ئایا روسیا به بوونی سێ دیدی
جیاواز له‌ناو سه‌رۆکایه‌تی حکومه‌ته‌که‌یدا
ده‌توانێ له‌به‌رامبه‌ر؛ ئه‌مریکا
-
ناتۆ -
یه‌کێتی ئه‌وروپادا
بوه‌ستێته‌وه ،
یان
ته‌نانه‌ت درێژه‌بدات به شه‌ڕی ساردی ته‌قلیدی؟
یاشێخ
پاش
چه‌ند ڕۆژ له‌چوونه ناوه‌وه‌ی ڕوسیا بۆناو جۆرجیا
به‌هه‌ر
بیانوویه‌ک بێت به‌ڵام ئه‌وه
ته‌ڵه‌یه‌کی نراوه بوو پێان
ته‌قاند .
به‌ڵگه‌ش بۆ
ئه‌وه هه‌ڵتۆقینی سێ
دیدگای جیاواز
بوو له‌ناو
سه‌رۆکایه‌تی
حکومه‌تی فیدڕاڵی ڕوسیه‌دا؛ شه‌ڕ، شه‌ڕ
وه‌ستاندنی بێ
سه‌رو به‌ره‌یی
، جێبه‌جێ نه‌کردنی
ئاگربه‌سه‌که.
سێ دیدگای
جیاوازله سێ پۆستی حکومه‌تدا به وجۆره‌ی لای خواره‌وه
ده‌رکه‌وت:
یه‌که‌م:
دیدگای ڤلادمیری سه‌رۆک وه‌زیران،که‌له‌سه‌ره‌تای ڕۆژانی
ئه‌وشه‌ڕه‌دا ئیدعای ئه‌وه‌ی ده‌کرد که ده‌بێت
سه‌رۆکی ئیستای جۆرجیا
وه‌لابنرێت.به‌ڵام ئه‌و بڕیاره زوووه‌لانرا ،به‌هۆی
ئاگربه‌سه‌که‌وه .
دووه‌م:
دیدگای سه‌رۆکی ڕوسیا دیمتری مید ڤی دیڤ؛ئه‌وه بو به‌بڕیارێکی
چاوه‌ڕوان نه‌کراوی سه‌رۆکی ڕوسیای فیدڕاڵ
به‌ناوبژیوانیسارکۆزی
سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نساو(سه‌رۆکی ده‌وری ئێستای یه‌کێتی ئه‌وروپا)
بڕیار ی ئاگربه‌س درا له‌نێوان ڕوسیا‌و
جۆرجیادا.به‌وه‌ش دیدی،یه‌که‌م سڕدرایه‌وه‌و تۆراندنو وه‌لاکه و‌تنێکی
پووتین به‌ئاشکراد یاربوو
له‌سه‌ر ڕۆڵی ئه‌وله‌سه‌رنه‌خشه‌وداهاتوی ئه‌و شه‌ڕه‌ی ڕوسیا
..ئیتر ته‌نانه‌ت وه‌لانانی سه‌رۆکی
جۆرجیاش له‌لایه‌ن ڕوسیاوه له
ناودانه‌ما .
سێه‌م:
دیدگای وه‌زیری ده‌ره‌وه (سیرجی لااڤارۆڤ ) که‌وته ڕوو؛
که‌پێویستی سه‌ربه‌خۆ بوونی ئۆوستیا ی خوارو وه
ئه‌بگازیا وروژاند ،
له‌گه‌ڵ پێویستی پاراستنی ڕوس نه‌ژاده‌کانی ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵاتیش
. دیدی سێهه‌م زیاترسه‌رچاوه‌ی له‌وه‌وه
گرت که گوایه ده‌قی ڕێکه‌وتن
نامه‌که که 6 بڕگه‌یه ده‌ستکاری کراوه ،(به پێی
میدیایروسیای فیدڕاڵ،
ئه‌وڕێکه‌وتن نامه‌یه به‌سێ کۆپی بووه که‌به‌ته‌نها
له‌نێوان ڕوسیای فیدڕال و به‌ناوبژی فه‌ره‌نسا
نه‌بووه ،به‌ڵکوولایه‌نی
ئوستیای خوارو وه ئه‌بگازیاش بوه . واته ئه‌و به‌شه‌ی باس
له چاره‌ی کێشه‌ی دووناوچه نیمچه‌سه‌ربه‌خۆکه‌ی ناو
جۆرجیا ده‌کات و ده‌بوایه
سه‌رۆکی جۆرجیا ئیمزای له‌سه‌ر بکردایه که بریتی
بووه به‌به ڕه‌سمی ناساندنیان له‌لایه‌ن جۆرجیاوه ،
سه‌رۆکی فه‌رنسا ش له
ڕێگای رایزی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا وه
گه‌یندویتییه ده‌ست سه‌رۆکی جۆرجیا بۆ ئیمزاکردن
به‌ڵام گۆڕاوه‌و واته ناوپه‌لقرتێن کراوه
.
ئه وه‌ش داوێکی تری نێو ده‌وڵه‌تی بوو
که له‌لاوه بۆ روسیا
نرایه‌وه‌و کڵاوی له‌سه‌ر نراو وایان لێکردبه‌ناچاری ببێته په‌یمان
شکێنی ئاگر به‌س وه‌ک سه‌رپێچی که‌رێک به‌رامبه‌ربه
ئلتزاماتی نێوده‌وڵه‌تی. مێژووی شه‌ڕی یه‌که‌م
ودووه‌می جیهانی و شه‌ری ئێران و عێراق و خلیجی
1و2یش هۆکاری له‌و جۆره‌یان هه‌بوه بۆروودانیان .
به‌وجۆره‌واله‌روسیاکرا په‌ڵپ وبیانوو
بگرێت و مه‌رجه‌کانی ئاگر
به‌سه‌که وه‌ک پیویست جێبه‌جێ نه‌کات و ناچار به‌ڕاشکاوی
سوربوونی خۆی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی له
دووناوچه سه‌ربه‌خۆیی خوازه‌که‌دا
ڕابگه‌یه‌نێت ،بۆیه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا
له‌لێدوانێکیدا ده‌ڵێت
نازانین کێ سیاغه‌که‌ی گۆریوه بۆیه من له‌و رووه وه لێکۆڵینه‌وه‌و
پشکنینی سیاسیانه‌ی له‌سه‌رده‌که‌م . بۆیه روسیا
ئێستا ناچار بووه
شێوازێکی یاسایی له پشتگیری بۆمانه‌وه‌ی له‌و دوو ناوچه‌یه‌دا
بنه‌خشێنێ ئه‌ویش به‌وه‌ی که‌خرایه ده‌نگ دانی
دۆما(په‌رله‌مانی روسیا‌و)
ده‌نگی پشتگیری کردنیان بۆدان .
به‌ڵام هه‌رچۆنێک بێت روسیا به شکاندنی
په‌یمانه‌که ناوزڕکراوه‌و
هه‌رئێستا ئه‌مریکاو ڕۆژاوا داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌کانی لیده‌که‌ن
بۆپێش 8/8/2008:
به‌پێی ناوه‌نده میدیاکانی ئه‌مریکاو ئه‌وروپا ئێستا ڕوسیا دوو تاوانی
نێو ده‌وڵه‌تی کردووه:
1-
به‌زاندنی سنووری نێوده‌وڵه‌تی ووڵاتێک وداگیرکردنی ،که خۆی پێشتر
دانی به‌و سنووره ی داناوه له سایه‌ی بڕیاری نێو
ده‌وله‌تی ی‌و-ئن دا.
2-
شکاندنی په‌یمانی ئاگر به‌س ،که‌وه‌ک په‌یمانێکی نێو ده‌وڵه‌تی
ناسێنراوه ،چوونکه فه‌ره‌نسا به نوێنه‌رایه‌تی
یه‌کێتی ئه‌وروپاو
ئه‌مریکا و ناتۆ ئه‌و ناوبژیوانیه‌ی کردوه .
ڕاسته ڕوسیای فیدڕاڵ تائه‌مڕۆش خاوه‌نی
هێزێکی گه‌وره‌ی ئه‌تۆمییه‌و
له‌بنده‌ستی ته‌سه‌روفاتی خۆیدایه‌و ئاهێکی باشی
گه‌شانه‌وه‌ی ئابووری
پیاهاتوه‌ته‌وه ،به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌نده‌به‌س نیه‌بۆ
به‌رپه‌چ دانه‌وه‌و به‌تاڵ کردنه‌وه‌ی پلانی کوشنده‌ی
ئه‌مریکاوناتۆ که بۆ له‌داردانی
ڕوسیایان دارشتووه به‌هه و ڵدانیان له ته‌وقدانی ڕوسیا
به‌دامه‌زراندنی زیاتری بنکه‌ئه‌تۆمیه‌کانی ناتۆ
له‌رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا و
قه‌وقاس و به‌ڵقان دا به‌بیانووی به‌رگری
له ئه‌گه‌ری هێرشی ئێران یان
هێزه تیرۆریسته‌کانی ئه‌لقاعده ،ئه‌وه‌ش
وه‌نه‌بێت ڕوسیا د‌رکی پێ
نه‌کردبێت . لێدوانه‌کانی وه‌زیری خاریجی ڕوسیا (لاڤارۆڤ) که ده‌ڵێ
ئه‌مریکاو ناتۆ هێزی به‌رگری له‌به‌رامبه‌ر کێ
داده‌نێن،مه‌گه‌ر
له‌به‌رامبه‌ر هێزه ئه‌تۆمیه خه‌یاڵیه‌که‌ی ئێران، که ئه‌وه هیچ
مانایه‌کی نیه جگه‌له‌مه‌ترسی دانانی ئاسایشی ڕوسیا
(ئێمه‌ش ده‌ڵێین مه‌گه‌ر
ڕوسیا لاپه‌ڕه‌یه‌کی نوێی نیه له گه‌ڵ ئه‌مریکادا ئایا له‌بێ
باوه‌ر بوونی ئه‌مریکایه به روسیا یان ئه‌و
هه‌ڵمه‌تانه‌ی ئه‌مریکا بێ
مووڵامه‌ت نیه و ماستێکه‌و په‌تی هه‌ڵواسین و ده‌ستو پێ به‌ستنی
روسیای له‌ناودایه .
بۆیه زۆر له لێکۆڵه‌ره‌وه سیاسیه‌کان
له‌ئاستی په‌یوه‌ندیه
دیبلۆماسیه‌کانی نێوان روسیا‌و رۆژاواوبه‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا
ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر بوونی به‌رده‌وامی شه‌ڕی سارد
کردووه هه‌رله‌ڕۆژه‌کانی سه‌ره‌تای هه‌ره‌سی
سۆڤیه‌ته‌وه که ئه‌مریکاو رۆژاوا داوای
هاتنه ناو ناتۆیان لێکرد
له‌دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێکخراوی سه‌ربازی وارشۆوه
له‌لایه‌ن ڕوسیاوه به‌ڵام ملی نه‌داو دواتریش
له‌دابه‌زاندنی هێزه‌کانی
ئاشتی پارێزدا له کۆزۆڤه‌دا ڕووسیا
هێزه‌کانی ئاشتی پارێزی خۆی به‌جیا
دابه‌زاند به‌ده‌ر له‌سایه‌ی هێزه‌کانی
تری ئاشتی پارێز که‌له‌ژێر چه‌تری
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندابوون واته ناتۆ‌و ئه‌مریکا
.هه‌روه‌ها له له‌شکرکێشی
ئه‌مریکاو ناتۆ بۆ که‌نداوو بۆعێراق
به‌پێی ئاستی هاوسه‌نگی
هێزله‌به‌رامبه‌ریاندا ڕووسیا ناڕازی بوو
به‌خاتری له‌ده‌ست نه‌دانی سه‌همی له نه‌وتی عێراقدا
. ڕوسیا جه‌ختیشی کرد
له‌وه‌ستاندنی شه‌ڕی کۆسۆڤه به مه‌به‌ستی ڕێگرتن له
داگیر‌کردنی سربیا-به‌لگرادله‌لایه‌ن ئه‌مریکاو
ناتۆوه‌و وه سه‌ربه‌خۆبوونی کۆزۆڤه شی
به‌ڕه‌سمی نه‌ناساندودژی بوو ،هه‌رچۆن
ئه‌مریکاوڕۆژاواو ناتۆکه‌یان له‌ساڵی 1991 وه هێشتر هه‌ردوو
ناوچه نیمچه‌سه‌ربه‌خۆکه‌ی ناوجۆرجیا
(خواروی ئۆو‌ستیاو ئه‌بخازیا) ی
سه‌ربه‌خۆیی خواز به‌ڕه‌سمی نه‌ناساندوه ئه‌وه‌ش
سه‌رپێچیه‌کی تری
نێوده‌وڵه‌تی ڕوسیایه له‌ڕوانگه‌ی ئه‌مریکاو ڕۆژاواوه که‌ئه‌مڕۆ
به‌بیانوی جۆراوجۆرلێیان هه‌ڵپێچاوه‌و جۆرجیایان لێقوت
کردۆته‌وه هه‌روه‌ک چۆن
حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌فغانستانی ژێرقه‌ڵه‌م ڕه‌وی تالبانیان
به‌ڕه‌سمی نه‌ناساند گوایه داڵده‌ی ئه‌سامه بنلادن
یان داوه‌و یا ته‌سلیم
کردنی ئه‌سامه به ئه‌مریکا یان ڕوخاندنی قه‌ڵه‌م ڕه‌وه‌که‌ی
تالبان چاره نووسیان بوو.ڕوسیاش یان ته‌سلیم کردنی
ته‌واوی هێزه
ئه‌تۆمیه‌کانی به‌ئه‌مریکاو ناتۆ یان تێکچوون‌و داڕمانی مسۆگه‌ره
.
هه‌مووئه‌وانه و گه‌لێکی ترێش،
بۆنموونه ڕێکخراوی حماس ی فه‌له‌ستینی
که‌زۆرینه‌ی له‌په‌ڕله‌مانی حکومه‌ته ناوچه‌ییه‌که‌ی
فه‌له‌ستین دا هێنا ئه‌مریکاو ڕۆژاوا به‌ڕه‌سمی
نه‌یان ناساندن و داوایان کرد که ده‌بێت
به‌ڕه‌سمی دان به‌بوونی ئسرائیل دا بنی و له‌گه‌ڵی بکه‌وێته
دانوستان ئه‌وسا دانی پیا ده‌نرێت له‌وکاته‌دا ڕوسیا به‌ڕه‌سمی
ناساندی و زووبه‌زوو ئستقبالی سه‌رۆکی حماسی کرد وه‌ک
سه‌رۆکی په‌ڕله مانی فه له
ستین ، ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدا حماس وه‌ک گروپێکی
تیرۆرستی ناسراوه له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه ،که‌ئه‌مریکا
له‌ژێر ناوی دژه‌تیرۆردا
هه‌زاره‌ها ملێۆن دۆلاری به‌خۆی و هاوپه‌یمانه‌کانی
خه‌رجکردووه .
روسیا و ئه‌مریکا و ئه‌وروپاش ده‌یانزانی
که‌شه‌ڕی سارد هێواشه به‌ڵام
کۆتایی نه‌هاتووه .
مه‌ژغه‌ڵه‌تی ئه‌مریکاو ڕۆژاوا به
پڕکردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌کانی نفوسیان
له‌وجێگایانه‌ی ڕووسیا له‌ده‌ستی ده‌دان، به‌واتایه‌کی
تر به‌هۆی کۆکردنه‌وه‌ی
شیله‌ی ڕژاوی لاشه‌ی سۆڤیه‌ت نه‌په‌رژانه سه‌ر سه‌ری
ماره‌که واته له‌ده‌ورانی هه‌ره‌سی سۆڤیه‌ت له‌کاتی
گۆرباچۆڤ و یلتسن دا
ده‌کرا بیان توانیایه ته‌واوی هێزه ئه تۆمیه‌که‌ی ڕوسیایان
له‌ژێر جڵه‌وی خۆیان واته ئه‌مریکاو ناتۆدا دابنایه
به‌دانی نرخێکی که‌متر له‌مڕۆ ،ئه‌مه‌ش بۆخۆی
هه‌ڵه‌یه‌کی ئه‌مریکاو ناتۆبوو ،که ئه‌مڕۆ
ده‌یانه‌وێت ڕاستی بکه‌نه‌وه‌و ئه‌نجامی بده‌ن .
ئایا بۆیان
ئه‌نجام ده‌درێت ؟
پڕۆسه‌ی هه‌نگاونانه‌کانی ناتۆ‌و
ئه‌مریکاو ڕۆژاوا و به گه‌مارۆدانی
ڕوسیا به‌بنکه‌ی ئه‌تۆمی وه تێوه‌گلاندنی رووسیا به
له‌تمه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و
له‌ولاشه‌وه نه‌بوونی ڕیکخراوێکی سه‌ربازی نیو ده‌وڵه‌تی
ئه‌ڵته‌رناتیو له‌ده‌ستی روسیاداو نه‌مانی بنکه
ئه‌تۆمیه جیهانی و
ئه‌وروپیه‌کانی وهه‌روه‌ها بوونی دۆست گه‌لێکی باش بۆ ئه‌مریکاو ناتۆ
له‌ناو پۆستی ده‌سه‌ڵاتی ڕوسیادا ،له‌چه‌شنی یلتسن
،بۆنموونه که‌سانی وه‌ک
گۆرباجۆڤ هێشتر باشن بۆ به‌کار هێنان، ئه‌گه‌ر چی
گۆرباچوڤ له‌لێدوانێکی دا وای ده‌رده‌خست که ڕوسیا
کارێکی باشی کردووه
به‌ڵام ئه‌وه‌شی مه‌گه‌ر هه‌ر به‌خاتری باشترله‌قوڕاوا ڕۆچونی
ڕوسیادابێ ،ئه‌وه سه‌ره‌ڕای بوونی شیفرنادزه‌ی
هاوسه‌نگه‌ری سه‌رۆکی
وه‌لانراوی پێشووی جۆرجیا که‌له شۆڕشی گوڵ له‌جۆرجیا ده‌ستی
پێکێشرایه‌وه ، ئه‌و ڕاشکاوانه روسیای تاوانبارکرد
له‌شه‌ڕی دژی جۆرجیا . .
هه‌موو ئه‌وانه هۆکارن بۆئه‌نجام دانی
ئه‌وه‌ی له‌هه‌نگاوناندان بۆی
،به‌ڵام له‌وه‌ده‌چێت ڕووسیا ته‌نها بتوانێت شه‌ڕێکی
که‌ره‌دێزئاسایی بکات ،واته شه‌ڕ بۆ تۆپینی
خۆی و زه‌ره‌ری خاوه‌نه‌که‌ی . چوونکه له‌و
ڕۆژه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت هه‌ره‌سی هێنا، ئه‌مریکاو ڕۆژاوا تاڕاده‌یه‌ک
به‌ناڕاسته‌و خۆیی بوونه‌ته خاوه‌نی .
ته‌نها هۆکارێک که‌روسیا
له‌شه‌ڕێکی ماڵکاولکه‌ره‌ی خۆی‌و جیهان ده‌ربازبکات وه‌رچه‌رخانێکی
سیاسی هێمنانه‌ی ناوخۆی روسیایه‌یه بۆده‌سته‌مۆکردنی
ڕوسیا به‌ئه‌تۆمیه‌که‌یشیه‌وه
که‌بیخاته‌ژێرده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکاو ڕۆژاواوه .بۆچی
رووسیا تووشی شه‌ڕی خۆکووشتنی خۆی بووه به‌ده‌ستی خۆی و
ئه‌مریکاو ڕۆژاوا؟
وه‌ک ده‌زانین ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ
به‌ره‌وڕووی ڕووسیا ده‌بێته‌وه له‌به‌ر
ئه‌وه‌یه که‌رووسیای ئه‌مڕۆ ڕووسیای ده‌ورانی سۆڤیه‌ت
نیه . چوونکه
له‌هه‌مووڕوویه‌کی سه‌ربازیه‌وه پاشه‌کشه‌ی کردووه ،ته‌واوی
بنکه‌کانی له ئه‌فریقاو ئه‌مریکای لاتین و ئالاسکا
و کوبا و له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانی عه‌ره‌بیش
یه‌مه‌ن و سوریا...تد له‌ده‌ستداوه به‌جۆرێک
لاسه‌نگی هێزه‌کان دیاره که‌به‌ئاسانی
تێکشکاوی سه‌ره‌کی
ده‌بێنرێت له‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌دا .
تازه‌به‌تازه که‌وتنه‌وه‌خۆی بۆ
مسۆگه‌رکردنه‌وه‌ی کوباو سوریا و
ئێرانێک زۆربه‌باشی به‌فریایناخوات ،به‌کوردی و
به‌کورتی ڕووسیا تاقانه ماوه‌ته‌وه ،ئه‌گه‌ر
چی له‌ده‌وڕانی شه‌ڕی کۆسۆڤه‌دا چین و ڕووسیا
ویستیان جۆرێک له‌هاوپه‌یمانی پێک ب‌هێنن به‌ڵام نه‌گه‌یشتنه
ئه‌نجام، سه‌رئه‌نجامی گه‌شتی ئه‌م ڕۆژانه‌ی سه‌رۆکی
ڕووسیاش سه‌دایه‌کی نێو ده‌وڵه‌تی
له‌ئه‌نجامگیریه‌کی ئیجابیدا
نه‌بووله‌به‌رژه‌وه‌ندی رووسیا،چوونکه چین له‌وه‌ده‌چێت ئه‌وپشت
گیریه‌ی که‌سۆڤیه‌تی ئه‌وسا نواندی بۆ ڤێتنام له‌شه‌ڕی
سه‌رسنووریدا له‌گه‌ڵ چین بێمتمانه‌یی زیاتری
خستۆته سه‌ربێ متمانه‌یی پێشتری نێوانیان
،بۆیه‌له‌ته‌نگه‌ژه‌ی کۆزۆڤه -به‌ڵقانیشدا هیچ
هاوپه‌یمانیه‌تێکی ستراتیجیانئه‌نجام نه‌دا .
ئیستا ڕوسیا له مه‌وقعێکی به‌رگری
له‌سه‌ره‌خۆی نێو ده‌وڵه‌تی دایه
ئه‌وه‌ش بێگوومان به‌ره‌و هه‌ڵدێری ده‌بات ئه‌گه‌ر
له‌ساته‌وه‌ختی پێویستدا
چین له‌سه‌ری به‌جواب نه‌یه‌ت هه‌روه‌ک چۆن هه‌ڵسانه‌وه‌ی
ستالین به‌گوژمو تینی یارمه‌تی ڕاسته‌وخۆی ئه‌وسای
ئه‌مریکا بوو له‌سه‌ر
خواستی وینستن چه‌رچلی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌وده‌مه‌ی
به‌ریتانیا تا ئه‌ڵمانیه‌کان ته‌رازووی هێزه‌کانیان
له‌به‌رامبه‌ر به‌ره‌ی
رۆژهه‌ڵات وڕۆژاوادا تێک بچێت چوونکه
چه‌رچڵ بێهیوا بووبوو له
ووڵاتانی تری ئه‌وروپا بۆ به‌رگری جه‌بهه‌یی بۆیه ئه وپه‌ڕی جه‌ختی
کرد که نه‌یه‌ڵێت ستالین به‌ئاگر به‌س
ڕازی بێت یان بێلایه‌ن
بمێنێته‌وه وه‌توانی له‌وشه‌ڕه‌وه‌ی بگلێنێ . بۆیه ڕووسیاش ده‌بێت
وه‌ستایانه
گه‌مه‌یه‌کی له‌وجۆره ڕێک بخا‌و چین له‌سه‌رخۆی به‌ده‌نگ بهێنێ
بۆدابه‌ش کردنه‌وه‌ی ناوچه‌کان جارێکی تر که
به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و
ڕاستیه به‌رجه‌سته‌بکرێته‌وه له نێوانیاندا که بێگوومان دووای
که‌وڵکردنی ڕوسیا سه‌ره‌ی چین یش دێت که ئه‌وه‌تا
ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگای
کێشه‌ی تبته وه که‌له‌به‌رێک له چین دروست بکه‌ن تا شوێن
پێیه‌ک بۆ به‌ئه‌ندام کردنی تبت له ناتۆدا بۆداهاتوو
مسۆگه‌ر بکه‌ن ،چوونکه
هه‌ر ووڵاتێک وناچه‌یه‌ک که‌له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه
یه‌کگرتوه‌کانه‌وه به فه‌رمی ناسێنرا ئه‌وه دانانی
بنکه‌ی ئه‌تۆمی ناتۆ
له‌سه‌رداوایه‌کی یاسایی ئه‌و ووڵاته
ئاسان ده‌کات،ئه‌وکاته‌ش به‌رگری
کردن لێی کارێکی یاسایی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت
،له‌لایه‌ن ئه‌مریکاو
ڕۆژاواوه .هه‌روه‌ک چۆن ناوه‌نده میدیاکانی ئه‌وروپاو
لێکۆڵه‌ره‌وه سیسیه‌کانیان باس له‌وه ده‌که‌ن که
له ساڵی ڕابوردودا له
کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی ناتۆ له وارشۆ کاتێک سه‌رۆکی ئه‌مڕۆی جۆرجیا
به‌ڕه‌سمی داوای په‌یوه‌ست بوونی جۆرجیای به‌ناتۆووه
به‌فه‌رمی داوا له‌ناتۆکرد
به‌ڵام جوابیان کرد که ئه‌و جوابکردنه‌ی
جۆرجیایان به هه ڵه یه کی گه وره داناوه، بۆیه ئێستا
زۆر له‌په‌له‌دان بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی
داخوازیه‌کانی ووڵاتانی ئێکس-سۆڤیه‌ت بۆ کردنیان
به ئه‌ندامی ناتۆ‌و تووندکردنه‌وه‌ی ئه‌ڵقه‌ی
ده‌وره‌دراوی ده‌وری روسیا . به‌ڵام ئه‌مریکا
زۆر ئه‌وه‌ی به‌لاوه گرنگ نیه وله چوونه
پێشه‌وه به‌رده‌وامه‌و که‌شتیه جه‌نگیه‌کانی
له‌ده‌ریای ڕه‌ش دا مه‌له‌ده‌که‌ن و
به‌ناو کۆمه‌کی ئینسانیه وه، به‌ڵی
له‌و ده‌ریایه‌دان که‌له‌ده‌ورانی سۆڤیه‌تدا ج قودره‌ت
بوو لێی نزیک بوایه‌ته‌وه
ئه‌گه‌ر به که‌شتی سیڤیلی ئه‌مریکیش بوایه ،
واته ڕوسیا هێزی ڕێگرتنی ئه‌وکاره‌ی نیه له
ئه‌مریکا . چونکه
به‌هه‌قی خۆی ده‌زانی به‌هانای لایه‌نگرێکیه‌وه‌بچێت که‌خۆی
په‌روه‌رده‌ی کردووه‌و ئیمڕۆ له‌ڕێی ئه‌وه‌وه
ده‌یه‌وێت قوتدانی ڕوسیا به‌پێی
یاسا نێو ده‌وڵه‌تیه‌کانی بن ده‌ستی خۆیان مسۆگه‌ربکه‌ن .
له‌ولاشه‌وه ئه‌وروپا له ڕیگای کردنی
ووڵاتانی جیابووه‌وه له‌روسیا
به‌ئه‌ندام له یه‌کێتیه‌که‌یاندا ئه‌وه‌نده‌ی تر
به‌رگری ئه‌مریکاو ناتۆ
یاسایی ده‌کات بۆخۆیان له‌به‌رامبه‌ر ڕوسیادا ده‌وری به‌ربوک
ده‌بینن بۆماڵی کردنی بووک بۆزاوا .
بۆیه به‌هێزبوونه‌وه‌ی ئابوری ئه‌مڕۆی
روسیا ناتوانێ پارسه‌نگی
ناکۆکیه‌که ڕابگرێت هیچنه‌بێت له‌ئاستی شه‌ڕێکی ساردیشدا به‌بێ بوونی
بنکه ئه‌تۆمیه‌کانی جارانی و ڕێکخراوه
یه‌کی سه‌ربازی له‌چه‌شنی
وارشۆی جارانی . بۆیه ده‌شێ هه‌روه‌ک ئه‌لمانیاو ژاپۆن بمێنێته‌وه
له‌داهاتوودا ئه‌گه‌ر مل به خواستی
ئه‌مریکاو ناتۆ بدات ،نه‌ک وه‌ک
ڕوسیایه‌ک له‌ده‌ره‌وه‌ی ژێر باڵی ئه‌مریکادا ،ئه‌ویش
ئه‌گه‌ر ناکۆکیه‌کان له ڕێگای
دبلۆماسیه‌ته‌وه چاره سه‌ربکرێت بۆیه
سه‌رکه‌وتنی سه‌ربازی ئه‌مریکا له‌وه‌وه دیاره که مه‌یدانی
شه‌ڕه‌که‌ی بردۆته په‌ناگوێی روسیاوه . تووند
بوونه‌وه‌ی ته‌نگژیه‌کانی نێوان روسیا له‌گه‌ڵ
ئه‌مریکا-ئه‌وروپادا له‌مرۆدا به‌م شێوه‌یه
خۆی له‌خۆیدا مانای به‌رده‌وام بوونی شه‌ڕی سارد ونه‌وه‌ستانی
بووه‌ته‌نانه‌ت له‌دوای هه‌ره‌سی سۆڤیه‌تیشدا تا
ئه‌مڕۆ که‌خه‌ریکن چیتر به‌وشه‌ڕه‌سارده
ته‌قلیدیه‌ی چه‌ندوه‌خته هه‌یان بووه
سوکناییان نه‌هاتووه‌و نایه‌ت بۆیه دووکه‌ڵه‌شێره گه‌وره‌که
ڕاسته‌وخۆ ده‌یانه‌وێت خۆیان به‌شداربن وچیتر
ئاگرخۆشکردنی شه‌ڕه ناوچه‌ییه‌کان له‌دژی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی یه‌کتر سوودی نیه
به‌تایبه‌ت که ڕوسیا به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی سنورداربۆته‌وه له
ناوچه‌کانی جیهاندا .
له‌شکرکێشی له‌وچه‌شنه‌ی بۆسه‌ر
ئه‌فغانستان کردی مه‌حاڵه یان
کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی چیکوسلۆڤاک له
شه‌ووڕۆژێکداساڵی1968 .له‌کاتێکدا
به‌ئه‌وروپاو ئه‌مریکاشه‌وه هه‌ڕه‌شه له روسیا ده‌که‌ن و
ده‌ڵێن چیتر سه‌ده‌ی 19 نه‌ما له‌داگیرکردنی
ووڵاتان،له‌کاتێکدا خۆیان
درێغیان نه‌کردووه ، ته‌نها په‌یامی ڕۆژاوا بۆ روسیائه‌وه‌یه
که‌ده‌ڵێن تازه‌ئه‌وباوکه‌ت مردو ڕێگای ته‌راتێنت
نه‌ماوه‌و سه‌ره‌ی خۆشتهاتووه ته‌مبێ بکرێیت
.
بۆیه ئه‌گه‌ر بڕوامان به‌و ڕاستیه
هه‌بێت که‌سروشتی سیسته‌می
سه‌رمایه‌داری بریتیه‌له مل ملانێی به‌رده‌وامی نێوانیان وڕاده‌ی
زلهێزیان له‌به‌رامبه‌ر زۆرجار هاوسه‌نگ بوونێکی کاتی
به‌دی دێنێت له‌شێوه‌ی ته‌باییدا یان قورسی
لایه‌کیان ده‌توانێ ئه‌وانی به‌رامبه‌ری
بێده‌نگ بکات ئه‌وه‌ش دیسان جۆرێک له‌بێده‌نگی سازده‌کات به‌ڵام
هه‌میشه له‌هه‌وڵی پاشقولداندان له‌یه‌کتری، بۆیه
ئه‌گه‌ر زۆرجاریش وای نیشان ده‌ده‌ن که شه‌ڕی
سارد نه‌ماوه‌و فڵانه ووڵات ده‌یه‌وێت دروستی
کاته‌وه ،ئه‌وه هیچ مانایه‌کی نیه به‌غه‌یری چاوبه‌ست کردنی
خه‌ڵک ، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا-ئه‌وروپا روسیا
له‌به‌رامبه‌ر یه‌کتر ته‌بلیغی بۆده‌که‌ن له‌م
ڕۆژانه‌دا گوایه شه‌ڕی سارد نه‌مابوو هه‌ندێ
لایه‌ن ده‌یانه‌وێت ده‌ستی پێبکه‌نه‌وه
،له‌ڕاستیدا خۆی هه‌بوه‌و
مه‌گه‌ر گه‌رمتری بکه‌ن .مانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری خۆی له‌شه‌ڕو مل
ملانێیدژی
به‌شه‌ری وناشه‌ریفانه‌دا ده‌بینێته‌وه ،بۆیه مرۆڤیش هیچ ساتێک
هه‌ست به‌هیچ جۆره‌ئارامیه‌کی ده‌رونی ومادیش ناکات
له‌ژیانی ژێر سایه‌ی
ئه‌وسیسته‌مه‌دا .
سه‌رمایه‌داران چه‌نده‌ش ته‌بابن
له‌نێوان خۆیاندا له‌به‌رامبه‌ر
دوژمنێکی ده‌ره‌کی ،هه‌رکاتێک ئه‌وه نه‌ما
زۆربه‌ئاسانی دووایی به‌رده‌بنه‌گیانی یه‌کتر،
بۆیه هه‌تابوونی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری
له‌جیهاندا بوونی هه‌بێت، ئه‌وه‌مانای وایه شه‌ری سارد
بوونی هه‌یه‌و بێ کۆتاییه ،کۆتاییه‌که‌ی
ده‌بێ به‌کۆتاییهێنانی
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری بێت وله‌جێی ئه‌وسیسته‌مه ده‌بێت سیسته‌می
سۆسیالیستی کرێکاران دامه‌زراوبێت .
|