١٠\١\٢٠١٠
ئایا کوردستان له‌به‌رده‌م شه‌ڕێکی دیکه‌ی ناوخۆدا نه‌وه‌ستاوه!؟

موحسین که‌ریم
رۆژی 15-10-2009 ده‌رباره‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی
شه‌رفرۆشانه‌ی گۆڕان و یه‌کێتی وتارێکم بڵاوکرده‌وه و هوشیاری ئه‌وه‌شم
به خه‌ڵک دا که ده‌بێ به‌جدیه‌وه مامه‌ڵه‌ی ئه‌و پڕوپاگه‌نده شه‌رخوازانه‌یه‌ی
ئه‌ودوو لایه‌نه بکه‌ن و ئاماده‌بن بۆ پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی تا به‌ربگرن
به کاره‌سات و تێوه‌گلانی خۆیان له ئاگری شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و هێزه
میلیشیاییانه‌ی کوردایه‌تی.
دوای تێپه‌ڕبونی که‌متر له 3 مانگ به‌سه‌ر ئه‌و وتاره‌دا جارێکی تر
تارمایی ئه‌و خه‌ته‌ره‌ی که من خه‌ڵکم لێئاگادارکرده‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵکی
کوردستان و ناوچه‌ی سلێمانیدا به‌تایبه‌تی ده‌سوڕێته‌وه!
دوای بڵاوبونه‌وه‌ی راپۆرتی تاڵه‌بانی بۆ پلینۆمی چواره‌می حیزبه‌که‌ی
که چه‌ند گۆشه‌یه‌کی تاوانه‌کانی(نه‌وشیروان)ی هاوڕێی40 ساڵه‌ی
ئاشکراکرد، که به‌رامبه‌ر به خه‌ڵک و لایه‌نه سیاسیه نه‌یاره‌کانیان
ئه‌نجامی داوه، نه‌وشیروانیش له‌پاڵ ئه‌وه‌ی که بۆپاکانه‌کردنی خۆی
له‌و تاوانانه تۆپه‌که‌ی خسته‌وه به‌رقاچی تاڵه‌بانی، هاوکات ئه‌و
راگه‌یاندنانه‌ی تاڵه‌بانی به‌نه‌خشه‌یه‌کی سه‌رتاسه‌ری بۆ پاکتاوکردنی
جه‌سته‌یی خۆی و هاوه‌ڵه‌کانی و هه‌ڵسوڕاوانی"بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان"
ناولێبردو"ئۆباڵی هه‌موو روداوێکی ناخۆش و قه‌وماوێکی نه‌ویستراو" ئه‌خاته"ئه‌ستۆی
تاڵه‌بانی و یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان" و ئه‌وان به" به‌رپرسیاری
سه‌ره‌کی هه‌مو پاشهاته‌کان" داده‌نێت! هه‌روه‌ها ئه‌و روداوی
توندوتیژی و تیرۆرانه‌ی که‌له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردودا له‌ناوچه‌ی
سلێمانی روویانداوه وه‌کو به‌ڵگه‌ی هه‌ڵکردنی چرای سه‌وز له‌لایه‌ن
تاله‌بانیه‌وه بۆ تیرۆر‌و پاکتاوی جه‌سته‌یی ئه‌ندامانی گروپه‌که‌ی به‌نمونه
دێنێته‌وه.
هه‌رکه‌سێک ئاگاداری مێژووی لێکترازانه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی
بێت ده‌زانێ که‌هه‌موو ئه‌و لێکترازان و جیابونه‌وانه سه‌ریان کێشاوه‌ته
توندوتیژی و شه‌ڕی چه‌کداری و کوشتاری یه‌کتری. لێکترازانی پارتی
دیموکراتی کوردستان له ساڵی 1964دا شه‌ڕێکی خوێناوی ده‌یانساڵه‌ی به‌دوای
خۆیدا هێناو هێشتاش ژیله‌مۆکه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستان هێورهێور ده‌سوتێنێ!
جیابونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی سۆشیالیست و دواتر ئاڵای شۆڕش له یه‌کێتی
نیشتمانی له‌هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابردودا چه‌ندین شه‌ڕو تاوانی کوشتنی
به‌دوای خۆیدا هێنا، که به‌پێی دانپیانانه‌کانی تاڵه‌بانی، نه‌وشیروان
فاکته‌رێکی کاریگه‌ری ئه‌و توندوتیژیانه بوه! هۆکاری بنه‌ڕه‌تی ئه‌و
کوشتارو خوێنرێژیه‌ش خاسیه‌تی تاکڕه‌وی و تۆتالیتاریزمی سیاسی و بڕوانه‌بوونی
بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیه به ئازادیی هه‌ڵسوڕانی سیاسی له‌به‌ڕێوه‌بردنی
سیاسیی کۆمه‌ڵگاداو هه‌روه‌ها نامۆبوونی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌یه به‌نه‌ریتی
خه‌باتی سیاسی له کێشه‌و ململانێ سیاسیه‌کاندا، به‌ڵکو هه‌میشه په‌نای
بۆ چه‌ک بردوه‌و ده‌بات بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی ململانێ و ناکۆکیه سیاسیه‌کان.
تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان، به‌پێی دانپێنانه‌کانیان له‌سه‌ر یه‌کتری، هه‌ردوکیان
له‌سه‌رکوت و تیرۆری نه‌یارانی سیاسیان و په‌نابردن بۆ شه‌ڕ و خوێنرێژی
بۆ ته‌سلیمکردنی نه‌یاره سیاسیه‌کانیان مێژوویه‌کی تاریکیان هه‌یه‌و
هیچ کامیشیان له هه‌ڵبه‌ستنی قێزه‌ونترین و ژه‌هراویترین پڕوپاگه‌نده‌ی
جه‌نگی له‌دژی نه‌یاره‌کانیان سڵ له‌هیچ شتێک ناکه‌نه‌وه. ته‌نها قسه‌کانی
تاڵه‌بانی له‌سه‌ر نه‌وشیروان له راپۆرتی پلینۆمی(4)ی حیزبه‌که‌یداو
وه‌ڵامه‌که‌ی نه‌وشیروان له‌ژێرناونیشانی (له هاوخه‌باتیه‌وه بۆ ته‌خوین)
سه‌یربکه‌ین ئاستی نزمی تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستنه‌کانی ئه‌و دوو که‌سایه‌تیه
سیاسیه‌ی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تیمان بۆ ده‌رده‌که‌وێ که بۆماوه‌ی 40
ساڵ که‌سی یه‌که‌م و دوه‌می یه‌ک حیزب بون! ئه‌وه‌شمان بۆده‌رده‌که‌وێ
که لایه‌نه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی چۆن بۆ شکاندن و له‌مه‌یدان
ده‌رپه‌ڕاندنی نه‌یاره سیاسه‌یه‌کانیان ئاماده‌ن ده‌ست بۆ بۆگه‌نترین
شێوازی پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسی له‌دژی یه‌کتر به‌رن نه‌خوازه‌ڵلا دژی نه‌یاره
سیاسیه چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کانیان و دژی خه‌ڵکی ئازادیخواز‌و نارازی له
ده‌سه‌ڵاتی کوردایه‌تی!
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، تاڵه‌بانی و
نه‌وشیروان که به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵکی کوردستان نامه‌سئولانه هه‌ڵسوکه‌وتیان
کردوه‌و به سیاسه‌تی هه‌ڵه‌و خودپه‌رستانه‌یان کاره‌ساتی گه‌وره‌و
مێژویی له‌بابه‌تی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌دا
هێناوه که گوایه هه‌موو ژیانیان له‌پێناو ئه‌واندا سه‌رفکردوه، ده‌بێ
چ شتێک رێگایان لێبگرێ که کاره‌ساتێکی دیکه نه‌قه‌ومێننه‌وه! با هه‌ر
له ئیعترافه‌کانی خۆیانه‌وه به‌ڵگه‌ی ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه‌مان بخه‌ینه‌روو.
تاڵه‌بانی ده‌ڵێ نه‌وشیروان "فه‌رمانى عه‌سکه‌رى دابوو به فه‌رمانده‌و
هه‌ڤالانى ده‌ڤه‌رى هه‌ڵه‌بجه، که وه‌کو به‌شێک له هاوکێشه عه‌سکه‌رییه‌کانى
جه‌نگى عێراق –ئێران هه‌وڵى رزگارکردنى هه‌ڵه‌بجه بده‌ن....به‌مه‌ش
پاساوى دایه ده‌ست سه‌دام که سروشته فاشیه‌که‌ى به رۆژى روناک، به‌بێ
دوودڵیى له شارى هه‌ڵه‌بجه‌دا جێبه‌جێ بکات... به‌تایبه‌تى حکومه‌ت
پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ى بۆ ناردبوین که هه‌ر په‌لامارێک له‌گه‌ڵ پاسداران بۆ
سه‌ر هه‌ر شوێنێک، به به‌کارهێنانى چه‌کى کیمیاوى جوابى ده‌بێت، ته‌نانه‌ت
گه‌ر شارى سلێمانیش بێت."
نه‌وشیروانیش له‌به‌رگریکردندا له‌خۆی ده‌ڵێ:" له‌مانگی 10 ی 1986
دا له‌تاران، به نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی له لایه‌ن تاڵه‌بانی و به
نوێنه‌رایه‌تی ئێران له لایه‌ن محه‌مه‌د باقیر زولقه‌در (فه‌رمانده‌ی
ئه‌وسای قه‌رارگای ره‌مه‌زان) رێککه‌وتنێکی جه‌نگی و سیاسی و لۆجستی
بۆ هاوکاری و هاوئاهه‌نگی هێزه‌کانی هه‌ردولا دژی جه‌یشی عێراق له هه‌مو
بواره‌کان دا ئیمزا کرا. ... دوای ئه‌م رێککه‌وتنه زنجیره‌یه‌ک عه‌مه‌لیاتی
عه‌سکه‌ری هاوبه‌شی پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی و لایه‌نه‌کانی تر له‌گه‌ڵ
سپای پاسداران به ئاشکرا له ژێر ناوه‌کانی "فه‌تح" و "نه‌ێر" و "فه‌جر"
... ده‌ستی پێ کرد‌و به‌دوی ئه‌ویش دا ده‌یان عه‌مه‌لیاتی تر ئه‌نجام
درا..." جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که یه‌کێک له‌و عه‌مه‌لیاته سه‌ربازیه
هاوبه‌شانه‌ی نێوان سوپای پاسداران و یه‌کێتی نیشتمانی( ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌نه‌بم)
"عه‌مه‌لیاتی فه‌جر" بوو. له ته‌ره‌فی یه‌کێتیه‌وه نه‌وشیروان مسته‌فا
سه‌رکردایه‌تی ئه‌م عه‌مه‌لیاته‌ی کرد. هێرشه‌که بۆ‌سه‌ر بیره‌نه‌وته‌کانی
نزیک که‌رکوک بوو به‌مه‌به‌ستی دانی زه‌ربه‌ی ئابووری له ده‌زگای جه‌نگی
سه‌دام که‌ئه‌و ده‌مه به‌هۆی فڕۆکه جه‌نگیه‌کانیه‌وه (جزیره‌ی خه‌رج)ی
ئێران، که تاکه ناوه‌ندی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی ئێران بوو له
ساڵی 1988دا، وێران کردبوو. دوای ئه‌و رووداوه‌ش رژێمی تاوانباری به‌عس
هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی ئه‌نفالکرد که رێره‌وی ئه‌و چالاکیه سه‌ربازیه
هاوبه‌شه‌ی پاسداران و یه‌کێتی بوو!
له کۆتاییدا ده‌مه‌وێ ئه‌وه دوباره بکه‌مه‌وه که له کاتێکدا تاڵه‌بانی
و نه‌وشیروان مێژوویه‌کی هاوبه‌شیان هه‌یه له شه‌ڕفرۆشی و پیلانگێری
و خوێنرێژی دژی لایه‌نه سیاسیه نه‌یاره‌کانیان و دوو که‌سایه‌تی
سیاسی نا مه‌سئولن به‌رامبه‌ر به خه‌ڵکی کوردستان، بێگومان هیچ
لۆجیکێکی ململانێی سیاسی بۆ حه‌لوفه‌سڵی ناکۆکیه سیاسیه‌کانیان شک
نابه‌ن! هه‌ردولایان ده‌یانه‌وێ له‌رێگای هێزنیشاندان و تیرۆر و شه‌ڕو
خوێرێژیه‌وه شکستی سیاسی به‌سه‌ریه‌کتردا بسه‌پێنن.
له‌ئێستادا به‌هۆی ئه‌وه‌ی(گۆڕان و یه‌کێتی) به‌سه‌د داوو رایه‌ڵه‌وه
پێکه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه، پێده‌چێ سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌که‌یان به‌شه‌پۆلێکی
تیرۆرکردنی که‌سایه‌تی و هه‌ڵسوراوانی یه‌کتری ده‌ست پێ‌بکات که هه‌رئێستا
به‌جۆرێک سه‌ره‌تاکانی ده‌رکه‌وتوه. نه‌وشیروان، تاڵه‌بانی و یه‌کێتی
به‌رامبه‌ر به تۆقاندن و تیرۆری هه‌ڵسوڕاوه‌کانیان تاوانبار ده‌کات و
هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌شده‌کات که‌ده‌بێ ئه‌وانیش خۆیان بۆ "روداوی ناخۆش"
ئاماده‌بکه‌ن! که‌واته ده‌بێ چاوه‌ڕێی ده‌وره‌یه‌ک له تیرۆری سیاسی
بین که‌له‌لایه‌ن ده‌زگاو گروپه تیرۆریستیه‌کانی سه‌ر به تاڵه‌بانی و
نه‌وشیروان به‌ڕێده‌خرێت! ئامانجی هه‌ردولاش له‌م ده‌وره‌یه له‌تیرۆر
ئه‌وه‌یه که له‌لایه‌که‌وه جه‌نگێکی ده‌رونی له‌دژی یه‌کتر به‌رپابکه‌ن
و له لایه‌کی تریشه‌وه له‌شه‌ڕێکی رانه‌گه‌یه‌نراودا زۆرترین زه‌ربه
له یه‌کتری بده‌ن به‌جۆرێک که سه‌رکه‌وتنی سبه‌ینێیان له مه‌یدانی
شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌دا مسۆگه‌ر بکات.
8/1/2010
|