ته‌وه‌ییدا جه‌نگێک که به جه‌نگی دژه تیرۆر ناسرا ده‌ستی
پێ‌کرد، حکوومه‌تی توندڕه‌وی ئیسلامیی تاڵه‌بان له ئه‌فغانستان تێک‌وپێک
درا، ئێران بوو به یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌ی که به ته‌وه‌ری ئه‌هریمه‌نی
به‌ناو کران؛ دۆسیه‌ی ناووکیی ئێران بوو باسی گه‌رماوگه‌رمی ڕاگه‌یێنه
گشتییه‌کانی جیهان؛ حکوومه‌تی سه‌ره‌ڕۆ و ملهوڕی سه‌ددام حوسێن سه‌ره‌وژێر
کرا؛ کورد له باشوور پێی نایه قۆناغێکی تازه‌وه، په‌یوه‌ندیی نێوان
زلهێزه‌کان ئاڵوگۆڕی تێکه‌وت؛ ئێراق ماوه‌ی چوار ساڵ له لێواری لێکهه‌ڵوه‌شانه‌وه
دا بوو؛ و تاد... به‌ڵام لایه‌نه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌و
ماوه‌یه دوور و درێژه‌دا ته‌نیا شتێک جه‌ختیان له‌سه‌ر کرده‌وه و
گرنگییان پێدا و تێیدا بوون به شاره‌زا و بلیمه‌ت، بریتی بوو له یه‌کتر
بوغزاندن و ناکۆکی و لێک‌دابڕان و تێکدانی ڕیزه یه‌کگرتووه‌کانی گه‌ل.
هه‌موو ده‌سکه‌وته‌کانیان بریتی بوو له چه‌ند کاناڵێکی ته‌له‌ڤیزیۆنیی
دوو سێ سه‌عاته‌ی بێ نێوه‌ڕۆک که هۆکاریی دامه‌زرانه‌که‌یشیان پتر ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ دژایه‌تی کردنی یه‌کتری و شه‌رعییه‌ت به‌خشین به خۆیان؛ نه‌ک کار و
تێکۆشان بۆ ڕوونکردنه‌وه و هاندان و هاوپشتیکردنی جه‌ماوه‌ر.
له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌که‌مدا پێویسته بگوتریت که ئه‌زموونی خه‌باتی
گه‌لانی ئازادیخوازی جیهان سه‌لماندوویه‌تی که خه‌باتی چه‌کداری به‌تایبه‌تی
کاتێک که له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی بیپه‌رواوه سه‌پێندرابێت، بۆ گه‌لی
چه‌وساوه و سته‌ملێکراو ده‌بێته ته‌واوکه‌ری خه‌باتی سیڤیل و مه‌ده‌نی.
ته‌نیا کاتێک ده‌کرێت ڕه‌وایی به وازهێنان له خه‌باتی چه‌کداری بدریت
که لانیکه‌می ئامانجه‌کانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه هاتبێته‌دی، یان
ئاڵوگۆڕێکی پۆزه‌تیڤی ئه‌وتۆ له ئاکاری به‌رامبه‌ره‌که‌یدا ده‌رکه‌وتبێت
که ئومێدی کۆتاییهاتن به کوشتاری لێوه بکرێت. له‌م بوواره‌دا خه‌باتی
ڕزگاریی کورد له باکوور که سه‌ره‌ڕای که‌مته‌مه‌نییه‌که‌ی چه‌ند
قۆناغێک له پێشه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه، ده‌شێت بکرێت به نموونه
و ڕێنوین. ئێستا له دوای ئه‌و هه‌موو گوشاره هه‌مه‌لایه‌نه هه‌رێمی
و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه که خراوه‌ته سه‌ر پ. ک .ک دیسان چه‌کدانان به
خۆکوژی و ته‌سلیم بوون ده‌زانن. به ڕاستی له‌م خاڵه‌یاندا زۆر ژیرانه
و وردبینانه ئاکامگیرییان کردووه. ئه‌وه‌ی سه‌یر و جێگای سه‌رسوڕمانه
لایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات دروست به پێچه‌وانه‌ی پ.ک.ک، ده‌سپێکردنی خه‌باتی
چه‌کداری له ڕۆژهه‌ڵات به خۆکوژی ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م و هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی
سه‌لمێنه‌ریش ناده‌نه ده‌ست بۆ پاساودانی بۆچوونه‌که‌یان.
خه‌باتی چه‌کداری له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کرا به هاوته‌ریبی له‌گه‌ڵ
خه‌باتی مه‌ده‌نیی بچێته پێش و کاریگه‌ریی ئه‌رێنیشی له‌سه‌ر ئه‌و
بزاڤه سیڤیله دابنایه؛ بێ ئه‌وه‌ی ببێته هۆی که‌مترین پاشه‌کشه بۆ
ئه‌و بزووتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه و خه‌وشدارکردنی. به له‌به‌رچاوگرتنی
ئاڵوگۆڕه سیاسی- فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تی- ئابووری، و بازرگانییه‌کانی
ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوو له ده‌ڤه‌ره‌که‌دا، ئێستایش ئه‌گه‌ر
بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداری له ڕۆژهه‌ڵات ده‌ست پێبکرێته‌وه زۆر ئه‌سته‌مه
ڕه‌وشه‌که بگه‌ڕێته‌وه دۆخی جاران؛ و زۆر چه‌توونه ڕێژیم بکارێت
جارێکی تر کوردستان به شێوه‌ی ده‌یه‌کانی ڕابردوو میلیتاریزه بکات.
خاڵێکی تر که جێگای سه‌رنجی ئه‌م باسه‌یه و وه‌ک وه‌ڵامێک بۆ ئه‌و
پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه لێره‌دا ده‌خرێته به رباس بریتییه له ڕوانگه
و بینینی هه‌ر کام له بزووتنه‌وه‌کانی چه‌کداری و سیڤیل. مادام هه‌ردووک
جووڵانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که کێشه‌یه‌ک به ناوی کێشه‌ی
کورد له ئێران دا هه‌یه، و ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته‌ش نکۆڵیی لێده‌کات،
زۆر ئاساییه که ئامانجه‌کانی هه‌ردووک بزووتنه‌وه سه‌ره‌ڕای جیاوازی
له ڕێباز و ڕوانینیان دا، له خاڵێکی چاره‌نووسساز و ستراتێژیک دا یه‌کبگرنه‌وه.
که‌واته مادام ستراتێژیی هه‌ردووک لایه‌ن یه‌که، نابێت به به‌هانه‌ی
بێ بنه‌ما و چه‌واشه‌کارانه و خۆفریوده‌رانه له‌لایه‌ک خه‌باتی چه‌کداری
بخه‌وێندرێت و له لایه‌کی تریشه‌وه سووکایه‌تی و هه‌ڕه‌شه له
چالاکانی خه‌باتی مه‌ده‌نی بکرێت. به پێچه‌وانه‌وه گه‌ره‌که هه‌م
به هه‌ڵسووڕانی چه‌کدارانه ڕێژیم بخرێته ژێر گوشاره‌وه و، هه‌میش
هاوکاری و هاوئاهه‌نگی و ئاسانکاری بکرێت بۆ هه‌رچی زیاتر هاندانی جه‌ماوه‌ر
و پێشڕه‌وانی خه‌باتی جه‌ماوقه‌وری و هاتنه مه‌یدانیان هێنانه گۆڕی
داخوازییه‌کانیان له چوارچێوه‌ی قانوونی سه‌پێنراودا.
زۆر که‌س و لایه‌ن بۆ پاساودانی که‌مپنشینی و تاراوگه‌نشینیییان به‌رژه‌وه‌ندیی
کورد وئه‌م و ئه‌و ده‌که‌نه بیانوو. ئه‌وان لایان وایه که تا ئه‌و
کاته‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی کورد له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریکا یا یه‌کێک
له زلهێزه‌کان جووت و هاوته‌ریب نه‌بێت، خه‌باتی کورد بۆ ڕزگاری
کوتانی ئاسنی سارده. لێ، ڕاستییه‌کان جیهانی ئه‌مڕۆ ئه‌م بانگه‌شه‌یه
ناپه‌ژرێنن و پی له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرن که ئه‌وه ململانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانه
که زلهێزه‌کان ناچار ده‌کات به هاوکاری و مل ڕاکێشان بۆ ویست و
داخوازیی بێده‌سه‌ڵات و که‌مده‌سه‌ڵاتان نه‌ک هاوته‌ریبیی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان.
ئێمه وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێده‌وڵه‌تی بێ پشت و په‌نا ده‌توانین له‌گه‌ڵ
کامه به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مریکا هاوته‌ریب بوه‌ستین که دوژمنانی ئێمه
له دژی بن؟ بێگومان دوژمنانی ئێمه‌ش ئه‌وه‌نده هزر و هۆشه‌یان هه‌س
له بیری پاراستنی هاوسه‌نگی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانییان دا بن له‌گه‌ڵ
زلهێزه‌کاندا. له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی که ئێمه پێویسته په‌نای بۆ به‌رین
و قورسایی بخه‌ینه بان، نه‌ک نابێت گه‌ڕان به دوای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
ئه‌مریکا دا بێت، به‌ڵکوو گه‌ره‌که گه‌ڕان بێت به دوای خستنه مه‌ترسیی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکاوه. ئه‌مه‌ش به واتای دژایه‌تی کردنی
ئه‌مریکا نییه، به‌ڵکوو به مانای پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆمانه تا
نه‌کرێته قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا.
له وه‌ڵامی دوا پرسیاری سه‌ره‌وه‌دا گه‌ره‌که بگوترێت که شتێک ڕوون
ئاشکرایه به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی چه‌وساوه و چه‌وسێنه‌ر هه‌رگیز یه‌ک
ناگرنه‌وه؛ و له هه‌موو بڕگه‌یه‌ک له بڕگه‌کانی پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌چوونیان
دا دژن؛ به‌ڵام ده‌بێ ئه‌م ڕاستییه‌مان له‌به‌رچاو بێت که گه‌شه‌سه‌ندنی
کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی و به‌تایبه‌تیش ئاڵوگۆڕه خێراکانی ئه‌م سه‌رده‌می
تێکۆلۆژییه‌ی ئێستا باندۆریان هه‌بووه و هه‌یه له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕه
کۆمه‌ڵایه‌تی، فه‌رهه‌نگی و سیاسییه‌کان؛ و بوونه‌ته که‌ره‌سته‌گه‌لێکی
وریاکه‌ره‌وه‌ی به‌هێز بۆ هه‌موو تاکه‌کان و ناسینی خۆیان و ده‌وروبه‌ریان.
کاتێک که باس له زوڵم و چه‌وسانه‌وه له لایه‌ن فارسه‌وه ده‌کرێت
مه‌به‌ست ئه‌وه نییه که هه‌موو فارسیک زاڵم و چه‌وسێنه‌ره، مه‌به‌ست
ئه‌وه‌ش نییه که هه‌موو سه‌رکرده و ڕێبه‌رانی نه‌ته‌وه‌ی فارس
خۆشحاڵ بن به چه‌وساندنه‌وه‌ی کوردان؛ به‌ڵکوو مه‌سه‌له ئه‌وه‌یه که
چه‌وسێنه‌ر و زۆردارانی فارس ئه‌وانه‌ن که بیروباوه‌ڕی ناسیۆنالیزمی
فارس وه‌ک که‌ره‌سته‌ی کار و هه‌ڵسووڕانی سیاسی‌یان کردووه‌ته دروشم و
به‌رنامه، و گه‌ره‌کیانه به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی دا بسه‌پێنن
که به هه‌ر هۆکارێک ژێرده‌سته‌ی ئه‌وانن یان له‌وان بێهێزترن. ئه‌م
ناسیۆنالیزمه زۆرداره هه‌رگیز ناتوانێت له‌گه‌ڵ ژێرده‌سته و
زۆرلێکراودا بحاوێته‌وه. هه‌ر هه‌وڵێکی زۆرلێکراویش بۆ ژیان و هه‌ڵکردن
له‌گه‌ڵ وه‌ها زاڵمێک بێهووده و بێ ئاکامه. له وه‌ها ڕه‌وشیکدایه
که هیچ ئاوه‌زێکی زیندوو ناتوانێت باوه‌ڕ به‌وه بێنێت که به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
کوردی ژێرده‌ست هاوته‌ریب بکرێت له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی فارسی سه‌رده‌ست
دا. به‌ڵام زۆر ئاساییه که به خستنه مه‌ترسیی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان
گوشاریان بخرێته سه‌ر.
27.04.2009
|