ئایا کۆمه‌ڵه‌ش وه‌ک
مجاهدینی به‌سه‌ر دێت، بانگه‌وازێکی به په‌له.
عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د
بوونی هێزه‌کانی پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان له باشوور به‌رپرسیارییه‌تیه‌کی
ئه‌خلاقی ونه‌ته‌وایه‌تی ومرۆڤایه‌تی وویژدانی و نیشتمانییه،ئه‌گه‌ر
هیچ کام له‌وانه‌ش نه‌بێت وه‌ڵامێکی ده‌سته‌واییه،کوردی باشوور چه‌ندین
ساڵ میوانی ئه‌وان بوون له‌هه‌موو ناخۆشییه‌کاندا ده‌رگایان بۆمان کرده
سه‌رپشت،ئێمه له جیاتی ئه‌و هه‌موو ڕێزوحورمه‌ته‌ی لێمانیان گرت
ئێستا ئه‌رکمانه له‌سه‌ر خاکی کوردستانی ئازادکراو داڵده‌یان بده‌ین و
کوردستان به موڵکی ئه‌وانیش بزانین.
له‌م هه‌ڵبژاردنه زۆر ده‌سته‌واژه‌ی ناشرینم خوێنده‌وه"ئه‌وه‌نده
کوردی ڕۆژهه‌ڵات له فڵان شوێن ده‌نگی دا،ئه‌وه‌نده سه‌ر به فڵان
حیزب له فڵان شار ده‌نگی دا،ئه‌وه‌نده کوردی سوریا و تورکیا ده‌نگیاندا"،باشه
خه‌ڵکانێک 18 ساڵ له وڵاتێک بژێن و له‌وه‌ش زیاتر سه‌ر به نه‌ته‌وه‌که‌ی
خۆت بن،ئه‌گه‌ر قه‌بوڵی ناسنامه‌ی تۆیان کردبێت بۆ مافی ده‌نگدانیان نه‌بێت،ئه‌وه
ئه‌رک و واجبی من نییه لێی بپرسمه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌نگی به نه‌یاره‌که‌شم
دابێت.
به پێی هه‌واڵێک که بڵاوکراوه‌ته‌وه هاووڵاتیانی زڕ گوێزه‌له داوای
ده‌رکردنی کۆمه‌ڵه ده‌که‌ن،ئه‌م هه‌واڵه ڕاستیش نه‌بێت سه‌ره‌تایه‌کی
خه‌ته‌ر ناکه بۆ هاندانی خه‌ڵک و ئه‌مڕۆ به ناو داوای مزگه‌وت و نه‌خۆشخانه،سبه‌ی
به ناوی داخوازی مالکی و کردنه‌وه‌ی ڕێگا.
به‌هانه دۆزینه‌وه بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی کۆمه‌ڵه"هه‌ر باڵێک بێت" کارێکی
نا ئه‌خلاقییه و به‌شێکه له ڕێککه‌وتنامه‌کانی
ئێران-ئێراق-تورکیا،پێویسته حکوومه‌تی کوردستان به ئه‌رکی خۆی هه‌ڵبستێت
نه‌خۆشخانه و مزگه‌وت بۆ ئه‌وخه‌ڵکه درووست بکات و ژیانێکی سه‌ربه‌رزانه‌ش
بۆ براکانمان له پارچه‌کانی دیکه دابین بکات.
به‌سه سوکایه‌تی به کوردستانیان له‌سه‌ر خاکی خۆیان.
به‌سه تیرۆرکردنیان.
|