ئایا سه‌ره‌داوی
سیاسه‌تی کرانه‌وه له تورکیادا
به‌ده‌ست کێوه‌یه؟
هۆشیار ئه‌حمه‌د
دیاره‌بیرکردنه‌وه‌له‌چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له‌تورکیادا ئه‌ندازیاره‌که‌ی
پارتی دادوگه‌شه‌پێدانه AKP، ئه‌ویش له‌ژێرکاریگه‌ری ئه‌و بارودۆخه‌ئاڵۆزه‌ئابوری
وسیاسیه‌دایه‌که‌تورکیای گه‌یاندۆته‌کۆڵانی ته‌نگه‌به‌رو کیسه‌یی.
ئه‌مه‌وه‌نه‌بێ ئه‌م پارته‌بۆ یه‌که‌م جار ئه‌م ته‌له‌سمه‌ی شکاندبێ ده‌سپێشخه‌ربوبێ
، به‌ڵکو تۆرگۆت ئۆزال له‌هه‌شتاکانی ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا یه‌که‌مین که‌س
بوو که‌پێشنیاری چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی مه‌سه‌له‌ی کوردی کردووه، به‌ڵام
ئه‌وسا سوپا‌و پارته‌کانی جه‌هه‌په‌ومه‌هه‌په‌زۆربه‌توندی رووبه‌روی
بوونه‌وه وهه‌وڵی ئیغتیالکردنه‌که‌شی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی بوو که‌به‌خه‌ستی
بریندارکراو پاشان سه‌ری نایه‌وه‌ئه‌رکه‌که‌ی به‌م رۆژگاره‌ی سه‌رده‌می
ده‌سه‌ڵاتی ئاکه‌په‌سپارد.
ڕاسته‌سه‌ره‌تا به‌ڵێنی کرانه‌وه‌ی تورکیا بۆ مه‌سه‌له‌کانی کورد‌و ئه‌رمه‌ن
به‌لێدوانه‌کانی سه‌رۆک کۆمار عبدالله‌گوڵ وسه‌رۆک وه‌زیران ره‌جه‌ب ته‌یب
ئه‌ردۆغانه‌وه‌ده‌ستی پێ‌کرد بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش بڕیاری ناردنه‌وه‌ی دو
ده‌سته‌وه‌ک سیمبوڵی ئاشتی به‌ره‌و تورکیادرا .
یه‌کێکیان له‌چیاکانی کوردستانه‌وه‌ئه‌ویتریان بڕیاربوو له‌ئه‌وروپاوه‌بێنه‌وه‌به‌ڵام
له‌به‌ردڕدۆنگی سوپا ئه‌وه‌ی ئه‌وروپا دواخرا، پاش ئه‌وه‌ی پێشوازیه‌کی
بێوێنه‌له‌لایه‌ن شاره کوردنشینه‌کانه‌وه له‌وانه‌ی قه‌ندیل کرا که
هه‌موویان وه‌ک هاونێشتیمانیه‌کی سڤیل چوونه‌وه‌لای ماڵ وکه‌سوکاریان.
ئه‌م روداوه‌ده‌گمه‌نه‌کورد وسه‌رانی پارتی دادوگه‌شه‌پێدانی به‌خته‌وه‌رکرد
و سوپا‌و جه‌هه‌په‌ومه‌هه‌په‌شی بێزار‌و زویرکرد، به‌وه‌ی سوپا خۆی به‌دۆڕاو
ده‌زانێ کاتێ خه‌ڵکی ئه‌م گروپه‌به‌که‌ل وپه‌لی پارتیزانی چیاکانه‌وه‌ببینن.
هه‌رچی مه‌هه‌په‌شه‌میله‌ت حه‌ره‌که‌ت پارتسی یه‌له‌هه‌موان زیاتر دژی
هه‌لوێستی ئاکه‌په‌یه‌سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له‌ی کورد له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م
پارته‌ره‌گه‌زپه‌رسته‌به‌ئاشکرا دژی هه‌ر جۆره‌ڕێکه‌وتنێکه‌له‌گه‌ڵ
کوردا.
ته‌نانه‌ت له‌هه‌ڵبژاردنه‌کانیشدا ته‌نها له‌رۆژئاوای تورکیا ده‌نگ به‌ده‌ست
ده‌هێنن واتا له هه‌ر کوێ کورد وتورک به‌ریه‌ککه‌وتن وناکۆکی
وپیکادانیان له‌نێواندا دروست بوو له‌وێ ئه‌م پارته‌بازاڕه‌که‌ی گه‌رم
ده‌بێت و له‌هه‌ر شوێنیکی ئه‌و ووڵاته‌شدا ئاشتی هاته‌کایه‌وه‌گورگه‌بۆره‌کانMHP
ده‌بێ بارگه و‌باره‌گاکانیان بپێچنه‌وه، بۆ نمونه‌له‌هه‌موو کوردستانی
باکوردا باره‌گاکانیان له‌شاره‌گه‌وره‌کاندا داخران ودرۆشمه‌کانیان به‌سه‌ردارو
دیواره‌کانه‌وه‌هاتنه‌سڕینه‌وه. کێشه‌ی ئه‌م پارته‌سه‌رده‌م به‌سه‌رچووه‌له‌وه‌دایه‌که‌به‌شه‌ڕو
ئاژاوه‌گه‌شه‌ده‌سێنی وبه‌به‌رقه‌راربوونی ئاشتی ده‌پوکیته‌وه.
هه‌رچی پارتی جه‌هه‌پهCHP یه‌تاڕاده‌یه‌ک میانڕه‌وتره‌سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له‌ی
کورد ئه‌م پارته‌هێشتا بڕێک ده‌نگ له ناوچه‌کوردنشینه‌کانه‌وه وه‌رده‌گرێت
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م پارته‌تێکه‌ڵه‌یه‌که‌له‌جمهوریه‌ت خه‌ڵک پاره‌تسی
و سۆسیال خه‌ڵک پارتسی ئه‌ردال ئینۆنوSHP شه‌ره‌فی ئه‌ندامێتی سۆسیال
ئینته‌رناسیۆنالیشی هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌پێ به‌خشراوه.
له‌جیهاندا واباوه‌گه‌ل وحکومه‌ته‌که‌ی خاوه‌نی ده‌وڵه‌تن، به‌ڵام له‌تورکیادا
گه‌ل وحکومه‌ت خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت وهه‌ڵسوڕێنه‌ری نین.
ته‌نها سوپا نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ده‌وڵه‌ت وخاوه‌نی ده‌وڵه‌ته.
ده‌وڵه‌تی راسته‌قینه‌ش له‌تورکیادا ته‌نها ئه‌و هێزه‌یه که‌خۆی به‌پارێزه‌ری
یاساکانی کۆماره‌که‌ده‌زانێت. لێره‌دا که‌واته‌سوپاو هاوپه‌یمانه‌کانی
ده‌وڵه‌تن.
ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ ده‌سکاری یاسا‌و ده‌ستوره‌کانی کۆماره‌که‌بکات نه‌یاری
ده‌وڵه‌ته‌به‌پێی تابلۆی ئێستای دابه‌ش بوونی هیزه‌کان کورد‌و پارتی
دادوگه‌شه‌پیدان له‌به‌ره‌ی نه‌یارانی کۆماره‌که‌دان ،چونکه‌ده‌یانه‌وێ
ده‌سکاری یاسای سه‌ره‌کی ووڵات بکرێت وده‌ستوره‌کانی بۆ کرانه‌وه‌که‌هه‌موار
بکرێن.
سوپا‌و جه‌هه‌په‌ومه‌هه‌په‌ش بوونی خۆیان له‌مانه‌وه‌ی ده‌ستورو سه‌ره‌تاکانی
کۆماره‌که‌دا ده‌بیننه‌وه و له‌دۆخی داکۆکیکاریدان.
سه‌ره‌داوی چاره‌سه‌ره‌که‌به‌شێوه‌یه‌کی ڕێژه‌یی دابه‌ش بووه‌به‌سه‌ر:
په‌که‌که‌ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر چه‌کداره‌کانی خۆیدا هه‌یه‌هه‌مووشیان
چه‌ک فڕێبده‌ن کرانه‌وه‌که‌ناگات به‌ئه‌نجام.
دادوگه‌شه‌پێدان AKP: له‌چوارساڵی ڕابووردوی ده‌سه‌ڵاتیاندا ئه‌وه‌نده‌ی
باسی بوونه‌ئه‌ندامی ئه‌وروپای یه‌کگرتوویان ده‌کرد ئه‌وه‌نده‌بایه‌خیان
به‌مه‌سه‌له‌ی کورد نادا . بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان
به‌هاونیشتیمانیانی ده‌نگده‌ریان ده‌دا که‌له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا هه‌موو
هاوڵاتیه‌کی تورکیا به‌بێ ڤیزه وبه‌ئازادی به‌ئه‌وروپادا ده‌گه‌ڕێن.
ئه‌م بانگه‌شه‌یه گه‌یشته‌بنبه‌ست.
ئینجا‌مه‌سه‌له‌ی کورد وه‌ک گه‌وره‌ترین کێشه‌ی ئێستای تورکیا خۆی ده‌سه‌پێنێ
وده‌چێته ئه‌جندای ئه‌رکه‌هه‌نوکه‌ییه‌کانی پارتی دادوگه‌شه‌پێدانه‌وه
وجێگه‌ی هه‌وڵه‌کانی بۆ بوونه‌ئه‌ندام له ئه‌وروپای یه‌کگرتوودا ده‌گرێته‌وه.
دیاره‌بوونه‌ئه‌ندامی تورکیا له‌بازاڕی ئه‌وروپادا بۆ خۆرزگارکردنه‌له‌و
قه‌یرانه‌ئابوریه‌ی ئێستای تورکیا.
بێ ڕچاوکردنی ئه‌وه‌ی که‌تورکیا هیچ خه‌سڵه‌ت و ناسنامه‌یه‌کی ئه‌وروپیانه‌ی
تیا نیه‌ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بێ که له3% خاکه‌که‌ی ده‌که‌وێته‌ئه‌وروپاوه
له‌رووی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگاشه‌وه‌تورکیا زۆر له‌دوای ئه‌و نه‌ته‌وانه‌وه‌یه‌که‌ئه‌و
یه‌کێتیه‌ئابوریه‌یان پێکهێناوه، هه‌ر بۆیه‌داهێنانی ئه‌م مۆدێلی
بوونه‌ئه‌ندامی بازاڕی ئه‌وروپایه خه‌ونێکه‌هه‌رگیز نایاته‌دی.
پارته‌کان زیاتر بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌کاریان بردووه. جگه‌له‌وه‌ئه‌ندامانی
پارتی دادوگه‌شه‌پێدان له‌په‌رله‌مانی تورکیادا به‌شی ئه‌وه‌ناکه‌ن به‌کۆی
ده‌نگ ده‌ستوری کۆماره‌که‌هه‌موار بکه‌ن به‌هاوده‌نگی په‌ڕله‌مانتاره‌کورده‌کانیشه‌وه.
لێره‌دا ته‌نها ئومێدێک له‌ناو جه‌هه‌په‌سوپادا هه‌یه که‌ده‌ڵێن
تورکیا سیاسه‌تێکی هه‌ڵه‌ی سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کوردا په‌یڕه‌وکردووه‌به‌خه‌تی
سوری داناوه‌به‌تایبه‌تی مه‌به‌ستیان په‌یوه‌ندیه‌له‌گه‌ڵ حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردستاندا. جا ئه‌مه‌تا چ راده‌یه‌ک کاریگه‌ری ده‌بێت له‌داهاتوودا
هێشتا روون نیه.مه‌سه‌له‌ی کرانه‌وه‌ی تورکیاش پرۆسێسێکی درێژخایه‌ن
ده‌بێت. که‌ده‌بێت کار‌و کرده‌ی سیسته‌مێکی هه‌شتاساڵه‌ی بۆ هه‌ڵوه‌شێنرێته‌وه.
کرانه‌وه‌ی تورکیا ته‌نها یه‌ک رێگه‌چاره‌ی هه‌یه ئه‌ویش بریتیه‌له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
ئه‌و یاسا‌و ده‌ستورانه‌ی که‌کۆماره‌که‌ی بۆ داتاشراوه. چونکه‌سیستێمه‌که‌داخراوه‌ته‌نها
توڕهه‌ڵدانی کرانه‌وه‌به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێ. جگه‌له‌وه‌ئه‌وه‌ی ده‌گوترێ
وده‌نوسرێ له‌هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن وگه‌ڕه‌لاوژیی مێدیاکان به‌ولاوه‌هیچیتر
نیه.
هاتنه‌پێشه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی کوردیش له‌م کاته‌دا هیچ په‌یوه‌ندی به‌دڵسۆزی
وخه‌مخۆری تورک وپارته‌کانیه‌وه‌نیه‌بۆ مه‌سه‌له‌ی کورد، به‌ڵکو تورک
گه‌یشتوونه‌ته‌ئه‌و بڕوایه‌ی که له‌جیهاندا که‌س دۆستیان نیه‌جگه‌له‌خۆیان.
کوردیش چاکترین نه‌ته‌وه‌ی هاوسێیانه‌که‌مێژویه‌کی هه‌زارساڵه‌پێکه‌وه‌یان
ده‌به‌ستێ وچاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد، تورکیا له‌و دۆخه‌جه‌نجاڵه‌ی
ئێستای رزگارده‌کات .
|