١٣\١\٢٠٢٠
ئایا حیزبەکانی
شیعە یەکدەنگن؟

ئهحمهد رهجهب
زیاتر لە سێ مانگە خەڵک لە بەغدای پایتەخت و شارەکانی ناوەراست
وخوارووی عێراق گەورەترین خۆپیشاندان لە مێژوو ئەم وڵاتە دەستپێکردووەو
زیاتر لە ھەزارو بینج سەد شەھیدو بیست و پێنج ھەزار برینداریانداوەو
داوای چاکسازی و نەمانی گەندەڵی ئەکەن و یەکێک لە درۆشمە زەقەکانیان :
ئێران بۆ دەرەوە ، بۆ دەرەوە.
لە دوای نەمانی دەسەڵاتی سەدام حوسەێن و حیزبی بەعسی عەرەبی حیزبە
شیعەکان توانیان جێپێی خۆیان قایم بکەن و، بە ھۆی سەرۆکی حیزبی دەعوەی
ئیسلامی و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق نوری مالکی توانرا ھەزاران لە
فارس و شیعەکانی ئێران بھێنن و بکرێن بە ھاوڵاتی عێراقی و، بۆ ئەو
مەبەستە رەگەزنامەی عێراقییان بۆ دروستکرد.
خاوەن مێلیشیاکان لەوانە موقتەدا سەدەر دەستیگرت بە سەر تەختایەکانی
چەرێ سەعدە لە شاری کوفەو، نەوەکەی حەکیم عەممار دەستیگرت بە سەر
ناوچەی گەرەکی کوندە لە شاری نەجەف و، نوری مالکی ناوچەیەکی فراوانی لە
شاری ئەلھندییە ( توێریج) داگیرکردو ، ھادی عامری و سەرانی حیزبە
شیعەکانی تر لەو نازو نیعمەتە بێبەش نەبوون و، بەوەش نەوەستان و
لەناوخۆیاندا چەندین ملیار دولاریان لە بژێوو قووتی خەڵک دابەشکردو
دزییان.
قاسم سڵیمانی فەرماندەی فەلەقی قودس و یەکێک لە دیاریترین فەرماندەو
سیاسەتمەدارەکانی کۆماری ئیسلامی و ئەبوو مەھدی موھەندیسیجێگریھێزەکانی
حەشدی شەعبی و چەند کەسی تر لە دەستوپەیوەندییەکانیان سەرلەبەیانی ڕۆژی
ھەینی ٣ ی ئەم مانگە لەئاکامی پەلاماری فرۆکەیەکی بێفرۆکەوان لە نزیک
فڕۆکەخانەی بەغدا کوژران.
لە بەغداو شارەکانی ناوەراست و خوارووی عێراق و لە ھەرێمی کوردستان
پرسەیان بۆ دانراو، شیعەکان بە بەژن وباڵای زۆریان وت و، بەرپرسانی
کوردستان ئامادەی پرسەکەی ھەولێرو سلێمانی بوون و بە ناوی خەڵکی
ھەرێمەوە نامەیان ئاراستەی عەلی خامنەیی کردو وتیان قاسم سلێمانی
فەرماندەو دۆستی کورد بووەو ، ھەروا وتیان "" پیاوانی گەورە "" لە
ژیانی خۆیاندا خزمەتی ( خەڵک و ئاشتییان) کردووەو لە دەستدانی بۆ خەڵک
و حکومەتی کوردستان جێگای نیگەرانی ودڵتەنگیمانە و، لە ھەمووی سەیرتر
ئەندامێکی کۆنی پەرلەمان و ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی
کوردستان بە جیڤارا ناوی برد.
زوربەی خەڵکی راپەریوو خۆپیشاندەران شیعەن و، دژی حیزبە شیعەکانی خاوەن
دەسەڵات درۆشم ئەڵێنەوەو، داوا ئەکەن ئەوانەی دەستیان بە خوێنی
شەھیدانی خۆپیشاندانەکان خوێناوییە وەک قاسم سلێمانی و ئەبوو مەھدی
موھەندیس و ھادی عامری و قەیس خزعەلی و ھاوشێوەکانیان بدرێنە دادگا.
پاش کوشتی قاسم سلێمانی و ئەبوو مەھدی موھەندیس شیعەکان یەکیان گرتەوەو،
ئەمجارەش موقتەدا سەدری یاخیبوو سەرکردەی تاقمی سائرون کە ماوەیەکە خوێ
کردووەو بە خاوەنی خۆپیشاندانەکان چووەپاڵ مالکی و عەبادی و عامری و
خەزعەلی و عەممار ئەلحەکیم و، ھەموویان بە یەکدەنگ ( گەلەکۆمەکی شیعە)
لە ناو پەرلەمانی عێراق داوایانکردو بریاریاندا ئەمریکاو ھێزە
بیانییەکان لە عێراق دەرکەن.
زوربەی پەرلەمانتارانی عێراق لە رێی فێڵ و دەنگ دزین ( تەزویر) بە
تایبەت تاقمی " بەدری" عامری و " عەسایب ئەھل ئەلحەقی" خەزعەلی
گەیشتوونەتە پەرلەمان و، زۆر سروشتییە بۆ سلێمانی و مەھدی موھەندیس
بگرین و فرمێسک برێژن و ، لە بەر خاتری کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ
دەرکردنی ئەمریکا یەکبگرنەوە بەڵام ئەمانە بە ھۆی لێدان و بریندارکردن
و کوشتنی خۆپیشاندەران ھەر ھەموویان لەلایەن خۆپیشاندەران بە شێوەیەکی
ھەمیشەیی قاودراون و، نازانم ئەم دۆست و ئاشتیخوازانە چییان بۆ گەلی
کوردستان کردووە؟ و، زوربەی خەڵک بەتایبەت لە کوردستان ئەزانن ئەم
دۆستانە بۆمبارانی بارەگای حیزبە کوردستانییەکانی رۆژھەڵاتیان کردو،
دژی ریفراندۆم وەستان و کەرکوک لە لایەن حەشدی شەعبی و پیاوەکانی
عەبادییەوە داگیرکراو ١٦ ی ئوکتۆبەریان دروستکردو، بوونە ھاندەری
عەبادی بۆ داخستنی سنورو فروکەخانەکان و بەگژاچوونی کوردستان ولە
کردەوەیەکی قیزەون و درندانەدا بە تانکی ئیبرامز پێشمەرگەیان شێلاو،
لەم دوایەدا بە فرمانی قاسم سلێمانی خۆپیشاندەران کرانە ئامانجی ھێزە
ئەمنییەکان و، ئەڵێن دەستی ھەبووە لە نەخشەکێشان بۆ خەڵکە راپەریوی
ئێران و، رژیمەکەشیان دریغی لە ھەڵواسین کوردان نەکردووەو ھتد...
دەرچوونی ئەمریکا لەم کاتەدا عێراقی بێ سەرۆک وەزیران و حیزبە شیعەکان
بە یارمەتی ئێران ھەوڵئەدەن و ئەیانەوێت لە سەر دەسەڵات بمێننەوە
وکەسێک بۆ سەرۆکایەتی حکومەت دەستنیشان بکەن بتوانێت خواست و
ئارەزووکانیان جێبەجێ بکات و بەردەوام بن لە دزی ولە سەر نەخشەکانی
ئێران برۆن و سامانی وڵات ببنە دەرەوەو تا ئێستا چەند ناوێکیان دیاری
کردووەو ، خۆپیشاندەران دژیان وەستاون و، ئەڵێن یەکێکمان ئەوێت دەستپاک
و دزو گەندەڵ نەبێت بۆیە پێویستە پەرلەمانتارانی کوردو سوننە یەکبگرن
وداوا بکەن ئەمریکاو ھاوپەیمانەکانی لە دژی "" دەوڵەتی ئیسلامی "" داعش
بمێننەوەو بە ھاوکاری ھەموو لایەک کەسێکی شیاو بۆ سەرۆک وەزیران
بدۆزنەوە.
کاربەدەستانی ئێران چەند موشەکێکیان ئاراستەی بنکەی سەربازی
عەینوئەلئەسەدو ھەریری ئەمریکا کردووەو، ئێران ئەڵێت ٨٠ سەربازمان
کوشتووەو ئەمریکا وعادل عەبدولمەھدی بە درۆێ ئەخەنەوەو کەس نەکوژراوەو،
عەلی خامنەیی سوورە لە سەرئەوەی دۆخەکە گەرم بکات بەڵام محەمەد جەواد
زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران دۆخەکە خاوە ئەکاتەوەو ئەڵێت ئەوەی کردمان
بەسەوھەوڵئەدەێن بارودۆخی ناوچەکە ئاڵۆزتر نەبێت و، وا دەرئەکەوێت گرژی
لە نێو سوپاو سۆپای پاسداران و بەرپرسانی ئێران پەیدا بووە.
پیویستە ھەموو لایەک لە تاکەکەسەوە و حیزبە پێشکەوتووخوازانی عێراق و
حیزبەکانی کوردستان وحکومەت ھەوڵبدەن عێراق لە چنگی حیزبە ئیسلامییە
شیعەکان دەربێنن و، لەودۆخە ئەمرۆ تووشی بووە رزگار بکرێت و، وڵات لە
چنگی جەنگی چەپەڵی نەخوازراو دوور بخرێتەوەو چیتر عێراق و کوردستان
نەبنە گۆرەپانی ململانی ھێزە دەرەکییەکان.
٨\١\٢٠٢٠
ماڵپهڕی ئهحمهد رهجهب
|