ئایا رووخانی
دیواری به‌رلین...کۆتایی مێژوو بوو؟
تێپه‌ربوونی
20 ساڵ (1989-2009)
به‌سه‌ر شۆڕشی ئه‌لمانیای ڕۆژهه‌ڵات.

ئازاد ئارمان
بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر رژێمهستالینی یه‌کانی وه‌کو ئه‌لمانیای ڕۆژهه‌ڵات،
بولغاریا ،هه‌نگاریا، یوگوسلاڤیا، جیکسلۆڤاکیا، پۆله‌نده، ئه‌لبانیا،
ڕوسیا یه‌ک له‌دوای یه‌ک بهزنجیرهکهوتنهبهر نه‌فره‌تی جه‌ماوه‌ری
نارازیی په‌نگخواردوو . له‌چه‌ندین شۆڕش و راپه‌رینی جه‌ماوه‌ری دا
تێکروخان و مێژووی نیو سهدهلهدیکتاتۆرییهتیان کۆتایی پێهات. له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌م ڕووداوانه‌دا ده‌سه‌ڵاتی دارانی رۆژئاوا و لایه‌نگرانی سیسته‌می
بازاری ئازاد. هه‌لێکی زێرین یان بۆ فه‌رامۆش ببوو و که‌وتنه هێرش
بردن بۆ سه‌ر ته‌واوه‌ی ئامانجهمرۆڤایهتییهکان. کهبهرهنج و
تێکۆشانی ملیۆنه‌ها له‌جه‌ماوه‌ری به‌شمه‌ینه‌تی ئه‌وروپا
له‌رابردوودا به ده‌ست هاتبوو. شکستی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی ئه‌م
وڵاتانه‌ی کردهئامانجێک بۆ هێرشی و پروپاگه‌ندی له‌دژی سۆسیالیزمی
ڕاسته‌قینه‌و شۆرشگێر. له‌م لاشهوهزۆربهی حیزبهکۆمۆنیستی یه‌کانی
سه‌ر به‌م کهمپهلهتهواوی دونیا، خه‌م پهژارهدایگرتبوون و
هاواریان لێ هه‌ستابوو بۆ له‌ده‌ست چوونی سیسته‌مێک. کهلهبنچینهدا
هیج جیاوازییه‌کی نه‌بوو له‌گه‌ل که‌مپه‌که‌ی تر کهبهبازاری ئازاد
ناوبانگی ده‌ر کردبوو.
ئێمهبینیمان له‌ته‌واوی ئه‌م وڵاتانه‌ی رژێمه‌کانیان له‌ده‌سه‌لات
هێنرانهخوارهوهبهروسیاشهوههیچ چهشنهبهرگری یه‌ک له‌لایه‌ن
کرێکاران و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک رووی نه‌دا. به‌ڵکو بهپێچهوانهوهجهماوهری
خه‌ڵک ده‌وریان بوو لهتێکروخانیان و له‌ده‌سه‌ڵات لابردنیان. به‌ڵام
بینیمان چۆن هێزه‌سه‌رکوتکه‌ره‌کانی چاوشیسکۆ کهوتنهکوشت و بری ئه‌م
جه‌ماوه‌ره‌ی که‌لێیان راپهریبوون. به‌ڵام له‌پێش ئه‌م رووداوانه‌ش،شاهیدی
چه‌ندین خۆپیشاندان و مانگرتنی جه‌ماوه‌رین له‌م وڵاتانه‌دا: لهوانهساڵی
1953 له‌به‌رلین، ساڵی 1956 له‌هه‌نگاریا، 1958 لهچیکسلۆڤاکیا،
بزووتنه‌وه‌ی هاوپشتی له‌پۆلۆنیا له‌ساڵی 1980دا. ئایا جێکای پرسیار نی
یه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌م دهسهڵاتهلهخۆیانه (یانی ده‌سه‌ڵاتی کرێکارانه).
ئه‌ی بۆچی کرێکاران و جه‌ماوه‌ری ڕه‌نجده‌ری ئه‌م وڵاتانه، هیچ چهشنهبهرگری
یه‌کیان له‌خۆ نیشان نه‌دا؟ باشه‌بۆ هه‌ر له‌م ئه‌وروپایه، سه‌ده‌یه‌ک
پێش تر کاتی کۆمۆناره‌کان که‌وتنه‌به‌ر هێرشی بۆرژوازی وڵاته‌که‌ی
خۆیان به‌هه‌موو توانایانهوهبهرگری یان له‌حکومه‌ته‌که‌ی خۆیان کرد‌و
هه‌زارانیان قاره‌مانی یان بۆ مێژوو تۆمار کرد. گیانی خۆیان به‌خشی له‌پێناوی
کۆمۆنه‌ی پاریس. ئه‌ی بۆ له‌م ولاتانه‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌م کرهوهیهمان
نه‌بینی؟ ئه‌گه‌ر چی هۆکاره‌که‌ی ئێستاش بۆ زۆربه‌ی زۆری پارتهکۆمۆنیستهکان
و لایه‌نگرانی ئه‌م که‌مپه. ڕۆشن نی یه. یاخود به‌هه‌ر بیانۆیهکهوهبیت
په‌رده‌پۆشی ده‌که‌ن. لای ((سۆسیالیستهشۆڕشگێرهکان)) ئه‌وانه‌ی باوه‌ریان
وایهسۆسیالیزم لهخوارهوهوهدادهمهزرێت، نه‌ک لهسهرهوهبسهپێنرێت.
تێگه‌یشتن له‌م مهسهلهیهزۆرکارێکی قورس و گران نییه. مهسهلهکهلهبنهرهتدا
ئهوهیهنهک هه‌ر ئه‌وه‌ی ڕووخا هیچ په‌یوه‌ندێکی به‌کرێکاران و ده‌سه‌ڵاتی
کرێکارانهوهنهبوو. به‌ڵکو ئه‌و کاته‌ی ئه‌م ڕژێمانه‌ش هاتنه‌سه‌ر
کار ،کرێکاران هیچ ده‌ورو نه‌خشێکی یان نه‌بوو ، به‌ڵکو به‌هێز و سوپا
و تانکه‌کانی ڕوسیا ده‌سه‌ڵاتیان گرته‌ده‌ست. له‌گه‌ڵ ئه‌وشدا کرێکاران
بێ به‌ش کرابوون له‌مافی مانگرتن، ئازادی پێکهێنانی رێکخراوه‌و ئه‌حزابی
سیاسی ، بوونی سیسته‌می تاک حیزبی و نه‌بوونی ئازادی بۆ که‌مه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان
و ...هتد. ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی پرهنسیپهمارکسیستی یهکانهکهکارل
مارکس ده‌ڵێت " ڕزگاری چینی کرێکار به‌نده، به‌خه‌باتی چینی کرێکار
خۆیه‌وه" .به‌ڵام چینی کرێکاران له‌م وڵاتانه‌دا نه‌ک هه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان
نه‌بوو به‌سه‌ر به‌رهه‌م هێنان و دابه‌ش کردندا . به‌ڵکو رێک وه‌کو
هاوجینهکانیان له‌ولاتانی ناسراو به‌بازاری ئازاد و نیولیبرالیزم چینی
چه‌وساوه‌ی کۆمه‌ل بوون.
ئه‌مرۆ له‌کاتێکدا 20 ساڵ (1989-2009) تێپه‌رده‌بێت به‌سه‌ر رووخانی
دیواری به‌رلین و ته‌واوی شۆرشه‌کانی ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات و ڕوسیا. له‌و
کاتهوهتاوهکو ئێستا نیولیبرالیزمی بازاری ئازاد پروپاگه‌نده‌ی ئه‌وه
ده‌که‌ن کهسۆسیالیزم و بیر‌و باوه‌ری شۆڕشگێرانه‌ی مارکس بۆ ههتاههتایهکۆتایی
پێهاتووه‌و بازاری ئازاد و نیولیبرالیزم بوو به‌سیسته‌مێکی هه‌تاهه‌تایه.
وه‌کو تیۆریستهکانیان له‌چه‌شنی فرانسیس فۆکۆیاما له‌ساڵی نه‌وه‌ته‌کاندا
ناوی لێنا "کۆتایی مێزوو" . به‌ڵام دوای که‌متر له‌دوو دهیهمێژوو
پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی نیشان دا، ئاشتی و ئاسوده‌ی مان نه‌بینی. به‌ڵکو
کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی که‌وته‌به‌ر هێرشی به‌ربه‌ریانه‌ی نیولیبرالیزم و
بازاری ئازاد و له‌چه‌ند کیشوه‌ری جیهان شه‌رو کوشتاریان به‌رێخست و
قوربانی یه‌کانی ئه‌م نه‌زمی نوێ یه، ملیۆنه‌هایه. لهرهوهندهو
یۆگسلافیای پێشوو وهبگرهتا دهگاتهئهفگانستان و عێراق و فه‌له‌ستین
و لوبنان و ...هتد. ئهمانهدوای رۆخانی بلۆکی رۆژهه‌لات دیاری نه‌زمی
نوێی جیهان بوون بۆ کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی.
ئه‌زموونی بیست ساڵ له‌ده‌سه‌ڵاتی نیولیبرلیزم و بازاری ئازاد له‌م
وڵاتانه‌ی رژێمهستالینی یه‌کانیان هێنایه‌خواره‌وه. بهبهڵگهنیشانی
داوهئاستی ژیان و گوزه‌رانی کرێکاران و ره‌نجده‌رانی بیر‌و بازو زۆر له‌خوار
ترهبهراورد به‌رژێمی رووخا‌و ، رێزه‌ی بێ‌کاری و هه‌ژاری زۆر له‌ده‌ورانی
پێشوتر له‌سه‌رتره. ئه‌مه‌ش نیشانی ده‌دات کهنیولیبرالیزم و سیسته‌می
سه‌رمایه‌داری بازاری ئازاد نه‌ک هه‌ر ناتوانێ ئه‌لته‌رناتیڤ بێت. به‌ڵکو
ئێستا خودی خوای سه‌رزه‌وی (سوپه‌ر پاوه) گیرۆده‌ی گه‌وره‌ترین قه‌یرانه.
azadarman@hotmail.com
|