په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٤\٩\٢٠١٣

ئایا راستە تورکیا چەکی کیمیایی داوە بە بەرەی نوسرە؟

 

 


زانرا کۆبوونەوەیەک لە کۆتایی مانگی نیسانی ئەمساڵ لە نێوان هەندێک سەرکردەی هەواڵگری تورکی (میت) و هەندێک لە سەرکردەکانی یەکینەکانی بەرەی نوسرە و کەسایەتیەکانی سوپای ئازاد (لیوای سوپای ئیسلام) و بە ئامادەبوونی هەندێک لە ئەندامانی هاوپەیمان لە شاری دیلکۆک (غازی عەنتاب)ی کوردستانی باکوور ئەنجامدراوە.

 

پێگەی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژیی کوردستان (لێکۆلین) لە هەواڵێکیدا بڵاویکردۆتەوە لە شاری دیلۆکی کوردستانی باکوور بەرپرسانی تورکیا لە ڕێگەی دەزگای هەواڵگری میت و بەرهەڵستکارانی سوریا کۆبوونەوە، لەسەر پێدانی چەک بە ئۆپۆزیسیۆنی سوریا گفتوگۆیان کردووە.


 

 

 

 

 

وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: فیدراسیۆنی زیندانیانی سیاسی کوردستان

 

 

 

 

 

 

دەقی بەیاننامەکە:

 

ئێمە بەرەی نوسرە لە حەلەب ئەمەی خوارەوە پشتڕاست دەکەینەوە:


بە پشتبەستن بەو کۆبوونەوەی لە کۆتایی مانگی نیسانی ئەمساڵ لە شاری عەنتابی تورکیا لە نێوان هەندێک سەرکردەی هەواڵگری تورکی و هەندێک لە سەرکردەکانی یەکینەکانی بەرەی نوسرە و کەسایەتیەکانی سوپای ئازاد (لیوای سوپای ئیسلام) و بە ئامادەبوونی هەندێک لە ئەندامانی هاوپەیمان، گەیشتین بەم خاڵانەی خوارەوە:


١- ڕاگەیەنرا کە بەرەی جەزیرە و فوڕات شکستیان خواردووە لەدەرکردنی چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، دەرکردنی نەواف ڕاغب بەم هۆیەوە.


٢- مسۆگەرکردنی چەکدارکردنی بەرهەڵستکاران لە ڕێگەی تورکیاوە.


٣- مسۆگەرکردنی تێپەڕاندنی پارە و چەکی سوک و مامناوەندی و تەقەمەنی(زەخیرە) لە رێگەی کەناڵە تایبەتیەکان گرنگترینیان:
- خاڵی شارۆچکەی عەتمە / لە ئەدلب.
- ئعزاز حەلەب.
- جەرابلس ئەلمەدینە.
- جەرابلس ڕێگای فوڕات.


٤- مسۆگەرکردنی تێپەڕاندنی چەکی قورس لەوانەش بەڕێژەیەکی زۆر چەکی دژە فڕین.


٥- مسۆگەرکردنی پێدانی چەکی کیمیایی بە بەرەی نوسرە بەڕێژەیەکی سنووردار ، لەپێناو بەکارهێنانی بەهاوکاری لەگەڵ لیوای ئیسلام لە ناوچەکانی ڕیفی دیمەشق.


٦- پێکەوە کارکردن بۆ داخستنی ڕیگا لەبەردەم هەرچارەسەرێکی سیاسی کە مانەوەی ئەسەد مسۆگەر بکا هەتا ئەگەر بۆ ماوەیەکی کاتیش بێت ، پێداگریی لەسەر چارەسەری سەربازیی و پێوویستبوونی بکرێ.


لەسەرئەوەوە ئێمە لە لیژنەی شەرعی بەرەی نوسرە پێداگریی لەسەر هەموو هۆکارەکان و ڕێگاکان دەکەینەوە کە ڕووخانی ڕژێمی عەلەوی مسۆگەر دەکا، هەتا ئەگەر کارەکە پێویستی بە بەکارهێنانی چەکی کیمیاییش بێت.

 

 

١٣\٩\٢٠١٣

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک