٢٧\۴\٢٠١٠ ئایا ئیسلام له‌ته‌ك سه‌ربه‌ستی ودیموكراسیدا دێته‌وه؟
زاهیر باهیر - به‌شی چواره‌م -
به‌هێزبوونی ئایین له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا به‌تایبه‌ت بریتانیا:
له سه‌ره‌تای باسه‌كه‌مدا یارمه‌تی و پشتگریی هه‌ندێك له ده‌وڵه‌ته ئه‌ورروپاییه‌كان و وڵاتانی سكه‌نئاییناڤیا بۆ ئایین و كه‌س و گرووپه ئایینییه‌كان و بره‌ودان به‌ڕامیاریی فره كولتووریم، دانا به یه‌كێك له زه‌مینه‌ی زیندووبونه‌وه‌ی یا زیندووكردنه‌وه‌ی ئایین. ئێستاش له‌م به‌شه‌دا به پێویستی ده‌زانم ئه‌وه‌نده‌ی له توانامدا بێت تیشكی بخه‌مه‌سه‌ر. پێموانییه كه ببێته مایه‌ی مشت‌ومڕ گه‌ر بڵێم گه‌ر ده‌ته‌وێت کۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ساغ و بێده‌رد، کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك دوور له ئاژاوه و گیروگرفت، کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه تاكه‌كانی ده‌رکی ته‌واویان له ژیانیان هه‌بێت و گیانی لێبوردن و قه‌بووڵكردنی ده‌نگ و ڕه‌نگ و بیر و هۆش و باوه‌ڕی جیاجیا، كولتووری جیاجیان هه‌بێت، کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه تاكه‌كانی دوور بن له خه‌رافییات و به‌پیرۆزیكردنی یا به پیرۆزی ڕاگرتنی سه‌ركرده و كه‌سانی ئایینی و بت و شته‌كانی تر، کۆمه‌ڵگه‌یه‌ك تاكه‌كانی زانیاری ته‌ندروستی و په‌یڕه‌وكردنی خواردنی ته‌ندروستانه و گه‌لێكی تر، بكات، ئه‌وه ده‌بێت له پڕۆگرامی په‌روه‌رده و زانیارییه‌وه بۆ منداڵان له قۆناخه جیاجیاكانی خوێندنیاندا واته هه‌ر له قۆناخی دایه‌نگه‌وه تاكو قۆناخی زانكۆكان و خوێندنی قۆناخی باڵای وه‌كو ماسته‌ر و دوكتۆراوه ده‌ستپێبكات، ده‌بێت ده‌وڵه‌ت به‌ته‌واوی له ئایین جیابووبێته‌وه، ده‌بێت ده‌ستی بزنس، كۆمپانیا گه‌وره‌كان، ڕامیارییه‌كان ئه‌وانه‌ی له ده‌وڵه‌تدان و ئه‌وانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ن و هه‌ڵپه‌ی گه‌یشتنه ده‌وڵه‌تیانه، كورتكرێنه‌وه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست له كاروباری قوتابخانه و خوێندگاكان، وه‌رنه‌ده‌ن. به كورتی ده‌بێت خوێندن له خزمه‌تی خودی مرۆڤدا بێت نه‌ك له خزمه‌تی بزنس و قازانجدا. واته به‌رنامه‌ی خوێندن له هه‌موو ئه‌و قۆناخانه‌ی سه‌ره‌وه له لایه‌ن خه‌ڵكانی پسپۆر و شاره‌زا و به‌دوور له به‌رژه‌وه‌ندی بزنس و ده‌وڵه‌ت، به یارمه‌تی و هاوكاری خه‌ڵكانی كۆمه‌ڵگه‌كان پێویستییه‌كانیان، دابنرێت، ئه‌م پسپۆرانه خۆشیان به‌دوور بن له ده‌سه‌ڵات و كاریگه‌ری بزنسیش. جێگای داخه كه ئه‌و ڕاستییه به‌یاد ده‌هێنمه‌وه كه ئه‌مڕۆ له بریتانیا و ئه‌مه‌ریكادا، گه‌رچی ماوه‌یه‌كی گه‌لێك دوورودرێژه به ڕه‌سمی و به‌پێی یاسا، ئایین له ده‌وڵه‌ت جیا كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له پراكتیكدا، له ژیانی ڕۆژانه‌دا، ئه‌مه زۆر له ڕاستییه‌وه دووره، چونكه كاریگه‌ریی ئایین له سه‌ر منداڵان، له سه‌ر گه‌وره، له‌سه‌ر ڕامیاریی په‌روه‌رده و زانیاری ته‌نانه‌ت له سه‌ر ڕامیاریی ده‌وڵه‌تیش، ڕۆڵی كاریگه‌ریی خۆی هه‌یه. AC Crayling كه فه‌یله‌سووفێكی بریتانی به‌ناوبانگه له ڕۆژنامه‌ی گاردیانی 5 شه‌ممه، 21-08-2008 سه‌باره‌ت به‌كاریگه‌ری ئایین له‌سه‌ر هه‌ندێك لایه‌ن ده‌نووسێت و ده‌ڵێت " له‌م وڵاته‌دا 2% ی خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌چێته كه‌نیسه، كه‌چی كه‌نیسه له80 %ی سیسته‌می قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كان كۆنترۆڵ ده‌كات له‌ته‌ك بڕێكی گه‌وره‌ی قوتابخانه ناوه‌ندییه‌كانیشدا. 26 قه‌شه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ش له ئه‌نجومه‌نی لۆردان The House of Lords داده‌نیشن سه‌رباری ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆری تریشیان كراونه‌ته به‌گ(Peers ) بۆ هه‌موو ژیانیان". كه‌ناڵی BBC هه‌موو ڕۆژێك بۆماوه‌ی 4 خوله‌ك پڕوپاگه‌نده‌ی ئایینی بڵاو ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌مه‌ش ساڵانه 10 ملیۆن پاوه‌ند له پاره‌ی باجده‌ری خه‌ڵكی بریتانی بۆ ئه‌مه ده‌ڕوات. كاتێك كه خه‌ڵكه شاره‌زا و زاناكانی ئێره، له‌وانه Terry Sandderson، BBCی هێنایه به‌ر پرسیار و داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی لێ‌كردن، BBCی له وه‌ڵامدا وتی خه‌ڵكێكی زۆر له‌م وڵاته‌دا ئایینین و ته‌ماشای پڕۆگرامی ئایینی ده‌كه‌ن یا گوێ له پڕۆگرامی ئایینی ده‌گرن، به‌ڵام له كاتێكدا ڕاپرسییه‌ك كرا، ئایا به‌رنامه‌ی ئایینی ته‌ماشا ده‌كرێت، به‌رنامه‌ی ئایینی له‌ڕیزی 16دا هات له‌سه‌رجه‌می ڕیزه‌كان، كه17 دانه‌بوو‌ن. واته 16یه‌م به‌رهه‌م بوو له سه‌رجه‌می ئه‌و 17 به‌رنامانه‌ی كه خه‌ڵك ته‌ماشای ده‌كه‌ن. تا مانگی سێپته‌مبه‌ری 2008 له بریتانیادا 14000 قوتابخانه‌ی نائایینی هه‌بوون هاوشانی ئه‌مه‌ش 7000 قوتابخانه‌ی ئایینیش ( به‌هه‌موو ئایینه‌كان) هه‌بوون. به‌پێی وتارێك كه له گاردیانی 02 -09 -2008 دا هاتووه بڕیار بوو كه له ساڵی 2009 دا 13 قوتابخانه‌ی تری ئایینی بكرێنه‌وه، كه زۆربه‌یان مه‌سیحین سیانیشیان ئیسلامی. له زۆربه‌ی ئه‌م قوتابخانانه‌دا نه‌ك هه‌ر به‌رنامه‌ی ئایینی به ورده‌كاریه‌كانییه‌وه و به‌درێژی ده‌خوێنرێت به‌ڵكو كوڕ و كچ له یه‌كدی جیا ده‌كرێنه‌وه و هه‌ندێكیشیان ده‌وڵه‌ت سه‌رپه‌رشتییان ناكات، واته نازانرێت كه چیان تیدا ده‌كرێت و ده‌خوێنرێت. له‌مه‌ش خراپتر له‌یبه‌ر پارتی ( پارتی ده‌سه‌ڵاتدار) ڕامیاریی ئه‌وه‌شی گرتووه‌ته به‌ر كه كۆمه‌ڵگه‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێت بڕیاری ئه‌وه بده‌ن كه چ جۆره قوتابخانه‌یه‌كیان هه‌بێت، واته ئایینی یا نائایینی و له‌سه‌رو ئه‌مه‌شه‌وه مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه چ جۆره مامۆستایه‌كیش هه‌ڵده‌بژێرن، ئه‌مه‌ش یانی هه‌ڵبژاردنی یا دامه‌زراندنی مامۆستا له‌سه‌ر ئه‌ساسی لێوه‌شاوه‌یی و به‌توانایی نابێت به‌ڵكو له‌سه‌ر ئه‌ساسی بڕوا و بیر‌و باوه‌ڕ ده‌بێت. جێگای خۆشیه‌تی كه به خوێنه‌ری ئه‌م وتاره بڵێم، كه له ساڵی 2008 دا لێره، له بریتانیا، مامۆستایه‌كیان له ئیشه‌كه‌ی ده‌ركرد چونكه ئه‌و ڕاستییه‌ی دركاندبوو بۆ قوتابییه مندا‌ڵه‌كانی كه پێی وتبوون" ئه‌وه‌ی كه دیارییه‌كانی كریسمستان بۆ ده‌هێنێت و له ژێر داره‌كه بۆتان به‌جێ ده‌هێڵێت، بابه‌نۆئیل نییه به‌ڵكو باوك و دایكی خۆتانن"، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له منداڵه‌كان ئه‌مه‌یان بۆ باوك و دایكیان گێڕابووه‌وه ئیتر هه‌ندێك له‌و دایك و باوكانه گله‌ییان كرد و پاشان مامۆستاكه ده‌ركرا. ئه‌م ڕامیارییه كه حكوومه‌تی له‌یبه‌ر پێڕه‌وی كرد گوایه ڕامیاریێكه بۆ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌كانه، به‌ڵام سه‌یره‌كه ئه‌وه‌یه به‌پێی ڕاپرسی ICM كه هه‌ر له‌و كاته‌دا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كرا له64 %ی خه‌ڵكی دژی بوون چونكه‌خه‌ڵك ده‌زانێت ئه‌مه شتێك نییه جگه له هاندانی زیاتری بڵاوبوونه‌وی ئایین و باوه‌ڕ و په‌رورده‌كردنی منداڵان نه‌بێت به‌وه. ده‌مه‌وێت پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داگرم كه قۆناخی منداڵیی چ له ماڵ و دایه‌نگا و سه‌ره‌تاییدا قۆناخێكی گه‌لێك گرنگه له نه‌شونماكردنی بیر و هۆش و نه‌فسیه‌ت و هه‌ڵسوكه‌وت و گه‌لێكی تریش تا ده‌گاته گه‌شه كردنی له‌شولاریشه‌وه. سه‌ركرده و پیاوه ئایینییه‌كانی كه‌نیسه زۆر به‌باشی به ئاگان له‌مه و له با‌رخواری مێشكی منداڵان و هه‌ر له سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیانه‌وه گرنگیی پێناساندنی ئایین پێیان. ئه‌وه‌تا Jesuit وتویه‌تی " منداڵێكم له ساڵی یه‌كه‌مدا بده‌رێ، منیش پیاوێكت ده‌ده‌مێ" The God Delusion لاپه‌ڕه 177. جێی سه‌رسووڕمان نییه كه خێزانه ئایینییه‌كان پێش ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانیان پێ بنێنه قۆناخی قوتابخانه‌وه خه‌ریك ده‌بن له‌ته‌كیاندا به ده‌رس دادانیان و زانیاری ئایینی، كاتێكیش كه له قوتابخانه ده‌خوێنن هاوشانی ئه‌وه هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر وانه ئایینییه‌كانیان، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه مێشكیان ده‌شۆرنه‌وه. كه به‌م كاره‌یان له ڕاستیدا كارێكی زۆر خراپ له سه‌ریان داده‌نێن كه كاریگه‌ری ئه‌مه زۆر جار زیاتر و خراپتره له كاریگه‌ری ده‌ستدرێژی جنسی كه له‌سه‌ر سایكۆلۆجییه‌تی منداڵه‌كه ده‌مێنێته‌وه. Dawkins له لاپه‌ڕه‌ی 308ی هه‌مان په‌رتووكیدا ده‌ڵێت " بڕوا بوون به ئایین ده‌كرێت زۆر زۆر خه‌ته‌رناك بێت كاتێك كه به عه‌مدی له‌ناو بیری منداڵانی بێگوناهی بارخوار بیچێنیت، هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر جیددییه بۆ سه‌ره‌تای ده‌وری منداڵی هه‌روه‌ها ماف و پێویستییه‌كانی سه‌رده‌می منداڵییه له لایه‌ن ئایینه‌وه" ئه‌و خه‌ڵكه پێشه‌نگه‌ی كه باوه‌ڕیان به ئایین نییه ئێستا بۆ پاراسستنی منداڵان له ده‌ستدرێژی ئایینی، له له‌نده‌ن و كاردیف و بێڵفاست و هه‌ندێك شاری تریش كه‌مپه‌ینێكیان دژی مۆركردن و گرێدانی منداڵان به ئایینێكه‌وه ده‌ستپێكردووه، له ژێر ناوی " تكایه مۆرم مه‌كه‌ن (Do not label me ( واته به موسوڵمان یا مه‌سیحی یا جووله‌كه)، لێمگه‌ڕێن با گه‌وره‌بم و خۆم هه‌ڵیبژێرم. Ariae Sherine كه یه‌كێكه له كه‌سه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م كه‌مپه‌ینه‌یه ده‌ڵێت ڕێكلامێكم بینی كه ده‌یوت" بایبڵ ده‌ڵێت كاتێك كه كوڕی پیاوه‌كه دێت بڕوا و ئیمانێك له‌م سه‌ر‌زه‌ویه‌دا ده‌دۆزێته‌وه" ئێمه‌ش بڕیارماندا كه ده‌بێت كه‌مپه‌ینه‌كه‌مان گه‌و‌ره‌تر، كاراتر و خه‌ستتر بكه‌ینه‌وه. Dawkins یش له به‌رامبه‌ر مۆركردنی منداڵاندا ( منداڵه موسوڵمانه‌كه، مه‌سیحییه‌كه یا منداڵه جووه‌كه) باوه‌ڕی وایه كه نابێت منداڵان به ئایینی باوك و دایكیانه‌وه بناسینرێن یا ناونووس بكرێن، چونكه ئه‌و باوه‌ڕی وایه، منداڵ ئایینی نییه و ناماقوڵه ئێمه مۆریان لێبده‌ین. ئه‌و ده‌ڵێت "هیچ كه‌سێك نییه به‌جیددی تاریفی منداڵێكی ئاوا بچووك به منداڵێكی ماركسی، منداڵێكی ئه‌ناركیستی یاخود منداڵێكی پۆستمۆدیرین بكات. كه‌چی هه‌ر زۆر زوو ده‌یبینیت كه منداڵه‌كان به مۆری ئایینی دایك و باوكیان مۆریان لێدراوه و ناونووسكراون " ئه‌وانه‌ی كه خۆیان به ئیسلامی مۆدیرن ده‌زانن به‌جۆرێكی تر ده‌ڕواننه پرسكه، ده‌ڵێن ده‌توانیت ببیت به ئیسلامێكی زۆر باش و خۆیشت دوور بگریت له ڕاو بۆچوون و هه‌ڵسوكه‌وتی توندڕه‌وه‌كان، به‌ڵگه‌شیان بۆ ئه‌مه ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن گه‌ر قورئان وه‌كو خۆی بخوێنرێت و لێكبدرێته‌وه خه‌ڵكی دوور ده‌بێت له بیر و كرداری توندڕه‌وانه. به‌ڵام ئه‌مه له ڕاستییه‌وه زۆر دووره گه‌ر چاوێك بخشێنیت به سووره‌ت و ئایه‌ته‌كانی قورئاندا، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ده‌بینیت، خۆ گه‌ر مه‌به‌ست له‌مه‌ش ته‌فسیركردنێكی جیا بێت له ده‌قه‌كه بۆ قورئان ئه‌وه تۆ له قسه‌ی خودا لاتداوه چونكه ده‌قه‌كانی قورئانت شێواندووه. Dawkins ڕایه‌كی زۆر جوانی له‌م باره‌یه‌وه هه‌یه كه له لاپه‌ڕه‌ی 306ی هه‌مان په‌رتووكدا ده‌ڵێت" ته‌نانه‌ت دیراسه‌كردن یا وانه وتنه‌وه‌ی مۆدێرنانه‌ی ئایین، گه‌رچی توندڕه‌وێتی نییه له خودی خۆیدا به‌ڵام بانگه‌شه‌یه‌كی كراوه‌یه بۆ توندڕه‌وه‌كان" درێژه به‌م پرسیه ده‌دات و له لاپه‌ڕه‌ی 308 دا ئه‌م سه‌رئه‌نجامه ده‌داته ده‌سته‌وه" بڕوا بوون به ئایین كارێكی زۆر خراپه( كاری شه‌یتانیانه‌یه) به‌تایبه‌ت له‌وه‌ی داوای پاساودانه‌وه ناكات قه‌بووڵی هیچ مشتومڕێكیش ناكات. په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ به شتێك كه پرسیاری له‌سه‌ر نه‌بێت یا قه‌بووڵی نه‌كات ڕاستییه‌كه كه ئاماده‌یان ده‌كات و بابه‌تگه‌لێكی وایان ده‌داتێ، كه له ژینگه‌یه‌كی وادا گران نه‌بێت ماكی ئه‌وه‌ی تیا بڕوێنێت، كه ببێته چه‌كێكی بكوژ بۆ جیهادی داهاتوو یا جه‌نگێك كه‌ئایین تێیدا بباته‌وه" ئه‌مه‌رێكا له‌م باره‌یه‌وه له بریتانیا زۆر خراپتره، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی پارتی كۆماری، له‌وێ یا خۆیان ئایینین وه‌كو جۆرج بووشی باوك و كوڕ یا زۆر نزیكن له گرووپه ئایینییه‌كانه‌وه یا زۆر به خراپی كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ری لۆبی ئه‌و گرووپانه‌وه. Dawkins ئه‌م گرووپه ئایینییانه له‌به‌ر توندڕه‌وی ئیرهابییه‌تیان به تالیبانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناو ده‌بات. ئه‌مه له لایه‌ك له لایه‌كی تره‌وه سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی منداڵان له قۆناخی سه‌ره‌تایی و ئاماده‌ییدا له ئه‌مه‌ریكا زۆر كۆنه‌پارێزه. George Monbiout كه پرۆفیسۆره و نووسه‌رێكی بریتانی گه‌لێك به‌توانایه و یه‌كێكه كه له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو ئه‌وروپا و كه‌نه‌دا و ئه‌مه‌ریكادا ناسراوه هه‌م به‌هۆی په‌رتووكه‌كانیه‌وه هه‌م به‌هۆی كه‌مپه‌ینیشه‌وه له بواری ژینگه‌دا، له ڕۆژنامه‌ی گاردیانی سێشه‌ممه‌ی ڕۆژی 28-10-2008 باس له خراپی سیسته‌می خوێندن و په‌روه‌رده‌ی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات، باس له ئاستی نزمی ڕۆشنبیریی خوێندكاران ده‌كات، ده‌ڵێت " یه‌ك له 5 كه‌سی گه‌وره له‌وێ باوه‌ڕی وایه كه ڕۆژ به ده‌وری زه‌ویدا ده‌سووڕێته‌وه، ته‌نها له 20% یان قه‌بووڵی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه گه‌شه‌كردن له ڕێگای هه‌ڵبژاردنی سروشتیانه‌وه(Natural Selection) ڕووی داوه، دوو له‌سه‌ر سێی گه‌نجه‌كان ناتوانن عێراق له‌سه‌ر نه‌خشه بدۆزنه‌وه، دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگده‌ران( ئه‌و كه‌سانه‌ی ك ه‌مافی ده‌نگدانیان هه‌یه) توانای ناوهێنانی ته‌نانه‌ت 3 به‌شی بینا یا دیپارتمێنته‌كانی حكوومه‌تیان نییه كارامه‌یی ئه‌وانه‌ی كه ساڵن له ماتماتیكدا له‌وێ ( ئه‌مه‌ریكا) له ڕیزی یا له‌خانه‌ی 24 دایه له سه‌رجه‌می 29 خانه‌دا" مۆنبوێت زیاتر له‌سه‌ر ئه‌مه ده‌ڕوات تاكو هۆی ئه‌م هه‌ژارییه و‌ئه‌م بێئاگاییه ده‌دۆزێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش په‌نجه بۆ په‌رتووكه‌كه‌ی Susan Jackub كه تازه ده‌رچووه له ژێر ناوی The Age of American Unreason Provided ڕاده‌كێشێت و ده‌ڵێت " ئه‌مه‌ش ( واته ئه‌م ئاستنزمییه) ڕه‌تكردنه‌وه‌ی په‌رتووكه‌كه‌ی داروینه كه له قوتابخانه‌كاندا شێوێنراوه، له فه‌لسه‌فه‌وه كراوه به سۆشیال داروینیزم، له ڕۆسته‌رچیك له ته‌كساس له‌یه‌ك له‌چواری خوێندكاری ئه‌وێ باوه‌ڕیان وایه مرۆڤ و داینه‌سۆر هاوكات به‌یه‌كه‌وه ژیاون"
ئه‌م به‌ڵگانه‌ی سه‌ره‌وه هاوشانی قسه‌كه‌ی Dawkins ده‌توانم به‌شایه‌ت بهێنمه‌وه كه زانست و ڕاستییه‌كان چۆن كه‌وتوونه‌ته ژێر فشاره‌وه له‌لایه‌ن كه‌نیسه و گرووپه ئایینییه توندڕه‌وه‌كانه‌وه، كه له به‌شێكی ئه‌مه‌ریكادا زانست له‌ژێر هێڕشدایه له لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه كه زۆرباش خۆیان ڕێكخستووه و په‌یوه‌ندییه‌كی ڕامیاری باشیشیان هه‌یه، له‌سه‌روو ئه‌مانه‌شه‌وه له‌ڕووی پاره‌شه‌وه ده‌ستگرۆییه‌كی باشیش ده‌كرێن تاكو له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌بن له ئیدانه‌كردنی گه‌شه‌كردن. گه‌ر سه‌رنج له هه‌ندێك له سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بده‌ین هه‌میشه یا ئایینی بوون یا گه‌ر ئایینییش نه‌بووبێتن نه‌یانتوانیوه خۆیان ئاشكرا كه‌ن كه باوه‌ڕیان به ئایین و خوا نییه و هه‌ندێكێشیان دژایه‌تیكردنی بێباوه‌ڕانیان خستۆته پێش دژایه‌تیكردنی هه‌موو بیروباوه‌ڕ و پارته نه‌یاره‌كانی تریانه‌وه. بۆ نموونه ڕۆژنامه‌نووسێك به‌ناوی Robert Sherman دیدارێكی له‌ته‌ك جۆرج بووشی باوكدا كرد : پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ كرد ئایا ئه‌و باوه‌ڕی به‌یه‌كسانی هاووڵاتی و نیشتمانپه‌روه‌ری ئه‌مه‌ریكییه‌كان و ئه‌وانه‌ی كه بێباوه‌ڕن (Atheists ) هه‌یه؟ جۆرج بووش له وه‌ڵامدا وتی: نا، نه‌خێر، من نازانم كه بێباوه‌ڕان ده‌بێت به هاووڵات بژمێردرێن، هه‌ره‌ها نابێت كه به هاونیشتمانییش بژمێردرێن. ئه‌مه‌ریكا‌یه‌ك نه‌ته‌وه‌یه له ژێر ڕكێفی خوادا. لاپه‌ڕه 43 Richard Dawkins ، The God Delusion . به‌ڵام Dawkins ئه‌و ڕاستییه ده‌رده‌خا و ده‌ڵێت كه به‌داخه‌وهSherman ئه‌م دیداره‌ی تۆمار نه‌كردبوو له هه‌مان كاتیش‌دا هیچ ڕۆژنامه‌نووسێكی تر ئه‌مه‌ی دووباره نه‌كرده‌وه. وه‌كو پێشتریش باسمكرد زۆربه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌توندی ئایینیان به‌ژیانیانه‌وه گرێداوه هه‌ڵبه‌ته پرسی میدیا به هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه و‌پڕۆگرامی په‌روه‌رده و ڕۆشنبیری هۆیه‌كن بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌و پرسیه و كاریگه‌ری خۆیان له‌سه‌ر نه‌شونما و گۆڕانی خه‌ڵكه‌كه و سایكۆلۆجێتیان داناوه. ئه‌مه‌ش به‌ده‌وری خۆی ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه كه به‌گشتی بۆ به‌دبه‌ختی له‌و پرسیه‌ی كه باسم كرد ئه‌مه‌ریكییه‌كان له دوای گه‌لێك له میلله‌تانه‌وه‌ن. له‌ساڵی 1999دا " Gallup Poll ڕاپرسییه‌كی له ئه‌مریكا كرد تاكو بزانرێت ده‌نگده‌ران له كاتی ده‌نگداندا چی له‌به‌رچاو ده‌گرن كه دێته سه‌ر هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكی ، كه ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی جیاواز بوو له ڕه‌نگ و ئایین و جنسدا، سه‌رئه‌نجامه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه‌بوو: 95% ئاماده‌بوون ڕا بۆ ئافره‌تێكی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌توانای ئاییندار بده‌ن، بۆ كاسۆلیكه‌كانی ڕۆم 94% ، گه‌ر جووله‌كه‌بێت 92% ڕای داوه، گه‌ر ڕه‌شیش بێت 92%، گه‌ر هۆمۆ (هاوجنسباز) بێت79% ، بۆ Mormon یه‌كان ( ئایینێكه كه له لایه‌ن Joseph Smith Jr له ئه‌مریكا له ساڵی 1830دا داهێنراوه) هه‌ر 79% به‌ڵام بێباوه‌ڕان ته‌نها 49% ده‌نگیان هێنا" هه‌مان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌وه لاپه‌ڕه 4. گه‌رچی ئه‌مه ده ساڵ له‌مه‌وپێشتر به‌جیهێنراوه به‌ڵام کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكی جیاوازییه‌كی وای نه‌كردووه له‌و كاته‌وه ،باشترین به‌ڵگه پرسی ده‌نگدانی زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی بوو بۆ شه‌ڕ دژی عێراق كه لایه‌نێكی پاڵپێوه‌نانی جه‌نگه‌كه له پاڵ كێشه‌ی ئابووری ڕامیاری زاڵبوونی ئه‌مه‌ریكی له ناوچه‌كه‌دا ئایینیش بوو هه‌ر بۆیه جۆرج بووشی كوڕ به‌ئاشكرا وتی من له خه‌ومدا فه‌رمانم پێكراوه. ئه‌م قسه‌یه بۆ جۆرج بووش زۆر ئاسایی هه‌ر وه‌كو چه‌نده‌ها شتی سه‌مه‌ره‌ی هه‌یه، له‌وانه كه بوه‌ته نوكته لای خه‌ڵكی دووانیانه، كه له كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یدا بوو بۆ پۆستی سه‌رۆكی ،دوو پرسیاری به ئاماده‌یی كامیره یته‌له‌فزیۆنی لێكرا یه‌كه‌میان : سه‌رۆكی پاكستان كێیه؟ هه‌رچه‌ند هه‌وڵی دا نه‌یزانی كه جه‌نڕاڵ په‌رێز موشه‌ڕه‌ف بوو. دووهه‌م پرسیار : تالیبان كێن؟ گروپێك كچانی پوپ گۆرانی بێژن. هه‌ر سه‌باره‌ت به ئاستنزمی ڕۆشنبیری گه‌نجانی ئه‌مه‌ریكی ، ئه‌حمه‌د ڕه‌شیدیش ده‌ڵێت "له‌گه‌شته‌كه‌ی كه بۆ هه‌ندی له دانشگاكانی ئه‌مه‌ریكا كردم بۆ دانی چه‌ند موحازه‌ره‌یه‌ك بۆ قوتابیه گه‌نجه‌كان به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م پێش ڕودانی جه‌نگه‌كه‌ی عێراق ، ڕووبه‌ڕوی ڕه‌خنه‌یه‌كی گه‌وره بومه‌وه كاتێك كه ئاماژه‌م به‌قسه‌یه‌كی كۆنه كارمه‌ندێكی سه‌ره‌كی CIA كرد ، كه‌وتبوی ، "لێكدانه‌وه‌ی سیخوڕه فه‌رمیه‌كان پشتی پێنه‌به‌سترا ته‌نانه‌ت له مشت‌ومڕ و لێدوانی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر بڕیاره گرنگه‌كانی پاراستنی ئاسایشی قه‌ومی" به‌هه‌ر حاڵ ئایدیاكانم زۆر باش گوێی لێڕاگیرا چه‌پڵه‌ی بۆ لێدرا . ئه‌وه‌ی له‌وێدا بۆم ده‌ركه‌وت ، ئه‌وه‌بوو زۆربه‌ی ئه‌مه‌ریكیه‌كان غه‌ریزه‌یه‌كی ده‌ستی ڕاستیان هه‌یه یا به‌غه‌ریزه ده‌ستی ڕاستین، به‌ڵام به‌په‌روه‌رده‌یه‌كی هه‌ژارانه‌وه خراپ په‌روه‌رده‌كراون ( مه‌به‌ستی له‌خوێندن و قوتابخانه‌یه) سه‌باره‌ت به‌مێژووی جیهان، جوغرافیای جیهان و ڕامیاری تا ئه‌و ڕاده‌یه كه نه‌یانده‌توانی خۆیان بڕیریارێكی ڕامیاری ده‌رباره‌ی جیهان و ده‌ره‌وه بده‌ن بۆ خۆیان ، ئه‌م ئیختیاره بۆ سه‌ركرده‌كانیان به‌جێده‌هێڵن " لاپه‌ڕهXLIX ، Descent Into Chaos, Ahmed Rashid له‌و ڕاپرسییه‌ی سه‌ره‌وه‌دا ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌و‌ێت كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان فه‌زڵی سه‌رۆكێكی ئاییندار به‌سه‌ر هه‌موو جۆره‌كانی تردا ده‌ده‌ن. خۆ گه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریكی ئاوا بووبێت و ئاوا بمێنێته‌وه چۆن ده‌توانرێت هاووڵاتییانی ببنه ”نیشتمانپه‌روه‌رێكی باش”، ئه‌مه كارێكی مه‌حاڵه خۆ گه‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌سه‌ر جۆرج بووشی باوك باسمانكرد ڕاست بێت ئه‌وه له خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه‌ی خۆش زیاتر شتێكی تر نییه. چونكه له وڵاتی فره‌ئاییندا یا له وڵاتێكدا كه ئایین زۆر به‌هێز بێت پرسی” نیشتمانپه‌روه‌ری” و “ناشیوناڵیزم” زۆر گران به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. جه‌واهیر لال نه‌هرۆ له‌م باره‌یه‌وه سه‌باره‌ت به وڵاته‌كه‌ی خۆی، هیند، بڕگه‌یه‌كی زۆر جوان ده‌ڵیت "باس له سكوێلا‌ریستی هیند ده‌كه‌ین......هه‌ندێك خه‌ڵك واده‌زانن باس له دژایه‌تی ئایین ده‌كه‌ین. ئه‌مه ئاشكرایه كه ڕاستی تێدا نییه، مه‌به‌ست له‌مه یانی كه ده‌وڵه‌تێك ڕێز له‌هه‌موو ئایینه‌كان وه‌كو یه‌ك بگرێت و هه‌ل به هه‌موویان بدات..... هیند مێژوویه‌كی دوورودر‌ێژی له قه‌بووڵكردنی ئایینه‌كاندا هه‌یه......له وڵاتیكی وه‌كو هیند، كه چه‌ند ئایین بیروباوه‌ڕ و ئایینی تێدایه، ناشیونالیزمی ڕاسته‌قینه‌ی تێدا دانامه‌زرێت گه‌ر له‌سه‌ر بناغه‌ی سكویلا‌ریزم نه‌بێت" لاپه‌ڕه 46 هه‌مان سه‌رچاوه‌ی پێشوو. هه‌میشه ئایینه‌كان جێگا و پێگه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌بووه، هێز و تینی خۆیان هه‌بووه له‌لایه‌ن كه‌سان و پارته ئایینییه‌كانه‌وه چونكه پێگه‌یه‌كی پان و به‌رین و به‌هێزیان له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا بووه، ئیدی چ ئایینی ئیسلامی بووبێت یا مه‌سیحی و جووله‌كه، كه ئه‌مه‌ش وای كردووه كه حكوومه‌ته‌كان به دیكتاتۆری و به لیبراڵ دیمۆكراتییه‌وه نه‌یانتوانیوه به‌ته‌واوی خۆیان له ئایین ببچڕێنن. هه‌ڵهێنانی ئه‌م مه‌ته‌ڵه‌ش زۆر ئاسانه چونكه كاری پارته‌كان به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات بووه ، بۆیه هه‌میشه پشی پشییان بۆ ئایینییه‌كان كردووه و ده‌كه‌ن تاكو خه‌ڵكه‌كانیان بۆ ده‌نگدان بۆیان له ڕۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل‌دا، تاو بكه‌ن. له کۆمه‌ڵگه‌یه‌كیشدا كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ته دیكتاتۆریه‌كاندایه، حكوومه‌ته‌كانیان هه‌مان شت ده‌كه‌ن یا خۆیان به بۆیاخی ئایینی ڕه‌نگ ده‌كه‌ن تاكو ئایینییه‌كان نه‌بنه هێزێكی به‌رهه‌ڵستكاری كارا ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ئایین باشترین ڕێگه‌یه بۆ ما‌نه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگه‌ی چینایه‌تی و به‌رگریكردن له نایه‌كسانی و نادادوه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی. ڕۆژگار و دنیا گۆڕاون، ئیستا ئیسلامیش هاوشانی ئایینی مه‌سیحییه و له وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكادا ده‌نگ و سه‌نگی خۆی هه‌یه و خۆی فه‌رزكردووه به‌سه‌ر پارتی ده‌سه‌ڵاتدار و موعاره‌زه‌دا، به‌سه‌ر ڕامیارییاندا، به‌سه‌ر سیسته‌می خوێندن و په‌روه‌رده‌دا، به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌دا تاكو قه‌بووڵی كولتووری ئیسلامی هاوشانی كولتووره‌كانی تر بكه‌ن. ئیسلام و ئیسلامه‌كان لێره واته له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا هه‌ر به‌وه ڕازی نابن ڕێگای خواپه‌ر‌ستییان پێبدرێت، یا هه‌ر به ته‌نها پراكتیزه‌ی كۆڵه‌كه‌كانی ئایین بكه‌ن. ده‌یانه‌وێت ببنه هێزێكی ڕامیاری گه‌وره، ده‌یانه‌وێت پرس و ڕایان پێبكرێت له به‌رنامه‌ی خوێندندا، ده‌یانه‌وێت دادگا و شه‌ریعه‌تی ئیسلامی به ڕه‌سمی هه‌بێت كه خه‌ڵكانی موسڵمان و كێشه‌ی نێوانی ژن و مێرد و میرات و هاوسه‌رگیری و پێكهاتن به‌پێی شه‌ریعه‌تی ئیسلام، لابه‌لا بكرێته‌وه، په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌وانه‌ش گرنگتر په‌یوه‌ندی ژن و پیاو له‌ته‌ك هه‌موو شته‌كانی تری ئیسلامی لێره‌ش پراكتیزه بكرێت. ده‌یانه‌وێت ژماره‌ی مزگه‌وته‌كان لێره خۆی بدات له‌شانی كه‌نیسه‌كان بۆ خوێندنی خوتبه‌ی ڕۆژانی هه‌ینی له فتواده‌ركردن له‌سه‌ر كوشتن و بڕینی ئه‌م و ئه‌و حه‌ڵال و حه‌رامكردنی ئه‌م شت و ئه‌و شت، هێڕشكردنه سه‌ر سه‌ربه‌ستی و ئازادییه‌كانی فه‌رد به هه‌ردوو جنسه‌كه‌وه، هێڕشكردنه سه‌ر دیمۆكراتیه‌ت، هاندانی موریده‌كانیان به‌خۆپێشاندانێك كه توندی و تیژی تیا به‌كار بهێنرێت له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا ده‌یانه‌وێت باڵای مناره‌ی مزگه‌وته‌كان له باڵای قوببه‌كانی كڵێسه‌كان به‌رزتر بێت. له‌جێی خۆیدایه كه سه‌رنجی خوێنه‌ر له‌م باره‌یه‌وه بۆ پرسیه‌كی تازه‌كی ڕاكێشم. له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2009 دا له‌ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج ئیسلامییه‌كان ده‌یانویست مزگه‌وتێ دروستكه‌ن به‌ڵام به مناره‌یه‌كی به‌رزه‌وه. پارت و كۆمه‌ڵه ڕاستڕه‌وه‌كانی ئه‌وێش به‌مه ڕازی نه‌بوون بۆیه حه‌مله‌یان له دژی ئه‌مه ده‌ستپێكرد تاكو حكوومه‌تی نه‌رویج ئه‌وه ڕاوه‌ستێنێت. سه‌رئه‌نجام له ڕۆژی 28-11-09 دا ڕاپرسییه‌ك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ساز كرا هه‌رچی چه‌پ و پیاوانی ڕامیاری حكوومی و بزنسمانه‌كان و كه‌نیسه و فاتیكان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و پارتی سه‌وز و لیبراڵ و جووله‌كه‌كان و سه‌ندیكا و زۆری تریش ده‌یانویست، ڕێگا به دروستكردنی مناره‌كه بدرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته كه‌وتنه كه‌مپه‌ینێكی گه‌وره‌وه. سه‌رئه‌نجام له ڕۆژی ڕاپرسییه‌كه‌دا 57% به‌شداریان كرد و زیاتر له 34% ده‌نگیان بۆ ڕاوه‌ستانی مناره‌كه دا ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه كه دروستكردنی مناره‌كه ڕاگیرێت و ده‌ستووری ده‌وڵه‌تیش به‌ناچاری ده‌بێت بگۆڕێت كه له به‌ندێكیدا ده‌بێت ئه‌وه دووپات بكاته‌وه كه دروستكردنی مناره یاساخ بكرێت. هه‌موو ئه‌و گرووپانه‌ی كه ناوم هێنان ئیدانه‌ی ئه‌مه‌یان كرد و زۆربه‌شیان له‌ته‌ك ئه‌وه‌دان كه كه‌یسه‌كه ببرێته دادگای ئه‌وروپی تاكو بڕیاره‌كه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه. هه‌ڵبه‌ته هه‌ر یه‌كێك له‌م گرووپانه له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیه‌وه ده‌یڕوانییه كێشه‌كه و ڕای ده‌دا. هه‌رچی ڕامیارییه‌كانی ناو ده‌وڵه‌ت و ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بوون له‌به‌ر پرسی ده‌نگدان و ئابووری به‌تایبه‌تی نه‌وت و غاز و پاراستنی ئاسایش و نه‌نانه‌وه‌ی ئاژاوه و پشێوی بوو، چونكه ئیسلامه‌كان دڕن و ده‌توانن گه‌لێك كاری خراپ بكه‌ن. بزنس و بزنسمانه‌كان له‌ترسی یاساخكردنی به‌روبوومه‌كانیان له وڵاتانی ئیسلامییه‌وه یا زیاندان له كۆمپانیاكانیان كه له‌وێیه، پیاو ئایینییه‌كان و كه‌نیسه و په‌رستگه‌ی جووله‌كاكان ئه‌مانیش شینی خۆیان ده‌كرد، كه ڕه‌نگه ئه‌مانیش نۆره‌یان بێت، سه‌ندیكا و چه‌په‌كان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤیش به‌ناوی ئه‌وه‌ی گوایه كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كان جیاوازییان له‌ته‌كدا ده‌كرێت و مامه‌ڵه‌ی خراپ ده‌كرێن و رێگای به‌جێهێنانی ئه‌ركه ئایینییه‌كانیان لێده‌گیرێت و گه‌لێك شتی تر. به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌مانه هیچی وانییه چونكه ئیسلام له سه‌رانسه‌ری ئه‌وروپادا هه‌موو مافه‌كانی پارێزراوه و ڕێی لێنه‌گیراوه و لێناگیرێت. له نه‌رویج كه 400 هه‌زار موسوڵمانی لێیه به‌ڵام 150 مزگه‌وتی لێ دروستكراوه و 4 دانه‌یان مناره‌یان هه‌یه. پرسی مناره و به‌رز كردنه‌وه‌ی، ڕكه‌به‌رایه‌تی ئایینه‌كانی تر‌و نیشانه‌ی خۆسه‌پاندن و خۆ به‌گرنگتر و خۆ به‌گه‌وره‌تر زانینه. هه‌ر له‌و كاته‌دا ڕۆژنامه‌ی گاردیان دیداری له‌ته‌ك هه‌ندێك كه‌س له‌وانه‌ی كه كه‌مپه‌ینیان دژی دروستكردنی مناره‌كه ده‌كرد، كرد، یه‌كێكیان كه ڕۆماننووسێكه و یه‌كێكیشه له سایكۆلۆجه‌كانی شاره‌كه به‌ناوی Julia Onken وتی" مزگه‌وت ماڵی نێرینه‌كانه مناره‌كانیش سیمبۆلی هێزی نێرینه‌كانه، دروستكردنی مناره‌كانیش نیشانه‌یه‌كی به‌ر‌چاو و بینراوه له ڕه‌زامه‌ندبوونی ده‌وڵه‌تدا سه‌باره‌ت به‌سه‌ركوتكردنی ژنان" ڕۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانی، ڕۆژی هه‌ینی 27-11-9 0. پێشتر هه‌ندێك به‌ڵگه‌م هێنایه‌وه له‌سه‌ر توندڕه‌وی باوه‌ڕداره‌كان كه هه‌ر ئه‌وانه له خۆیاندا به‌ڵگه‌ن له ده‌سه‌ڵاتی ئایین له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌یه‌كی بێگانه‌دا و ته‌حه‌ممولی حكوومه‌ته‌كانی و قه‌بووڵكردنی ئه‌م ئایینه به‌و هه‌موو خراپییه‌یه‌وه. ئیسلامه‌كان وه‌كو وتم چه‌ندیان بۆ بكه‌ی، چه‌ندیین هه‌ل و ده‌رفه‌تیان بده‌یتێ پێی ڕازی نین و زیاتریان ده‌وێت تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه هه‌ندێكیان بانگه‌شه‌ی جێگیری ئایینی ئیسلامی، ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌م وڵاتانه‌دا ده‌كه‌ن. دكتۆر زه‌كی به‌ده‌وی كه به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی سێنته‌ری كوڵتووری ئیسلامی بوو نووسیویه‌تی "......... ئیسلام هه‌وڵی زۆر ده‌دات تا له بریتانیادا زیاتر بێت، ئیسلام ئایینێكی جیهانییه، ئامانجی گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌یه‌تی به‌هه‌موو كون و قوژبنێكی سه‌رزه‌مین، به‌و هیوایه‌یه ڕۆژێك سه‌رجه‌می مرۆڤایه‌تی ببێته یه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی و ببێته‌یه‌ك ئوممه‌ت" لاپه‌ڕه 352 ،Why I am not a Muslim , Ibn Waraq. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به دیراسه‌ی هه‌ڵوێستی ئیسلام له پرسی زانست و ڕۆشنبیری له بریتانیا كه له لایه‌ن ئیسلامییه ئه‌كادیمییه‌كانه‌وه له زانستگه‌ی كامبریج و سێنته‌ری كوڵتووری ئیسلامی ده‌ڵێت " له له‌نده‌ن ئه‌وه‌یان به ئاشكرا نیشاندا كه موسوڵمانان به هه‌ڵوێستی چوونه پێشه‌وه‌ی سكوێله‌رێتی له بواری په‌روه‌رده و ڕۆشنبیریدا، نیگه‌رانن. ئیسلامه‌كان ده‌یانه‌وێت سه‌ره‌تایه‌كانی به‌های ئیسلامی، كه له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی به‌های كۆمه‌ڵگه‌ی خاوه‌ن ماڵدایه، بپارێزن، هه‌رچه‌ند گه‌ر ئه‌مه‌ش به‌واتای گوێڕایه‌ڵینه‌كردنی یاساش بێت له بریتانیادا" لاپه‌ڕه‌ی353 هه‌مان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌وه. هه‌ر بۆیه سه‌یر نییه كه ده‌بینین زۆر له خێزانه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی له بریتانیا فشار بۆ سه‌ر مه‌كته‌به‌كان ده‌هێنن تاكو وانه‌ی بایولۆجی نه‌وترێته‌وه به منداڵه‌كانیان، یا گه‌ر وتراشه‌وه منداڵه‌كانیان ئاماده نه‌بن، چونكه ئه‌م وانه‌یه باسی دروستبوونی مرۆڤ و ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه به‌سه‌ریدا هاتووه تا گه‌یشتۆته ئه‌م قۆناخه‌ی ئێستای، ده‌كات، تاكو منداڵه‌كانیان نه‌زانن چۆن منداڵ دروست ده‌بێت و به ئۆرگانه‌كانی زاینده‌ی له‌شی پیاو و ژن ئاشنا نه‌بن و نه‌زانن و هه‌ر به كوێری بمێننه‌وه. به‌ڕای من قه‌بوڵكردن و ڕێزلێگرتنی باوه‌ڕداران شتێكی جیایه له قه‌بووڵكردن و ڕێزگرتن له خودی ئایینه‌كه‌یان، ئێمه ده‌بێت ڕێز له خۆیان بگرین نه‌ك له ئایینه‌كه‌یان، له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌بێت خه‌ڵكه باوه‌ڕداره‌كان مافی ته‌واوی به‌جێهێنانی ئایینه‌كه‌یان هه‌بێت به‌ڵام نابێت مافی فتوای كوشتن و سزادانی خه‌ڵكیان هه‌بێت، له‌مه‌ش گرنگتر ده‌بێت ملكه‌چی یاسای ئه‌م وڵاتانه‌بن وه‌كو هه‌موو یه‌كێكی تر له ئێمه. دیسانه‌وه به‌ڕای من وه‌كو چۆن منداڵ مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ده‌وڵه‌ت له ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر له‌ش و نامووسی ده‌یپارێزێت هه‌ر به‌و چه‌شنه‌ش منداڵان هه‌قیان هه‌یه ئه‌و مافه‌شیان به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌وه هه‌بێت كه ده‌وڵه‌ت له ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر مێشكیشیان، سایكۆلۆجیه‌تییان، بیپارێزێت، واته ڕیگا نه‌درێت كه مێشكیان سواغ بدرێت و پڕ بكرێت له ئه‌فسانه و‌شتی نازانستییانه له ئایینه‌كان، ئیدی هه‌ر ئایینێك بێت، چونكه من پێم وایه منداڵ ڕه‌نگه بتوانێت له پرسی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر له‌ش و نامووسی له‌مه‌و‌دایه‌كی دووردا ڕزگاری بێت، به‌ڵام زۆر مه‌حاڵه له‌و ده‌ستدرێژییه‌ی كه كراوه‌ته سه‌ر مێشكی له منداڵی‌دا، ڕزگاری بێت، ئه‌مه بێ له وه‌ی كه گه‌وره ده‌بێت ڕه‌نگه كاره‌ساتێك به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌كه‌دا بێنێت. شوباتی 2010 له‌نده‌ن
|