١٤\١٢\٢٠١٠
ئایا لابردنی
مهنوچههر موتهکی
شەڕی
یهکلاکردنهوهی دەسەڵاته له نێوان خامەنەیی و ئەحمەدی نهژاد؟
هێمن
یەکەم پرسیار لەو پەێوەندییەدا ئەوەیە، ئایا لابردنی مهنوچههر
موتهکی لە پۆستی وەزیری دەوەرە هەنگاوێکی نۆییە بۆ شەڕی یەک لاکردنی
دەسەڵات نێوان ڕێبەری و نەوەکانی شۆرشی ئیسلامی ئێرانە؟
چوار وەزارەتخانەی نەوت، کاروباری دەرەوە، ناوخۆیی و ئیتلاعات بەر لە
هاتنەسەرکای ئەحمدی نژاد بەتەواوی لە ژێر ڕکێف و دەسەڵاتی ڕیبەر عەلی
خامەنەیی دابوون و کاندیداکانی ئەو چوار وەزارەتخانانە لە لایەن عەلی
خامەنەیی دەستنیشان دەکران.
پێدێچێت دەسەڵاتداری ڕێبەر عەلی خامەنەیی بەرەو لاوازی بێ هەنوکە
ئەحمدی نەژاد مەنوچەری موتەکی لە پۆستی وەزارەتی دەرەوە لابردووە.
ئەحمدی نەژاد هەرلە سەرەتای دەستپێکردنی کار وەکوو سەرکۆماری جەمهۆری
ئیسلامی ئێران هەوڵی داوە دەسەڵاتی ڕێبەری لە چوار وەزارەتەخانەی نەوت،
کاروباری دەرەوە، ناوخۆیی و ئیتلاعات بەبڕێ وبۆیە سێ وەزارەتخانە لە
چوار بنکەی دەسەلاتی ڕێبەی هێناوەتە ژێر ڕکێف و دەسەڵاتداری خۆی.
پەسەندنکردەنی سێ کاندیدا پێشنیارکراوەی ئەحمدی نەژاد بۆ پوستی
وەزارەتی نەوت لە لایەن ناوەندی شۆرای ئیسلامی و بێ سەرپەرەست مانەوەی
ئەو وەزارەتخانەی لە کاتی حکومەتی نۆهەمی ئەحمدی نەژدا ئەوەی دەگەیاند
کە ڕێبەر خامەنەیی گرێنگ یەکی تایبەتی بۆ وەزارەتخانەی نەوت هەیە.
نوێ کردنەوەی ٤٥ باڵیۆزی لە لایەن لاین ئەحمدی لە ڕۆژەکانی سەرەتایی
جێگیربوونی حکومەتەکەی ئەوە دەسەلمێنی ئەحمدی نەژاد و دراودەستەکەی
بەتەمای گۆرانکارییەکی ئەساسی بۆ نوێ کردنەوە و یەک لا کردن و
قەبزەکردنی دەسەڵاتن.
لە گۆرەپانی سیاسی دەرەکی ئەحمدی نەژاد بە شێوازی هەوڵویست گرتنی لە
بەرامبەر دامەزراوی ئیسرائیل و ولاتانی ١+٥ بەبەرواوردی سەرکۆمارەکانی
پێشوو هەموو هەوڵێکی داوە وەکوو سەرکۆمارێکی سەربەخۆ و جیاواز لە ڕێبەر
عەلی خامەنەیی خۆنواندن بکا.
ئەوە ڕێباز و هەوڵوێستی ئەحمدی نەژاد بە پشتیوانی مەسباح یزدی و
دروودەستەکەی ئەوە دەسەلمێنی لە ڕۆژەکانی سەرەتایییەوە سەرکۆمار
بەتەمای وەدەست گرتنی بە تەواوی و یەک لا کردنی دەسەڵات و کەمرەنگ
کردنەوەی هێزی ڕێبەر لە گۆرپانی سیاسی ئیران بووە.
حاشاکردنی ئەحمدی نەژدا لە هەڵوێستەکانی خاتەمی سەرکۆماری پێشوو
سەبارەت بە پەروەندی ئەتۆمی ئێران لە گۆرەپانی سیاسی نێونەتەوەیی لە
لایەک و شێوازی رووبەروو بونەوەی لێژنەی ئێران لە گەل وڵاتانی ١+٥ و
بەردەوامی دەوڵەمەندکردنی ئۆرانیۆمی ڕادەی سەرەوە بۆ مەبەستەکانی چەکی
ناوەکی لە لایەکی دیکە، خۆباوەڕی بە هێزبوونی هەستی یەک لا کردنی
دەسەڵاتی ئەحمدی نەژاد و دارودەستەکەی و کەمرەنگ کردنی ڕۆڵی ڕێبەری
نیشان دەدا و ئەو مەسەلەیە ڕۆژ لە گەڵ ڕۆژیش مەودای هەڵسورانی ڕێبەری
تەسکتر کردۆتەوە.
ڕووداوەکانی هەڵبژاردنی دەهەمین خۆلی سەرۆک کۆماری و ئاژاوەکانی پاش
ماوەی ئاکامی ئەو هەڵبژاردەنانە و پشتگری عەلی خامەنەیی لە ئەحمدی
نەژاد جگەلە بە هێزتر بوونی دەسەلاتی ئەحمدی نەژاد و داروودەستەکەی،
لاوازی و نێوان ناخۆشی ڕێبەری لە لایەک و خەڵک و بەشێک لە
ئایەتۆڵڵاکانی مەرجەع داری شیعەی لە لایەکەی تر لێکەوتۆتەوە.
لەکاتی ڕووداوەکانی هەڵبژادنەکانی دەهەمین خولی سەرکۆماری ئێران
ئەحمەدی نەژدا و داروودەستەکەی توانیان چەند بەرژەوەندی خۆیان پێی
جێبەجێ بکهن.
یەکەم، کەمرەنگ کردن و بێ وەچهەکردنی هاشمی رەفسەنجانی و لایەنگرانی کە
وەکوو خەترێکی جیددی بۆ جێگەری ڕیبەر خامەنەیی دەبننران.
دووهەم و مەسەلەی هەرە گرینگ بکار هێنانی عەلی خامەنەیی بۆ یەک لاکردنی
شەڕی دەسەڵات نێوان توێژی چاکسازی و بەرەی توندڕو بە سەردەستەیی
سەرکۆمار ئەحمدی نەژاد و داروودەستەی مسباح یزدی بوو.
سێهەم درووست کردنی ئاژاوە و نێوان ناخۆشی لە بەێنی ڕیبەری و خەڵکانی
شیعەی لانگری نیزام و سەرکوت کردنی جووڵانەوەی سەوز بە فەرمانی
خامەنەیی و لە ئاکامدا لاوازی شوێنی ڕێبەر عەلی خامەنەیی بوو.
ئاگا یان نائاگا عەلی خامەنەیی بە پشتگیری کردنی لە ئاکامی
هەڵبژاردەنەکان بە قازانجی سەرکۆمار و پێشێل کردنی مافی دەنگدانی
خەڵکانی ئێران توانانی و سەربەخۆیی ڕێبەری وەلی فەقیی هێنایە ژێر باس و
ئەو پرسیارەی لای زۆربەی مەرجەعەکانی شیعە درووست کرد کە خامەنەیی ئەو
کەسە نییە بتوانی ڕێبەری وەلی فەقیی لە سەر زەوی بێ.
لە لایەکی دیکە سەرکۆمار بە لابردنی مێگفی محمدی لە پوستی وزارتی
ناوخۆیی و هێنانە کایەیی سادق محێولی یەکێک لە نیزکانی خۆی بۆ ئەو
وەزارتخانەیە، بە پێچەوانەی دژایەتی لایەنگرانی ڕێبەری و سەر نووسەری
ڕۆژنامەی کێهان حسین شریعتمداری ئەحمدی نەژاد توانی بێ هێچ کێشەێکی
جیددی ئەوەزارەتخانەیە بەهێنێتە ژێر ڕکێفی خۆی.
هەنگاوی داویی ئەحمدی نەژاد بۆ دابەزاندنی دەسەڵاتی ڕێبەری و
داگیرکردنی وەزارەتخانەی نەوت و هەنوکە ئاخرین سەنگەر ڕێبەری واتە
وەزارەتخانە کارو بار دەرەوەی نیزام دەتوانی بە بێتە هۆی درووست بوونی
شەڕێکی نوێ یەک لاکردنی دەسەڵات نێوان ڕێبەر عەلی خامەنەیی و ئەحمهدی
نەژاد و دارودەستەی (مسباع یزدی).
دیاری کردنی علی اکبر ێالحی بۆ پۆستی وەزارەتی کارو باری دەرەوەی چەند
بەرژەوەندی و قازانجی سەرکۆمار ئەحمدی نەژاد و دراودەستەکەی
لیدەکەوێتەوە.
لە لایەک علی ێالی لە دایک بووی عێراق و خوێندەواری زانکۆکانی بەێڕووت
و وڵاتە یەکگرتووەکان شارەزایی تەواوی لە ڕێباز و سیاسەتی ئەمەریکا
هەیەو دەتوانێ ڕیگەی نیزیک بوونەوەی دەوڵەتی ئەحمدی نەژاد لە ئەمەریکا
ئاسانتر و هەموارتر بکا.
و لایەکی تر بەهۆی بەشداری و شارەزایی علی ێالحی لە پەروەندی ناوەکی
ئێران ئەگەری گەیشتنی دەوڵەت ئەحمدی نەژدا بە ڕیککوتننامەیەک لە تەک
ولاتانی ١+٥ زیاتر دەکا.
بەڵام ئایا ئەوە گۆرانکارییەی دووایی ئەحمدی نەژدا و داروودەستەی مسباح
یزدی کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی ڕێنەر عەلی خامەنەییە و ڕێگەخۆشکەری
شەڕێکی نوێ یەک لاکردنەوەی دەسەڵاتی لە ئێرانی لێ دەکەوێتەوە هیچ
گۆمانێک نییە.
سەردانەکانی بەدوای یەکتری ڕیبەر عەلی خامنەیی بۆ قۆم و ڕاوێژکردنی لە
گەل ئایەتۆڵڵاکانی مەرجەع دار مەترسی ڕێبەر عەلی خامەنەیی لە بارودۆخی
هەنوکە و پەرەگرتن و پێشڕەفتی دەسەڵاتی ئەحمدی نەژدا و داروودەستەکەی
دەگەێنی.
بەڵام ئایا ئەوجارەش وەکوو ڕووداوەکانی پێشوو مەلاکانی شیعە بۆ
پاراستنی تاکە نیزامی شیعەی چاوپۆشی نێوان ناخۆشییەکان دەکەن و سازەش
لەسەرەوەی شەڕی دەسەڵات بەراوورد دەکەن وەڵامەکەی لە بەرچی دانەوەی
ڕۆژەکانی داهاتووی دەسەڵاتدارانی نیزام دا شاراوەیە.
١٢\١٢\٢٠١٠
twejeran@googlemail.com
|