ئایا لیستی نه‌وشیروان
مسته‌فا
ده‌توانێ له ده‌سه‌ڵاتی
تاله‌بانی و بارزانی رزگارمان بکات؟

ئازاد ئارمان
ئه‌مه راستییه‌کی به‌ڵگه‌نه‌ویسته که
زۆربه‌ی زۆری جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان نارازین له‌م ژیانه‌ی
ئێستایاندا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی یه‌کێتی دا. هه‌ژده ساڵه بێبه‌شن
له‌بچووکترین خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌کان وه‌کو ئاو و کاره‌با ته‌ندروستی
و ڕێگاو بان و ...هتد. هه‌زاره‌هایان بێ به‌ش کراون و بێ خانه‌و لانه‌ن،
ده‌یان هه‌زار گه‌نج له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئه‌م دوو پارته
گه‌نده‌ل و مشه‌خۆره ئاوا‌ره‌و ده‌ربه‌ده‌ری وڵاتانی تر بوون. هه‌زاره‌ها
ئافره‌ت بوونه‌ته‌قوربانی و تیرۆر کراون له‌ژێر سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی
میلیشایی ئه‌م دوو پارته. هه‌روه‌ها ده‌یان نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس
تیرۆر یان سه‌رکوت کراوون یاخود بێ سه‌روشوێن کراون. به‌کورتی یه‌که‌ی
ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌یان گۆج کردووه و ته‌واوی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵکی
کوردستانیان کۆنترۆلی ژێر ده‌سه‌لاتی خۆیان کردوه و به‌تایبه‌تیش هه‌ردوو
بنه‌ماله‌ی بارزانی و تاله‌بانی ده‌وری سه‌رۆک و شێخ نشینه
سه‌رمایه‌داره‌کانی که‌نداو ده‌بینن. ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌راستی یه‌کانی
کۆمه‌ڵگای کوردستانه‌له‌هه‌ژده‌سالی رابردوودا تاوه‌کو ئه‌مرۆ. به‌ڵام
پرسیاری سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه‌ئایا ئه‌م ده‌سه‌لاته‌گه‌نده‌ل و دژ به جه‌ماوه‌ره‌چۆن
ده‌هێنریته‌خواره‌وه؟ ئایا ئه‌م هێز و بزووتنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌لاده‌دات
کێ یه؟ ئایا چۆن ده‌توانین کۆمه‌ڵگایه‌کی نوێ بنیاتبنێین له‌سه‌ر
بنچینه‌ی ئازادی یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری ؟
ئه‌مرۆ زۆر ڕه‌وت و لایه‌نی سیاسی قسه‌و باسییانه له‌سه‌ر گۆرانکاری
به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر هه‌لبژاردنی داهاتوودا که‌بریاره25-07-2009 دا
به‌رێوه‌بچێت. یه‌کێک له‌م ره‌وت و هێزانه‌باڵی نه‌وشیروان مسته‌فایه
که به کۆمپانیای وشه ناسراوه.
سه‌ره‌تا به‌پێویستی ده‌زانم ئاورێکی کورت بده‌ینه‌وه‌له‌بیلۆگرافیا و
مێژووی که‌سایه‌تی سیاسی نه‌وشیروان مسته‌فا و ئه‌م ڕێبازه‌سیاسی یه‌ی
که‌نه‌وشیروان مسته‌فا کاری تیا کردوه‌و که‌هه‌میشه‌که‌سایه‌تی یه‌که‌م
یان دووه‌م بووه‌له‌ناو یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی
کوردستاندا.
مێژووی چوار ده‌یه‌ی رابردوو نیشانی داوه‌ئه‌م ڕێبازه‌ی نه‌وشیروان
مسته‌فا له‌پێناویدا تێکۆشاوه‌یاخود کاری تێدا کردووه، به‌تایبه‌تیش
له‌دروست بوونی کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی - لینینی کوردستانه‌وه‌تاوه‌کو ئه‌مرۆ
باڵی ڕاستڕه‌و و کۆنه‌پارێزی ناو ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌بووه. کۆنفراسه‌کانی
یه‌که‌م و دووهه‌م و سێیه‌می کۆمه‌ڵه‌به‌ڵگه‌ن بۆ سه‌لماندنی راستی و
دروستی بۆچوونه‌کانمان. نه‌ک هه‌ر باڵی کۆنه‌پارێزی ناو کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌ران
بووه، به‌ڵکو که‌سایه‌تی یه‌که‌م بووه‌له‌تیرۆر و سه‌رکوت و ڕاونان و
زیندانی کردنی که‌سایه‌تییه دیار‌و ناسراوه‌کانی کۆمه‌ڵه. به‌دیاریکراویش
شه‌ره‌نگێزی و هیستریایی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌به‌رامبه‌ر دروست بوونی
ڕێکخراوه‌ی ئاڵای شۆڕش دا به‌وپه‌ری خۆی گه‌یشت. که‌ده‌یه‌ها سه‌رکرده‌و
کادیرو پێشمه‌رگه‌ی ئه‌م ڕێکخراوه‌ی تیرۆر یان زیندانی یان تووشی هه‌لهاتن
بۆ ده‌ره‌وه‌یاخود ته‌سلیم بوونه‌وه به‌رژێم کرد. هه‌روه‌ها ده‌وری نه‌وشیروان
مسته‌فا له‌دژایه‌تی کردنی خۆپیشاندانه‌کانی خوێندکاران و جه‌ماوه‌ری
کوردستان له‌ساڵانی ١٩٨٣- ١٩٨٤ دا.که‌ڕێکخراوه‌چه‌په‌کان ده‌وری سه‌ره‌کیان
بینی له‌م خۆپیشاندانانه‌دا له‌دژی رژێمی به‌عس. هه‌ره‌وه‌ها دژایه‌تی
کردنی نه‌وشیروان موسته‌فا له‌به‌رامبه‌ر نووسه‌رانی کورد ئه‌وانه‌ی
ئاماده‌نه‌بوون بچنه‌ژێر ئالای یه‌کێتی نووسه‌رانی عێراق که‌راسته‌خۆ
له‌لایه‌ن رژێمی عیراقه‌وه‌هه‌ره‌شه‌یان لێ ده‌کرا. ئا له‌م کاته دا
بوو که‌نه‌وشیروان و پارته‌که‌ی له‌گفتوگۆدا بوون له‌گه‌ل رژێمی سه‌دام
له‌سالانی ١٩٨٣ - ١٩٨٤ دا. له‌سه‌روی هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه‌تاوانی ئه‌نجام
دانی قه‌سابخانه‌ی کوشت و برینی زیاتر له‌٧٠ کادیرو پێشمه‌رگه‌ی حیزبی
شیوعی عێراق له‌ناوچه‌کانی قه‌رناقا و پشتئاشان. له‌ژێر سه‌رکردایه‌تی
راسته‌وخۆی نه‌وشیروان مسته‌فادا. تازه‌ترین کارێکیش که‌راسته‌خۆ له‌ڕێگای
نه‌وشیروانه‌وه‌ئه‌نجام درابێت تیرۆرکردنی پێنچ کادیری حیزبی
کۆمۆنیسیتی کرێکاریی عێراق له شاری سلێمانی به‌رۆژی روناک و له‌یه‌کێک
له‌شه‌قامه سه‌ره‌کی یه‌کانی شاری سلێمانیدا هه‌روه‌ها نه‌دانه‌وه‌ی
لاشه‌کانیان به‌که‌س و کاریان و قه‌ده‌غه‌کردنی که‌س و کار و هاورێیان
یان له‌سه‌ردانیان بۆ سه‌ر گلکۆی گیانبه‌ختکردووانیان، ئینجا برینی ئاو
و کاره‌با له‌باره‌گاکانیان و مۆله‌تدانی 24 کاتژمێر بۆ داخستنی باره‌گاکانیان...هتد.
ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌مشتێکن له‌خه‌روالێک، ئایا ئه‌مه‌بیلۆگرافیا و کار
وکرده‌وه‌ی ڕه‌وتێکی وه‌کو نه‌وشیروان مسته‌فا بێت ده‌توانێرێت جێگای
باوه‌ری جه‌ماوه‌ری به‌شمه‌ینه‌تی کوردستان بێت بۆ رزگاری له‌ده‌ست
میلیشاکانی تاله‌بانی بارزانی؟ که‌مێژووی چوار ده‌یه‌پێمان ده‌ڵێت و
شاهێدی ئه‌وه‌یه مێژووی جه‌لال تاله‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فا دوو
دیووی یه‌ک پاره‌ن. جیاوازی یه‌کانی ئێستاشیان له‌سه‌ر گۆرانی
شۆڕشگێرانه‌و چاکسازی بنه‌ره‌تی نیه،به‌ڵکو له‌سه‌ر هه‌ژموونی ده‌سه‌ڵات
و کورسی یه.ئه‌م ناکۆکی یانه‌به‌هیچ جۆرێک په‌یوه‌ندی نیه‌به‌قازانج و
به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک.
ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆش ره‌وت و لیستی نه‌وشیروان مسته‌فا بانگێشه‌ی بۆ ده‌کات
له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌لاتی باوکسالاری پارتی یه‌کێتی دا ته‌نها گۆرینی
ده‌م و چاوه‌کانی ده‌سه‌ڵات و په‌رپرسه‌کانی حیزبه‌نه‌ک گۆران له
سیسته‌می ده‌سه‌لاتی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا. ره‌وت و لیستی نه‌وشیروان
مسته‌فا ده‌یانه‌وێ سواری ئه‌م شه‌پۆله‌ناره‌زایه‌تی یه‌به‌رفراوان و
جه‌ماوه‌ری یه سه‌رتاسه‌ری یه‌بن که‌چه‌ندین ساڵه‌پێش ره‌وته‌که‌ی نه‌وشیروان
له‌مه‌یدان دایه‌و هه‌موو رۆژێک ئه‌م ناره‌زایه‌تی یه‌ده‌بینین له‌ناوچه‌جیاوازه‌کانی
هه‌رێمی کوردستان و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌دا له‌ناوچه‌کانی تری
کوردستان و عێراق دا.
ڕێگا چاره‌و ئه‌لته‌رناتیڤی ئه‌م هه‌لومه‌رجه قه‌یران‌گرتووه‌ی ئێستای
هه‌رێمی کوردستان، هه‌رگیز به‌رته‌سک نابیته‌وه‌به‌چه‌ند دروشمێکی بێ
ناوه‌رۆک و فریووده‌رانه‌ی هێزێکی دۆراوی وه‌کو پارتی و یه‌کێتی و
ئۆپۆزیسۆنی ناوخۆیان له‌شێوه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا و جه‌وهه‌ر نامیق دا.
به‌ڵکو ڕێگای واقیعی و دروست ئه‌وه‌یه‌گۆران له‌خواره‌وه‌ده‌ست پێ بکات
و جه‌ماوه‌ری ملیۆنی بریار ده‌ری چاره‌نووسی خۆیان بێت نه‌ک سه‌رۆک و
سه‌رکرده‌دۆراوه‌کان که‌به‌کرده‌وه هه‌ژده‌ساله‌ده‌سه‌لاتی ره‌ها له‌ده‌ستی
ئه‌وان دایه‌و هه‌ر ئه‌وانیش به‌رپرسی یه‌که‌می ئه‌م قه‌یرانه‌ن.
ئه‌وه کرێکاران و ره‌نجده‌رانی بیر‌و بازون ده‌توانن گۆران له‌خواره‌وه‌دروست
بکه‌ن، له‌ژیان ی واقیعی خۆیان، نه‌ک کۆمه‌لێک مشه‌خۆری ورده‌بۆرژوازی
که هه‌موو ئامانجیان گه‌یشتنه به کورسی په‌رله‌مان و خه‌ونه‌کانیان.
هه‌نگاوی به‌کرده‌وه‌ش ئه‌وه کرێکاران و جوتیاران و ره‌نجده‌رانی بیر
و بازوو به‌گشتی ده‌ست به‌کاربن و له‌ته‌گبیری ئه‌وه‌بن چۆن رێکخراوه‌ی
شوینی کار‌و ژیانیان پێک بێن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بزووتنه‌وه‌یه‌کی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و
هاوپشتی دروست بکه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م سیسته‌مه‌چه‌وسێنه‌رانه‌ی که‌په‌رله‌مان
کردوویه‌تی یه‌سیسته‌مێکی یاسایی و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی پێ سه‌رکوت
ده‌کات. ڕێگاچاره‌ئه‌وه‌یه‌ڕێکخراوه‌کرێکاری یه‌کان و جه‌ماوه‌ری یه‌کان
پێک بهێنن، که تاکه ئه‌لته‌رناتیڤه بۆ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ل و چه‌وسێنه‌رانه‌ی
بارزانی تاله‌بانی، نه‌ک لیستی نه‌وشیروان مسته‌فای برای هاوخوێنی تاله‌بانی.
01-07-2009
|