٢٨\۴\٢٠١٠ ئایا ئیسلام له‌ته‌ك سه‌ربه‌ستی و دیموكراسیدا دێته‌وه؟
زاهیر باهیر - به‌شی پێنجه‌م - ڕامیاریی فره كولتووری له به‌ریتانیا.
له وڵاتی به‌ریتانیا خه‌ڵكێكی زۆری بێگانه‌ی تێدا ده‌ژی، زمانێكی یه‌كجار زۆر له‌م وڵاته‌دا قسه‌یان پێده‌كرێن، كولتووری جیاجیا، نه‌ریتی جیاجیا، ئایین و باوه‌ڕی جیاجیا لێره زۆر به‌یه‌كدا چوون و ڕه‌نگه كه‌م نه‌ته‌وه هه‌بێت خه‌ڵكی لێره نه‌بێت. خودی له‌نده‌ن به شارێكی كۆسمۆپۆلیتانه دراوه‌ته قه‌ڵه‌م به‌حوكمی هه‌بوونی بێگانه‌یه‌كی زۆر زۆر كه تێیدا ده‌ژین. گه‌لێك نه‌ته‌وه یا كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌كان زیاتر له سه‌ده‌یه‌كه جێی خۆیان كردۆته‌وه و خۆیان به هه‌موو كوڵتوور و زمان و ئایین و بڕوایانه‌وه، سه‌پاندووه. خه‌ڵكی بێگانه لێره به ڕه‌شپێست و هه‌موو ڕه‌نگه‌كانی دیكه‌وه، تاكه‌كانیان كولتووری ئه‌م وڵاته‌یان ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه و ناووناوبانگی ئێره‌یان به‌رزكردۆته‌وه له سه‌رتاپای بواره‌كانی ژیاندا وه‌كو مۆسیقا و گۆرانی، چه‌شنه‌كانی وه‌رزش و میدیا به‌هه‌موو به‌شه‌كانییه‌وه، هونه‌ر و سه‌ما، له شوێنه حكوومه‌تییه‌كان و ناحكوومه‌تییه‌كاندا پایه و پله‌ی به‌رزیان هه‌یه، له په‌رله‌ماندا، له به‌شی خوێندن و ڕۆشنبیریدا، له نه‌خۆشخانه و به‌شی ته‌ندروستیدا، له به‌شی ئابووریدا، له گه‌لێك شوێنی تردا ڕۆڵی گه‌وره گه‌وره ده‌گێڕن. هه‌موو ئه‌مانه وای له ده‌وڵه‌ت و شوێنه ئه‌هلییه‌كان و ته‌نانه‌ت تاكه‌كانی ناو کۆمه‌ڵگه‌كه‌ش كردووه كه كارێكی ئاسان نه‌بێت گه‌ر بیانه‌وێت فه‌رامۆش بكرێن یا بخرێنه په‌راوێزه‌وه. واته بوونیان به‌م به‌هێزییه بووه‌ته خۆ فه‌رزكردنیان به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگه‌كه‌شدا بۆیه بووه‌ته ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت كه به‌مه بزانێت و حیسابی بۆ بكات هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه ،ده‌وڵه‌ت چه‌ند ڕامیاریێكی ڕه‌چاو كردووه كه له هه‌موویان گرنگتر دووانیانه، یه‌كه‌میان ڕامیاریی نه‌هێڵانی جیاوازییه و دووه‌میان ڕامیاریی فره‌كولتوورییه. ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێت له‌سه‌ری بدوێم هی دووه‌میانه، كه ڕامیاریی فره كولتوورییه، ئه‌م ڕامیاریه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی من پێی بزانم خزمه‌تی لایه‌نه نه‌ئێنییه‌كه‌ی پێده‌كرێت زیاتر له ئه‌رێنییه‌كه‌ی كه ڕه‌نگه هه‌ر خودی ڕامیاریه‌كه هه‌ڵه بێت به‌و شێوه‌یه‌ی كه پێڕۆی ده‌كه‌ن له كارگێڕی و ده‌سگاكانی کۆمه‌ڵگه‌دا، بێگومان دوای ئه‌وه‌ی باسی ده‌كه‌م خوێنه‌ر خۆی ده‌توانێت حوكم بدات و باش و خراپییه‌كه‌ی لێكبداته‌وه. ڕامیاریی فره كولتووری به‌لای ده‌وڵه‌ته‌وه یانی ڕێنه‌گرتن له كولتووره‌كانی تر و ئاشنابوون پێیان، به‌ڵام قسه‌ی ڕاست ئه‌وه‌یه كه هه‌موو كولتووره‌كان به‌هایان وه‌كو یه‌ك نییه و هه‌روه‌ها هه‌موو شته‌كانی ئه‌و كولتوورانه‌ش شایانی ڕێزلێگرتن نییه. هه‌ر لێره‌دا ده‌توانم په‌نجه بۆ دووان ڕاكێشم، یه‌كه‌میان كولتوور و ڕه‌فتاری كوشتن له‌سه‌ر شه‌ره‌فه كه تا ئێستاش زۆر ئافره‌ت له‌سه‌ر پرسی شه‌ره‌ف له لایه‌ن باوك و برا و كه‌سوكاریانه‌وه ده‌كوژرێن. 3 كچی گه‌نجی كورد به ناوی هێشو و به‌ناز و توله كه ده‌نگێكی زۆری له سه‌رتاپای میدیای بریتانیدا دایه‌وه به‌تایبه‌ت له سه‌رده‌می دادگاییكردنی بكوژه‌كانیاندا كه توله‌ی 15 ساڵان پاش 10 ساڵ كوشتنی تا ئێستاش ته‌رمه‌كه‌ی نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. به‌پێی ئاماره ڕه‌سمییه‌كانی ده‌وڵه‌ت ساڵانه 12 ئافره‌ت له به‌ریتانیا له‌سه‌ر شه‌ره‌ف و نامووس ده‌كرێنه قوربانی. هه‌ڵبه‌ته ژماره‌كه له‌مه زیاتره چونكه گه‌لێك كه سه‌رنگون ده‌كرێن ده‌وڵه‌ت پێی نازانێت و كه‌سوكاریشیان پۆلیس ئاگادار ناكه‌نه‌وه ئه‌مه جگه له‌وانه‌ش كه به‌زۆر ده‌یانبه‌نه‌وه بۆ وڵاتانی خۆیان و له‌وێ له‌ناویان ده‌به‌ن. ئه‌م ڕه‌فتاره دڕندانه، نامرۆیانه، لێره له به‌ریتانیا به‌رده‌وامه و باوه، تازه و به‌م تازه‌كییه ده‌وڵه‌ت و پۆلیس خه‌ریكن به‌جیددی وه‌ریگرن، پێشتر ئه‌وه‌نده له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه بایه‌خی پێ نه‌ده‌درا ئه‌گینا گه‌لێك له‌وانه‌ی كه بوونه‌ته قوربانیی شه‌ره‌ف، ئێستا له ژیاندا مابوون، نموونه‌كانیشیان توله‌ی و به‌ناز. نموونه‌ی دووه‌م خه‌ته‌نه كردنی كچانی خێزانه موسوڵمانه‌كانه، له هه‌موویان زیاتر ئه‌فه‌ریقاییه‌كان و له‌ناو ئه‌وانیشدا سۆماڵییه‌كانن. ئه‌م سزا و ئه‌تككردنه تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه و جاری واش هه‌یه كه ئاشكرا ده‌بێت بۆ ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی له نه‌خۆشخانه‌كاندا كار ده‌كه‌ن، كارگێری خزمه‌تگوزاری كۆمه‌ڵایه‌تی (Social Services) ناتوانێت خه‌به‌ری پۆلیس و ده‌وڵه‌تیان لێبدات چونكه: یه‌ك بڕوای به ته‌ده‌خولی جیددی پۆلیس و ده‌وڵه‌ت نییه، دووه‌میش ده‌ترسێت به‌وه‌ش تاوانبار كرێ كه ئه‌م له مانای فره كولتووری تێناگات و ڕێزی لێناگرێت، ئه‌مه‌ش یانی به‌ئاگا نه‌بوون له گرنگیی به‌شێك له ئیشه‌كه‌یان كه‌دواتریش ڕه‌نگه ببێته هۆی له‌ده‌ستدانی كاره‌كه‌یان. ئایا ئه‌و كولتووره به‌های هه‌یه؟ ئایا شیاوی ڕێزلێگرتنه یان ڕه‌جمكردن و له‌سه‌ر نووسین و قسه‌كردن له‌ته‌ك دایك و باوك و كه‌سوكاری نزیكی كچه‌كه‌دا؟ ئه‌مانه یه‌كێكن له چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌می په‌یڕه‌وكردنی ڕامیاریی فره كولتووری. خاڵێكی تری خراپیی فره كولتووری، یا به‌خراپ به‌كارهێنانی، دابڕكردنی كۆمه‌ڵگه‌كانی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌واییه‌كانه له یه‌كتری و له کۆمه‌ڵگه‌ی خانه‌خوێ، ته‌ریكبوون و نه‌گونجاندنی له‌ته‌ك کۆمه‌ڵگه‌كه و خۆنه‌زانین به‌تاكێك لێی، په‌یڕه‌وكردنی نه‌رێته خراپ و باوه‌كانی خۆی، مانه‌وه به مێشكێكی داخراوه‌وه به قه‌بووڵنه‌كردنی هیچ شتێكی تر بێ له‌وه‌ی خۆی. كه ئه‌مه حاڵمان بێت ئیدی چۆن ده‌توانین تێكه‌ڵاو بین به‌م کۆمه‌ڵگه‌یه، له كاتێكدا كه ئێمه‌خۆمان به پاكتر و باشتر و كولتوورمان به به‌هاتر و خوێندن و زانیاریمان به‌گرنگتر و كولتوور و ئایینمان به به‌رزتر بزانین. ئه‌م تاوانانه هه‌موو له ژێر سێبه‌ری فره كولتووریدا خۆی حه‌شارده‌دا و خۆی ده‌پارێزێت، یا له ژێر ناوی فره كولتووریدا ئه‌نجام ده‌درێت. به‌ڕای من فره كولتووری له بری ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كانی كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له‌ته‌ك سه‌رجه‌می خه‌ڵكانی ئێره‌دا به‌یه‌كه‌وه گرێبدات و به‌یه‌كه‌وه خه‌باتیان ڕێكخه‌ن بۆ ئه‌و گیروگرفتانه‌ی كه گه‌ڕه‌كه‌كانیان، یا لادێكانیان، یا شاره‌بچكۆله‌كه‌یان، ڕو به‌ڕوویان ده‌بنه‌وه، كه‌چی به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌م ڕامیاریی فره كولتوورییه كارێكی وای كردووه و وا ده‌كات كه كۆمه‌ڵگه‌كان له‌بری ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه كه ئاماژه‌م پێكردن له‌ته‌ك یه‌كدا نه‌گونجێن و دژایه‌تی یه‌كتر بكه‌ن. هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌م فره كولتوورییه توانای ڕه‌خنه گرتنی له بیروباوه‌ڕ نامێنێت، ئه‌م كه‌مایه‌تییه نه‌ته‌وه‌ییانه له كێبڕكێی یه‌كتریدا ده‌مێننه‌وه، له جه‌نگێكی به‌رده‌وامدان دژی یه‌كتری تاكو بیسه‌لمێنن كه كولتووری ئه‌مان باشتر و به‌هادارتره له‌وانه‌ی تر. له ڕامیاریی فره كولتووریدا په‌یڕه‌وكه‌رانی ئه‌م ڕامیاریه ناتوانن دژایه‌تی نادادپه‌روه‌رێتی كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ن كه ئه‌مه‌ش جه‌وهه‌ری هه‌موو كێشه‌یه‌كه. چونكه هه‌وڵی به‌جێهێنانی دادپه‌روه‌رێتی هه‌وڵی ڕاسته‌قینه‌یه بۆ به‌های مرۆڤ و گه‌ڕانه‌وه‌ی مرۆڤ بۆ به‌هاكه‌ی، ئه‌مه‌یه هه‌وڵدان له پێناوی کۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مرۆیانه‌دا. په‌یڕه‌وانی ڕامیاریی فره كولتووری له پێناوی به‌ڕێكردن و به‌رزڕاگرتنی ئه‌م ئه‌ركه چاو له‌و توندوتیژییه ده‌نووقێنیت كه له نێوان خه‌ڵكانی ڕه‌شپێستدا هه‌یه یا له‌نێوانی موسوڵمان و موسوڵماندا هه‌یه جا ناكۆكییه‌كه له‌سه‌ر كێشه‌ی وڵات بێت یا مه‌زهه‌بگه‌رێتی، كه زۆر جار بووه‌ته یا ده‌بێته هۆی كوشتن. با له‌ده‌می هه‌نانه سه‌دیقی كه‌سه‌ر به گرووپی (Women Against Fundamentalism) كه یه‌كێك بوو له‌و گرووپانه كه بۆ به‌رگریكردن له سه‌لمان ڕوشدی دروستكرابوو وتی " ژنان به‌زۆر ناچار ده‌كرێن شوو بكه‌ن به كه‌سێك كه بۆیان دیاری ده‌كرێت، ده‌رده‌كرێن و بێخانووبه‌ره ده‌بن، خزمه‌تگوزاری په‌روه‌رده و خوێنده‌وارییان لێ قه‌ده‌غه ده‌كرێت. كولتووری هه‌مه‌ڕه‌نگه فه‌شه‌لی هێناوه. یارمه‌تینه‌دانی ژنان له‌م كێشانه‌دا و خۆتێهه‌ڵنه‌قورتاندن له‌مانه‌دا، بۆ ئه‌وان ئه‌مانه هه‌مووی به‌شێكه له كولتوور و ئایین و ده‌بێت قه‌بووڵ بكرێت. یاسای دژه ڕه‌گه‌زپه‌رستی ڕێگا به به‌رده‌وامبوونی هه‌موو ئه‌مانه ده‌دات، چونكه لای ئه‌مان جه‌نگ دژی ڕه‌گه‌زپه‌رستی كرۆكی خه‌باته‌كه‌یه..." لاپه‌ڕه 354 له په‌رتووكی Why I am not a Muslim , له نووسینی Ibn Warraq . هه‌ر له‌و په‌رتووكه‌دا Ibn Warraq له‌لاپه‌ڕه 258 دا ده‌ڵێت " چۆن قوتابخانه‌كان ده‌توانن سه‌كه‌وتن له به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵكردن، تێكه‌ڵاوبوونی منداڵانی خه‌ڵكانێك كه هاتوونه‌ته ئێره(به‌ریتانیا) به‌ده‌ستبهێنن له كاتێكدا كه مامۆستاكان وه‌ختێكی زۆری خۆیان له پۆلدا به ستایشكردنی جیاوازییه‌كان له ڕه‌چه‌ڵه‌ك و نه‌ته‌وایه‌تی و ئایین و مه‌زهه‌ب له‌ناو قوتابییه‌كاندا ده‌به‌نه‌سه‌ر، له پاڵ هاندانی هه‌مان منداڵان و دایك و باوكیان كه سووربن له‌سه‌ر هه‌ڵوێستیان كه دژایه‌تی شته هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی تێكه‌ڵاوبوون و هه‌روه‌ها به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵكردن ده‌كات. لێكجیابوونه‌وه‌ی ته‌واوی ئایین و ده‌وڵه‌ت له به‌ریتانیا بوونی نییه و یاسا داوا له قوتابخانه‌كان ده‌كات كه به كۆمه‌ڵ كاری خوداپه‌رستی بكه‌ن، یا ئیعجاب بوون، یا ده‌ربڕینی هه‌ستونه‌ست، له‌ژێر ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه و به‌ناوی ئه‌م فه‌لسه‌فه‌یه‌وه هه‌ستن، فه‌لسه‌فه‌ی به‌كۆمه‌ڵ ڕه‌وتار كردن(Act as Collective Worship)ی فره كولتووری، كه ئه‌مه‌ش سه‌ر ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌یه‌كترناسینی (ته‌عاروفی) ئیسلامی و پڕۆپاگه‌نده‌ی ئیسلامییانه له پۆله‌كاندا، ده‌شكێته‌وه". هه‌ر ئه‌م نووسه‌ره ڕای وایه و په‌رتووكه‌كه‌شی به‌وه كۆتایی دێنیت و ده‌ڵێت " ....له‌به‌ر ئه‌وه دوا نه‌به‌رد مه‌رج نییه له نێوانی ئیسلام و ڕۆژئاوادا بێت، به‌ڵكو له‌نێوانی ئه‌وانه‌دا ده‌بێت كه سه‌ربه‌ستی ده‌نرخێنن و به‌هاكه‌ی قه‌بووڵ ده‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ی كه نایكه‌ن" لاپه‌ڕه‌ی 360 . كه ئه‌مه سه‌رئه‌نجامی فره كولتوورییه یا كولتووری هه‌مه ڕه‌نگه‌یه، ئه‌ی كه‌واته بۆچی ده‌وڵه‌تی بریتانی ئه‌مه ده‌كات و قه‌بووڵی هه‌موو لایه‌نه سلبیه‌كانیشی ده‌كات؟ هه‌ڵبه‌ته وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره ئاسان نییه و ته‌نها ڕامیاریمه‌دارانی به‌ریتانیا خۆیان له‌ته‌ك داموده‌سگا سیخوڕیه‌كانیدا ده‌توانن ئه‌و وه‌ڵامه بده‌نه‌وه. به‌ڵام هه‌ر یه‌كێك له ئێمه‌ش مافی خۆمانه كه له ڕوانگه‌ی خۆمانه‌وه له‌م پرسیاره بڕوانین. به‌ڕای من ئه‌م ڕامیاریه خزمه‌تێكی گه‌ڵیك گه‌وره‌ی سێ مه‌سه‌له ده‌كات یا سێ هۆی سه‌ره‌كی هه‌ن كه ئه‌مانه‌ن: پرسی ده‌نگدان، مامه‌ڵه و بازرگانی (بزنس) هه‌روه‌ها هێشتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی موسوڵمانان له به‌ریتانیا به گه‌مژه‌یی، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌ت كه‌ڵكێكی زۆر گه‌وره ده‌بینێت له دابڕبوونی سه‌رجه‌م ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌نه له‌یه‌كدی بۆ پرسی ڕامیاری یانی به‌دوور گرتنی ئه‌مانه له پشتیوانیكردنی ئه‌و خه‌ڵكانه یا ئه‌و به‌شانه‌ی كه ده‌كه‌ونه بار و هه‌لومه‌رجی مانگرتن و خۆپێشاندان و به‌رهه‌ڵستیكردنی ده‌وڵه‌ت و كۆمپانیا گه‌وره‌كان. شوباتی 2010 له‌نده‌ن
|