په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

ئایا پاش 25ى تەمووز
ماشێنى موژدە و بەڵینەکان دەکەونە گەڕ؟


سامان عەلا  


بەهەزاران رۆژنامە و گۆڤار بڵاو کرانەوە،سەرشەقام و ‌‌کوچەو کوڵان و ‌‌ماڵەکان،پڕکران بە ملوێنەها وێنەى پاڵەوانانى چاکسازى و ‌‌قارەمانانى خۆشگوزەرانى ئایندەى خەڵک،بە ملوێنان دولارودینار کرایە قوربانى ریکلامى حزب و ‌‌لیستەکان،مانگێکە گوێمان بەدروشمى بریقەدار و ‌‌ئاڵاوواڵا پربووە،چاومان تێر بوو لە دیتنى وینەرەنگاڵەیی و ‌‌دەم بەخەندەکانى فریادرەسەکان،سەرمان پربوو لەموژدەى دابینکردنى ژیانێکى ئارام و ‌‌خۆشگوزەران...


لە ماوەى مانگى رابردودا،چ وشەى جوان و ‌‌چ دروشمى بریقەدار و ‌‌چ پەندى پیشینان و ‌‌چ قسەى نەستەق و ‌‌خۆش هەبوو لە ئەدەبیاتى کوردەواریدا،لەسەر دەستى کاندید و ‌‌راگەیاندنى حزب و ‌‌لیستەکانەوە هاتنەوە سەرزار و لە بەرگێکى جوان و ‌‌قەشەنگدا نمایش کرانەوە. ئەمجارەش سەدان و ‌‌هەزاران موژدە و بەڵێنى بەر لەوادەى هەڵبژاردن،ماڵەکانمانى پرکردەوە،ئەمجارەش تروسکاییەک لە ئومید و هیواکەوتەوە نیو دڵى گەنج و ‌‌لاوو ژن و ‌‌پیاوى نیشتمان، هەربۆیە هەقە ئێمەش بپرسین،دواى هەڵبژاردن چى؟ ئایا ماشێنى بەڵین و ‌‌موژدەکان کەى دەکەونەگەر؟ ئایا ئەم جارەش هەربۆ گەرمکردنى بازارى سیاسەت و ‌‌ هەڵبژاردنەکانتان، دنیاتان لێ پرکردین لە رستەو قسەى جوان؟


هەقە ئەمجارە هەرکەس و ‌‌لایەنێک چویە سەر تەختى دەسەڵات، گوێیەک لەترپەى دڵى داکى جگەرسوتاو و شەهید و ‌‌ودایکى ئەو هەموو گەنج ولاوە سەرلێشیواوانەى وڵاتان راگرآ، کەشەو تا بەیان بەسەر کوچەوکوڵانەکانى غەریبیدا مەست و ‌‌بێ هیوا رۆژدەکەنەوە، گوێ لە ئازارى ئەو میللەتە راگرێ کە هەژدە ساڵە بێ پەروا بەدەم ئازارى شەرو گرانى  و ‌‌ هەژارى و ‌‌بێدادى و ‌‌ جیاوازى کردنەوە دەناڵێنى، تەماشایەکى ئەو بازارە شێواوەى ژیان کات کە تێیدا هیچ نرخێکى بۆ ژن و ‌‌منداڵ و گەورەنە هێڵاوەتەوە، سەیرێکى ئەم دنیایە بکات کە پرە لە ستەم و ‌‌ زۆردارى و ‌‌نائینسانى بەرامبەر بە مرۆڤ!


تکایە ئەم جارە هەڵبژاردن چانسى دایە هەرکەس و ‌‌لایەنێک و ‌‌چویە سەر تەختى حوکمرانى، باگەر لەبەر خاترى مانەوەى لەدەسەلاتى داهاتوشیدا بێت،چاوێک بەبارو گوزەرانى ژیانى خێر لەخۆنەدیوى میللەتەکەى بگێرى و ‌‌ئەوسا سوێندى یاسایى گرتنە دەستى دەسەڵات بخوات .