ئایا کوردستان
پێویستی به
گۆڕانکاریی(
بنه‌ڕه‌تی)یه
یان ڕوخساری جوانی( دوبه‌ی)یه؟

خه‌بات لاوباخ
ماوه‌یه‌که ڕسته‌یه‌ک که‌وتۆته شارێ ،بۆته وێردی سه‌ر زارێ ، هه‌ولێر
ئه‌کرێ به دوبه‌ی به‌جارێ ... لێره‌دا پرسیار دێته پێشه‌وه‌و ئه‌بێ
بکرێ ،ئایا ته‌نها کوردسستان پێویستی به‌گۆڕانکاری ڕوخساری جوانی دوبه‌ی
یه ،یان گۆڕانکارییه‌کی بنه‌ڕه‌تی یه ؟ که بتوانرێت کوردستان له
ڕێڕه‌وه کلاسیکی یه‌که‌ی جارانی ده‌ربهێنرێت و هه‌نگاو بنرێت بۆ
دانانی به‌ردی بناغه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی شار ستانی و پێشکه‌وتوو وچاندنی
تۆویی دره‌ختی دیموکراتی و ئازادی ویه‌کسانی مافی ژن وپیاو و نه‌ته‌وه
و ئایینه جیاوازه‌کانی کوردستان ،ڕیشه‌کێش کردنی ده‌ردی گه‌نده‌ڵی ،مشه‌خۆری،
دواکه‌وتووی ، هه‌ستی جیاخوازی و لێکترازان له پێناوی به‌دیهێنانی ده‌سه‌ڵات
و سامانی زۆرتردا.
ئه‌گه‌ر چاوێک به چه‌ند سه‌د ساڵی ڕابردووی مێژووی کوردا بخشێنینه‌وه
، به‌تایبه‌تی ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ماره‌ته کوردییه نیمچه سه‌ربه‌خۆییه‌کانی
سه‌رده‌می ئیمپڕاتۆری ئوسمانی و سه‌فه‌ویی و ساسانی‌دا، به‌تایبه‌تی ئه‌ماره‌ته
به‌هێزه‌کانی بابان و ئه‌رده‌لان ، چه‌ند دیاردهییهکمان بۆ ده‌رئه‌که‌وێت
، که به داخه‌وه تا ئێستاش له سه‌ر ئه‌و ڕێڕه‌وه سیاسه‌ت ئه‌کرێت
و به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی مۆدێرن وه‌ک:
+ له نێوان ئه‌م دوو ئهمارهتهدا
دوژمنایه‌تیه‌کی به‌رده‌وام هه‌بووه له پێناوی فروانکردنی قه‌ڵه‌مڕه‌وی
ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان و هه‌ریه‌که‌یان له‌شکری دوژمنی هێناوه‌ته
کوردستانه‌وه بۆ مسۆگه‌رکردنی جێگاکه‌یان ،بوون بهداردهستیان و ملکه‌چی
فه‌رمانه‌کانی پاشا‌و سوڵتانه‌کان بوون وکه‌چی له‌ناو خۆیاندا خۆخۆر
بوون و ماڵی یه‌کتریان تاڵان ووێران کردووه.
+ به‌رده‌وام له‌ناو خودی ئهمارهتهکهشیاندا
، شه‌ڕه ده‌سه‌ڵاتیان بووه،برا له‌گه‌ڵ برا،باوک له‌گه‌ڵ کوڕ ،مام و
برازا ، بۆ قۆستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له که‌سی نزیکی خۆیان هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه
و په‌نایان بۆ دوژمن بردووه و به له‌شکری دوژمنه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه
بۆ وێران کردنی کوردستان.
+ به‌رده‌وام له خزمه‌تی به‌هێز کردنی
دوژمن‌دا بون و به‌دڵسۆزی له‌پێناویاندا قوربانیان داوه ، بیریان له
هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی وووڵاتێکی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان نه‌کردۆته‌وه،ئه‌گه‌ر
یه‌کێکیشیان بیری لێ کردبێته‌وه، پشتیان تێکردوهو له‌گه‌ڵ دوژمنیشدا
تێی به‌ربون و له‌ناویان بردووه.
+ هه‌ریه‌ک له‌ده‌سه‌ڵاتداران بۆ وه‌رگرتنی
نازناوێکی وه‌ک( ئاغا،والی ،به‌گ،ئه‌میر،پاشا،سه‌رۆک ) میلله‌تیان
ڕوتاندۆتهوه و به دیاری پێشکه‌ش به شا و سوڵتانه‌کانیان کردوه ،
که ئه‌وانیش پێویستیان پێ نه‌ماون که‌نارگیر خراون ، ئه‌مانیش هه‌ر
ڕوڕهشییان بۆ ماوه‌ته‌وه لای کۆمه‌ڵگا.
+ هه‌ریه‌ک له
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ماره‌ته‌کان له سه‌ر کێوێکی به‌رز قه‌ڵایه‌کیان بۆ
پارێزگاری خۆیان دروستکردووه و کۆمه‌ڵێک چه‌کدار و له‌شکریان بۆ خۆیان
و فروانکردنی قهلهمڕهوهکهیان کۆکردۆته‌وه ، ئاماده‌باشی ته‌واویان
هه‌بووه بۆ جێ به‌جێ کردنی فرمانی شا‌و سوڵتانه‌کان بۆ به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی
هاونه‌ته‌وه‌ی خۆیان له ناوبردنی نه‌یاران.
+ به‌ده‌گمه‌ن بیریان له خۆشگوزه‌رانی
میلله‌ت کردۆته‌وه یان ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ووڵات و بڵاوکردنه‌وه‌ی
خوێنده‌واری و زانست به‌لایانه‌وه گرنگ نه‌بووه ، ته‌نها خۆ ده‌وڵه‌مه‌ند
کردن و خۆشگوزه‌رانی خۆیان مه‌به‌ست بووه.
+ هه‌ندێ له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م ئه‌ماره‌ته
کوردییانه گه‌یشتونه‌ته لوتکه‌ی ده‌سه‌ڵات ،هه‌رچه‌نده ئیمپراتۆره‌که
له ژێر ده‌ستیاندا بووه ، هیچیان بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان نه‌کردووه
، ته‌نها وه‌ک مۆم بۆ خزمه‌تی داگیرکاری دوژمن توواونه‌ته‌وه.
به‌داخه‌وه له کوردستان تا کۆتایی ساڵانی 90 ه‌کان بائاشکرا ئه‌م
سیاسه‌ته په‌یڕه‌و ئه‌کرا له‌سه‌ر شێوه‌ی ئه‌ماره‌ته کۆنه‌کانی چه‌ند
سه‌د ساڵی لهمهوپێش به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی مۆدێرن، ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامن
له‌م جۆره سیاسه‌ته به نائاشکرا و نهێنی له ژێر په‌رده‌ی چه‌ند
ووشه‌یه‌کی جوان و ڕازاوه.
بۆیه هه‌موو هه‌وڵدانێک بکرێت بۆ پێشخستنی ووڵات ،هه‌ر ئه‌وترێت ، هه‌ولێر
ئه‌که‌ین به دوبه‌ی ، با به‌کورتی باسێک له مێژوو و کۆمه‌ڵگای( دوبه‌ی)
بکه‌ین ، بزانین ئه‌م دوبه‌ی یه چی یه ،وا ئێمه ئهوداڵیین و ئه‌مانه‌وێت
پێشبڕکێیان له‌گه‌ڵدا بکه‌ین ، هه‌رچه‌نده هه‌رگیزیش ناتوانین و
پێویستیش ناکات وامان لێ بێت :
دوبه‌ی ئیماره‌تێکی بچوکه،ڕووبه‌ره‌که‌ی 3،885 کم2 ،ژماره‌ی
دانیشتوانه‌که‌ی به‌پێی ئاماری 2007 ئه‌گاته 1،502،200 که‌س که له‌مانه
نزیکه‌ی 250 هه‌زاری کرێکاری بێبانین ، له 15% دانیشتوانه‌که‌ی
میلوێنهرن ،له‌مانه 4،2% خه‌ڵکی ڕه‌سه‌نی شاره‌که‌ن ، که ئه‌کاته
نزیکه‌ی 68000 میلوێنهر ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌لکی ئاسایی و کرێکاری
بێیانی ده‌ستکه‌وتی ڕۆژانه‌یان 5 دۆلاری ئه‌مه‌ریکیه و له ژیانێکی
کوله‌مه‌رگیدا ئه‌ژین.
هه‌رچه‌نده مێژووی ژیان له‌م ووڵاته‌دا ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 2000 ساڵ
پێش زایینی ، به‌ڵام ده‌رکه‌وتنی ئه‌م ووڵاته له‌سه‌ر شانۆی جیهاندا
ئهگهڕتهوه بۆ سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 19 هه‌مدا، که زۆربه‌ی خه‌ڵکی
ده‌ستی دابووه کاری چه‌ته‌گه‌ری ده‌ریایی و هێرشکردنه سه‌ر ئه‌و
پاپۆڕانه‌ی به که‌نداوی فارسی‌دا تێ ئه‌په‌ڕین ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
بازرگانی ماسی و مرواری زۆربوو له‌م ناوچه‌یه‌دا، ئه‌م چه‌ته‌گه‌رییه
گیروگرفتی بۆ ئینگلیزه‌کان دروست کردبوو ، بۆیه ئه‌وانیش که‌وتنه
بۆمبارانی که‌ناری شاره‌که، تا ساڵی 1920 گه‌یشتنه ڕێکه‌وتنێک ،که
ڕێگری له چه‌ته‌گه‌ری ده‌ریایی بگیرێت ،ئینگلیزیش ده‌ست نه‌خاته ناو
کاروباری ووڵاته‌که‌یانه‌وه .
گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خێزانی (ئال مکتوم) ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی
1833 ز کۆمه‌ڵێک چه‌کدار به‌سه‌رۆکایه‌تی ( مکتوم بن بوتی )به‌هۆی
یارمه‌تی( شارجه و ئه‌بوزه‌بی) هێرشیان کرده سه‌ر شاری دوبه‌ی و ده‌ستتیان
گرت به‌سه‌ریا و خۆیان کرد به ئه‌میری ئه‌و ووڵاته ،له‌کۆتاییدا
ناوکۆکی که‌وته نێوان ئه‌بوزه‌بی و دوبه‌ی تا ساڵێ 1947ز کارگه‌یشته
جه‌نگ له‌نیوانیاندا ،ئینگلیز هاته نێوانیانه‌وه بۆ ڕێگرتن له شه‌ڕ،
تا به‌ته‌واوی له ساڵی 1979ز سنور دیاری کراو و کۆتایی به گرژی
نێوانیان هات.
به‌هۆی بازرگانی مرواری و ماسییه‌وه له سه‌ده‌ی 19هه‌مدا، سه‌نته‌رێکی
بازرگانی له به‌نده‌ری دوبه‌ی دورستکرا ، دواتریش بۆ یه‌که‌م جار له
ساڵی 1961 دا نه‌وت دۆزرایه‌وه. له‌دوای ئه‌وه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵاتداران
ئاشکرا بوو ،نه‌وتی ووڵاته‌که‌یان سنورداره ،له‌نێوان 2015 - 2030
کۆتای دێت ، درکییان به گیرگرفتهکه کرد‌و که‌وتنه ئاوه‌دانکردنه‌وه
و په‌ره‌پێدان به گه‌شتوگوزاری له‌م شاره‌دا ، وه‌ک دروستکردنی به‌رزترین
باڵه‌خانه‌ی جیهانی ، باشترین وفروانترین فڕۆکه‌خانه ،گه‌وره‌ترین
باخچه‌ی کات بردنه‌سه‌ر له جیهاندا ،دورگه‌ی ده‌ستکرد ،گرانترین ئوتێل
، گه‌وره‌ترین سه‌نته‌ری بازرگانی له‌جیهاندا، تابتوانن سه‌رنجی جیهان
به‌لای خۆیاندا ڕابکێشن ،له‌م کاره‌دا سه‌رکه‌وتوو بون ، له سالی 2007
دا 7 ملیۆن گه‌شتگوزار ڕووی کردۆته ئه‌م شاره و ئه‌یانه‌وێت تا 2015
بگاته 15 ملیۆن،تاوای لێهاتووه ، ته‌نها 7،2% ی ئابووری ئه‌م ووڵاته
پابه‌نده به ده‌ستکه‌وتی( نه‌وت) ه‌وه. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ین له‌م
شاره،زۆر ڕاسته که جوان و ڕازاوه‌یه و ده‌وڵه‌مه‌ندی زۆری تیایه ،یاسای
له‌بار هه‌یه بۆ خستنه گه‌ڕی بازاری ئازاد و په‌ره‌پێدانی لایه‌نی گه‌شتوگوزاری
، به‌ڵام:
+ ئه‌م ووڵاته
خاوه‌نی کۆمه‌ڵگایه‌کی پیاوسالاری ده‌ره‌به‌گی و بیرته‌سک ، یاسا و
دادگای توندڕه‌و ، نه‌بوونی مافی ژنان و نادادپه‌روه‌ری ،ته‌نانه‌ت بۆ
یه‌کجاریش له‌گه‌ڵ میره‌کاندا خێزانه‌کانیان نابینرێت. هه‌موو مافێک ته‌نها
بۆ پیاوه.
+ ته‌نها خێزانێک ده‌ستی گرتووه به‌سه‌ر
ده‌سه‌ڵاتدا ،پشتاوپشت بۆیان ماوه‌ته‌وه و ده‌ست به‌سه‌ر ئابووری
ووڵاتدا گرتووه وته‌نها زۆربه‌ی که‌س وکار و داروده‌سته‌که‌یان سودمه‌ند
ئه‌بن له‌م بازرگانیه‌دا ،ته‌نها به‌پێی بڕیاری ئه‌میر هه‌موو شتێک
بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌درێت ،که‌سی تر ئه‌ومافه‌ی نیه ، واته ووشه‌ی
دیموکراتی نیه. به‌بێ یارمه‌تی ووڵاتانی ئه‌مه‌ریکا وئه‌وروپا هیچیان
بۆ ناکرێت و یه‌ک به‌رهه‌می خۆماڵییان نیه.
ئێمه‌ی کوردیش ئه‌مانه‌وێت لاسایی دوبه‌ی بکه‌ینه‌وه له به‌کارهێنانی
سیسته‌می ده‌سه‌ڵات،ئابوری ،دادگا ،بازاری ئازاد ، دروستکردنی خانوبه‌ره
،ئوتێل وشه‌قامی دووسایدی ،مۆنۆپۆڵ کردنی بازرگانی له ژێر ناوی بازاری
ئازاد‌دا. به‌ڵام:
+ ئێمه ئه‌پارتمان وڤێیلای گوندی ئه‌ڵمانیمان
بۆچی یه ،گه‌ر توانای کڕینیانمان نه‌بێت !!
+ ئێمه شه‌قامی
پانوبه‌رینی دووسایدیمان بۆچی یه،گه‌ر یاسای هاتووچۆمان نه‌بێت !!
+ ئێمه
زانکۆی زۆرمان بۆچی یه،گه‌ر ده‌ستی لێپرسراو وپارته‌کانی لێ به‌دوور
نه‌بێت!!
+ ئێمه ئینته‌رنێت
،سه‌ته‌لایت و مۆبایلمان بۆچی یه،گه‌ر به‌کارهێنانیان له‌لایه‌ن گه‌نجه‌کانمانه‌وه
بۆ سودی ووڵات نه‌بێت !!
+ ئێمه
پێشانگای ئوتومبیلی نوێمان بۆچی یه ،گه‌ر توانای بهکارهێنانیانمان نه‌بێت!!
+ ئێمه په‌رله‌مانی
کوردستان‌مان بۆ چی یه، گه‌ر توانای لابردنی لێپسراو ،ئه‌ندامی
پارتێکیان نه‌بێت!!
+
ئێمه فڕۆکه‌خانه‌مان بۆچی یه،گه‌ر (جگه له‌که‌سانی ده‌سه‌ڵاتدار)
له‌هۆڵی پێشوازیدا مافی چاوه‌ڕوانیمان نه‌بێت!!
+ ئێمه پارتی
کوردیمان بۆچی یه، گه‌ر هه‌ست و سۆز وخه‌می کوردایه‌تیان نه‌بێت !!
+ ئێمه که‌لوپه‌لی
ئه‌له‌کترۆنی سه‌رده‌ممان بۆچی یه، گه‌ر ڕۆژانه ئاوکارهبامان نه‌بێت
!!
+ ئێمه پارکی
ئازادی و به‌هه‌شتی شارمان بۆچی یه ،گه‌ر مناڵی ڕه‌ش وڕووتی شار مافی
سه‌ردانیان یان نه‌بێت !!
+ ئێمه
ڕیستۆران و کافیترای مۆدێرمان بۆچی یه ، گه‌ر جگه له بۆن کردنیان،
هه‌ستی بینین و تامییانمان نه‌بێت !!
+ ئێمه هێزی
پێشمه‌رگه‌ی پارتێکمان بۆچی یه ،گه‌ر ته‌نها سه‌ر به‌کوردستان
وپارێزگاری خاکه‌که‌ی نه‌بێت !!
+ ئێمه
قوتابخانه‌ی نمونه‌ییمان بۆچی یه ، گه‌ر فێرگه‌ی هه‌ستی کوردایه‌تی نه‌بێ
و ته‌نها سوچێکی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستانی نه‌بێت !!
+ ئێمه شه‌ڕی
مافی هه‌ڵکه‌ندنی بیری نه‌وتی کوردستان‌مان بۆچی یه ، گه‌ر میلله‌ت که‌مێک
له ده‌ستکه‌وته‌که‌ی له ده‌ستدا نه‌بێت !!
+
ئێمه مافی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردنمان بۆچی یه ،گه‌ر به‌ڵینه‌کانمان
بۆ جێ به جێ نه‌بێت !!
+
ئێمه که‌ناڵی ئاسمانی زۆروبۆرمان بۆچی یه، گه‌ر سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵقوڵاندنی
هه‌ستی کوردایهتیو بڵاوکردنه‌وه‌ی مافی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستانیان نه‌بێت!!
* ئایا تا ئێستا بیر له دانانی
ده‌زگایه‌ک کراوه‌ته‌وه بۆ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی و لۆژیکی هۆی نه‌بونی
کوردستانێکی ئازاد وه‌ک هه‌موو میلله‌تێکی سه‌ر ڕووی زه‌مین ؟
*
ئایا تا ئێستا بیر کراوه‌ته‌وه له لادان له‌و ڕێچکه کۆنه‌ی
باوپاپیران ، که ته‌نها بیر له ده‌سه‌ڵات و سامان و میراتگه‌ری نه‌کرێته‌وه
و له پێناویدا خۆخۆری نه‌کرێت ؟
*
ئایا تا ئێستا هه‌وڵ دراوه نه‌وه‌ی نوێ له‌سه‌ر بیری کوردایه‌تی و سه‌ربه‌خۆیی
په‌روه‌رده بکرێن و واز له که‌س په‌رستی و بیری ته‌سکی حزبایه‌تی
بهێنرێت و ئاماده‌بکرێن بۆ پاشه‌ڕۆژێکی نزیک ؟
*
ئایا بیر له‌وه کراوه‌ته‌وه ،چیتر لاپه‌ڕه‌ی مێژووی کورد به ڕه‌شی
نه‌نوسرێته‌وه ؟
*
ئایا بیر کراوه‌ته‌وه تۆوی دره‌ختی دیموکراتی ڕاسته‌قینه بچێنرێت و
بناغه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی شارستانی و ڕۆشنبیری دابمه‌زرێنین ؟
* ئایا
بیرکراوه‌ته‌وه لاسایکردنه‌وه‌ی ووڵاتێکی وه‌ک دوبه‌ی دادی ئێمه
نادات ، پێویسته بیر له لاسایی ووڵاتێکی وه‌ک سویسرا بکه‌ینه‌وه ،
که وه‌ک به‌هه‌شت ڕازاوه‌ته‌وه و باشترین سیسته‌می دیموکراتی و مافی
مرۆڤی به ژن وپیاو و مناڵه‌وه تێدایه و هه‌موو کارێک کراوه بۆ
خۆشگوزه‌رانی میلله‌ت و هه‌وڵی ڕۆشنبیرکردنیان دراوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
چه‌ندین نه‌ته‌وه‌ی تێدا ئه‌ژین ؟
ده‌با ئێمه‌ش بیر له گۆڕانکارییه‌کی بنه‌ڕه‌تی بکه‌ینه‌وه و چیتر بیر
له ڕوخساری جوانی دوبه‌ی نه‌که‌ینه‌وه ، با هه‌وڵ بده‌ین له کاروانی
ژیانی خۆشگوزه‌رانی نه‌ته‌وه‌کانی سه‌ر ڕووی زه‌مین دوانه‌که‌وین و ته‌نها
بیر له به‌رژه‌وه‌ندی که‌سایه‌تی وده‌سه‌ڵاتی میراتگه‌ری خۆمان نه‌که‌ینه‌وه.
kardo961@yahoo.de
|