په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٧\٩\٢٠١٥

ئایا لە کۆتایی ئەم مانگەدا ژیان کۆتایی دێ لە سەر زەوی!!؟


عەبدولڕەحمان محەمەد

 

ئەم هەواڵە لە زۆرێک لە میدیاو هەواڵەکانی جیهانەوە بڵاو دەبێتەوەو ، خەڵکێکی زۆر بە پێی بڕوا و بۆچونی خۆی تەفسیری دەکات و ئەنجامگیری لێ دەکات. بۆیە لە میدیا کوردیەکانەوە زۆر شێلگیرانە لە گەڵ ئەو بڕوایەدان کە٢٨/٠٩/٢٠١٥ کۆتایی ژیانە لە سەر زەوی وەک لە سایتی (خەندان ) بڵاو بۆتەوە، بۆیە بە پێویستم زانی ئەم بابەتە کە زانیاریەکانی لە دەزگای (ناسا) وە وەرم گرتوە کە دەزگایەکی بە هێزی ئەمریکیە و شارەزایەکی زۆری لە دەستنیشانکردنی دیاردە ئاسمانیەکاندا هەیە.


بە پێی ئەم دەزگایە بێت ئەم دیاردە یا ڕوداوە نەک کۆتایی بە ژیان دێنێت بەڵکو یەکێکە لەو دیاردانەی کە ئینسان نابێت لە دەستی بدات بۆ تەماشا کردنی و چێژ وەرگرتن لەو دیمەنە سەرسوڕهێنەرە ،دڵرفێنە کە لە ئێوارەی ٢٧/٠٩/٢٠١٥ دا ڕودەدات. بۆیە ئەم دیاردە دەگمەنانە لە وڵاتە پێشکەوتووەکاندا کە بنەمای ژیان تێیدا زانستیانەیە، یا لە سەر هاوکێشە زانستیەکان بنیات نراوە، دەبێتە تاقیگەیەک بۆ پەیدا کردنی زانیاری زیاتر لە سەر گەردوون و ئاهەنگ گێڕان و شانازی کردن بەوەی کە ئەو دیاردەیە لە کاتی تەمەنی یا ژیانی ئەودا ڕوی داوە، نەوەکو وەک کۆمەڵگاکانی لای خۆمان کە دەبێت ڕۆژی ترس و بێ هیوایی. با ئێمەش بۆ ساتیک لە جیهانی زانستدا بیر و هزرمان ئاسوودە بکەین و کەمێک ترس و تۆقاندن لە خۆمان دوربخەینەوە.


با کورتەیەک لە سەر ئەو دیاردەیە بزانین کە دەزگای ناسای ئەمریکی بڵاوی کردۆتەوە:


بە گوێرەی زانیاریەکانی ئەم دەزگایە بێت تەنها شت کە ڕوو دەدات لە سەر زەوی ئەوەیە کە خەڵکی توشی مل ئێشە دەبن بۆ ڕۆژەکەی دوایی واتە٢٨/٠٩/٢٠١٥!! ئەویش بە هۆی زۆر مل هەڵبڕینتان بەرەو ئاسمان بۆ تەماشاکردنی دیاردەکە.


ئەم دیاردە زیاتر دەگمەنیەکەی لەوەوە هاتووە کە دوو دیاردە لە یەک کاتدا دەبینن یا ڕوو دەدات، ئەویش یەکەم؛ مانگ لە ڕوناکترین حاڵەتدا دەبێت، دووەم؛ لە کاتی گیرانیدا لە تاریکترین حاڵەتدا دەبێت، بۆیە لەو ئێوارەیەدا ڕوناکترین و تاریکترین ڕۆژی ئەمساڵ دەبینین. بۆیە وای کردووە کە ئەم دیاردە دەگمەنانە ببنە مایەی ئەوەی کە ژیان کۆتایی دێت.


هاوکێشەکە ئەوەیە کە خۆر و دوو بەرد لەو کاتەدا دەکەونە سەر یەک هێڵ و ئەو دیاردەی مانگیران و سوربونی مانگ پیشان دەدات کە بە مانگی خوێنین ناو دەبرێت. وە هەروەها هیچ گۆڕانکاریەک نە لە سەر مانگ و نە لە سەر زەوی ڕوو نادات و ئاسمانێکی جوانمان پیشان دەدات.


هەروەها لەو شەوەدا بەشە هێلکەیەکەی مانگ لە زەوی نزیک دەبێتەوە ، نزیکەی ٣١٠٠٠ مایل کە دەکاتە نزیکەی ٥٠٠٠٠ کیلۆمەتر و لە ئەنجامی ئەم نزیک بونەوەیەدا، مانگ بە ڕادەی ١٤٪ گەورەتر دەبینرێت و ڕوناکیەکەشی لە ٣٠٪ زیاد دەکات، واتە ڕوناکتر دەبینرێت.


هەمان دیاردە لە سەرەتایی ئەمساڵدا ڕووی داوەو لە کاتی خۆر گیرانە گشتیەکەدا ، کاتێک قەشە مەسیحیەکان و خەڵکانێکی تر(پێ دەچێت مەبەستی ئاینەکانی تر بێت بەڵام بۆ سەلامەتی ناوی نەهێنابێتن) ڕایانگەیاند کە ئەم دیاردەیە کۆتایی ژیانە لە سەر زەووی!! پێش ئەوەی بەشەرییەت بتوانێت نیزامی یا هۆکارەکانی پێشبینیەکان پێش بخات ، یاخود تەکنۆلۆجیای وردبین و خێرا لە چەشنی تیلسکۆپ و نیزامی کەشناسی مۆدێرن و گەشتە ئاسمانیەکان ، شارستانیە کۆنەکان نمونەی شارستانیەکانی میزۆپۆتامیا ،تەماشایی دیاردەی خۆر گیران و مانگ گیرانیان وەک ڕوداوێک هەڵدەسەنگاند کە لە تواناییی هیچ کەسێکدا نیە کە پێشبینی بکات! وە هەر وەها وەک ڕوداوێکی زۆر ترسناک تەماشا دەکرا، وەک ئەوەی لە زۆر جێگەدا تا ئێستا هەر ماوەو دەبێتە دەف لێدان و زیکر کردن بۆ تێپەڕاندنی بە بێ زەرەر و زیان. بەڵام زانیان لەم ڕۆژەدا دەتوانن زۆر بە ووردی و بە داتاوە پێشبینی ئەم ڕوداوە سروشتیانە بکەن.


بۆیە, زانایانی ناسا دەڵێن؛ دەتوانین بە دڵنیایی و زۆ بە ڕاشکاوانە بڵێین کە چ مەترسیەک لە سەر ئەستێرەی زەوی و ژیان لە سەری هەیە لە هەزار ساڵی داهاتوودا.

 

ماڵپه‌ڕی عه‌بدوڕه‌حمان محه‌مه‌د
 

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک