١٥\٩\٢٠١٠
ئایا لە ریفراندۆمەکەى تورکیادا بەدەپە
سەرکەوتنی بەدەست هێنا؟

عەبدوڵا ئەحمەد
وەک دەزانرێت 12 ئەم مانگە ریفرادندۆمێکی سەرتاسەرى بۆ گوڕینى چەند
بڕگەیەک لەدەستورى وڵاتى تورکیا سازدرا و تێدا پارتی و گەشەپێدان کە
ئێستا حزبى دەسەڵاتدارە لەو وڵاتە پاڵپشتى لەگۆڕینى دەستورى وڵاتى
نابراو دەکرد تا ئێستا زیاتر لە % 58 بەبەڵی دەنگیان بەو دەستورە داوە
و هەرچى پارتى بزوتنەوەى نەتەوەیی و پارتى گەلى کۆمارى و چەندین حزب و
رێکخراوى دیکە بەنەخێر، یان ریفراندۆمەکەیان بایکۆت دەکرد و نەدەچونە
سەر سندوقەکانی دەنگدان.
زۆر لایەن و نێوەند سەرسامى خۆیان دەربڕى لەوەى کە (بەدەپە) پارتى
ئاشتى و دیموکراتى ئەو ریفراندۆمەى بایکۆت کرد و لەکاتێکدا بەهەمان
هەڵوێستی پارتە نەژادپەرستەکانى نێو تورکیایە ئەمەش جێگای سەر سوڕمانى
زۆر نێوەند و لایەن بوو و لەچاوەڕوانى ئەوەشدا نەبون کە (بەدەپە)
هەڵوێستێکى وەها بنوێنێت و ئەو هەڵبژاردنە یان ئەو ریفراندۆمە بایکۆت
بکات و داوا لەگەلی کورد لەباکورى کوردستان بکات کە دەنگى خۆیان بەو
ریفراندۆمە نەدەن ئەمەش لەکاتێکدا دێ کە ئەوا نزیکەى سی ساڵە دەستورى
تورکیا هەموار نەکراوە و لەئێستاشدا ئاکەپە ویستى بەم هەنگاوەى
بەئەندامبونى لەیەکێتى ئەوروپا نزیک بکاتەوە و هاوکات دڵی کوردەکان
رازى بکات ئەوەش لەسەر زارى ئەردۆگانى سەرک وەزیران و سەرۆکى ئاک پارتى
کە لەئامەد لەپێش هەزاران لایەنگرى پارتەکەى لەوتارەکەیدا وتى ئەو
زیندانەى کە لەدیاربەکر دروست کراوە و ئێوەى تێدا ئەشکەنجە ئەدرا
دادەخەم و هەروەها خاڵێکى گرنگ کە لەو دەستورەدا هەموار دەکرێ ئەویش
وەرگرتنەوەى دەسەڵاتى عەسکەریە واتا ئیدى دەسەڵاتى عەسکەرى ناتوانێ
بەئارەزوى خۆی هێرش بکاتە سەر لایەنى نەیارى ئەوان و کۆمەڵێک خاڵى دیکە
هەن کە بەڕاى من هەنگاوى جدى و وەڵامدەرەوەى قۆناخن، بەڵام ئەوەى جێ
هەڵوەستەکردنە و زیاتر رایکاڵانە بۆ مەسەلەکان بچین خاڵێکى وەها
نابینین لەو دەستورە هەموارکراوە کە دان بەمافەکانى گەلى کوردا بنێت
لەو وڵاتە و یان خاڵێکى ترى وەها نابینین کە ئومێدبەخش بێت بۆ ئایندە و
هەمان فەلسەفەى رابردوى کەمالیست لەو دەستورەدا دەبینرێتەوە وەک فکرەى
یەک ئاڵاو یەک زمان و یەک نەتەوە پێم وابێ ئەم هۆکارانە بون کە بوە هۆى
ئەوەى (بەدەپە) و لەهەمان کاتدا (کەجەکە)ش کۆما چڤاکێن کوردستان
داوایان لەگەلی کورد کرد ئەو دەستورە بایکۆت بکەن بۆیە وەک بینرا لە
شارەکانى وەک جۆلەمێرگ و شرناخ و ئامەد و ڕحا و مێردین و سێرت و باتمان
و دێرسم زۆر شوێنی تر کوردان نەچونە سەر سندوقەکانى دەسنگدان و لە % 70
بایکۆتى ئەو هەڵبژاردنەیان کرد بەدەنگ بانگەوازیەکەى کەچەکە و بەدەپەوە
چون.
ئەوەى کە پێویستە ئاماژەى پێبکرێت ئەوەیش ئەوەیە بەدەپە لەم
ریفراندۆمەدا توانى سەرکەوتنى خۆی لەناو جەماوەرى کوردا بەدەست بێنێت و
ئەوەش بێگومان زۆر گرنگە و ئەوەى کە دەیبینین لەرێگەى تیڤیەکانەوە گەلى
کورد و بەدەپە بەتەواوەتى ئاوێتەى یەکتربونە لەوەش گرنگتر ئەوەیە
دەرەوەى سیستەمى دەوڵەت کوردان لەنێو کوچە و گەڕەکەکانى شارە
کوردیەکانى باکورى کوردستان سێستەمى خۆبەڕێوەبردنیان راگەیاندوە و ئەم
سیستەمەش هەرچەندە ئیعترافی پێنەکرێت لەلایەن دەوڵەتەوە بەڵام
هەنگاوێکى گرنگە.
ماوەتەوە دەست بخەینە سەر ئەو خاڵەى کە ئایا ئەو دەستورە هەوموارکراوە
لەبەرژەوەندى کوردایە یان بەپێچەوانەوە ئێمە لێرە لەدورەوە لەو رەوشەى
کە ئێستا بونى هەیە هەڵدەسەنگێنین بەرای زۆربەى چاودێرە سیاسیەکانى
باشورى کوردستان سەرسامى خۆیان لەبڕیارەکەى بەدەپە دەربڕى لەوەى چۆن
بەبەڵێ دەنگیان بە ریفراندۆم نەدا لەسەر دەستور، بەڵام گەر وردتر بۆ
مەسەلەکان بچێم بێگومان بەدەپە وەک لایەنێکى کوردی سەرەکی کە خودان
چەندین ئەندام پەلەمانە لەوڵاتە ئەوان لە رەوشى خۆیان زیاتر تێدەگەن و
دەشزانن کە چ جۆرە پلانێک بەڕێوەیە لەلایەن دەوڵەتەوە بۆ سەر گەلى کورد.
ماڵپهڕی عهبدوڵا ئهحمهد
|