٢١\۴\٢٠١٠
ئایا ئیسلام له‌ته‌ک
سه‌ربه‌ستی و دیموکراسیدا دێته‌وه؟
زاهیر باهیر
- به‌شی یه‌که‌م -
هه‌ڵبه‌ته له‌سه‌ر پرسی ئیسلام، وه‌کو بزووتنه‌وه و وه‌کو ئایین، یا
ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر خودی قورئان و قسه‌کانی په‌یامبه‌ریش، ئه‌وه‌نده
نووسراوه له ژمار‌دن نایێت، بۆیه من له‌م نووسینه‌مدا ده‌مه‌وێت
خۆم له‌وه لابده‌م و زیاتر ته‌رکیز له‌سه‌ر تایتڵی یا سه‌رباسی بابه‌ته‌که‌م
بکه‌م. بۆ ئه‌وه‌ی باسه‌که مافی خۆی بدرێتێ و تێروته‌سه‌ل بێت ده‌بێت
په‌نجه گه‌ر به‌کورتیش بێت، بۆ چه‌ند لایه‌نێکی دی ڕاکێشـم، له‌وانه
ئایین به‌گشتی؟ پرسی تیرۆر و جه‌نگی" دژه‌تیرۆر" و دیارده‌ی فره‌که‌ڵچه‌ری
له وڵاتانی ئه‌وروپا و به‌تایبه‌ت به‌ریتانیا
و هه‌ندێ ورده باسی تریش، دواتر به‌یه‌که‌وه گرێیان بده‌مه‌وه، تاکو
خوێنه‌ر ئه‌و کاته بۆ خۆی بڕیار بدات که ئیسلام له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌ستی
ودێمۆکراسیدا یه‌کده‌گرێته‌وه و ته‌بایه یا پێچه‌وانه و ناکۆکه
پێیان.
وه‌ک هه‌مووان ده‌زانن، موسڵمان وه‌کو دانیشتووانی سه‌ر ئه‌م زه‌وییه،
گه‌ر هه‌ر به پێی ناسناماکانیشیان بێت، ژماره‌یان له‌سه‌ر و ملیاردێکه‌وه‌یه.
پێڕه‌وانی ئه‌م ئایینه گه‌رچی به‌شێکیان به‌ڕاستیشیان نه‌بێت، ژماره‌یان
شه‌شیه‌کی دانیشتووانی ئه‌م دنیایه پێکده‌هێنێت، به‌ڵام وه‌کو
ئایینێکی زیندوو وه‌کو ئایینێکی گێچه‌ڵاوی و گیروگرفتدار، کاریگه‌رییه‌کی
گه‌لێک گه‌وره‌ی له‌سه‌ر سه‌رجه‌می دانیشتووانی ئه‌م سه‌رزه‌مینه
هه‌یه و له ژیانی ئه‌مڕۆیاندا بووه‌ته کێشه‌یه‌کی گه‌وره، ئه‌مه
له‌کاتێکدا که زیاتر له 1600 ساڵ به‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانیدا تێپه‌ڕیوه.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش هۆ و فاکته‌ری خۆی هه‌یه، که من لێره‌دا ته‌نها
په‌نجه بۆ هه‌ندێکیان ڕاده‌کێشـم، له‌وانه:
1. زیندووکردنه‌وه‌ی ئایین، که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای چه‌رخی
نۆزده و گرێدانه‌وه‌ی به‌ڕامیارییه‌وه، تا وه‌ک پرسێکی ڕامیاری ببێته
بزووتنه‌وه‌یه‌کی ڕامیاری بۆ ئامانجێکی ڕامیاری به‌گرتنه‌به‌ری هه‌موو
ڕێگایه‌ک به ڕێنماییکردن و په‌نابردنه‌به‌ر تێکسته کۆنه‌کانی ناو
قورئان و قسه‌کانی په‌یامبه‌ر و لێکدانه‌وه‌یان له‌لایه‌ن که‌سانی به‌ناوبانگ
و مامۆستا و زانایانی ئیسلامه‌وه.
2. دۆڕان و تێکشکانی بزووتنه‌وه و کۆمه‌ڵگه‌ی به‌ناو سۆشیالیستی و
کۆمونیستی و لیبراڵ و پرسی هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مانتاری وه‌کو ڕووکه‌شه
ڕامیارییه‌که‌ی، بازاڕی ئازادیش وه‌کو کاکڵه ئابوورییه‌که‌ی له‌پاڵ
چه‌مکه فه‌لسه‌فییه‌که‌یدا.
3. به‌کارهێنانی ئایین و پشتبه‌ستن به‌تێکسته‌کانی قورئان و قسه‌کانی
په‌یامبه‌ر و یاسا و شه‌ریعه‌تی ئیسلامی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی
وڵاتانی ئیسلامییه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان و درێژه‌دان
به‌فه‌رمانڕه‌واییان. خۆ له خۆڕا ناپۆلیۆن نه‌یوتووه" ئایین باشترین
شتێکه بۆ ده‌مکوتکردنی خه‌ڵک و بێده‌نگکردنیان". سێنکا(Senca)ش ده‌ڵێت
" ئایین له‌لایه‌ن ڕه‌شه‌خه‌ڵکه‌که‌وه به‌شتێکی ڕاست و دروست وه‌رده‌گیرێت،
له‌لایه‌ن خه‌ڵکی عاقڵ و ئاگاوه به‌ساخته‌کردن وه‌رده‌گیرێت، له‌لایه‌ن
فه‌رمانه‌ڕواشه‌وه به‌سوودبه‌خش"The God Delusion، By Richard Dawkins
، page 276 . ده‌سه‌ڵاتداران ده‌زانن که ئایین، باوه‌ڕبوون به‌خودا چه‌ندێک
له به‌رژه‌وه‌ندییان ده‌شکێته‌وه. که‌واته جه‌نڕاڵ (په‌رێز موشه‌ڕه‌ف)ی
سه‌رۆکی پاکستان د‌وای ده‌سه‌ڵات گرتنه‌ده‌ست به‌ماوه‌یه‌ک له‌ساڵی 2000
دا به‌گاڵته له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن ڕاینه‌گه‌یاند، که وتی " من خوا هه‌ڵیبژاردووم
که سه‌رکردایه‌تی میلله‌ت ( ئومه) بکه‌م هه‌ر ئه‌ویش ده‌مپارێزێت".
لاپه‌ڕه 51 Descent into Chaos، له‌نوسینی ئه‌حمه‌د ڕه‌شید.
4. ڕامیاری وڵاتانی ئه‌وروپی به‌تایبه‌ت بریتانیا و ئه‌مه‌ریکا چ له
ڕابوردوو چ له ئێستاشیاندا له پرسی پشتیوانیکردن و هاندانی ئایین و
بزووتنه‌وه‌که‌یدا به‌تایبه‌ت له‌ئه‌فگانستان له هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی
پێشوودا له‌دژی سۆڤیه‌تی جاران، ئه‌مه له‌پاڵ پشتگرییکردنی کۆنه‌په‌رستترین
ڕژێم له‌جیهاندا، یا کۆمه‌ککردنی نادیمۆکراتترین و دیکتاتۆرترین و سه‌رکوتگه‌رترین
ڕژێـم چ له‌ڕابوردوو چ له‌ئێستادا، ئه‌مه جگه له جه‌نگه
گه‌وره‌کانی ئه‌م دواییه‌یان، که‌دژی ئه‌فگانستان و عیراق به‌رپایان
کردن. که ئه‌م ڕامیارییه‌ش به به‌هێزکردنی کارگێڕی ئه‌م دواییه‌ی ئه‌مه‌ریکی
و ئیسلامه توندڕه‌وه‌کان کۆتاییهات، چونکه یه‌ک ئه‌ویتری به‌هێزتر ده‌کرد.
5. ڕامیاریی ناوخۆی وڵاتانی ئه‌وروپی به‌تایبه‌ت بریتانیا و سوید له
مامه‌ڵه‌کردنی که‌مینه نه‌ته‌وه‌کاندا له هه‌مووشیان زیاتر ئایینی
ئیسلام و موسڵمانانی ئه‌م وڵاتانه، له‌ژێر ناوی بره‌ودان به‌ڕامیاریی
فره‌که‌ڵچه‌ری و ڕه‌خساندنی هه‌لومه‌رج بۆیان.
6. جیانه‌بوونه‌وه‌ی ته‌واوی ئایین و ده‌وڵه‌ت له بریتانیا و ئه‌مریکا،
ئه‌مه‌ش وایکردووه که پیاوانی ئایینی و ڕیکخراو و ئاراسته‌ی ئایینی
به‌هێزتر بکات، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که ده‌ست له پڕۆگرامی خوێندن و په‌روه‌رده
وه‌رده‌ن و هه‌ر که‌سێک له داموده‌زگه جیاجیاکانی میدیادا، که له
به‌رامبه‌ر ئاییندا، به‌تایبه‌ت ئایینی ئیسلام، ده‌م بکاته‌وه، ده‌مکوتی
ده‌که‌ن. من دواتر دێمه‌وه سه‌ر ئه‌م پرسه و ڕۆشنایی زیاتری ده‌خه‌مه‌سه‌ر.
7. هه‌ڵوێستی گه‌لێک له ڕۆشنبیرانی ناوداری جیهانی به‌تایبه‌ت له
ئه‌وروپا، سه‌باره‌ت به ئایینی ئیسلام و پۆزشهێنانه‌وه بۆ خودی
ئایینی ئیسلام و ده‌وڵه‌ت و مه‌لا و زانا ئیسلامییه‌کان، که گوایه
ئایینی ئیسلام ئایینێکی مرۆیانه‌یه و ئاشتیخوازه وله‌ته‌ک
پشتگریکردنی مافه‌کانی مرۆڤدا دێته‌وه. بۆیه ئه‌و کارانه‌ی که
ده‌کرێن به ناوی ئایینه‌وه، ئیسلامه توندڕه‌وه‌کانن. دیسانه‌وه
دواتر دێمه‌وه سه‌ر ئه‌م پرسه‌ش.
هه‌ڵبه‌ته گه‌لێک هۆی تریش هه‌ن بۆ زیندوبوونه‌وه‌ی ئایینی ئیسلام و
بزووتنه‌وه‌که‌ی، به‌ڵام له هه‌موویان گرنگتر، که شانبه‌شانی ئه‌وانه‌ی
سه‌ره‌وه ده‌ڕوات، بوونی ئه‌و زه‌مینه‌یه‌یه که له‌سایه‌ی سیسته‌می
عه‌لمانی سه‌رمایه‌داریدا خولقاوه و بووه‌ته هۆی ڕوودانی برسێتی و
هه‌ژارییه‌کی زۆر تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که زیاتر له‌یه‌ک ملیارد له خه‌ڵکی
ئه‌م سه‌رزه‌مینه داهاتی ڕۆژانه‌یان له تاکه دۆلارێک که‌متره، هه‌روه‌ها
نه‌بوونی دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مه له پاڵ شه‌ڕ و هه‌ڵکه‌ندنیان
له‌شوێنی خۆیان و گرانبوونی پێداویستییه‌کانی ژیان. من لێره‌دا لا‌ی
خۆمه‌وه هه‌ر ئه‌مانه به سه‌ره‌کی ده‌زانم، گه‌رچی ڕه‌نگه هۆ و
هۆکاری تریش هه‌بن.
ئه‌وه‌ی که لێره‌دا گرنگه له سه‌ره‌تای ئه‌م نووسینه‌مدا باسی لێبکه‌م
ئه‌وه‌یه ئایا ده‌توانرێت له ئایینی ئیسلامدا ڕیفۆرم بکرێت؟ یا به‌واتایه‌کی
سه‌رده‌مییانه ئه‌م ئایینه ده‌توانێت مۆدیرن بکرێت، تاکو له‌ته‌ک که‌ڵچه‌ر
و ئاره‌زوو و خواست و پێداویستییه‌کانی مرۆڤی سه‌رده‌مدا بگونجێنرێت،
له‌ته‌ک سه‌ربه‌ستی تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگه‌دا بڕوات، به‌تایبه‌ت ئایا
ده‌توانرێت له ڕوانگه‌ی ئیسلام و ئیسلامییانه‌وه سه‌باره‌ت به
ئافره‌ت و پرسکه‌یان یا خه‌ڵکانی نائیسلام (پێڕه‌وانی ئایینه‌کانی تر)
و بێدینان گۆڕانکاری بکرێت، تاکو که‌سانی ئایینداریش بتوانن له‌ته‌ک
بێدیناندا به‌ئاشتی و بێ توندوتیژی هه‌ڵبکه‌ن و پێکه‌وه ژیان
به‌رنه‌سه‌ر؟
ئێستا پرسی پاککردنه‌وه‌ی پێشینه‌ی ئیسلام، ڕزگارکردنی له‌داوی توندڕه‌وه
تیرۆریسته‌کان و کێشانی هێڵێکی جیا له‌نێوان ڕه‌فتاری ئه‌وان و سه‌رجه‌می
کۆمه‌ڵگه موسڵمانانه‌کاندا بووه‌ته کێشه‌یه‌کی هه‌نووکه‌یی به‌تایبه‌ت
له ئه‌وروپاد،ا تاکو ئیسلام و ئایینه‌که‌ی به‌ڕووسووری بمێنێته‌وه و
بتوانێت جێگای خۆی له‌ناو ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌یانه‌دا، بکاته‌وه، که ڕه‌نگه
ئه‌مه‌ش زیاتر له‌ژێر فشاری حکوومه‌ته ئه‌وروپاییه‌کاندا بێت. ئه‌مه
بێ له‌وه‌ی که هێڵێکی مۆدیرینیش له‌ناو موسڵماناندا دروستبووه که هه‌ندێ
که‌سی ناودار و ڕۆشنبیری ئیسلامی ڕابه‌رایه‌تی ده‌که‌ن، له‌وانه:
تاریق ڕه‌مه‌زان کوڕه‌زای حه‌سه‌ن به‌ننای دامه‌زرێنه‌ری
ئیخوانولموسلیمین ، سوبحی مه‌حمه‌سانی که کابرایه‌کی لوبنانییه، عید
حوسه‌ین Ed Husain که له بریتانیا داده‌نیشێت و 5 ساڵی هه‌ڕه‌تی گه‌نجێتی
خۆی له‌ناو ڕێکخراوه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌کانی وه‌کو ڕێکخراوی
موسوڵمانه لاوه‌کان Young Muslim Organisation و هه‌روه‌ها جه‌ماعه‌تی
ئیسلام Jammat-e-Islam دا بردۆته‌سه‌ر و شاره‌زاییه‌کی زۆ‌ری له
ئایینی ئیسلام و قورئاندا هه‌یه و دیراسه‌ی ئیسلامیشی به‌عه‌ره‌بی له
سووریه و عه‌ره‌بستانی سعوودی کردووه، یه‌کێکه له که‌سه سه‌ره‌کیه‌کانی
ئه‌و لیژنه‌یه‌ی که ده‌وڵه‌تی بریتانی بۆ دژایه‌تیکردنی توندڕه‌وه‌کان،
دروستی کردووه و بودجه‌یه‌کی 25 ملیۆن پاوه‌ندیشی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
بۆ ته‌رخان کردووه. زیاده‌دئایین سه‌ردار که له‌بریتانیا ده‌ژی، به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک
پاکستانییه، هه‌روه‌ها له ئێرانیش شیرین عه‌بادی، که ئافره‌تێکی
پارێزه‌ری ناسراوه و له بواری مافی مرۆڤدا کار ده‌کات و له‌ساڵی 2003
دا خه‌ڵاتی نۆبێلی له‌سه‌ر کاره‌کانی وه‌رگرت. له (فه‌ر‌ه‌نسه)ش موحه‌مه‌د
ئارکۆن، که به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک جه‌زائیرییه. گه‌رچی ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم
ئه‌م هه‌ندێک ناکۆکی له‌ته‌ک ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا هه‌یه. چونکه
ئه‌م له وه‌ڵامی ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌کانی ئه‌وروپادا و له پاساوهێنانه‌وه
بۆ ئیسلام و بۆچوونه‌کانی ئیسلام، ڕایه‌کی جیاوازی له‌سه‌ر ئه‌و
پرسیه هه‌یه. له‌و په‌رتووکه‌ی له‌ژێر ناوی "عه‌لمانیه‌ت و ئایین "
که نه‌وزاد ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د کردوویه‌تی به‌کوردی، له‌و په‌راوێزه‌ی
که هاشم ساڵح بۆی داناوه له لاپه‌ڕه‌دا 138 وامان تێده‌گه‌یه‌نێت،
که ئارکۆن وای ده‌بینێت، که ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌کانی ئه‌وروپا به‌هه‌ڵه
له ئیسلام گه‌یشتوون، ئه‌وان له‌و ئیسلامه گه‌یشتوون که پێش چه‌رخی
شار‌ستانی و کلاسیکی و چه‌رخی زێڕین هه‌بووه و (ئیسلامێکی سێکۆلاستیکی)
دۆگمایی بووه. به‌پێی لێکدانه‌وه‌ی هاشم ساڵح "حوکمه‌کانیان حوکمی
پێشوه‌خت بوون که ده‌ڵێن موسڵمان که‌سێکه باوه‌ڕی به‌قه‌ده‌ر و په‌نابه‌خوا
و ئه‌و شتانه هه‌یه، موسڵمان ته‌سلیمبووی ده‌ستی بار و هه‌لومه‌رجه،
یان ئیسلام دژی پێشکه‌وتن و شار‌ستانیه‌ته". بێگومان خه‌ڵکانی تریش هه‌ن
به‌ڵام من ئه‌وه‌نده ئاگام لێیانه.
با گوێ له شیرین عه‌بادی بگرین له دیمانه‌یه‌کدا که له‌ساڵی 2004له‌ته‌کیدا
کراوه، چۆن پۆزش بۆ ئایینی ئیسلام ده‌هێنێته‌وه، ڕای وایه که
ئیسلام له‌ته‌ک مافه‌کانی مرۆڤدا یه‌ک ده‌گرێته‌وه، ده‌ڵێت " به‌وه‌ده‌ستی
پێده‌که‌م، ده‌ڵێم من موسڵمانم . ئه‌وه کارێکی گونجاوه که خه‌ڵکانێک
هه‌ن ئیسلام به‌هیچ شێوه‌یه‌ک قه‌بووڵ ناکه‌ن، به‌ڵام لا‌ی من هه‌ڵه‌یه
که ته‌شهیریان پێ بکه‌م. چونکه من ئه‌وه ئامانجمه که ئه‌و حکوومه‌تانه‌ی
له ژێر ناوی ئیسلامدا مافه‌کانی مرۆڤ پێشێل ده‌که‌ن، ئه‌وانه ئیسلام
به‌دناو ده‌که‌ن، ئه‌وانه مافه‌کان پێشێل ده‌که‌ن، دوایش به‌وه
پاساوی ده‌ده‌ن، که ئیسلام له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌ستی و دیمۆکراسیدا یه‌کناگرێته‌وه،
ئه‌مه ته‌نها ڕووسوورکردنی ڕوومه‌تی خۆیانه. به‌ڵام من له ڕاستیدا
دیمۆکراسی گه‌شه‌دارتر و ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌که‌م و من ده‌ڵێم ئیسلام
پاساودانه‌وه‌یه‌ک نییه‌له‌ڕیگرتن یا وه‌ستاندنی دیمۆکراسی".Islam and
Human rights، Fourth Edition ، page 19، Ann Elizbeth Mayer .
گه‌ر قورئان قسه‌ی خودا بێت وه‌کو ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی و هه‌موو ئایه‌توڵڵاکانی
تر و زانا ئایینییه‌کان و سه‌رجه‌می خه‌ڵکانی موسوڵمان باوه‌ڕیان وایه
و له‌سه‌ری کۆکن، هه‌روه‌ها‌ش که به‌جێهێنانی و گوێڕایه‌ڵیی بێ‌پرس و
بێبیرکردنه‌وه‌ی پێویسته. که‌واته کێ زیاتر لۆجیکانه
بیرده‌کاته‌وه و کێ قووڵتر و باشتر له ئایین و ئیسلام گه‌یشتووه؟
خومه‌ینی یا موسوڵمانه مۆدیرێنه‌کان چ له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا وچ له
ئه‌وروپادا که خه‌ریکی پۆزشهێنانه‌وه‌ن بۆ ئیسلام و ئایینه‌که‌ی، که
گوایه ئیسلام یا ئایینی ئیسلام وا نییه.
بابزانین خومه‌ینی له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌دا چی ده‌ڵێت" ئیسلام
له‌سه‌ر هه‌موو نێرینه‌یه‌کی پێگه‌یشتوو هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی په‌ککه‌وته
و که‌مئه‌ندام نه‌بێت، ئه‌وه فه‌رز ده‌کات که خۆیان ئاماده که‌ن بۆ
داگیرکردنی وڵاتانی تر تاکو کۆڵه‌که‌کانی ئیسلام له هه‌ر یه‌کێک له
وڵاتانی جیهاندا، په‌یڕه‌و بکرێت. ئه‌وانه‌ی که دیراسه‌ی جه‌نگی
پیرۆزی ئێسلامی ده‌که‌ن، تێده‌گه‌ن بۆچی ئیسلام ده‌یه‌وێت هه‌موو جیهان
داگیر بکات...... ئه‌وانه‌ی که هیچ نازانن له ئیسلام وای نیشانده‌ده‌ن،
که ئیسلام ئامۆژگاری دژی جه‌نگ ده‌کات، ئه‌وانه گێلن. ئیسلام ده‌ڵێت:
هه‌موو بێبڕوا‌کان بکوژن. ئه‌مانه واتایان وایه ، که موسوڵمانان
پاڵی لێبده‌نه‌وه تا له‌لایه‌ن بێبڕوایانه‌وه پاک ده‌کرێنه‌وه؟ هه‌ر
وه‌کو چۆن ده‌یانه‌وێت هه‌مووتان بکوژن، به‌شمشێره‌کانتان بیانکوژن و
فڕێیانده‌نه شوێنی جیاجیاوه. ئیسلام ده‌ڵێت : ئه‌وانه‌ی که ده‌یانه‌وێت
بتانکوژن له ڕێگه‌ی خودادا بیانکوژن. ئه‌مه واتای ئه‌وه‌یه که
ئێمه ده‌بێت ته‌سلیمی دوژمنه‌کانمان بین؟ ئیسلام ده‌ڵێت: ئه‌وه
باشه که له‌ژێر سێبه‌ری شمشێردا ده‌مێنێته‌وه. خه‌ڵک گوێڕایه‌ڵیی
ناکه‌ن به‌زه‌بری شمشێر نه‌بێت. شمشێر کلیلی به‌هه‌شته، ئه‌و به‌هه‌شته‌ی
که ته‌نها کراوه‌یه بۆ خوداپه‌رستان، به‌سه‌دانی تر له وته‌ی پیرۆز
و وته‌کانی په‌یامبه‌ر هه‌ن، داوا له موسڵمانان ده‌که‌ن، که نرخی جه‌نگ
بزانن و بیکه‌ن. ئایا ئه‌مانه واتایان ئه‌وه‌یه که ئیسلام ئایینێکه
پیاو له بانگهێشتن بۆ جه‌نگ بوه‌ستێنێت؟ من تف له گیانی ئه‌و گێلانه
ده‌که‌م که شتی واده‌ڵێن". لاپه‌ڕه 12 Why I am not a Muslim ،By
Ibn Warraq.
به‌ڕای من خوازیارانی ڕیفۆرم له ئیسلام و ئایینه‌که‌یدا زۆر هوشیارانه
قسه ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت نوێبوونه‌وه‌یه‌ک له ئیسلامدا بکه‌ن، گه‌ر
بیانه‌وێت ئیسلام له‌ته‌ک کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رده‌مدا بڕوات و به‌زیندوویی
بمێنێته‌وه. وه‌ک هه‌مووانیش ده‌زانین هه‌موو تازه‌گه‌رییه‌ک تووڕدان
و به‌لاوه‌نانی هه‌ندێک له شته کۆنه‌کانه، هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر قورئان
نوێ بکرێته‌وه وا‌ته ده‌ستکاریکردنی قسه‌ی خوا، که ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن
خودی قورئانه‌وه و هه‌روه‌ها په‌یامبه‌ریشه‌وه ڕه‌تده‌کرێته‌وه.
تاریفی قورئان ئه‌وه‌ی که‌وتم ده‌یسه‌لمێنێت "نازڵبوونی ئه‌م په‌رتووکه
(قورئان) له‌لایه‌ن خوای عه‌زیز و حه‌کیمه‌وه‌یه" ئه‌لزه‌مر / لاپه‌ڕه
به‌راورد‌ێک له‌نێوان قورئان و زانست‌دا – ته‌ها وه‌هاب.
" هێچ که‌س نییه بتوانێت قسه‌کانی خودا بگۆڕێت" ئه‌لکه‌هف /27، هه‌مان
سه‌رچاوه.
ئیبن وه‌ره‌قیش که پێموایه ناوێکی خوازرا‌وه له په‌رتووکی Why I am
not a Muslim له لاپه‌ڕه 350 دا ده‌ڵێت "نوێکردنه‌وه‌ی ئیسلام و
ئایینی ئیسلام کارێکی ئه‌سته‌مه، چونکه گرنگترین کارێک که موحه‌ممه‌د
کردوویه‌تی ده‌رگه‌ی به‌ڕووی هه‌موو په‌یامبه‌ران و دواقسه‌ی خودادا
داخست، که قورئان دواقسه‌ی ته‌واوی خودایه، به‌مه‌ش نه‌ک هه‌ر ده‌رگای
له‌سه‌ر که‌سێکی تری د‌وای خۆی یا کابرایه‌کی ڕۆشنبیری ئیسلامی داخست،
به‌ڵکو کۆتایی به سه‌ربه‌ستی بیروباوه‌ڕیش هێنا، که ئه‌وه‌ش ته‌نها
ڕێگه‌یه‌ک بوو، ئیسلام و ئیجتیهاد له ئیسلام و ئایینی ئیسلامدا به‌ره‌وپێشه‌وه
به‌رێت و خۆی له‌ته‌ک سه‌رده‌مدا بگونجێنێت".
ئیبن وه‌ره‌ق ڕاست ده‌کات، هه‌ر شتێک که به ڕه‌هایی باسکرا و بواری
پرس و ڕای تێدا نه‌بوو، ئه‌وه فتوادانه به‌مانه‌وه و هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و
تێکسته به ئه‌زه‌لی و ئه‌به‌دی، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه که
جیاوازییه‌کی گه‌لێک گه‌وره له‌نێوان زانست و ئاییندا ده‌بینیت. من
ناتوانم له‌مه‌دا له ئیبن وه‌ره‌ق باشتر له‌سه‌ری بدوێم بۆیه په‌نا
ده‌به‌مه‌وه به‌ر ئه‌و، که له لاپه‌ڕه‌ی 7ی هه‌مان په‌رتووکدا ده‌ڵێت
"جیاوازیی نێوان زانست و ئایین: زانیاریی زانستییانه ڕاسته‌وخۆ له‌ته‌ک
بیروباوه‌ڕی موسڵمانانی ئایینداردا له چه‌ند بوارێک‌دا له‌به‌یه‌کداداندان.
به‌ڵام زۆرترین جیاوازیی بنه‌ڕه‌تی له‌نێوانیاندا پرسی ئه‌فسانه‌یه،
سیسته‌می شیکردنه‌وه‌یه، که ئیسلام له سه‌ر بڕوای کوێرانه و ڕه‌خنه
لێنه‌گرتنی ئه‌و تێکستانه‌ی که ئایین له‌سه‌ری به‌نده، ڕاوه‌ستاوه،
له‌کاتێکدا زانست بڕوا به‌ڕه‌خنه ده‌کات، چاودێریکردن، لێداشکاندن، که‌مکردنه‌وه
له‌ته‌ک سه‌رئه‌نجامه‌که‌یدا یه‌کده‌گرێته‌وه و له‌ته‌ک ڕاستیدا ده‌ڕوات"
(محه‌مه‌د ئارکۆن)یش به‌چه‌شنێکی تر ده‌ڕوانێته ئه‌و پرسه، ئه‌و
وایده‌بینێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له قورئان یا ته‌نانه‌ت وته و بێژه‌کانی
په‌یامبه‌ریش له نووسینه‌وه‌یدا چه‌ندین زاری جیاجیایان کردووه و
نزیکه‌ی 400 ساڵی خایاندووه تاکو قورئان یا وته‌کانی په‌یامبه‌ر، ئه‌م
ده‌قه‌ی ئێستا به‌خۆیانه‌وه بگرن. ئه‌و ڕای وایه که به‌دوو قۆناخ‌دا
ڕۆیشتووه:" قۆناخی زاره‌کی و قۆناخی نووسینه‌وه. له قۆناخی زاره‌کیدا
وته‌کان ئازاد و زاره‌کی بوون و ده‌رپه‌ڕیوون، بۆیه د‌وای مردنی په‌یامبه‌ر
وه‌ختێکی زۆ‌ری ویستووه تا کۆکراوه‌نه‌ته‌وه و نووسراوه‌نه‌ته‌وه،
که نزیکه‌ی 4 سه‌ده‌ی بردووه ، که تاوتوێ پێکراون و شتیان لێ
لابراوه و شتیان بۆ دانراوه، که جیاوازی و ناکۆکییان له‌سه‌ر بووه
ئینجا ئه‌م شێوه کۆتاییه‌ی وه‌رگرتووه" له لاپه‌ڕه 152
عه‌لمانیه‌ت و ئایین. هه‌ر له‌م په‌رتووکه‌دا له‌لاپه‌ڕه 142
مه‌به‌سته‌که‌ی له‌و چه‌ند دێڕه‌ی سه‌ره‌وه باشتر ڕوونکردۆته‌وه، له‌وێدا
ده‌ڵێت " باوه‌ڕیش مێژووی خۆی هه‌یه، لێره‌دا چه‌ند جۆر باوه‌ڕ هه‌یه:
باوه‌ڕی سه‌ره‌تایی ، باوه‌ڕی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست ، باوه‌ڕی سه‌رده‌می
مۆدیرن".
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه لا‌ی من وا ده‌گه‌یه‌نێت، که موحه‌مه‌د ئارکۆن به
ئاشکرا پێ له‌سه‌ر دوو شت داده‌گرێت، جا ئیدی خۆی پێی بزانێت یا نه،
یه‌که‌میان: قورئان له ڕه‌سه‌نه‌که‌ی ده‌رچووه، له‌و ماوه‌ی 400
ساڵه‌دا گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتووه، به وشه‌یه‌کی تر قورئان ڕه‌سه‌ن
نییه. دووه‌میش: قورئان و ئایینی ئیسلام نوێ کراونه‌ته‌وه و ده‌شبێت
بکرێت بۆیه باس له قۆناخبه‌ندی باوه‌ڕ ده‌کات، وا‌ته قۆناخی
سه‌ره‌تایی و سه‌رده‌مه‌کانی ناوه‌ڕاست و سه‌رده‌می مۆدێرن.
له ڕاستیدا نوێکردنه‌وه‌ی ئایین و ئیسلامییه‌ت کارێکی ئاسان نییه،
چونکه ئه‌م که‌سانه که‌مایه‌تین و زۆربه‌شیان له ئه‌وروپادا ده‌ژین،
له به‌رامبه‌ر زۆرینه‌یه‌کدا که له زۆربه‌ی زۆ‌ری وڵاتانی دنیادا ده‌ژین
له هه‌مان کاتیش‌دا هاوشانی ده‌ق و تێکسته‌کانی قورئان و وته‌کانی په‌یامبه‌ر،
حکوومه‌ته‌کانی وه‌کو سعوودیه و ئێران و پاکستان و ئه‌فگانستان و ئه‌نده‌نۆسیا
و گه‌لێکی تریش له میرنشین و شانشینه‌کان پشتگیری‌یان ده‌که‌ن.
جیاوازیی له‌نێوان مه‌سیحییه‌کان و موسوڵماناندا زۆر زۆره، مه‌سیحییه‌کان
ئه‌و قۆناخه‌یان به‌جێهێشتووه، ده‌توانرێت لێکدانه‌وه‌ی جیاجیا بۆ په‌رتووکی
ئینجیل بکرێت، به‌ڵام هه‌رچی موسوڵمانانه قورئان ده‌قاوده‌ق به‌قسه‌ی
خودا ده‌زانن، بۆیه گۆڕانکاری تێدا ناکرێت، هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌ک له
قورئان ڕه‌خنه‌یه‌که له خودا. که‌چی له مه‌سیحییه‌تدا که‌سانێکی زۆر
بۆ نموونه زۆربه‌ی قه‌شه‌کانی ئینگلته‌ره و ڕۆشنبیرانی مه‌سیحی
بڕوایان وا نییه که مه‌ریه‌م پاک بووه و ده‌ستی پیاوی به‌ر نه‌که‌وتووه
هه‌تا مارتن لۆسه‌ریش 1483-1546 ده‌ڵێت "ئێمه‌ی مه‌سیحی خۆمان به‌بێ
عه‌قڵ بۆ هه‌موو جیهان نیشانده‌ده‌ین گه‌ر باوه‌ڕمان وابێت مه‌ریه‌م
دایکی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م منداڵه بێت یا به‌لانی که‌مه‌وه بڵێین
پاکیزه بووه. ئه‌مه نه‌ک هه‌ر له‌خۆیدا دژایه‌تی هۆ و هۆکاره‌کان ده‌کات
به‌ڵکو دژایه‌تی دروستکراوانی خودا‌ش ده‌کات، که به ئاده‌م و حه‌وا ده‌ڵێت
( به‌ر بگرن له زیادبووندا بن)" لا 144 Ibn Warraq، Why I am not a
Muslim هه‌مان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌وه.
قورئان په‌رتووکێکه بۆ هه‌مووان هاتۆته خواره‌وه به‌ته‌نها بۆ
توندڕه‌وه‌کان نییه، په‌رتووکێکه باس له سه‌رجه‌می کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
ده‌کات و چاره‌سه‌ریشی بۆیان هه‌یه، باس له دروستکردنی ئه‌م گه‌ردوونه
ده‌کات باس له داهات ده‌کات، باس له‌وه ده‌کات و وا ده‌گه‌یه‌نێت که
ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی ئایدیا و ڕاستییه‌کی ڕه‌هان و به‌ده‌رن له ڕه‌خنه.
خستنه به‌رپرسیاری قورئان پرسیارکردنه له وته‌کانی خودا، به‌واتایه‌کی
تر پرسیاره له خودی خودا، ئه‌مه‌ش یانی ڕێز لێنه‌گرتنی خودا خۆیه‌تی،
ئه‌رکی موسوڵمانانیش گوێڕایه‌ڵیی فه‌رمان و کۆڵه‌که‌کانێتی. ئه‌مه له
کاتێکدا که قورئان ئه‌م داواکارییه‌ی هه‌یه به‌ڵام پشت به‌هیچ
ڕاستییه‌کی بنچینه‌یی یا زانستییانه نابه‌ستێت، که‌چی له‌ته‌ک ئه‌مه‌شدا
ئه‌م په‌رتووکه (قورئان) زۆر سه‌رنجڕاکێشه و بێ سێ‌ودوو قه‌بووڵیش
ده‌کرێت و هه‌وڵیش ده‌ده‌ن به پیرۆزی و شکۆداری بیهێڵنه‌وه بێ ئه‌وه‌ی
پاساوی بۆ بده‌ن خۆ گه‌ر پاساویشی بۆ بده‌ن ئه‌وه پشت به‌شتی زانستی و
تاقیکردنه‌وه‌کانی ناو تاقیگه‌کان نابه‌ستن.
هه‌ڵبه‌ته لێره‌دا ئه‌و پرسیاره ده‌بێت بکرێت ئه‌ی که ئه‌مه بنچینه
و ناوه‌ڕۆکی قورئان بێت که له‌سه‌ر بناخه‌ی نازانستیانه
نووسرابێته‌وه و قه‌بووڵیش بکرێت ئه‌ی بۆچی وا سه‌رنجڕاکێشه؟.
من له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م به چه‌ند خاڵیک کرد به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه
زیاتر له هۆیه‌کانی زیندووبوونه‌وه‌ی ئایین ده‌دوێن نه‌ک له
دروستبوونی. هه‌ڵبه‌ته ڕا و بۆچوونی زۆر له‌سه‌ر ئه‌مه هه‌یه و
زۆریشی له‌سه‌ر نووسراوه. بۆ نموونهBertrand Russell له‌په‌رتووکی
Why I am not a Christine که من له په‌رتووکه‌که‌ی ئیبن وه‌ره‌قه‌وه
وه‌رمگرتووه له لاپه‌ڕه 157 دا ئه‌و باوه‌ڕی وایه، ئایین له‌سه‌ر
بنه‌ما و بنچینه‌ی ترس دروست بووه، ده‌ڵێت " باوه‌ڕم وایه ئایین له
سه‌ره‌تادا به ته‌واوی له‌سه‌ر بنچینه‌ی ترس دامه‌زراوه، به‌شێکی
ترسه‌که له‌به‌ر نه‌زانین و ناشاره‌زاییه، به‌شێکی تریشی ئه‌وه‌یه
که‌وا ده‌خوازیت یا وات پێخۆشه‌که هه‌ست بکه‌یت، برایه‌کی گه‌وره‌ت
هه‌یه هاوبه‌ش و هاوپشتته له هه‌موو گیروگرفت و ناکۆکیه‌کانتدا. ترس
بنه‌مای هه‌موو شتێکه :ترس له شته ته‌ماوی و سه‌رلێده‌رنه‌چووه‌کان،
ترس له به‌زین و تێشکاندن، ترس له مردن، ترس باوک و دایکی دڵڕه‌قی و
به‌د‌کارییه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه جێی سه‌رسووڕمان نییه گه‌ر ئایین و
دڵڕه‌قی و به‌دکاری له‌ناو ده‌ستی یه‌کتر بن و شانبه‌شانی یه‌کتر
بڕۆن" .
(کارڵ مارکس)یش له‌ڕه‌دانه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی هیگڵدا له ڕوانگه‌یه‌کی
تره‌وه باسی ئایین ده‌کات و ڕه‌گوڕیشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که ده‌کاته
که‌وتنه‌وه‌ی گه‌رای دروستبوونه‌که‌ی (دروستبوونی ئایین) هه‌ر له‌وه‌شه‌وه
ته‌ماشای له ڕه‌گوڕیشه ده‌رهێنانی ئایین ده‌کات ئه‌ویش به‌ڕیشه‌کێشکردنی
ئه‌و باره ناهه‌مواره کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی که بوونه‌ته هۆی
خولقاندنی ئایین. گه‌ر به‌وردی سه‌رنج له‌و ڕه‌خنه‌یه‌ی مارکس سه‌باره‌ت
به‌ئایین بده‌یت ئه‌وه‌ده‌بینیت که نه‌ک هه‌ر سۆزی بۆ باوه‌ڕداران هه‌یه
ته‌نانه‌ت ئه‌و ئایین به‌نه‌خۆشییه‌کی کوشنده نازانێت به‌ڵکو به‌نیشانه‌ی
نه‌خۆشییه‌که‌ی ده‌زانێت، بۆیه مارکس به‌پێی تێکسته ئینگلیزییه‌که‌ی
ئاوا پێناسه‌ی ئایین ده‌کات، که منیش لێره‌دا ده‌یکه‌مه کوردی "په‌ژاره‌ی
په‌نابردن بۆ ئایین ده‌ربڕینی نیگه‌رانییه‌کی ڕاسته‌قینه‌یه و له هه‌مان
کاتیش‌دا ناڕه‌زایی ده‌ربڕینیشه له دژی نیگه‌رانییه‌کی ڕاسته‌قینه.
ئایین ئاه و حه‌سره‌تی ، یا هه‌ناسه‌ی ساردی بوونه‌وه‌رێکی سه‌رکوتکراو
یا سته‌ملێکراوه. دڵی ئه‌م جیهانه بێدڵه‌یه ( جیهانی دڵڕه‌ق و بێبه‌زه‌یی)
هه‌روه‌کو چۆن گیانی(ڕۆحی) بارودۆخێکی یا هه‌لومه‌رجێکی بێگیانه.
ئایین تلیاکی خه‌ڵکه. له‌باربردنی یا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وی به‌ختیارییه‌کی
وه‌همییانه (ناڕاست)ی خه‌ڵکه‌که داخوازی به‌خته‌وه‌رییه‌کی ڕاسته‌قینه‌یان
بۆ ده‌کات. داخوازیش بۆ وه‌لانانی (ته‌رککردنی) وه‌همه‌ک سه‌باره‌ت به
هه‌لومه‌رجه‌که‌ی (هه‌لومه‌رجی وه‌همه‌که) ئه‌ویش داخوازییه بۆ وه‌لانانی
ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌یه که وه‌هم پێویستێتی"
وا‌ته ده‌که‌وینه به‌رده‌م چاره‌سه‌ری دووهه‌مه‌وه که پاساودان و
ته‌فسیر کردنێکی تری ئه‌هوه‌نانه‌یه بۆ قورئان و بۆ وته‌کانی په‌یامبه‌ر.
فره کوێخایه‌تیش له ئیسلامدا و هه‌بوونی شیعه و سوننه‌ش له ئایینی
ئیسلامدا نه‌ک هه‌ر ڕیگا نادات به‌مۆدێرنکردنی به‌ڵکو ڕێگریشه له
هه‌بوونی ته‌فسیرێکی یه‌کگرتوو بۆ ئایین و قسه‌کانی په‌یامبه‌ریش. هه‌ر
به‌م هۆیه‌وه من پێموایه، ئایینی ئیسلام له قه‌یران و ته‌نگژه‌یه‌کی
گه‌لێک گه‌وره‌دایه بۆیه نه ده‌توانێت خۆی نوێ بکاته‌وه و نه
به‌ده‌قێکی 1400 ساڵ له‌مه‌وبه‌ریشه‌وه ده‌توانێت له‌ته‌ک کۆمه‌ڵگه‌ی
سه‌رده‌مدا هه‌ڵبکات. ڕاسته ئیستا ئایین به حوکمی ئه‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه
له که‌فوکو‌ڵدایه و به‌هێزه به‌ڵام له په‌له‌قاژێی مه‌رگدایه و
پاشه‌ڕۆژی نییه. ئایین له‌سه‌ر بنچینه‌ی لۆجیک و جه‌ده‌ل دروست نه‌بووه،
هه‌موو شته‌کان لا‌ی ئه‌و بڕاوه‌نه‌ته‌وه و قبووڵی لێدوا‌ن و مشت‌ومڕ
ناکات. Richard Dawkins له یه‌کێک له په‌رتووکه‌کانیدا به‌ناوی The
God Delusion له لاپه‌ڕه23دا له پشتگریی (سه‌لمان ڕوشدی)دا ده‌ڵێت"
سه‌رجه‌می کڕۆکی باوه‌ڕداران به‌هێزی و پیرۆزی و شکۆدارکردنی ئایینه‌که‌یانه،
ئه‌مه‌ش بڕوا ناکاته سه‌ر پاساودانه‌وه‌ی ماقوڵانه. به‌شه‌که‌ی تری
که ئێمه‌ین چاوه‌ڕوانمان لێده‌کرێت که به‌رگری له غه‌درمان دژی که‌سێک
Prejudice)) بکه‌ین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر پرسیار له کابرایه‌کی ئاییندار
بکه‌یت تاکو پاساوی یا شه‌رحی بڕوا و ئیمانه‌که‌ی بکات، ئه‌وا
پێیوایه یاسای سه‌ربه‌ستی ئه‌و که‌سه ئیمانداره‌ت شکاندووه". ئایین
ده‌سته‌به‌ری مانه‌وه‌ی ئه‌و زه‌مینانه‌یه که خودی ئایینیان
خولقاندووه و کردوویانه به هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره و بووه‌ته
هێزێکی ترسناک که زۆربه‌ی ئایه‌ته‌کانی قورئان یا به هه‌ڕه‌شه
ده‌ستپێده‌که‌ن یا به سزادان کۆتای‌یان دێت.
شوباتی
2010
له‌نده‌ن
|