ئایه ئۆپۆزسیێۆن =
جنێودان و سووکایه‌تی؟

چیرۆک سایه
هه‌ندێک له‌میله‌تی کورد ده‌زانن که‌پاڵتاڵک میدیایه‌کی ئه‌لکترۆنیه‌و
کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی لێ کۆ ده‌بێته‌وه، بۆ گۆڕینه‌وه‌ی بیر‌و ڕا ، به‌ڵام
هه‌ندێک له‌ژوره‌کانی پاڵتاڵک . بوون به‌شوێنی جنێودان و سووکایه‌تی
کردن به خه‌ڵکی کورد ، به‌داخه‌وه‌میله‌تی کورد ئه‌و میدیا جوانه‌شیان
کردوه‌به‌شوێنی قین و هه‌واو هه‌وه‌سی خۆیان ، بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌و خه‌ڵکه
بکه‌نه‌وه که به‌دیاریانه‌وه‌دا ده‌نیشێ هه‌ندێک له‌خیزانه‌کان
منداڵیان هه‌یه‌و گوێیان له‌و هه‌موو جنێوه نه‌شیاوه ده‌بێ که‌له‌ژوره‌کاندا
ده‌درێ به‌پارت و سه‌رکرده‌و شه‌هیدو خاک و ئاوی ئه‌و میله‌ته‌هه‌ندێک
له‌ژوره‌کان ناوی چاخانه‌یان له‌خۆیان ناوه بۆ جنێودان به‌دایک و
خۆشکی یه‌کتری و سووکایه‌تی کردن به‌کچان وژنانی کورد ، ئه‌وانه‌هه‌تا
حه‌دێک خه‌ڵکی ده‌زانێ ، که‌له‌و ژورانه‌سووکایه‌تی هه‌یه، به‌ڵام
ژورێک که‌ناوی له‌خۆی ناوه‌ئۆپۆزسیێۆن . به‌ڵام من پێم وابێ چاخانه‌کان
ئه‌و سووکایه‌تیه‌ی تیا ناکرێ که‌له‌ژوری به‌ناو ئۆپۆزسییۆن ده‌کرێ.
من پرسیارێک له‌به‌ڕیوه‌به‌ری ژوری ئۆپۆزسیۆن ده‌که‌م ، ئایه‌تۆ شه‌ڕی
چی ده‌که‌ی شه‌ڕ له‌سه‌ر مافی میله‌تی کورد ده‌که‌ی ؟ ئه‌گه‌ر به‌مه‌بڵێی
به‌ڵی ، ئه‌وا من ده‌ڵێم وانیه‌ئه‌گه‌ر وایه‌ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌کی زۆر
ڕۆشن بیرانه‌و زۆر ئۆپۆزسیێۆنانه‌بیرو بۆ چونی خۆت بگه‌یه‌نی ، ئه‌گه‌ر
تۆگرفتێکی تایبه‌تییت هه‌یه‌له‌گه‌ڵ ئه‌م پارتانه‌دا ئه‌وا قینه‌ڕه‌شه‌کانی
خۆت مه‌سه‌پێنه‌به‌سه‌ر خه‌ڵکی تردا . ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ قاره‌مانێتی
خۆت پیشان بده‌یت و بڵیی من به‌ئاره‌زوی خۆم سووکایه‌تی ده‌که‌م و هیچ
کامێک له‌م پارتانه‌ناتوان ده‌ست له‌من بکه‌نه‌وه‌ئه‌وا خه‌یاڵتان خاوه‌چونکه‌ئیوه‌له‌وسه‌رکردانه‌زانا
تر‌و سیاسه‌ت مه‌دار تر نینن که‌له‌ئه‌وروپا کوژران و که‌سێکیش ده‌ست
گیر نه‌کراوه‌له‌سه‌ریان هه‌ڵبه‌ته‌من ئێوه‌ناخه‌مه‌پار سه‌نگی ئه‌و
خاوه‌ن ئایدۆلۆژیانه‌ی که‌چه‌ند ساڵ خزمه‌تیان هه‌بوه‌و خاوه‌نی بروا
نامه‌ی به‌رز بوون ، ئێوه‌کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی نه‌خوێنه‌وار هاتون ژورێکتان
کردۆته‌وه‌و بێ ئیشوو کار دانیشتون به‌ئاره‌زوی خۆتان سووکایه‌تی به‌شعورو
هه‌ستی خه‌ڵک ده‌که‌ن ، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ڕێز له‌خۆتان ناگرن ڕیز له‌و خه‌ڵکه‌بگرن
که‌گوێتان لێ ده‌گرێ ، چونکه‌ئه‌وانه‌ی که‌ئیستا حوکوم ڕانی ده‌که‌ن به‌ده‌نگی
ئه‌و خه‌ڵکه‌چونه‌ته‌ئه‌وێ.
ئێوه‌ده‌بێ ڕیز له‌ڕای خه‌ڵکی بگرن ، چونکه‌ئه‌وانه‌ی له‌کوردوستان ده‌نگیان
داوه‌هه‌موو که‌سو کاری خۆتانن ، وه‌ئه‌گه‌ر بی که‌سیشن ئه‌وا شتێکی
تره، ئه‌گه‌ر ژوره‌که‌ی ئێوه‌زانست و ئه‌ده‌بی تیا بڵاو بکرایه‌ته‌وه،
ئه‌وا له و‌بڕوایه‌دام که‌ده‌که‌س لێتان کۆ نه‌ده‌بوه‌وه، به‌ڵام
چونکه ئێوه جنێوفرۆشن ، بۆیه‌خه‌ڵکی کورد لێتان کۆ ده‌بێته‌وه‌به‌داخه‌وه‌میله‌تی
ئێمه‌هه‌ر دوای شتێک ده‌که‌وێ که‌قازانجی نه‌بێ بۆ کۆمه‌ڵگا ته‌نها
شتێکیان ده‌وێ که‌خۆیان بۆ ماوه‌یه‌ک خۆشی له‌ببینن جا نازانم له‌زه‌تی
سوکایاتی کردن له‌کوێدایه‌ئه‌وا خه‌ڵک شوێنی ده‌که‌وێ ، به‌ڵام من ده‌ڵێم
خه‌تای میله‌ته‌که‌ی خۆمانه‌که‌پێش ناکه‌ون و هیچ شتێکی ئینسانی له‌کوردوستان
وله‌ئه‌وروپاش به‌ده‌ست ناهێنن ، ئه‌وه‌ش له‌که‌م فکری میله‌ته‌که‌مانه،
ئه‌وانه‌ی که‌خاوه‌ن فکرن وخاوه‌ن هه‌ڵویستن له‌ناو کوردا به‌په‌نجه‌ی
ده‌ست ده‌بژیردرێن.
جا ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک خاوه‌نی ئه‌مانه‌بێ که‌زۆرینه‌یان پێک هێناوه،
ده‌بێ پاشه‌ڕۆژی منداڵه‌کانمان به‌کوێ بگا که‌مامۆستاکانیان جنێو‌و
فرۆشوو نا ڕۆشن بیر بن ، دیسان پرسیارێک بۆ به‌ڕیوه‌به‌ری ژوری
ئۆپۆزیسیۆن ، ئایه‌خه‌ونه‌کانی میله‌تی کورد به جنێودان دێته‌دی ؟
ئایه خواستی گه‌نجانی کورد‌و مافی مرۆف به‌جنێودان دێته‌دی ؟ ئایه
ژیانی ژنان و کچانی کورد به‌سووکایه‌تی کردن ده‌پاریزرێ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌به
جنێودان و سووکایه‌تی بێته‌دی ئه‌وا هه‌ر هیچ نه‌کرێ باشتره‌چونکه‌بناغه‌ی
وڵاته‌که‌مان به‌پوش بنیات ده‌رێ ، له‌جیاتی ئه‌م هه‌موو ژوره که‌ده‌یکه‌نه‌وه‌بۆ
سووکایه‌تی کردن به‌تاکی کورد بچن بۆ خۆتان که‌مێک بخوێننه‌وه یان بڕۆن
که‌مێک شتی باش فێر بن که‌له‌خزمه‌تی میله‌ته‌که‌تانا بێ ، ئه‌گه‌ر
دوژمنایتیتان هه‌یه‌له‌گه‌ڵ که‌سانی سه‌ر کرده‌و مه‌سول ئه‌وا ده‌رگای
کوردستان کراوه‌ته‌وه بۆ هه‌موو به‌دوا چونێک و بۆ هه‌موو دژایه‌تی
کردنێک ، بۆ له‌ئه‌وروپا دانیشتون وه‌کو نه‌عامه سه‌رتان کردوه‌به‌بن
باڵتاندا و وا ده‌زان که‌س ناتانبینێ کاکه‌ئه‌گه‌ر ڕێز له‌خۆتان ناگرن
ڕێز له‌و منداڵانه بگرن که‌له‌ماڵه‌کاندا گوێیان لێتانه، ئێوه‌هه‌ر
شتێک ده‌که‌ن سوێند به‌گۆڕی شه‌هید مه‌خۆن سوێند به‌خاکی کوردستان مه‌خۆن
چونکه ئێوه دوورن له‌کوردایه‌تی و هه‌ڵویستی کورد بوون.
ئێمه وه‌کو که‌سوکاری شه‌هیدا ڕازی نینن به‌ناوی که‌سوکاری شه‌هیده‌وه
یان به‌ناوی شه‌هیده‌وه هیچ شتێک بکه‌ن چونکه‌مانگ سه‌ر له‌ئێواره‌دیاره،
تکایا مه‌به‌سته پیسه‌کانی خۆتان قین و خویناوی دڵه‌ڕه‌شه‌کانتان به‌زۆر
مه‌سه‌پێنن به‌سه‌رمانا ، ئه‌وه‌چه‌ند ساڵه‌من گوێ له‌مانه‌ده‌گرم هه‌ر
ئه‌وه‌یان پێیه که‌ئێستا پێیانه، ئیتر تا که‌ی ئێوه‌به‌خۆتانا ناچنه‌وه‌ئه‌رێ
ئێوه‌ماندو نابن؟ ئه‌رێ ئێوه‌کارو پیشه‌تان نیه؟ خه‌ڵکی ئه‌گه‌ر کار
بکا ئه‌وا کاتی ئه‌وه‌ی نیه‌بێت له‌پێش کۆمپیته‌رێکه‌وه‌دانیشێت وبه‌ئاره‌زوی
خۆی به‌مێشکی ئه‌و خه‌ڵکه‌ڕابوێرێت و یاری پی بکا ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی
که‌مێک فکر بکاته‌وه‌نایه‌ت به‌دیار قسه‌ی نا ماقولو ناشرینه‌وه‌دانیشێت،
تکام وایه‌له‌و میله‌ته‌داماوه‌که‌که‌مێک بیر بکه‌نه‌وه‌بزانن کێ
دوژمنه‌و کێ دۆسته، ئه‌وانه‌ی ژوری ئۆپۆزسیێۆن خۆشیان نازانن چیان ده‌وێ
، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌قاره‌مانن بۆ ناڕۆنه‌وه‌له‌کوردوستان شۆڕش بکه‌ن.
هیوادارم که‌به‌من نه‌ڵێن له‌وانه‌یه‌ده‌روێشی لایانێک بم یان لایه‌نێک
منی هان دابێ بۆ ئه‌م بۆچونه‌چونکه‌من له‌گه‌ڵ هێچ لایه‌نێک نیم وخۆم
ئازادم ، ته‌نها من سوکایاتیم پێ ناشرینه‌که‌به‌میله‌تی خۆتی بکه‌ی ،
ئه‌وانه‌ی له‌ئه‌وروپان بۆ ده‌رس له‌میله‌تاکانی تر وه‌ر ناگرن بزانن
که‌چه‌ند خۆ په‌رستن ، له‌هه‌ر شوێنێک به‌یه‌ک ده‌گه‌ن له‌یه‌ک نزیک ده‌بنه‌وه‌و
پشتی یه‌ک ده‌گرن ، به‌ڵام میله‌تی کورد تا ئێستا له‌به‌ینی شاره‌کاندا
ته‌فره‌قه‌ده‌که‌ن ئه‌م شار له‌گه‌ڵ ئه‌و شاردا ڕێک ناکه‌ون و هه‌موو
شته‌کانیان جیایه‌ئایه‌ئه‌مه‌پیی ده‌وترێ ئۆپۆزسییۆن ؟ یان پێی ده‌وترێ
شارستانێتی ؟
ئێمه‌ی کورد هێشتا زۆرمان ماوه‌بگه‌ین به‌و شوێنه‌ی که‌که‌مێک له‌یه‌ک
نزیک بینه‌وه ئیستا پێویستمان به‌جنێو سووکایه‌تی نیه، پێویستمان به‌ئایدۆلۆژیایه‌کی
پته‌وه‌که‌مافه‌کانی ئه‌و میله‌ته به‌شخوراوه به‌ده‌ستبێنێ ،
پیویستمان به‌که‌سانی خاوه‌ن ئیراده‌و خاوه‌ن ئه‌قڵ و هۆش هه‌یه، ئێوه‌به‌دوای
شتی لاوه‌کی و شتی منداڵانه‌دا مه‌چن ئه‌گه‌ر خۆتان به‌که‌سانی ئازادی
خواز‌و ڕۆشن بیر ده‌زانن ، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ئه‌مه‌ی ئێوه‌ده‌ی که‌ن
منداڵی سه‌ر جاده‌ده‌ی کا ، خه‌ڵکی خاوه‌ن هۆش وا ناکا ، تکایه‌به‌خۆتانا
بچنه‌وه‌به سه‌سووکایاتی کردن به‌یه‌کتری ئێمه‌هه‌موو کوردین دوژمن هه‌موومان
به‌یه‌ک چاو ده‌بینێ به‌ڵام کورد خۆی له‌ناو خۆ‌یا خۆی به‌سوک ده‌زانێ و
یه‌کتری ده‌خۆن له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی که‌سیی خۆیاندا ، هیوادارم ئه‌م
بابه‌ته نه‌بوبێ به‌هۆی دڵ گرانی هیچ که‌سێک ئه‌وه هه‌موی ڕاستیه‌کانه.
31/7/2009
|