٣\٨\٢٠١١
ئایا رهمهزان
مانگی خێر و خۆشیی و بەختەوەرییە؟

عەبدوڵا مەحمود
لە مانگی رەمەزاندا، بەهەزاران کرێکار بەهۆی داخستنی چێشتخانەکان،
نادییەکان، گازینۆکان، شوێنە گەشتوگوزاریەکان... بێکار دەکرێن و
ڕەوانەی ماڵەوە دەکرێنەوە بێئەوەی کەس بەرپرسی قەرەبووکردنەوەیان بێت.
لە مانگی رهمهزاندا نرخی کەلوپەل و خواردنەکان هەڵدەکشێت و بازار
دەبێتە دیکتاتۆرێکی چنگ لە گەرووی برسیەکان و نەدارانی کۆمەڵگا.
لە مانگی رهمهزاندا، بەزۆر و بەیاسای ئیسلامی دەمی خەڵک دەبەستریت
لەوەی بە ئاشکرا خواردن و خواردنەوە نۆش بکات، ئەگەر نا جگە لەسزای
خوداو ئەو دنیا سزای نۆکەرانی خواش لێرە ئامادەیە.
لە مانگی رهمهزاندا، بڵندگۆ چوارییەکانی سەر گومەزی مزگەوتە
بێشومارەکان، خەڵکی بەدیاری کراویش مناڵان و پیرو پەکەوتە و نەخۆشەکان،
و کۆمەڵگا هەراسان دەکەن، بەتایبەتیش شەوانە.
لەمانگی رهمهزاندا، لچک و حجاب، روخساری جوانی زۆریک لە ژنانی
کۆمەڵگا، دادەپۆشێ.
لەمانگی رهمهزاندا رەوتگەلە ئیسلامیەکان و کۆنەپەرستانی کۆمەڵگا،
سێڵاوی درۆ و ژەهراوی ئیسلامی و بانگەشەی نیشاندانی دنیای سبەینێی
خەیاڵاوی، دەڕێژن.
لە مانگی رەمەزاندا، مزگەوتەکان دەکرێنە شوێنی کۆبونەوە گشتیەکانی
ئیسلامیەکان و گوێگرانی مەلای مشەخۆر.
لەمانگی رهمهزاندا، باسی خێرو خێرات و زەکات بەخشینەوە بەسەر
هەژارانی و عەبدە برسیەکانی دەستی خودادا، گەرم دەبێت، تابڵیین هەژارو
دەوڵەمەند هەر هەبووە و خوا دەوڵەمەندەکان و دزانی خۆی هاندەدات چاوی
لە نەدارەکان بێت تا ڕانەپەڕن.
لەمانگی رەمەزاندا، خەڵکی دەرەوەی بازنەی سونە مەزهەبەکان... پلە دوون.
خەڵکانی بێدین و مۆدێرن ناچار بەوە دەکەن دەمی خۆیان ببەستن و خواردن و
خواردنەوەی ئاشکرا لێیان حەرام دەکرێ.
لە مانگی رەمەزاندا دین وەکو دیاری نەزانی ئینسان، لەلایەن ئیسلامیەکان
و دەسەڵاتی پشتبەستوو بەئیسلام، هەوڵی ئابدەیت کردنەوەی دەدرێت.
لەمانگی رهمهزاندا، بەهۆی گەورەترین شێواندن لە سیستەمی خواردن و
خواردنەوەدا، نەخۆشی ڕۆژوەوانان زیاد دەکات.
لە مانگی رهمهزاندا، کۆمەڵگا ئەڵیی خۆڵی مردوانی بەسەردا کراوە و
جوڵە جوانەکانی، هەڵدەپەسێردرێن.
کەواتە مانگی رهمهزان نە مانگی خۆشی و خێر و بەختەوەرییە، بەڵکە
مانگی بێکارکردن، برسیکردن، دەم داخستن، کۆنەپەرستی، سزادان، ژەهر
بارانکردنی کۆمەڵگاو مەدەنیەت و مانگی ڕەوتگەلی ئیسلامی و مەلای
مشەخۆرو کۆنەپەرستییە.
ئابی ٢٠١١
ماڵپهڕی عهبدوڵا مهحمود
|