١٤\١\٢٠١١
ئایا کورد که‌ندوکۆسپه
له سه‌ر رێگه‌ی هاتنه‌ژۆره‌وه‌ی تورکیا بۆ نێو ئوروپا؟
هێمن
دوای تێکرووخانی ئیمپراتۆری عوسمانیه‌کان کۆتایی به‌هێژه‌مۆنی ده‌سه‌ڵاتداری
تورک له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هات و له‌ده‌چوو که ده‌ورانی
ئیسلامه‌تی سوونه له تورکیا کۆتایی هاتووه وته‌وه‌رێکی نوێ ده‌سه‌ڵاتداری
له تورکیا ده‌ستی پێ کردوه.
به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه بارودۆخی ئه‌وڕۆی تورکیا ئه‌وه ده‌سه‌ڵمێنی
که هه‌ست و سۆزی ئیسلامی ژۆر ده‌گه‌ل رۆژ له تورکیا زیاتر په‌ڕه ده‌گڕێ
به‌تایبه‌ت که له ئێران ئیمپراتۆری ئیسلامی شیعه به‌ره‌و ته‌وه‌رێکی
نوێ ده‌سه‌ڵاتداری ده‌چێ.
چاو خشاندێکی خێرا له مێژووی هه‌وڵ دانی تورکیا بۆ هاتنه ژۆره‌وه‌ی
ئوروپا:
که‌مال اتاتورک له‌ساڵی 1923 توانی حوکومه‌تێکی غه‌ێر مه‌زهه‌بی له
تورکیا دا‌مه‌زرینی و دوو هه‌نگاو بۆ گۆرانکاری سه‌ره‌کی له‌و وڵاته
به‌نێته‌وه.
هەنگاوی یه‌که‌م، جیاکرد‌نه‌وه‌ی دین و سیاسه‌ت به مه‌به‌ستی هه‌ڵاواردن
و دوور کرده‌نه‌وه‌ی مه‌زهەب له‌گۆره‌پانی سیاسه‌ت بوو و تا ڕادیه‌کیش
سه‌رکه‌وتوبوو به‌ڵام بارودۆخی ئێستای تورکیا پێچه‌وانه‌ی ڕووداوه‌ی
مێژوویی ئه‌وکاته‌ی نیشان ده‌دا.
هه‌نگاوی دووهه‌م، هه‌وڵ دان بۆ گۆرانکاری له‌به‌شی کارامه‌یی و
سەنعەتی له‌تورکیا واته سه‌نعه‌تی کردن و نوێکاری سیسته‌می دامووده‌زگایی
و ئابووری و ژێر بنایی وئاوه‌دانی بوو.
کەمال اتاتورک به‌ڕاکێشانی یه‌که‌مین هێلی شه‌مه‌ندنه‌فه‌ر له تورکیا
هه‌نگاوێکی گرینگی له به‌شی هاتوچۆ وسه‌نعه‌تی گوازتنه‌وه‌ی ناوخۆیی
نایه‌وه و رێگەێ بۆ سەنعەتی کردنی تورکیا هەموار کرد.
له کاتی ده‌ست پێکردنی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک
تا ساڵی 1945 بێ لایه‌ن بوون، به‌ڵام هه‌ر له‌م ساڵه‌دا هه‌لوێستی
خۆیان گۆرێ و لایه‌نی ئه‌مەریکا و غه‌رب یان هه‌ڵبژارد و له ته‌وه‌ری
شه‌ڕی سارد نیوان و‌ڵاتانی کۆمونیست و سه‌رمایه‌داری بوونە هاوپه‌ێمانی
به‌ره‌ی غه‌رب و ئه‌مەریکا.
له‌ساڵی 1947 تورکیا بوو به هاوبه‌شی ته‌رحی یارمه‌تی مارشاڵ. ته‌رحی
مارشاڵ پرۆژه‌ی یارمه‌تی دان بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی ئوروپای خۆرهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست دوای شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی بوو که له‌لایه‌ن ئه‌مەریکا
به‌سه‌رۆک کۆماری تروومه‌ن پەسه‌ند کرابوو.
هه‌رچه‌ند تورکیا وێرانییه‌کی ئه‌وتۆ له شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی پێنه‌گه‌یشتبووه،
به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه به‌شداری ئه‌و پرۆژه‌یه‌کرد و بڕه‌پاره‌یه‌کی
به‌رچاوی پێدرا.
له‌ساڵی 1949 تورکیا وه‌ک ئه‌ندامی میوانی ناوه‌ندی ئابووری ئوروپای
خۆرهه‌ڵات وه‌ردەگیرێ به‌ڵام مافی به‌ته‌واوی ئه‌ندامه‌تبوونی پێی
نادرێ.
له‌ساڵی 1952 تورکیا دەبێتە ئه‌ندامی ره‌سمی دامه‌زراوی سه‌ربازی
ناتۆ به‌مه‌به‌ستی پێشگری و په‌ره‌ساندنی نیزامی کۆمونیستی له‌ئوروپا
و به‌شه‌کانی‌تری دونیا که له‌لایه‌ن ئه‌مەریکا و ئینگلیز و ئوروپای
غه‌ربی دامه‌زرابوو.
به‌هۆی هاوسنوور بوونی تورکیا له‌گه‌ڵ زلهێزی رووسی ئه‌مه‌ریکا و
ئێنگلێز بایه‌خێکی ئیجگار زۆڕیان به‌ئه‌ندام بوونی تورکه‌کان له ناوه‌ندی
ناتۆ دا و بنکه‌یه‌کی زۆری سه‌ربازی یان له‌و وڵاته دامه‌زراند.
تورکیا دوای ئه‌ندامبوونی له ناتۆ بوو به هاوپه‌ێمان و لایه‌نگرێکی
به ته‌واویی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌مه‌ریکا و ئینگلیز و و‌ڵاتانی غه‌ربی له
ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دژایه‌تی کردنی راسته‌وخۆی سۆفیه‌ت و
نیزامه‌کانی کۆمۆنیستی له‌و ناوچه‌یه.
له‌ساڵی 1961 تورکیا ده‌بێته ئه‌ندامی هاوپه‌ێمانی ڕیکخراوه‌کانی
ئوروپا و له‌ساڵی 1963 به‌شێوه‌ی غه‌یره ره‌سمی وه‌ک ئه‌ندامی یه‌کیه‌تی
ئوروپا وه‌ردەگیرێ به‌ڵام مافی ئه‌ندام بوونی به‌ته‌واویی پێی نابخشرێ.
له‌ساڵی 1992 تورکیا له لکێکی ئوروپای یه‌کگرتووی ئه‌نجوومه‌نی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان
به‌فه‌رمی په‌سه‌ند ده‌کرێ و ده‌بێته ئه‌ندامی به‌شداری رێککه‌وتننامه‌ی
هاتووچۆی بازرگانی نێونه‌ته‌وه‌یی ئازاد.
له رێکه‌وتی ڕۆژی 12 مانگی 12 ساڵی 1999 له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ره‌سمی
و باڵای ئه‌نجوومه‌نی وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئوروپای خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
له‌شاری هیلسینکی پاته‌ختی فینلاند داوای تورکیا بۆ ئه‌ندام بوونی بە
یه‌کجاری له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی ئوروپا په‌سه‌ندکرا.
له سێهه‌می ئۆکتوبه‌ری ساڵی 2005وه لێدوان و باس کردنی له‌سه‌ر شه‌رت
و مه‌ڕجه‌کانی وه‌رگرتنی تورکیا وه‌ک ئه‌ندامێکی به‌ته‌واوی و به‌یه‌کجاری
ئه‌نجوومه‌نی ئوروپای ده‌ستی پێکردوه تاکوو ئێستاش به‌رده‌وامه.
له‌سه‌رتای باس و گفتوگۆکان زۆربه‌ی وڵاته‌کانی ئه‌ندام له‌سه‌ر
په‌سه‌ند کردنی تورکیا نه‌زه‌ریان موسبه‌ت بوو، به‌ڵام به‌تێپه‌ربوونی
کات ژماره‌یه‌ک له‌و‌ڵاتانی ئه‌ندام وه‌کوو فه‌رانسه و هوله‌ند و ئا‌لمان
هه‌ڵوێستی خۆیان گۆرێ و له‌و باوه‌ڕه‌دان بارودۆخ کۆمه‌ڵایه‌تی و
ئابووری و سیاسی ئه‌و وڵاته بۆ په‌سه‌ند کردنی به‌یه‌کجاری تورکیا وه‌ک
ئه‌ندامی یه‌کیه‌تی ئوروپا موناسه‌ب نیه و تورکیا پێویستی به
گۆرانکاریه‌کی ئه‌ساسی له نواخۆی وڵات هه‌یه.
هه‌رچه‌ند ئێستاش ژه‌ماره‌یه‌ک لە ئەندامانی ئەنجوومە‌نی ئوروپا له‌سه‌ر
وه‌رگرتنی تورکیا وه‌کو ئه‌ندامێکی به‌ته‌واوی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌سوور
و پێداگرن به‌و حاڵه‌شه‌وه کۆمه‌ڵێک مه‌رج و شه‌رتیان بۆ هاتنه ژۆره‌وه‌ی
به‌ته‌وای تورکیا بۆ ناو یه‌کیه‌تی ئوروپا دیاری کردون.
مه‌ڕجه‌کانی ئه‌نجوومه‌نی ئەوروپا بۆ ئه‌ندابوونی تورکیا ئه‌وانه‌ن:
یه‌که‌م مەرج، پێناسه‌کردنی فۆرمی وڵاتی قبرس له لایه‌ن ئه‌نکارایه،
تورکیا ده‌بێ وەزعی قبرس یه‌کلاکاته‌وه و تەواوییه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی
قبرس به‌ره‌سمی بەناسێ.
دووهه‌م شەرت، باشتر کردنی هه‌ل و مه‌رج و بارودۆخی مافی مروف له ناو
خۆی تورکیا و پێناسه‌کردنی بنەماکانی دێموکراسی و ئازادی ده‌ربرێنی
بیروباوه‌ڕی تاک و دان پێداهێنان به مافه‌کانی ئافره‌ت و لابردنی
کەندوکۆسپەکان شەرێعەتی ئیسلامی و هه‌موارکردنی یاسا مەده‌نی بۆ
ژانێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ بۆ توێژی ئافره‌ت.
مەرجی سێهه‌م، باشترکردنی دۆخی ئابووری ولات. تورکیا ده‌بێ ده‌رسه و
ڕاده‌ی ئاوسانی ئابووری به‌هێنێته ژێر ڕکێفه‌وه‌و بگه‌یێنێته پله‌ی
هاوسه‌نگی ئه‌نجوومه‌نی ئوروپا واته3% له ساڵ دا.
شەرتی چواره‌م، چاره‌سه‌ری پرسی نه‌ته‌وه‌ی کورده، ئه‌نجوومه‌نی
ئوروپا له تورکیا‌یی ویستووه که کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ری بکا و
تورکیا‌ش سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌ی به‌ڵێنی و‌ڵاتانی ئەندامی ئوروپای
یه‌کگرتوو کردووه.
پرس و چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد واته دابینکردنی مافه‌کانی
مه‌ده‌نی و سیاسی وکلتوری و رۆشنبیری یه‌کێک له کۆسپه‌کانی هه‌ره سه‌خت
و دژوار له سه‌ر رێگه‌ی ئه‌ندام بوونی تورکیا له ئه‌نجوومه‌نی یه‌کیه‌تی
ئوروپایه.
یه‌که‌م پرسیار له په‌ێوه‌ندی چارەسەری کێشەی کورد له به‌شی داگیر
کراو باکوور ده‌توانێ ئه‌وه‌بێ.
ئایا داوای ئوروپا له تورکیا بۆ چاره‌سه‌ی پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد
بیانوویه یان که‌ند وکۆسپ له‌سه‌ر رێگه‌ی ئه‌ندابوونی ؟
له پێداهاتنەوەی مێژووی هه‌وڵدانی تورکیا بۆ په‌سه‌ندکردنی وه‌ک ئه‌ندامێکی
به‌ته‌واویی ئەنجوومە‌نی ئوروپای ده‌توانیین ئه‌و ده‌رئه‌نجامه وه‌ربگرین
تورکیا هه‌موو هه‌وڵێکی بۆ ئه‌و مه‌به‌سه‌ته‌ێ داوه و ره‌نگه چوونه
ژۆره‌وه‌ی تورکیا بۆ ناوه‌ندی ناتۆ و ڕیگه‌ی سازدانی بنکه‌کانی نیزامی
هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکایی له ناوی خاکی تورکیا هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته
بووبێ.
به‌ڵام به‌وحاڵه‌شه‌وه تائیستا تورکیا نێتوانیوه وه‌ک ئه‌ندامێکی بنه‌ماڵه‌ی
ئه‌روپا عه‌مه‌ل بکا وهه‌ر له‌به‌روه‌ش مافی ئه‌ندامبوونی به ته‌واوی
پێی ندراوه‌و ئه‌نجوومه‌نی ئوروپای یه‌کگرتوو چه‌ند مه‌رجێکی نوێ بۆ په‌سه‌ندکردنی
یه‌کجاری ئه‌ندام بوونی تورکیا له سه‌ر رێگه‌ی داناون. پێشتر به
هێندێک له وانه ئیشاره‌کراو به‌شه‌کانی تر بریتین له:
شه‌رتی یه‌که‌م فه‌راوان کردنی پێوه‌ره‌کانی مافی گشتی مروڤ، ئازادی ده‌ربڕینی
بیروباوه‌ڕ، مافی نووسین و دامه‌زراندنی ناوه‌نده‌کانی ژێواری، کۆمه‌ڵایه‌تی،
رۆشنبیری، به پێ ناوه‌ڕۆک و ده‌قی ڕیککه‌وتننامه‌کان و به‌نده‌کانی
ناو براو له‌کۆنوانسییۆنه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی.
شه‌رتی دووهه‌م گه‌راند‌نه‌وه‌ی هێزه‌کانی سه‌ربازی بۆ سه‌ربازخانه‌کانه
و موداخه‌له نه‌کردنیان له‌کاروباری به‌رێوه‌به‌ری دام‌وده‌زگای مه‌ده‌نی.
مه‌رجی سێهه‌م، ده‌خاله‌ت نه‌کردنی مه‌زهەب له‌کاروباری سیاسی و
دامووده‌زگای به‌رێوه‌به‌ری مه‌ده‌نی واته سیسته‌مێکی ئیداری به‌پێی
یاسیه‌کی مه‌ده‌نی و غه‌ێر مه‌زهه‌بی.
مه‌رجی چواره‌م، رزگاری کۆمه‌ڵگای ژنان له‌گیروگر‌فت و یاساکانی
ئیسلامی و هه‌موواکردنی یاسای بۆ به‌شداری بێ مه‌رجی ئافره‌ت له
دامووده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تی.
مه‌رجی پێنچه‌م ، چاره‌سه‌ری پرسی کورد له باکۆری کوردستان. و‌ڵاتانی
ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئوروپایی له ئه‌نکارا یان داواکردوه کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی
کورد له تورکیا چاره‌سه‌ری بکا ئیگینا ڕێبازی هاتنه‌ژۆره‌وه‌ی بۆ ناو
ئوروپا تووشی که‌ندوکۆسپ ده‌بێ.
ناکۆکییه‌کانی نێوان کورد و ئه‌نکارا کێشه‌یه‌کی مێژووی مه‌ده‌نی،
ژێواری و سیاسییه و ریشه‌یه‌کی تاریخی دێرینه‌ی هه‌یه.
به‌تایبه‌ت دوای هاتنه‌سه‌رکاری که‌مال اتاتورک ژێواری ده‌سه‌ڵاتداری
تورک زۆرتر له‌پێشوو به‌رامبه‌ر به‌کورد گرژی له‌خۆی نیشان داوه و نه‌ته‌وه‌ی
کوردی خستۆته قۆناخێکی پر له‌مه‌ترسی و خه‌ته‌ری له به‌ین چوونی به‌ته‌واوی
ناسنامه‌ی کوردی و توانده‌نه‌وه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه له نێو فه‌رهه‌نگیی
تورک دا.
که‌مال اتاتورک به ته‌مای له به‌رێن بردنی به‌ته‌واوی نه‌ته‌وه‌ی‌کورد
بوو و به خۆشحاڵیوه به هۆی هه‌ستێکی به‌رز و به هێزی نه‌ته‌وه‌یی
کوردی له باکۆری کوردستان هه‌موو پالانه‌کانی که‌مال اتاتورک پۆچه‌ڵ
بوونه‌وه.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بگوترێ رووخانی رژیمی دڕنده‌ێ سه‌دام حۆسێن ته‌ئسیرێکی
موسبه‌تی له سه‌ر بارودۆخی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست به‌گشتی و
چوار پاره‌ی داگیرکراوی کوردستان به تایبه‌ت داناوه.
بێگومان دامه‌زرانی هه‌رێمی فێده‌ڕاڵ له باشووری کوردستان خاڵێکی
سوودبه‌خش بۆ گه‌شت خه‌ڵکی کورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی داگیر کراو و
شوێنه‌واری و کارتێکردنێکی ئیجگار زۆری له هه‌ست و سۆزی نه‌وه‌ته‌یی
کورد له کوردستان و له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان به‌تایبه‌ت داناوه.
ئه‌وه ڕاسته تائیستا به‌فۆرمی کێشه‌ی کورد له به‌شی داگیر کراوی
باکوری کوردستان چاره‌سه‌ری نبوو، به‌لام ده‌سه‌ڵاتدرانی ئه‌نکارا به‌ده‌لیلی
بارودۆخی کوردستان به‌گشتی و ویستی هاتنه‌ژۆره‌وه بۆ ناو ئه‌نجوومه‌نی
ئه‌ورۆپا به جددی خۆیان سه‌رقاڵی باس کردن و لێدوانی پرسی کوردکردوه.
پرسیار لێره‌دا ئه‌ویه، ئایا نه‌وه‌کانی که‌مال ئاتاتورک به‌ڕاستی هه‌ستیان
به ئه‌وه کردوه ده‌بێ پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد له باکوری کوردستان
چاره‌سه‌ری بکرێ و گه‌یشتۆته ئه‌و باوه‌ڕه که واز له‌سیاسه‌تی
بابه‌گه‌وره‌یان واته که‌مال اتاتورک به‌هێنن؟
یان گۆشاری ولاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئوروپایی ئه‌و قۆناخه و ده‌رفه‌ته‌ێ
بۆ کوردله به‌شی داگیرکراوی باکور خۆڵقاندوه که ده‌سلاتدارنی ئه‌نکارا
به‌ته‌مان جێ به جێ پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد بن؟.
له لایه‌ک له‌وانه‌یه ژماره‌یه‌ک له و‌ڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی
ئوروپای یه‌کگرتوو له‌و باوه‌ڕه‌دا بن به‌هۆی هه‌لاوارد و جیاوازیه‌کی
مه‌زهەبی و فه‌رهه‌نگی ئیجگار زۆر له مابه‌ین دا تورکیا
نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و پله‌یه وه‌ک ئه‌ندامێکی به‌ته‌واوی و دائیمی ئه‌و
ئه‌نجوومه‌نه په‌سه‌ند بکرێ، به‌ڵام بارودۆخی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
به گشتی و ئێران به‌تیابه‌ت زه‌روره‌تی ئه‌ندابوونی توکیا له ئه‌نجوومه‌نی
ئوروپا رۆژ له دوای ڕۆژ به‌رچاوتر ده‌کا.
له لایه‌کی تر په‌سه‌ندکردنی ولاتێکی موسوڵمان بۆ ئه‌ندامبوون له ئه‌نجوومه‌نی
ئه‌رووپار به‌تایبه‌ت هه‌نوکه که تورکیا گه‌رای زیاتر بۆی ئیسلامه
تاکوو سیسته‌مێکی دێموکراتیک غه‌ێرمه‌زهه‌بی بیگومان هاتنه‌ژۆره‌وه‌ی
بۆ ناو ئه‌نجوومه‌نی ئه‌روپا چڕتر و ناهه‌مووارتر کردوه.
له پاڵ کێشه‌ی جیاوازی و هه‌لاوارد مه‌زهه‌بی و فه‌رهه‌نگی نێوان
تورکیا و و‌ڵاتانی ئوروپایی، پرسی نه‌ته‌وه‌ی کورد و مافی مرۆڤ و به‌تیابه‌ت
ئی عافره‌ت ڕێبازی ئه‌ندابوونی تورکیای ئالۆزتر و ناهه‌موارتر دێنێته
به‌چاو.
ئوروپا ئاگاداره که نێوان خۆشی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانی تورک و
ئازادیخۆزای کورد له باکووری کوردستانه به‌ڵام کوردیش ده‌زانێ که ئه‌و
هه‌له ده‌رفه‌تێکی پڕ مه‌زه‌نی مێژووی گرینگ بۆ قۆزێنه‌وه پرسی به‌ر‌حه‌ق
به مه‌به‌سته‌ی به ئاکام گه‌یاندنی ئامانجه‌کانیه‌تی.
ڕاستی ئه‌و بارودۆخه ئه‌وه‌یه، له‌هه‌موو حاڵه‌تێکدا چ تورکیا وه‌ک
ئه‌ندامێکی به‌ته‌واویی ئه‌نجوومه‌نی ئوروپای یه‌کگرتوو وه‌ربگیرێ و چ
په‌سه‌ند نکرێت دۆراوی ئه‌و گه‌مه سیاسییه ئانکارایه نه‌کورد. نه‌ته‌وه‌ی
کورد له هه‌موو حاڵه‌تێکدا بڕاوه‌ێ ئه‌و کایه‌یه.
هه‌ر هه‌نگاوێکی ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک بۆ جێ به جێ کردنی پرسی نه‌ته‌وه‌یی
کورد له‌ناو تورکیا بێنێنه‌وه خاڵێکی موسبه‌ته و نکۆڵ کردن و پاشگه‌زه
لێکردنی بۆ ئه‌نکارا گونجاو و شیاو نابێت و ده‌بێته هۆی درووست بوونی
گیروگه‌رفتێکی زیاتر له ناوخۆی تورکیا.
وه‌رگرتنی تورکیا له ئه‌نجوومه‌نی ئوروپا زیاتر له به‌رژه‌وه‌ندی و
قازانجی کورده تا ئی ئه‌نکارا ئه‌وه‌ش به‌و ماناییه به‌شێک له
کوردستان ده‌بێته هاوبه‌شی ده‌سه‌ڵاتداری ئوروپا.
دوای ئه‌ندامبوونی تورکیا له ئه‌نجوومه‌نی ئوروپای یه‌کگرتووی ئه‌گه‌ر
کورد به‌ته‌مای هه‌وڵدانی دامه‌زراندی وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ بێ، بدیهێنانی
شتێکی ئاوا له‌رێگه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌نه‌کانی ئه‌روپای یه‌کگرتووی زۆر
ئاسانتر و هه‌مووار دێته دی تاکوو له ناوخۆی تورکیا.
١٢\١\٢٠١١
twejeran@googlemail.com
|