٢١\۴\٢٠١٠
ئایا ڕاستە مەلا
مستەفاى بارزانى ساڵى
1975
بە بیانووى نەخۆشیی و چوونە تەمەنەوە وازى
لە سەرکردایەتیى شۆِڕشى ئەیلوول هێناوە؟؟

نەجات حەمید ئەحمەد
لە سایتەکانى ئەنتەرنێتدا ((کوردستان پۆست،
کوردستان نێت، ئەمڕۆِ
... هتد)) براى بەڕێزمان ئاسۆ
بیارەیى نووسینێکى لە سەر شکستى سوپایى ساڵى 1975 بڵاوکردەوە ..پاش چاو
پێدا خشاندنەوە بەو نووسینە هەستم بەوە کرد کە غەدرێکى نازانستى چ لە
مێژووى گەلى کوردستان و چ لە کەسایەتیى مەلا مستەفاى بارزانى کراوە ئەو
نووسینەش وەکو ڕیکلامێکى سادەبوو بۆ بەرەى شیوعیەت کە سۆڤیەت
نواندوویەتى ..لە پێناوى گوتنى تەنها ڕاستى و بەس و بۆ ڕاست کردنەوەى
ئەو هەڵانەى کە نووسەرى ناوبراو لە بێ ئاگایى لە مێژووى کورددا تێیان
کەوتبوو یەکە بە یەکەى بۆچوونەکانى دەخەینە بەر تیشکى لێکۆڵینەوە نەک
بە پشت بەستن بە هەندێک بیرو بۆچوونى سەرپێیى و کەرت کراوو نادروسjت
بەڵکو بە پشت بەستن بە بەڵگەى حاشا هەڵنەگر.
نووسەر دەڵێ (( بارزانی به بیانوی نهخۆشی
و چوونه تهمهنهوه کۆتایی به شۆڕشی نهتهوهیهکی چل ملیۆنی
هێناوه)) بڕیارى کۆتایى هێنان بە شۆڕشى ئەیلوول پێش ئەوەى بڕیارێکى
مەلا مستەفاى بارزانى بێت بڕیارى هەموو دەوڵەتانى ناوچەکەو هەردوو هێزى
گەورەى دنیاى ساڵانى حەفتاکان بوو لە پێناوى پاراستن و دابەش
کردنەوەیەکى تازەى داهات و سامانى عێراق وڕازى کردنى هاوپەیمانەکانى
هەردوو زل هێزى جیهانى ئەمریکاو سۆڤیێت ...لە بەر ئەم هۆیانە کە دەرى
دەخەن نووسەر بە هیچ شێوەیەک ئاگاى نە لە مێژووى کوردەو نە ئاگاى لەو
سەدان هەزار دێکۆمێنتانەیە کە وڵاتانى گەورەى وەکو ئەمریکاو سۆڤیێت و
بریتانیا لەم دووسێ یاڵانەى دوایى ئازادیانیان کردووە کە ئەرشیفى خودى
سەرۆک وڵاتان و دام ودەزگا هەواڵگرى و دیبلۆماسیەکانن..
1- هیچ کەسێک نیە ئەو ڕاستیە حاشا هەڵنەگرە نەزانێ کە زانینى بارزانیى
نەمر بەوەى تووشى نەخۆشیى شێرپەنجە بووە پاش ڕێکەوتنى جەزایەر بوە نەک
پێش ڕێکەوتنەکە..ئەو کاتەى بارزانی هێشتا لە ئێرانەو پاش هەموو
هەوڵەکانى بۆ زانینى هەڵوێستى ئەمریکا سەبارەت بە چارەنووسى شۆڕشەکەى
..بارزانى لە ئێران هەست بە ئازارێک دەکات و ئەو کاتەش سەرکردەى کورد
ئیدریس بارزانى بەڕێز نەجمەدین کەریم بانگ دەکا بۆ پشکنینى و ئەویش
گومانى ئەوەى لە لادا دروست دەبێ کە بارزانى تووشى شێرپەنجە بووە ..کاتێک
شا بەم هەواڵە دەزانێ هەموو ئاسانکاریەکى بۆ دەکات کە لە ئێران
چارەسەرى بکەن .بەڵام ئەو ڕازى نابێ چونکە بیر لەوە دەکاتەوە کە شا بەم
هۆیەوە لە ئێران دەیهێڵێتەوە بە بیانووى چارەسەرکردنەوە لەو کاتەى خەم
و خولیاو بیرکردنەوەى ئەو لەوەدایە کە بچێتە ئەمریکاو ڕوو بە ڕووى
کۆنگرێس و کیسنجەرو ڕاگەیاندن و لێپرسراوانى ئەمریکا بێتەوە تاکو
مەسەلەى کوردو شۆڕشەکەى دووبارە بڕوژێنێتەوە ...ئەم ڕاستیەش ئەوە
دەردەخات کە ئەم ڕایە فڕى بەسەر ڕاستیەوە نیە.
2- ڕێکەوتنى جەزایەر یاخود پیلانى جەزایەر دەرەنجامى چەندین
ڕێکەوتننامەو ڕێکەوتنى لا بە لاى حکومەتەکانى دنیاو ناوچەکە بوو ..لە
ڕوویەکەوە پەرەسەندنى شۆِڕشى ئەیلوول و نزیک بوونەوەى لە ڕوخاندنى بەعس
بووە مەسەلەیەک کە کەس نەیدەتوانى بڵێ بەعس خۆى لە بەردەمى شۆڕشدا
دەگرێت تەنانەت بە دان پێدا نانى خودى سەدام حوسێن حکومەتى عێراقى
تەنها یەک گوللە تۆپیان لە سوپاکەیاندا مابوو..دوا شەرەِکانى پێش
ڕێکەوتن نامەکە سەلماندى کە سوپاى عێراق بەرەو داڕوخان دەچێت ئەم
ڕاستیە نەک تەنها حکومەتى عیراقى ڕاچەڵەکاند. بەڵکو ئەمریکاو سۆڤیێت و
ئەوروپاى لەم مەترسیە گەورەیە ڕاچەڵەکاند ..لە لایەکەوە ئەمریکا تووشى
هەڵوێستێکى نالەبار بوو لە بەر دوو هۆ کە یەکەمیان ئەو ڕاستیە بوو
هاوکاریى ئەمریکا تەنها بۆ یەک ساڵ بووە ئەم نهێنیەش کە لە
بەڵگەنامەکانى نیکسۆندا ئاشکرا کراوەو لە لامدا هەیە تیایدا ئەو ڕاستیە
هاتووە کە نابێ چەکى قورسى هێرش بەر بە کوردو شۆڕشەکەى بدرێ و
هاوکاریەکانى ئەمریکا بۆ شۆڕشى ئەیلوول بۆ یەک ساڵ بووە.ئەمەش ماناى
وابووە ئەمریکا لە قووڵایى سیاسەتى خۆیدا ئەو نیازەى نەبووە کە حکومەتى
عێراق بڕوخێ بەڵام ئەوە پێشمەرگەى کوردستان و حیکمەتى سەرکردەیەکى تاکى
مێژووە ئەوەتانێ سەدام و حکومەتەکەیان گەیاندۆتە لێوارى گۆڕ.ئەم ڕاستیە
دەبوایە بە لایەنى ئەمریکاوە سنوورێکى بۆ دابنرێ..بە لایەنى دەوڵەتانى
ناوچەکەوە بۆ نموونە تورکیا گەیشتنى شۆڕش بەم ئاستە گەورەیە لە
گەشەسەندن بە مەترسیەکى گەورەى لە سەر خۆى دەزانى بەڵگەنامەکان باس
لەوە دەکەن کە تورکیاى ئەو کات چەندین جار ئەم مەترسیەى بۆ ئەمریکا
ڕوون کردۆتەوە کە دەبێتە هاندەرێک بۆ سەرهەڵدانى ڕاپەڕینى توندو تیژو
شۆڕشى خوێناوى لە کوردستانى تورکیا ..بەلایەنى شاوە کە بە پۆلیسى
ئەمریکا لە کەنداو وەسف دەکرا چاوى لە شەتول عەرەب وهەندێ ناوچەى
ستراتیژیى عێراق بوو..هەموو بەڵگەنامەکان ئەو ڕاستیە دەردەخەن کە شاو
دەوڵەتى ئێران ستراتیژترین دەوڵەتى ناوچەکە بووە بە لایەنى ئەمریکاوە
کاتێک سەدام هەموو ئەو داوایانە بۆ شا دابین دەکا دەبوایە شا لە نێوان
دوو هەڵبژاردندا بڕیار بدات یا دەسکەوتێکى ڕەسمیى دان پێدا نراوو شەرعى
و مۆر کراو لە گەڵ بەغداو بە شایەدیى چەندین دەوڵەت یا قوربانى دان بەو
دەسکەوتانەو بەردەوام بوون لە گەیاندن و پشتگیرى کردنى شۆڕشى ئەیلوول و
ئەمەش بە لایەنى شاوە وەکو مامەڵە کردنى ماسى بووە لە نێو ئاودا...لە
بەر ئەوەى ئێمە هێشتا بە سۆزو گریانەوە سەیرى مێژوو دەکەین بۆیە
تێگەیشتنمان نە بۆ خۆمان و نە ئەوانى دى بە شێوەیەکى زانستى نەبووە ..کە
گەوهەرى سیاسەت بەدى هێنانى سەرکەوتنە بۆ گەلێک لە لایەن بڕیار بە
دەستانیەوە ..شاش ئەم ڕێکەوتنەى پێ پەسەند تربوو چونکە چ دەیزانى
دەوڵەتێکى نەفرەتى لە سەر هەموو گۆى زەویدا نیە کە پێچەوانەى ئەم
ڕێکەوتنە بێ ..ئەمەیە تەنیایى کوردو چارەنووسەکەى لە جیهانێکى سوور بە
خوێنى گەلى کوردو چارونووسە نادیارەکەى ..بۆ ئاگاداریشتان شا یەکێک
بووە لەو سیاسییانەى کە کاریگەریەکى گەورەى لە نێو بڕیارى ئەمریکیدا
هەبووە هەموو بەڵگەنامەو نامەکانى شاو کۆبوونەوەکانى لە گەڵ
سەرکردەکانى ئەمریکاو حکومەتەکانى ئەو ڕاستیە دەردەخەن کە ئەو یەکەمین
کەسى ناوچەکەبووە کە پلانى یارمەتى دانى کوردى داڕشتووە یەکەمین کەس
بووە کە ناڕازى نەبووە کورد ئۆتۆنۆمى وەرگرێ نەک سەربەخۆیى ..یەکەمین
کەسیش بووە کە هەمیشە داواى لە کوردو شۆڕشەکەى کردووە کە بە یارمەتیى
ئەو ڕازى بن کەچى مەلا مستەفاى بارزانى قەتاو قەت متمانەى بە هیچ
هەڵوێستێکى شانەبووە ڕازى بوونیشى بە گەیشتنى یارمەتیەکانى ئەمریکا بۆ
کورد لە ناچارى بوەو شا ڕێگربووە لە لاى ئەمریکا کە ئەو یارمەتیانە لە
شوێنێکى دیکەوە بێتە کوردیستانەوە کە لە دواییدا ڕوونتر باسى لێوە
دەکەین..بەلایەنى سۆڤیێتەوە کە بەرژەوەندیى زۆر گەورەى لە عێراقدا
هەبووە ..سۆڤیەت ئەگەرچى حەزى بەوە کردووە حکومەتی عێراقى گرفتى نەبێ و
کوردیش لە گەڵ حکومەتدا ڕێک کەون بەڵام هیچ پڕۆژەیەکى سیاسیى سۆڤیێتى
بۆ کورد بە جدى وەرنەگیراوە هەر لە سەرەتاى شۆڕشى ئەیلوولەوە تاکو
وەستانى شۆڕشیش..هەموو بەڵگەنامەکان ئەوە دەسەلمێنن کە سۆڤیێت هەمیشە
بەرژەوەندیەکانى لە گەڵ حکومەتى عێراقى لە سەرووى هەموو
بەرژەوەندیەکانى دیکەیەوە بووە بە تایبەتى لە گەڵ کورد ..ئەو
سەردەمانەى شەڕى سارد بە سەر چوبوو کە لە پێناوى سەرخستنى بەرژەوەندیى
ئایدۆلۆژى ..بەرژەوەندیى ئابوورى بکرێتە قوربانى ..یەکێتى سۆڤیێت هەموو
بیرە نەوتە گەورەکانى عێراقى لە ژێر دەستدا بوو عێراقى کردبووە
ناوچەیەک بۆ چاودێرى کردنى ئیستیخباراتى و سوپایى و هاتنە خوارەوە
بەرەو کەنداو ..بۆ ئەمەش زۆر هەوڵى دا کە شۆڕشى کوردو حزبى شیوعى
عێراقى و حکومەتى عێراق لە یەک بەرەدا کۆکاتەوە پاش مۆرکردنى
ڕێکەوتنامەى دۆستایەتى و هاوکارى لە نێوان سۆڤیێت و عێراق پاش
سەردانەکەى سەدام بۆ سۆڤیێت لە سەرەتاى حەفتاکان ..کەواتە ڕوخاندنى
سەدام لە لایەن مەلا مستەفاى بارزانیەوە ماناى بڕینى دەستى سۆڤیەت بوو
نەک تەنها لە عێراق بەڵکو لە هەموو ناوچەکەدا هەربۆیە سۆڤیەت لە
ئەمریکاو تورکیا زیاتر بێ لایەنى خۆى نیشان دا لە وەستانى شۆڕشى
ئەیلوول و بەڵکو لە بەرژەوەندیى ئەودا بوو ..هەروەها لە بەرژەوەندیى
هەموو دەوڵەتە سۆشیالیست و شیوعیەکانى ئەوروپادا بوو کەشۆڕش کۆتایى پێ
بێت. و هەموو ئەم ڕاستیانە دەرى دەخەن کە بریارى وەستاندنى شۆڕش
بریارێک نەبووە کە تاقە کەسێک بیدات وبڕیارى چل ملیۆن کورد بخاتە ژێر
قسەى خۆیەوە ((بارزانی به بیانوی نهخۆشی و چوونه تهمهنهوه
کۆتایی به شۆڕشی نهتهوهیهکی چل ملیۆنی هێناوه ))هەروەک نووسەر
دەڵێ..ئەرێ قەت لە خۆمان پرسیوە بارزانیى نەمر چۆن بە ناوى چل ملیۆن
کوردەوە بڕیارێکى خودیانەى داوەو هەر چل ملیۆن کورد لە یەک ساتدا
وازیان لە شۆڕشێک هێناوە کە لە سیەکانەوە لە گەشە سەندندا بووە ..ئەرێ
چل ملیۆن کورد پیاوێکیان تیا نەبوو بڕیارى بەرهەڵستى کردن و بەردەوام
بوون بدات؟؟نموونەى ڕووداوەکانى دواییش مەهێننەوە چونکە ئەو ڕووداوانە
هیچ پەیوەندیەکیان بەو سەردەمەوە نەبووە.
3- پاش بێ ئومێد بوونى بارزانیى نەمر لە ئەمریکاو سۆڤیێت و دەوڵەتانى
دیکەى دنیاش کە بتوانن هاوکارى مانەوى و سوپایى و مادیى کورد بکەن
ئەوسا ئەو بڕیار دەدات لە ڕووە سیاسیەکەوەى بەردەوامى بە خەباتى کورد
بدات و تەنانەت لەو بڕیارەشیدا ئەو تاک ڕەوانەو دکتاتۆریانە ئەم
بڕیارەى نەداوە بەڵکو سەرکردایەتیى حزبى کۆکردۆتەوەو داواى لێ کردوون
کە لە نێو خۆیاندا یەکێک بۆ سەرکردایەتیى شۆڕش هەڵبژێرن ..کەس وەڵامى
نەبووە تەنها یەکێک لەو ئەندامانە نەبێ کە ئەویش پاش یەک دوو ڕۆژ
پەشیمان بۆتەوە لە بڕیارەکەى .. دە ئیتر گوناه نیە لە نەشارەزایى وبێ
ئاگایى خۆمانەوە وەسفى لەم جۆرە بدەینە پاڵ کەسێکەوە کە بۆ ئازادى و
سەربەخۆیى ئێمە هەموو تەمەنى خۆى بردەسەرو لێکۆڵینەوە لە مێژوو چۆن بەم
ئاستە سادەیە دەبێت؟؟و کێ قازانج دەکات لە بیرو باوەڕى لەم جۆرە..؟؟
4- نووسەر واى نیشان دەدات کە بارزانیى نەمرو سەرکردایەتیی شۆڕش نەیان
توانیوە هاوسەنگى و پەیوەستێکى جیهانی دروست کەن بۆ پشتگیرى کردن لە
شۆڕشى کوردو لە پەیوەندیە دیبلۆماسیەکانى شۆڕشدا هەروەک دەڵێ((یهکێک
له هۆکاره سهرەکییهکانی داڕمانی شۆڕشی ئهیلول، هاوکێشه نایهکسانهکانی
پێوهندییهکانی بارزانی و سهرکردهکانی دی ئهو شۆڕشه بوون لهگهڵ
هێزه ناوچهیی و جیهانییهکاندا. بارزانی یهکهم، ئهو ڕێکهوتنانهی
که پێوهندبوون به مانهوهی کهسێتی نهتهوایهتی کوردهوه
دوولایهنه و بێ چاودێری سێیهم و جیهانی پهسهندکراون و پرتۆکۆلێکی
ئهوتۆ لهبهردهستدا نیه که ناوهڕۆکی ئهو ڕێککهوتنانه بخاته
بهردهم میللهتی کورد له لایهک و لایهنی ناوچهیی و جهیانی لهلایهکی
ترهوه که بۆ کورد وهک نهتهوه ببنه جێگهی بهرگری))نووسەر
دەیەوێ بڵێ هەروەک لە دواییدا ڕوونى دەکاتەوە کە هەڵبژاردنى ڕێک
کەوتننامەى ستراتیژى و نەتەوەیى بە لایەنى جیهانەوە نا هاوسەنگ و نا
سیاسى و نا پرۆتۆکۆلى بووە چونکە بارزانى نەمر پشتى بە هێزە شیوعى و
سۆشیالیستەکانى دنیا نەبەستوەو پشتى بە ئەمریکاو هاوپەیمانەکانى ((ئیپریالیزمى
جیهانى))بەستوەو ئەمەش بە شێوەیەکى ڕەسمى نەبووە..ئەم بیرو ڕایانە واى
دەردەخەن کە نووسەر بارزانیى نەمرو شۆڕشەکەى لە بارودۆخێکى سیاسى و
جیهانیى وادا بوونە کە هەرچیەکیان بویستایە دەیانتوانى بیکەن هەر
دەوڵەتێکیان بویستایە بە ئاسانى دەبووە هاوپەیمانیان ..لە ڕاستیدا لە
دواى شەڕى ساردەوە ئەمریکاو سۆڤیێت پاش شەڕى ڤێتنام نەدەبوایە دەست لە
کاروبارى دەوڵەتان وەردەن وچونکە ئەمە دەبوە هەوێنى شەڕێکى جیهانیى
دیکە ..ئەمریکاش هەتا نەگەیشتە ئەو باوەڕەى کە سۆڤیێت هێدى هێدى بەرەو
کەنداو و لە ڕێگەى هاوپەیمانێتیەکى ستراتیژیەوە وا شۆڕدەبێتەوە بڕیارى
یارمەتى دانى کوردى نەدەدا ..ئەرێ لە خۆمان پرسیوە دەبێ ئەمریکا چ
بەهایەکى ڕەوشتى و مرۆڤایەتى واى لێ بکەن یارمەتى شۆڕشى کورد بدات؟؟
مەلا مستەفاى بارزانى زۆر لە زوەوە لە یارمەتیەکانى سۆڤیێت بۆ کورد بێ
هیوا بوبوو لە ڕووە سوپایى و سیاسیەکەوەى لە بەر چەند هۆیەکى زۆر زەق
کە ئەمانەن:
1-دەوڵەتى سۆڤیێت هەمیشە عێراقى بەلاوە ستراتیژى و گرنگتر بووە وەک
ئەوەى شۆِڕشى کوردو تەنانەت نەتەوەى کوردیشى لە لادا گرنگتر بێ ..ئەم
هاوکێشەیە ئەو چەکەبووە بە دەستى حکومەتى عێراقەوە کە هەر کاتێک تەنگاو
بوو بەکارى بێنێ بۆ تواندنەوەى شۆڕشى کورد و نەک لە گەڵ سۆڤیێت بەڵکو
لە گەڵ سەرجەمى ئەو دەوڵەتانەى بۆیان دەکرا دەست لە کاروبارى عێراق
وەردەن ..هەر ئەمەش لە پشتەوەى چەندین پڕۆژەى کەى جى بى سۆڤیێتیەوە
بووە کە ویستوویانە پشتگیرى کورد بکەن هەروەکو ئەو پڕۆژەیەى کە دەزگاى
کەى جى بى بەرامبەر بە دەزگاى سیاى ئەمریکى هەیبووە لە سەرەتاى
شەستەکان بۆ دامەزراندنى کوردستانى گەورە کەچى هەر زوو لە بەردەم
گۆڕانکاریە سیاسیەکانى ناو عێراق و هەندێک هۆکارى جیۆ- سیاسى لێى
پەشیمان بوونەتەوە یاخود پڕۆژەیەکى دیکەى پەنجاکان کە ویستراوە کورد
ببێتە خاوەن دەوڵەتێکى سەربەخۆ بە سەرکردایەتیى بارزانى کە ئەو کاتە لە
سۆڤیێت بووە بەڵام سۆڤیێت لە پاشاندا لێى پەشیمان بۆتەوە ..دواى
ئەمانەش پەشیمان بوونەوەى سۆڤیێت لە یارمەتى دانى کورد هەرلە سەرەتاى
حەفتاکانەوە پاش ئەوە ىسەدام توانى بەرژەوەندیەکى زۆر لە نەوتى عێراق و
دەرهێنانى نەوتى عێراق و لێدانى بیرە نەوتەکان بخاتە ژێر دەستى
سۆڤیێتەوەو لە پاشاندا ڕێکەوتننامەیەکى ستراتیژیى ئابوورى و سوپایى و
سیاسى و ئیستیخباراتى و هاوپەیمانێتى لە گەڵ سۆڤیەتدا مۆر بکاو نەک
تەنها ئەمە بەڵکو سۆڤیەت دەیویست کورد بکاتە قوربانیى ئەم
هاوپەیمانێتیە و بیخاتە بەرەى نیشتیمانى و هاوکاریەوە لە گەڵ حکومەتى
بەغداو حزبى شیوعیدا کە بارزانى دەربارەى چوونە ئەم بەرەیەوە گوتوویەتى
ئەمە پیلانێکە بۆ لە ناو بردنى شۆڕش وگەلى کورد و ئەوکات ئەمریکا
گەیشتۆتە ئەو باوەڕەى کە یارمەتى دانى شۆڕشى کورد بە هاندانى شاى ئێران
و یارمەتیى ئەو مەسەلەیەکى ستراتیژى و چارەنووسسازە بەلایەنى هەموو
هاوپەیمانەکانیانەوە لە ناوچەکەو لە جیهاتدا.
4- سەبارەت بە مەسەلەى هاوکێشەى نا یەکسانى سەرکردایەتیى شۆڕش و مەلا
مستەفاى بارزانیەوە بە دەوڵەتە جیهانى و ناوچەییەکانەوە..کە نووسەر بە
هۆیەکى سەرەکیى نوشوستیى شۆڕشى ئەیلوولى دادەنێ ..ئەمە زۆر دوورە لە
ڕاستیەوە و دەرى دەخەن کە نووسەر لە دوورە نزیکەوە ئاگاى لە میژووى
گەلى کوردستان و شۆڕشى ئەیلوول نیەو کولتوورى بیرکردنەوەى کولتوورى
هەڵدانەوەى لاپەڕەکانى شەڕى ناوخۆییەو هێشتا لەو کولتوورە دەرنەچوەو
بەڵکو ئاگاداریش نیە لەو سەدان هەزار ڕاستیانەى کە ئەمڕۆکە لە سەر
شۆڕشى ئەیلوول و مەلا مستەفاى بارزانى بڵاو کراونەتەوە بە زمانى بیانى
ئەمیش لە بەر ئەم هۆیانە:
1- مێژووى هەوڵەکانى بارزانیى نەمر بۆ پەیوەندى و هاوپەیمانێتى لە گەڵ
هەردوو هێزە جیهانیەکاندا زۆر دوورو درێژە کە ئێمە زۆر بە کورتى
سەبارەت بەو هەوڵانەى بارزانى بەرەو ڕووى ئەمریکا ئەم ئاماژانە
دەنووسینەوە ..هەوڵەکانى شۆڕش هەر لە سەرەتاى شەستەکانەوە دەستیان
پێکردووە لەو کاتەى هەموو جارێک ئەو هەوڵانە چ لە ڕێگەى نوێنەرەکانى
بارزانیەوە چ لە ڕێگەى وەڵام دانەوەى نامەکانیەوە چ لە ڕێگەى
باڵیۆزخانەکانى ئەمریکاوە لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستەوە بەوە وەڵام
دراوەتەوە کە:-
1- ئەمریکا بەرژەوەندیى خۆى لەگەڵ تورکیاو ئێران و وڵاتە عەرەبیەکان بە
بەرژەوەندیى خۆى لە گەڵ کوردا ناگۆڕێتەوە.
2- ئەمریکا پێگیریەکى لە گەڵ سۆڤیێت و دەوڵەتانى دنیاو نەتەوە یەک
گرتوەکاندا هەیە کە دەست وەرنەداتە نێو سیاسەت و سەروەرى و کێشەى هیچ
وڵاتێکەوە ..چونکە ئەمە هۆکارى جەنگەو هەروەها هۆکارى دەست تێوەردانى
دەوڵەتانى دیکەیە لە سیاسەتى دەوڵەتە هاوپەیمانەکان..
هەمیشە نەتەوەى کوردو شۆڕشەکەى بەرەو ڕووى ئەم ڕاستیە کراونەتەوە کە
ڕاستیەکى تراژیدیى هەموو هەوڵەکانى کورد بووە کە پەیوەندیەکى ستراتیژى
و نەگۆڕى هەبێت لە گەڵ دەوڵەتانى دنیادا کەواتە ئەمە سەلمێنەرى ئەو
ڕاستیەیە کە لە سیاسەتدا هاوپەیمانێتى بەستن لە سەر بناغەى بەرژەوەندیى
دوو لایەنەیە ..ئێمە بەرژەوەندیمان سەربەخۆیى و سەلماندنى مافەکانمانە
ئەى بەرژەوەندیى دەوڵەتى بەرامبەر لە چیدایە؟؟لە ڕاستیدا بەرژەوەندیى
دەوڵەتان لەلاى کورد لەوە تێپەڕى نەکردووە کە دەوڵەتان ئاسایش و هێزى
عێراق تێک یشکێنن و تاکو بەرژەوەندیەکانیان لە عێراقدا زۆرتر کەن یاخود
بۆ ئەوەبووە رێگە لە بەرژەوەندیى دەوڵەتانى دیکەى دژ بە خۆیان لە
عێراقدا بگرن یا بیخەنە مەترسیەوە ..مەلا مستەفاى بارزانى ئەو
سەرکردەیە بووە کە بە جوانى لەم هاوکێشانە تێگەیشتبوو هەربۆیە دەیویست
لە نێو ئەم بەرژەوەندیانەدا شوێنى کوردو ناسنامەو بوونایەتى بکاتەوەو
مافەکانى بە دەست بێنێ و بەم هاوسەنگیەوە کار لەبوارى دیبلۆماسیدا بکات
((بڕوانە پەیوەندیە دیبلۆماسیە کانى شۆِڕشى ئەیلوول کە لە ئەرشیفەکەمان
بە هەموو بەڵگەنامەکانەوە بڵاو کراوەتەوەلە سایتى کڵاو ڕۆژنە)) ..بۆ
ئەمەش بە دەیان و سەدان نامە ئاڵوگۆڕکراوەو بە دەیان کۆبوونەوەى لا
بەلا کراوەو بە دەیان پێشنیار لە نێوان نوێنەرانى بارزانى و حکومەتى
ئەمریکا ئەنجام دراوەو بە سەدان بەڵًگەنامەم لە ژێر دەستایە کە ئەم
ڕاستیانە دەسەلمێنن:
1- مەلا مستەفاى بارزانى گفتو گۆ کارێکى سیاسیى زۆر قورس و حیکمەت
داربووە لە یەکێک لە بەڵگەنامەکانى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکاى ساڵانى
حەفتاو دوودا هاتووە کە بارزانى نەک تاقە سەرکردەى کوردە بەڵکو بووەتە
کەسایەتیەکى ناوچەیى وجیهانى .
2- نوێنەرانى شۆڕش بە دەیان کۆبوونەوەیان لە گەڵ نوێنەرانى حکومەتى
ئەمریکا ئەنجام داوە هەروەها لە گەڵ نوێنەرانى حکومەتەکانى لوبنان و
سعوودیەو ئوردن و میسرو..هتد
3- پەیوەندیەکانى شۆڕش بە ئەمریکاوە پەیوەندیى نێوان کوردو حکومەتى
ئەمریکا بوەو نەک بەڵگە نامە بە دەستەوە نیە وەکو نووسەر دەڵێ بەڵکو
ئەو ئاگاى لەوە نیە بە هەزاران بەڵگە نامەى حکومەتى ئەمریکاو
سەرۆکەکانى لە سەر ئەم پەیوەندیانە بڵاو کراونەتەوە.
4- هاوکارى کردنى کورد بە لایەنى هەموو دەوڵەتانى دنیاوە ڕانەگەیەندراو
بووە چونکە کورد هیچ ستاتۆیەکى نەشەرعى و نەیاسایى و نە نێو دەوڵەتى و
نەناسنامەیى دان پێدا نراوى هەبووە .هەروەها بە دەست تێوەردان لە کارو
بارى دەوڵەتان لە قەڵەم دراوە.بەڵام مەلا مستەفاى بارزانى کەسایەتیەکى
جیهانیى واى بەم پەیوەندیانە بە کورد داوە کە تەنانەت گەورەترین
دەوڵەتەکانى جیهانیش سەریان سوڕماوە لەوە کە چۆن باوەڕى بە ئەمریکیەکان
و زۆر لە دەوڵەتانى عەرەب و ناوچەکە هێناوە یارمەتیى کورد بدەن
بەلایەنى دەوڵەتانى ناوچەوە ئەوەندە بەس بووە کە مەلا مستەفاى بارزانى
توانیویەتى ئوردن و سعوودیەو میسر بگەیێنێتە ئەو باوەڕەى هاوکاریى کورد
بکەن لە ڕوخاندنى سەدامدا.و بەڵکو تورکیاش بێ لایەن بکات لە سەرەتاى
یارمەتى دانى کورد لە لایەن ئەمریکاوە.ئنجا قسەى لەم بابەتەى نووسەر کە((•
بارزانی یهکهم و پارتی، ئهزمونی زۆریان ههبوو لهگهڵ ههردوو
ڕژێمی مرۆڤکوژ و فاشست، فارس (ڕوخاندنی کۆماری مههاباد) و عهرهبی
داگیرکهر(کودهتای ههشتی شوبات 1963)، سهرباری ئهوه هێشتا پێناسهیهکی
تهواو و سودیان لهو ئهزمونانه وهرنگرتبوو. بهشێوهیهکی زانستی
نهیانتوانی ئهو پێوهندییانه به قازانجی خۆیان تهواوی بکهن.))ئەمەزیاتربە
پەخشانێکى شیعرى دەچێت وەکو ئەوەى بە بیرو ڕاى سیاسى و مێژوویى بچێت،
چونکە وەکو ڕوونمان کردەوە کە کورد لەو سەردەمەدا هیچ ئەگەرو فاکتەرێکى
نەسیاسى و نەجوگرافى و نەئابوورى و نە ناوچەیى و نە سەربازیى هەبووە
تاکو لە ستاتۆیەکى گەورەوە هاوپەیمانێتیەکانى خۆى هەڵبژێرێ...یاخود
ڕستەى لەم بابەتەى نووسەر کە دەڵێ((پیادهکردنی خهباتی چهکداری وهک
ئامانجی سهرهکی، نهک خهباتی ههمهلایهنه وهک ئامرازگهلی شۆڕش
بۆ هێنانهدی سهرکهوتن. بهپێچهوانهوه ڕژێمی عهرهبی داگیرکهر
بهسهرۆکایهتی سهددام و بهعس توانیان باشترین پێوهندی جیهانی ببهستن
و به ڕێگای دیبلۆماسی گهماڕۆی خنکاندنی بزوتنهوهی گهلێک بدهن))
هەروەک ڕەمل لێدان و فاڵ گرتنەوە دەکەوێتە بەرچاو نەک تێڕوانینێکى
سیاسیى بێ لایەن و ئەکادیمى و ئاگادار لە ڕووداوەسیاسیەکانى ژێر پەردەى
ئەو کاتە چونکە شۆڕشى کورد بەرفراوانترین پەیوەندیى دیبالۆماسییى لە
گەڵ دەوڵەتانى جیهاندا هەبووە لە بەڵگەنامەیەکدا کە هەروەک بۆ نموونەى
عەقڵى سیاسى و زۆر فراوانى بارزانى دەیهێنینەوە هاتووە کە بارزانى
بەڵێنى داوەتە ئەمریکا کە دەست لە کارو بارى ناوچەکە وەرنەدات و
ئامادەیە لە گەڵ حکومەتى تورکیا ڕێکەوتننێک لەم بارەیەوە ئەنجام بدات
چونکە پاش ئێران تورکیا بە هێزترین بەر پەرچ دەرەوەى هاوکارى کردنى
شۆڕش بووە لە لایەن ئەمریکاوە ..ئەمەبووە تێگەیشتنى بارزانیى سەرکردە
ئەوجا حەیف نیە بەو سادەیى و بەو نازانستیە باس لەو مێژووە زۆر قورس و
گرانەمان بکەین؟؟
لەوانەیە سەیرترین و نازانستترین بڕگە لە نووسینەکەدا ئەم بڕگەیەى
خوارەوە بێ کە ڕستەکانم یەک یەک هەڵبژاردووە
((یهکێک له ئاکامه مێژووییه ترسناکهکانی ههرهسهێنانی شوڕشی ئهیلول،
لێدانی بزوتنهوهی ڕزگاریخوازی کورد و لاوازکردنی هێزه ئازادیخوازه
دیموکراتهکان له ناوچهدا و کردنهوهی دهروازهیهک بۆ بههێزکردنی
ڕژێمی داگیرکهری عێراق و دهستپێکردنی یهکهم ئهنفالی چۆڵکردنی
ژینگهی لادێ بوو و لهگهڵ شاڵاوی تهعریبکردنی شاری خانهقین تاکو شهنگار
بهکهرکوکیشهوه. چونکه تا ئهو کاتهی کورد بههێزبوو هێشتا عهرهب
نهیدهتوانی بهو شێوه فراوانه باشوری کوردستان تهعریب بکات. . تهنانهت
بهعهرهبی کردنی خوێندگه کوردیهکان له شارهکانی کوردستان و
هێنانی بهدهها مامۆستای عهرهب، کهزۆربهیان سهربه دهزگای
سیخوڕی بهعسی فاشی بوون. ئهوهش گهورهترین گورزبوو له فهرههنگ و
زمانی کوردی که تائهمڕۆش زمانی عهرهبی زاڵه بهسهر ئاخافتنی تاکی
کورد له باشووری کوردستان و کار بۆ پاککردنهوهی به شێوهیهکی
زانستی نهکراوه • ئاکامه کۆمهڵایهتییهکهی، تێکدانی ژینگهی کۆمهڵایهتی
ناوجهرگهی کوردستان بوو، چولکردنی سنووری نێوان پارچهکانی کوردستان
بوو به پانتایی زیاتر له ده کیلۆمهتر. چهپاندنی دانیشتوانی گوند و
شارۆچکه سنووریهکان له ئۆردۆگای زۆره ملێ و تێکدانی پێوهندییه
کۆمهڵایهتییهکان و پساندن و شێواندنیان. کردنی ههندێ له دانیشتوهکهی
به جاش و چهکداری ڕژێم و پاسیڤ کردنیان بهدانی پارهو دوورخستنهوهیان
له ژیانی ئاسایی له ڕووی سیاسیهوه، ههرهسهێنانی سوپای کوردستان(
پێشمهرگه) که پشتیوان و تاڕادهیهک پاسهوانی خهڵکی کورد بوو، ههرچهنده
زۆربهی بهرپرسهکانی له سهرۆک هۆزو دهربهگهکانی سهربه پارتی
پێکهاتبوون و که جاڕی ئاشبهتاڵ درا، زۆریان بوونه دڕندهدترین
دوژمنی گهلی کورد و له ئهنفالی 1988 دا گهورهترین ڕۆڵیان بۆ له
ناوبردنی گهلی کورد بینن))لە ڕاستیدا ئەم پەرەگرافە شەرعیەت دانێکى
ئاشکراو ڕاستەو خۆیە بە ڕژێمى بەعس بە هەموو ئەو کارانەى کە دژ بە گەلى
کورد کردوویەتى و ڕەوایەتى پێدانە بە خیانەت کردن لە کوردو تەنانەت
ڕەوایەتى دان بە لەناو بردن و قڕکردنى کوردیش ..یەکێک نەزانێ واتێدەگا
کە حکومەتى بەعس لە پەیڕەوو پرۆگرامیدا نەهاتووە کە کورد میللەتێکى
مێوانە لە سەر خاکى عەرەبى و پێویستە ئەو مێوانانە بە هەر شێوەیەک بێت
بگەڕێندرێنەوە شوێنى خۆیان یا بکرێن بە عەرەب کە ئەم باوەڕەش باوەڕى
هەرە قووڵى بەعس بووە نەک دەرەنجامى شکستێکى سوپایى کورد..
یەکێک نەزانێ وا تێدەگا پێش شکستى 1975 نەجاش و نە خایەن و نەخۆفرۆش
ونەسیخوڕو نە بە کرێ گیراو لە کوردستاندا هەبووە ئاخر براى بەڕێزم تۆ
وەک بڵێى هیچ لە مێژووى کورد نازانى ..ئاخر جاشێتى و خۆفرۆشى لەنێو
کورد مێژوویەکى دێرینى هەیەو لە گەڵ یەکەمین میرنشینى کوردو پێش ئەویش
دەست پێ دەکات و تەنانەت تاکو ئەمڕۆش هەر بەردەوامە ..ئاخر تۆ لە بیرت
چووە لە سەردەمى قازى محەمەددا چۆن قازى پێشەوا بە بارزانى دەڵێ لەم
خاکەدا باوەڕ بە هیچ کەسێک نەکەى چونکە زۆربەی کورد هەر بە گرتنى
تەبریز بوونە جاش و پێش سوپاى شا کەوتن بۆ ڕاوەدوونانى بارزانى و
پێشمەرگە نەبەردەکانى ..ئاخر وەکو لە کتێبى مێژووى کورددا هاتووە کە
شێخ مەحموودى مەلیکى کوردستان یەکێک لە هۆکارەەکانى کشانەوەى لە شەڕى
حکومەتى بەغداو ئینگلیز ئەوەبوو کە کوردى خۆ فرۆش کەوتنە پێش سوپاى
ئینگلیزو عێراقەوەو شێخ نەى دەویست خوێنى کورد بە دەستى کورد برژێندرێ
ئاخر تۆ ئاگاردارنیت و لە مێژووى نەتەوەکەت بێ ئاگاى لەوەى کە یەکەمین
کەس کە خۆفرۆشانى بە جاش لە قەڵەم دا بارزانیى نەمر بوو لە ساڵانى
سیەکاندا کەپێش سوپاى عێراق کەوتن..تۆ بڕۆ تۆزێک خۆت ماندوو کەو بە
دواى چەمکى جاشێتیدا بگەڕێ ئەوسا تێدەگەى کوندە لە کوێوە دڕاوە ..
ئەوەى ئەم ڕستانە بخوێنێتەوە وا دەزانێ زمانى کوردى و قوتابخانەى کوردى
لە کوردستاندا لێوان لێو بوەو زمانى کوردى گەیشتۆتە ترۆپکى گەشە سەندن
و داهێنانەکانى و کتێب بە کوردى بە سەدان چاپخانەى لە دواوە بووە ..ئەى
بۆچى ناڵێى کە ئەوە لە دواى بەیاننامەى ئادارەوە بوو کە کورد بە دەیان
قوتابخانەى لە شارەکانى بۆ کرایەوە ..بۆ ناڵیى لە دواى ئادارەوە بوو
کورد بووە خاوەنى سەندیکا ڕۆشنبیریەکانى خۆى ..بۆ ناڵێى لە دواى
ئادارەوە بوو کورد بە ڕەسمى بۆ یەکەمین جار دان بە زمانەکەیدا نرا پاش
دان نانى حکومەتى قاسم بە زمانى کوردى ..بۆ ناڵێى لە پاش ئادارەوە بوو
بە سەدان کتێبى کەلەپوورو ئەدەب و مێژوویى کورد لە چاپ درا بۆ ناڵێى
یەکەمین ناردنە دەرەوەى لاوانى کورد بۆ فێربوون و خوێندن بە ڕەسمى و
گرتنى کورسیى خوێندن لە زانکۆکانى ئەمریکا بۆ لاوانى کورد یەکێک بووە
لە مەرجە سەرەکیەکانى ڕێک کەوتنى کورد لە گەڵ عێراق و لە پاشان لە گەڵ
ئەمریکا .. .ئەوەى لە مێژووى کورد نەزانێ وا تێدەگا دیموکراتیەت لە
عێراقدا ئەوەندە گەشاوەتەوە و ئەوەندە گەشەى سەندبوو کە سەدام حوسێن
هەموو ڕۆژێ خۆى و پیاوەکانى بە لۆرى دیموکراتیەتیان لە گەڕەکەکانى
کوردو عەرەبدا ڕژاندوە وا تێدەگا دیموکراتیەت ئەوەندە سەرفرازو بەربڵاو
بووە لە پێش ساڵى 1975 کە نەک مرۆڤ بەڵکو گورگ و مەڕ پێکەوە برابوونە
...ئاخر ئەگەر دیموکراتیەت لە بناغەوە لە عێراق و تەنانەت لە
کوردستانیشدا بەو مانایە هەبوایە ئەوا ئەم هەموو خوێنە بۆ دەڕژا ..ئێمە
بۆچى شۆڕشمان دەکرد بۆچى ئەنفال دەکراین بۆچى کیمیا باران دەکراین ..ئاخر
ئەگەر مەبەستت دیموکراتیەتى حیزبى شیوعیى عیراقیە ..حزبى شیوعى
بەرامبەر سۆڤیێت و سەدام ئەوەندە بێ بڕیار بووە تەنانەت کۆمیتەى
ناوەندیى حزبى شیوعیى سۆڤیێتى و هەندێک لە سەرکردەکانى لە دەست
ناچالاکى وسست و خاویى ئەو حزبە بێزاربوونە وەکو بەڵگەنامەکان دەرى
دەخەن ئاخر ئەوە بارزانیى نەمر بوو کە شۆڕشەکەى هەمیشە باوەشى بۆ هەموو
شیوعیە کوردو عەرەبەکان دەکردەوە کە لە کاتى تەنگانەدا پەناى بۆ بەرن
... ئەى بۆ باس لەوە ناکەى کەبە پێى هەموو بەڵگە نامە مێژووییەکان
بارزانیى نەمر لە گەڵ ئەوەشدا دوازدە ساڵ لە سۆڤیەتدا ژیاوە یەکەمین
سەرکردەى کوردە کە بە ڕەسمى بانگەشەى دیموکراتیەت و بزووتنەوەى
دیموکراتى دەکات هەمیشە گوتوویەتى من نە شەرقیم و نەسەرمایەدارى من
دیموکرات خوازم ......
بەلایەنى هێنانەوەى بڕگەیەکى سەرۆکى هەرێمى کوردستان کە بارزانیى نەمر
لە بەر پیرى وازى لە سەرکردایەتیى شۆڕش هێناوە ئەگەرچى ئەمە قسەى خودى
بارزانى خۆیەتى کە لە ئەمریکا کردوویەتى ..بەڵام واز هێنان لە
سەرکردایەتى ئەگەر واش بووبێ سەیر نیەو ئەو قسەیەى نووسەر دەیکا کە
لەوپەڕى تواناى خۆیدا بووە لە دوورونزیکەوە فڕى بە سەر ڕاستیەوە نەبووە
..تەمەنى بارزانیى نەمر لە حەفتاو پێنج گەیشتبووە حەفتا ساڵ ئەو نەلە
تەمەن و نەلە مردن قەت سڵى نەکردۆتەوە بەڵام کاتێک هەموو دەرگاکانت لێ
دەگیرێ و جۆرێک لە خەبات کە خەباتى چەکداریە بێ هودە دەبێت و دەبێتە
کردارێکى خۆکوژیى گشتى دەشێ خەباتى سیاسى ڕێگایەکى دیکە بێت کە ئەو لە
گەڵ ئەوەشدا لە ئەمریکا هاتوچۆى پزیشک و نەخۆشخانەکانى پێ دەکەن و
چارەسەرى کیمیایى وەردەگرێ بەڵام هەمیشە لە هەوڵى ئەوەدا بووە لە گەڵ
ئەندامانى کۆنگرێسى ئەمریکى کۆبێتەوەو باسى سیاسەتى چەوتى ئەمریکایان
بۆ بکات بەرامبەر بەکوردو زۆر هەوڵى داوە کیسەنجەر ببینێ بەڵام
نەیتوانیوە و هەرچەندە لە ژێر چاودێریەکى توندو تیژیشدا بووە
توانیویەتى ئەو سیاسەتە چەوتەى ئەمریکا لە ڕێگەى ڕاگەیاندنەوە
بگەیێنێتە ڕاى گشتى ئەمریکى...لە ڕاستیدا بارزانى ئاگرى ئەو سەروەریە
نەتەوەییەى لە نێو کوردا هەڵکرد کە تاکوئەمڕۆش کوژاندنەوەى نیە و هەموو
ئەوەى ئەمڕۆکە ڕوودەدا دەرەنجامى ئەو ڕێچکە سیاسى و نیشتیمانى و
نەتەوەییە بوو کە ئەو داى ڕشت و تەنانەت کەسایەتى کورد کە بە کەسایەتیى
لە بیر کراوى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست لە قەڵەم دەدرا ئەو هێنایە نێو هەموو
میدیاو هەموو هاوکێشە سیاسیەکانەوە ..هەر بە کوردستانى دیموکراتیەوە
تاکو عێراقى تازەو تاکو فیدرالیەت و ڕوخاندنى سەدامیش هەموو ئەمانە لە
داهێنانى ئەوو سەرکردایەتیى شۆڕشى ئەیلوول بوونە ئەوجا ئەوەى دەیەوێ
تێبگا با بۆخۆى تێ بگا ئەوەشى نایوێ تێبگا هەربا تێنەگا.
ئەمە بە کورتى هەندێک لەو ڕاستیە مێژووییانەن کە دەیسەلمێنن نووسەر لە
میژووى نەتەوەکەى و سەرکردەکانى بێ ئاگایەو وا پێویست دەکات پێش
نووسینى هەر بابەتێک تۆزێک بە سەرچاوەى نوێ و زانیاریى نوێدا بچێتەوە
نەک بە زوڵم کردنمان لە یەکترى...
bawagorgor@yahoo.com
|