ئایا کابینه‌ی پێنجه‌می حکومه‌تی کوردستان سه‌رکه‌وتوبوو ؟؟ .
قادر نادر
له‌ولاتانی دیموکراسیدا ، هه‌ر به‌رپرسێ پله‌یه‌کی به‌رزی سیاسی وه‌ر‌گرێت ، ڕۆژنامه‌نوسان به‌دوای مێژووی سیاسی و کۆمه‌لایه‌تیشی داده‌چن ، ته‌نانه‌ت زۆر کات له‌گه‌رمه‌ی هه‌لبژاردنه‌کانیش ئه‌م کارانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن . سالی 2006 کاتێک هه‌لبژاردنی نوێی حزبه سیاسیه‌کان له وولاتی سوێد به‌ڕیوه چوو ، به‌ره‌ی راست سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا 2 وه‌زیریان هێشتا موچه‌ی یه‌که‌م و مانگی هه‌نگوینیان تام نه‌کردبوو له ژێر فشاری میدیا ده‌رکران ، هۆکاره‌که‌شی ، خه‌لکانێکیان به‌ڕه‌ش ( نه‌دانی باج ) بۆ په‌روه‌رده‌کردنی مناله‌کانیان کار پێ‌کردبوو .
که‌چی له‌م نیشتامانه‌ی ئێمه‌دا رۆژانه حزب ده‌یان تاوان ئه‌نجام ده‌دات؟؟؟ به‌رپرسانی پله‌یه‌کی سیاسی به ئاره‌زوی خۆیان چاره‌نوسی ئه‌م میلله‌ته سه‌ودای سیاسی پێ ده‌که‌ن ؟؟ 16 ساله داهاتی ئه‌م گه‌له که‌مترین زانیاری بۆ خه‌ڵک رون ده‌کرێته‌وه ، که‌چی به‌رپرسێک سزا نادرێت !!؟؟ زۆر جار بیرکرده‌نه‌وه‌م بۆ ئه‌وه‌ده‌روات که‌به‌رپرسانی کورد یان فریشته‌ن یان له‌ره‌گه‌وه بۆگه‌نی بونه که‌دلنیام ئه‌وه‌ی دووه‌م راستیه‌کی حه‌تمیه .
له 20 ڕۆژی رابردودا ، رۆژنامه‌کانی کوردستان ،ئه‌وه‌نده‌ی نوسینه‌کانیان ، له‌سه‌ر دانان و نه‌دانانی که‌سێتی نێچیرڤان بارزانی بۆ دوباره کردنه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ت و ململانێێ کوتله‌کانی ناو یه‌کێتی ده‌ربڕی ، هه‌لسه‌نگاندنێکیان بۆ 2ساله‌ی ته‌مه‌نی ئیداری حکومه‌ته‌که‌ی پێ نه‌بوو ؟؟؟؟
راسته به‌شێک له هۆکاره‌که‌ی بۆ ئه‌وه‌ده‌گه‌رێته‌وه ، که پؤلێ له‌به‌رپرسه پله یه‌که‌کانی کورد ، هه‌ندێ وشه ده‌ربرین و نوسین به‌رامبه‌ریان بڤه و باجی گه‌وره‌ی خستۆته سه‌ر خودی نوسه‌رو ڕۆژنامه‌کاندا . به‌لام له 2 سالی رابردودا ئه‌م دیواری ترسه تاراده‌یه‌کی باش روخا و رۆژ له‌دوای ڕۆژێش ژماره‌و ده‌نگه‌کان زۆرترده بێت ، ئاخر ئه‌وه ره‌وره‌وه‌ی مێژووه ، به‌ناپلیۆن و هیتله‌رو مۆسۆلینی و ستالین و ئه‌تاتورک و سه‌دام نه‌وه‌ستا ،چجا به‌و سه‌رکردایه‌تیه کورده لاوازه دا و که جیهانێ‌ک ڕێکخراو و ناوه‌ندی سیاسی جیهانی ، وه‌ک ره‌قیب به‌سه‌ریه‌وه‌تی و هه‌ررۆژه‌ی بروانامه‌ی پێشێلکاریه‌ک دژ به‌مافه ئازادیه سیاسی کۆمه‌لایه‌تیه‌کانی له‌یه‌خه‌ی ده‌درێ
نێجیرڤان بارزانی ئه‌گه‌ر هه‌لسه‌نگاندنی کابینه‌ی چواره‌میشی بۆنه‌که‌ین، به‌هۆکاری ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی کابینه‌ی پارتی بوو نه‌یتوانی ببته کابینه‌ی حکومه‌تی کوردستان ؟؟ به‌لام به‌هۆی یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره‌و زۆرێک له وه‌زاره‌ته‌کاندا ، ئه‌وا ده‌کرێت هه‌لسه‌نگاندنی کابینه‌ی پێنجه‌م هیج به‌هه‌نایه‌کی سیاسی بۆنه‌بینرێته‌وه، دیاره مه‌به‌ست له‌سه‌رجه‌م ئه‌م وشانه‌شمان قسه‌کردن و هه‌لسه‌نگاندنی سه‌رۆکی حکومه‌ت و جێگره‌که‌یه‌تی به‌واتای ئه‌وه ماهیه‌تی سیاسی پارتی و یه‌کێتیه .
ئه‌گه‌ر له‌بواری خزمه‌تگوزاری ، ئاو‌ڕیک له‌کابینه‌که‌ی نێچیریڤان بارزانی و عومه‌ر فه‌تاح بده‌ینه‌وه ، ئه‌وه ده‌بینین وه‌ک دوو سه‌رۆکی ناپرۆڤشنال هیچ زانیاری و کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌گه‌ریان ، له‌سه‌رکاره ئیداری و خزمه‌تگوزاریه‌کانی خۆیان رانه‌گه‌یاند ، تا ئێمه‌ش راستیه‌کانمان زیاتر له به‌رده‌ست بوایه ، که داهاتی ئه‌م گه‌له چه‌ندی له‌خزمه‌ت پڕۆژه خزمه‌تگوزاریه‌کانی وه‌ک ئاو ، ته‌ندروستی و خوێندن ..... ته‌رخان کراوه؟؟؟ هه‌ربۆیه ئه‌وه‌ی ده‌یبینین ئه‌و کابینه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی گرنگی به جوان کردنی شته شکلیه‌کانی ناو کۆمه‌لگا دا ، نه چووه سه‌ر ئێش وئازارو پێداویستیه سه‌ره‌تایه‌کانی ژیانی 16 ساله‌ی خه‌ڵکی کوردستاندا !!؟؟
ئه‌م کابینه‌یه له‌بواری ئاو ،کاره‌با ، سوته‌مه‌نی که سێ پێداویستی هه‌ره‌سه‌ره‌کی و به‌په‌له‌ی خه‌لکن ، که‌مترین خزمه‌تگوزاری پێشکه‌ش کرد ، که‌چی له‌بواری بیناییدا ئه‌وڕپیانه هه‌نگاوی نا وه ک دروستکردنی شاره‌کانی (خه‌ونه‌کان ، ئه‌ندازیاران ، راگه‌یاند ن ، شوقه‌کانی زه‌که‌ریا.... . ئاخر زۆرسه‌یره حکومه‌تێک به هه‌زاران دارخورما له‌هه‌نده‌رانه‌وه بهێنیت ، که به‌پێێ زانیاری هه‌ندێ مالپه‌ردا نرخی هه‌ردارخومایه‌ک به 1600 دۆلار خه‌ملێنرایه ، که‌چی 2 کم له‌م لای تره‌وه ، گه‌ره‌که هه‌ژاره‌کانی شاری هه‌ولێر له شاپا‌وه ، دڕکاوه ،پۆتیناوه .... له بێ قیڕتاوی شه‌قامه‌کاندا خه‌لک له‌نێو قورو چلکاوا ژیان ده‌گوزه‌رێنێیت ؟؟؟ وه راسته ئه‌م ئیداره‌یه توانی زۆر بواری پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆجیا بهێنێته کوردستانه‌وه له ئۆتۆمۆبیل و دروستکردنی فرۆکه‌خانه‌و مۆبایل و هێلی ئه‌نته‌رنێت و ته‌له‌فۆنی دیگیتال و .....که‌سه‌رجه‌م ئه‌مانه ئه‌وه‌نده‌ی له‌ناوه‌رۆکدا بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رمایه و خزمه‌تی کۆمه‌لێ به‌رپرسی نادیاره ، بۆخزمه‌تی ئه‌و خه‌لکه نه‌بوو ، به هۆکاری گرانی نرخه‌کان و هێنانی خراپترین جۆره‌کانی و نه‌بونی پره‌نسیبه‌کی یاسایی بۆ سزادانی لێپێچیکه‌راندا....
ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی ئه‌م سه‌رۆکه به‌ڕیزه ئه‌وه‌نده‌ی له‌کردنه‌وه‌ی پیشانگای هه‌ولیری نێوده‌وله‌تی و کردنه‌وه‌ی باله‌خانه‌و سه‌ردانی ولاتانی ئه‌ورپی و نادیاربونی بۆ ماوه‌یه‌ک له 2سالی ڕابردودا وێنه‌ی هه‌بوو ، بۆساتێکیش وه‌ک سه‌رۆکی هه‌ژاران خۆی نیشان نه‌دا و هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی نه‌جولا ، سه‌ردانی ناوچه هه‌ژار نشین و پاشماوه‌ی قوربانیانی ئه‌نفال و کیمیاباران و ناوچه ته‌عریب کراوه‌کان نه‌کرد یه‌ک ڕۆژ له 2ساله‌ی ته‌مه‌نی سه‌رۆکایه‌تیدا، تاله‌نزیکه‌وه ئه‌و دروشمانه‌ی له‌سه‌ر که‌ناله ئاسمانیه‌کان پێمان ده‌فرۆشرێت و ببینێت ، زۆررترین قوربانی ده‌ستی ڕژێمه یه‌که‌له‌دوای یه‌که‌کانی داگیرکه‌ری عێراقی ، له 16 ساڵی ته‌مه‌نی ده‌سه‌لاتی کوردی‌دا چ دۆزه‌خێکتان بۆ دروستکردوه!!؟؟؟ . به‌لی سه‌رۆک و جێگره به‌رێزه‌که‌ی له‌بری ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌بونی تاوانی به‌عس له ئۆردوگای شۆڕش و هه‌له‌بجه‌و دیبه‌گه‌و زمار بکه‌ن به‌رده‌وام له‌چوارده‌وری بالاخانه‌و پیشانگاکان ده‌سوورانه‌وه .
ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ش به‌ئاره‌زوی خۆی هه‌رچی له‌گه‌ل گۆرانی و ئاوازی ئه‌وان بوایه ، به‌هه‌شتیكیان بۆدروستده‌کرد، ئه‌وه‌ی ره‌خنه ی جدیشی لێ بگرتنایه ، وه‌ک رۆژنامه‌نوسه بوێره‌کان رۆژانه ده‌درانه دادگا و ئابلۆقه‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگیان ده‌خسته سه‌ری . کابینه‌ی پێنجه‌م سه‌رباری ئه‌وه‌ی که‌مێک هه‌ناسه‌ی راده‌ربرینی زیاتر بوو، که به‌شێکی له‌ئه‌نجامی ئه‌و خه‌باته‌ی جه‌ند ساله‌ی ئازادیخوازانی کوردستان و بارودۆخی نوێی کوردستان بوو ، که‌چی کابینه‌ی بێ خۆپیشاندان و مانگرتن و خنکاندنی ده‌نگی رێکخراو به‌هه‌لوێسته‌کان بوو . ئه‌م کابینه‌یه له‌بواری مێژوویدا له‌ته‌ک نوێنه‌رانی کورد له‌به‌غداوه گه‌وره‌ترین به‌رپرسیاره‌تی ده‌که‌وێته سه‌رشانیان له تێکشکانی شه‌رێکی سیاسی و مێژوویدا بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ناوچه ڕزگارنه‌کراوه‌کانی کوردا ، ئاخر ئه‌م کابینه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی شه‌ری له‌سه‌ر موچه‌ی پێشمه‌رگه‌و گرێبه‌نده نه‌وتیه‌کان کرد ، نه‌چووه شه‌ری گه‌رانه‌وه‌ی که‌رکوک و سنجار.... وه ئه‌م کابینه‌یه له‌بڕی ئه‌وه‌ی شه‌ری گه‌نده‌لکاران بکات که چی بووه قوتاباخانه بۆ فێربونی وانه‌ی گه‌نده‌لی ، ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ولیدا تاوانبارانی کۆمه‌لکوژی گه‌لی کورد به‌ره‌و (ده‌سه‌لات وه‌رگرتن ، داکۆکیکردن لێیان و به‌خشینی داهاتی خه‌لکی کوردستان به‌سه‌ریانه‌وه ، نه‌چووه پای زیندانی و دادگایی کردنیان!!؟؟؟ .
به‌کورتیه‌که‌ی ئه‌و کابینه‌یه به که‌مترین ده‌ست که‌وتی بۆخه‌لکی کورد به‌گشتی و هه‌ژاران هه‌بوو ، به‌لام نابێت ئه‌وه‌ش له‌یاد بکه‌ین هه‌له‌که هه‌رله سه‌رۆک و جێگر‌و وه‌زیره‌کانی نیه ، به‌ئاستی ئه‌وه‌ی ئه‌وه وشه بریقه‌داره‌کانی به‌رنامه‌و سه‌ر که‌ناله ئاسمانیه‌کانی یه‌کێتی و پارتیه .
|