ئاسۆی جیهان؟ ئایا - سکۆ sco - ده‌توانێ هاوسه‌نگیی نێوا‌ن ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژاوا ڕابگرێت؟ یاشێخ سکۆ - ڕیکخراوی هاوئاهه‌نگیکردنی په‌یوه‌ندی ئابووری نێوا‌ن ووڵاتانی (ئۆراسیا)- له‌ساڵی2001دا پێکهات .ئه‌ندامه‌کانی ئه‌و رێکخراوه بریتین له ووڵاتانی: چین،ڕوسیای فیدڕاڵ،کازاخستان،گرجستان،تاجاکستان،ئۆزبه‌کستان .جگه له‌وولاتی چین ،هه‌موویان له‌داڕمانی سۆڤیه‌ته‌وه وه‌ک ووڵاتانی سه‌ربه‌خۆ دروست بوون . ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه هیچ ڕۆژێک به‌چه‌شنی ئه‌م رۆژانه‌ی 27و28ئۆگستۆس ناوه‌نده میدیاکان باسیان لێ نه‌کردووه . به‌جۆرێک وه‌ک ئه‌وه وایه‌له‌لایان که‌یه‌کێک له‌که‌شتیی-ی‌و.ئف.ۆ-سۆسه‌ر(ئه‌یڵن)دابه‌زیبێتنه سه‌ر گۆی زه‌مین وله ڕۆژهه‌لات دا نیشتبیتنه‌وه. ناوه‌نده میدیاکان بوونی ئاوهاڕێکخراوێکیان هه‌رچۆنێ بێت بۆ هه‌رس ده‌کرێت ،به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسوڕمانیانه ،ووڵاتانی ئه‌ندامی سکۆ پیشنیاری بوونی یه‌ک شێوه‌دراوده‌که‌ن بۆ ووڵاتانی ئه‌ندام ئه‌مه‌ش ڕێساناکردنێک یان ڕونتر بڵێین ناوقه‌د بڕینی ڕێگایه‌کی درێژتری به‌رده‌میانه تا بتوانن وه‌ک ڕێکخراوێکی ئه‌ڵته‌رناتیڤ له‌به‌رامبه‌ر ناتۆدا ده‌رکه‌ون . کاری دبلۆماسی ڕوسیا له‌و نێوه‌داپێده‌چێت کاریگه‌ری هه‌بوبێ تابتوانێ تای ته‌رازوی هێزه‌کانی‌هاوسه‌نگ بکات له‌ته‌نگژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ ڕۆژاوادا.دیمتری سه‌رۆکی چین سه‌ردانی ووڵاتی چینی کردوچاوی به‌سه‌رۆکی ئه‌و ووڵاته‌که‌وت.-ماڵی ناچاری به‌قوڕبگیرێت سه‌ربه‌ماڵی دوژمنیشدا ده‌که‌یت-ئه‌مه له ڕوسیا ڕوی داوه به‌خاتری پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی نه‌ته‌وه‌ی ڕوس(مه‌گه‌ر ئه‌وه هه‌ر له سه‌رکردایه‌تیه خڵافاوه‌که‌ی کورد بوه‌شێته‌وه به‌خاتری مسۆگه‌رکردنی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی کورد)!.وه‌ک ده‌زانین ڕوسیا ته‌نانه‌ت له‌ده‌ورانی زۆڵه کۆمۆنیستیه‌که‌شیدا چاوی به چین هه‌ڵنه‌ده‌هات وه‌ک باوک کوشته‌ی خۆی سه‌یری ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئاماده‌یه مه‌دالیای ماوی له‌مل بکات،بۆیه سه‌رۆکی ووڵاتی چین،(هوجینتاو)به‌فه‌رمی خۆی کۆبوونه‌وه‌ی تاراده‌یه‌ک نائاسایی وچاوه‌ڕوان نه‌کراو سازدا له ( دشنب) ی پایته‌ختی تاجیکستان به‌جۆرێک سه‌رۆکی چین له‌به‌رامبه‌ر سه‌رۆکی ئه‌و ووڵاته‌دا که‌وتبوه ستایشی ئه‌و ڕێکخراوه‌که‌چۆن ڕۆڵی گرنگی هه‌بووه له هاوپشتی بۆ چین له سه‌رخستنی به‌ڕێوه بردنی یاریه‌کانی ئۆلمپیک به‌سه‌لامه‌تیو سه‌رکه‌وتویی،که‌ده‌شێ مه‌به‌ستی له‌وه‌بێت که چۆن ڕۆژاوا له ڕێگای (تبت)ه‌وه به‌دوای گۆڵمه‌زسازدانبوون بۆئه‌وه‌ی له‌سازدانی یاریه‌کانی ئۆلمپیکدا سه‌رکه‌وتونه‌بێت به‌هۆی دروست بوونی کێشه‌ی ناوخۆوه .سه‌رۆکی چین ئه‌وه‌شی وه‌ک فوودان و په‌مپ کردنێک ووت تا ووڵاتانی ئه‌ندامانی ڕێکخراوه‌که‌یان سکۆ هه‌رچی زووه ئاماده‌یی هاوبه‌سته‌گی سه‌ربازیش بن،که‌زه‌روره‌تی ئه‌وه‌ش له‌پێویستیه ئێستا‌یی و فه‌وریه‌کانی ئه‌مڕۆی ڕوسیا‌و داهاتوی خۆیان و ناوچه‌که ده‌بینێته‌وه ،چونکه له‌وه‌ده‌چێت سیاسه‌تمه‌دارانی چین زووتر درکیان به‌پلانه شاراوه‌کانی ئه‌مریکاو ڕۆژاواکردبێت ،بۆیه له‌وه‌ده‌چێت که‌تامه‌زرۆی ئه‌و ناڕه‌حه‌تبوونه‌ی ڕوسیا بووبێتن تا وه‌ک ئه‌ندامێکی چالاک و هه‌ڵسوڕاو له‌به‌رامبه‌ر ڕۆژاوادا له سکۆدا ده‌رکه وێت،هه‌ربۆیه‌ش ناوی ئه‌وڕێکخراوه له‌کوله‌که‌ی ته‌ڕیشدا نه‌بوو ،تاڕوسیا داووته‌ڵه‌بی فریاکه‌تن و پشتگیری پێشکه‌ش نه‌کرد له‌و ڕیکخراوه له‌ڕێگای چینه‌وه . بۆیه‌ڕوسیا که ڕووبه‌ڕوی هه‌ڕه‌شه‌ی توندی ڕۆژاوابووه‌وه که‌تاڕاده‌یه‌ک چاوه‌ڕوان نه‌کراوبووله‌لایه‌ن دیدگای سیاسه‌تمه‌دارانێکی ناوحکومه‌ت وسه‌رۆکایه‌تی ڕوسیاوه به‌بوونی خۆشباوه‌ڕی به نه‌بوونی شه‌ڕی سارد،به‌ڵام ئه‌و ڕیئه‌کشنه هه‌ڕه‌شاوییه‌ی ئه‌مریکا بۆ روسیا له‌ڕێگای ئه‌وروپاوه روسیای ده‌ست به‌جێ هێنایه‌سه‌رچۆک بۆدانوستان و ئیمزاکردنی ئاگربه‌س و وازیشی له خه‌ونی وه‌لانانی میکایلساکاشڤیلی سه‌رۆکی جۆرجیا هێنا. بۆیه‌ئه‌و سه‌رفی نه‌زه‌ر نه‌کردنه له ڕوسیا له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه ڕێی خۆشکرد بۆ هاتنه‌پێشه‌وه‌ی دیدگای ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن بنه‌بربوونی شه‌ڕی سارد مه‌حاڵه وسیاسه‌تی ڕۆژاوا‌و ئه‌مریکا له‌دژی روسیاپێشترێش به‌هۆی کۆمۆنیست بوونی نه‌بووه ، به‌ڵکو شه‌ڕی به‌ربڵاوکردنی نفوسه له‌سه‌ر حسابی هه‌یمه‌نه‌تی ڕوسیا‌و نه‌ته‌وه‌ی ڕوس له‌پێشترو ئێستاش بۆیه ،ناسیۆنالیستی ڕوس هاواری لێ هه‌ڵساو ئیدعای به‌رگریکردنی له‌ته‌واوی ڕووس نه‌ژادکرد له ووڵاتانی ئێکس-سۆڤیه‌ت وهه‌روه‌ها پێی داگرت له‌سه‌رمانه‌وه‌ی له هه‌ردووناوچه‌ی خواروی ئۆوستیاو ئه‌بگازیاو دانانی زۆنێک به‌ناوی پاراستنیان .چونکه‌کاتێک ڕوسیا پێی له‌داوه چێنراوه‌که‌ی ئه‌مریکاوه چه‌قی زانی گه‌ڕانه‌وه‌ی له چوونه‌ناوه‌وه‌ی خراپترله‌سه‌ری ده‌که‌وێت وکشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی مانای به‌دواداهاتنی ئه‌مریکاو ڕۆژاوایه تا کۆشکی کرملن له‌مۆسکۆ . بۆبه‌هێزکردنی ئه‌وجۆره‌سه‌رکێشیه‌ی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مریکادا له‌پێشدا بڕیاری په‌رله‌مانی ڕوسیای بۆ ئه‌وسه‌ره‌رۆییه‌ی له‌پشتگیری بۆسه‌ربه‌خۆیی ئۆوستیاو ئه‌بگازیا مسۆگه‌رکرد تابه‌وه‌ش سۆزی ناسیۆنالیستی روسه‌کان وته‌نانه‌ت سۆسیالیسته خڵتاویه‌کانیش له‌ده‌وری شه‌ڕه‌که‌ی هه‌ڵخڕێنێ . ئه‌وه له‌ئاستی ناوه‌وه‌دا ،هه‌رچی له‌ئاستی نێوده‌وڵه‌تیشدا،په‌نای بۆ چین وسکۆ برد تابێن به‌هانایه‌وه . ئه‌وه‌شی له‌هه‌موان شپرزه‌تره ڕوسیا‌و ئێرانه .روسیا به‌ڕاشکاوی له هه‌وڵی مسۆگه‌رکردنی هاوکاری سه‌ربازیه وه‌ک به‌ره‌یه‌ک دژبه ئه‌مریکا بۆئه‌وه‌ش باشترین لینکێک بۆ سازدانیان له‌هاوشانی خۆی داوای به‌ڕه‌سمی ناساندنی هه‌ردووناوچه‌سه‌ربه‌خۆ خوازه‌که ده‌کات لێیان که خۆی پشتگیریان لێ ده کات .ئه‌وه‌ش مانای ڕاکێشانی سکۆیه به‌تایبه‌ت چین بۆ ئه‌وشه‌ڕه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا-ناتۆدایه . هه‌رچه‌نده دیمتری سه‌رۆکی ڕوسیا هێشتا ئه‌نجامگیری چۆنێتی ئه‌وپشتگیریه‌ی زۆر به‌ڕونی باسنه‌کردوه له‌چ ئاستێک‌دا ده‌بێت،به‌ڵام ده‌ڵێت له‌بۆچونیان تێگه‌یشتوم . هه‌رچی سه‌باره‌ت به ئێرانیش وه‌ک ئه‌وه وایه هه‌نگوینی له‌کلۆره‌داردا بینیبێته‌وه ،بۆیه به‌په‌له رابه‌ری ئیسلامی ئیران ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی به‌هه‌ڵه‌داوان نارد‌و ڕایسپاردووه هه‌رچی چۆنێک بێت بوون به‌ئه‌ندامی له‌و ڕێکخراوه‌دا بۆئیرانی ئیسلامی مسۆگه‌ر بکات بۆیه ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد داوای بوون به‌ئه‌ندامی پێشکه‌ش کردووه (فوڵ میمبه‌رشپ )! به‌جۆرێک ئاماده‌یه به 10په‌نجه‌کانی ده‌ست و پێه‌کانی ئیمزای به‌ئه‌ندامبوون بکات له سکۆدا،له‌تاو ئه‌وسه‌غڵه‌تیه‌ی ئه‌ویش تێی که‌وتوه به‌ده‌ست کۆنه‌ئاغاکانیانه‌وه ،ئاماده‌یه‌سه‌ربه‌هه‌ویه‌ش شووبکات . پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایا چین وه‌ک ئه‌وه‌ی ڕوسیا ده‌یه‌وێت وپێویستی پێیه‌تی دێته پێشه‌وه . ئایا سکۆ وا به و کوتوپریه ده‌توانێت ببێته ئه‌ڵته‌رناتیڤ له‌به‌رامبه‌ر ناتۆدا بۆپشتگیری له ئه‌مڕۆی ڕوسیا‌و داهاتوی خۆیان به‌تایبه‌ت چین.؟ ئایا سکۆ به‌بێ هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێک ده‌توانێ پۆڵێکی تری ئابوری له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مریکا-ئه‌وروپادا دروست بکات؟ واته ؛ئه‌مریکا-ئه‌وروپا-سکۆ. سوربوونی ئه‌مریکا له‌چوون به‌ده‌م جۆرجیاوه‌و سوربوونیشی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕووسیا له جۆرجیا‌و، گوێنه‌دانی روسیا به وازپێهێنانی له ئه‌ندامه‌تی گروپی 8ده‌وڵه‌تی پیشه‌سازی و ۆڵد-تره‌ید-سه‌نته‌ر و گاڵته‌پێهاتنی به‌وه‌ی که ئه‌مریکاو ڕۆژاوا ته‌ریکی ده‌که‌ن له‌ئاست په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ،ئه‌مه‌ش له‌سه‌رزاری لاڤارۆڤی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا له‌ڕه‌د به ده‌یڤید میلباندی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیاکه‌له‌سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ ئۆکرانیا ڕوسیای له‌سه‌رکێشیه‌کانی وئه‌نجامه‌کانی ئاگادارکردۆته‌وه له‌کاتی کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئۆکرانی،ڤیکتۆریۆشینۆڤ.که‌پێشتر سه‌رۆکی ئۆکرانیا جۆرێک خۆ نزیک بوونه‌وه‌ی له‌ڕوسیانیشاندا به‌تایبه‌ت که‌به‌ئه‌ندامی ناتۆ وه‌رنه‌گیرابوو ،دیاره سه‌ردانه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیاش بۆ یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی شلۆقی ئه‌و ووڵاته چووه ،له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستادا . ئه‌وه‌ش له‌وکاته‌دایه که‌شتی شه‌ڕی ڕوسیا ڕوی له‌کریمیه وسیڤاستۆپۆڵ ناوه که دوڕگه‌یه‌و سه‌ر به ئۆکرانیایه‌و زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌یان ڕووس نه‌ژادن وپێشوازیان له‌و که‌شتیه‌کردووه گوایه . سه‌رۆکی ڕوسیاش دیمتری به‌جیا له‌دووهه‌فته‌ی پێشوو که‌سوربوو له‌سه‌رپه‌یوه‌ست بوون به ئاگربه‌سه‌که‌وه له‌وه‌ڵامی به‌پیوه‌ندیه ته‌له‌فۆنه‌کانی له‌گه‌ڵ سارکۆزی سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نساوسه‌رۆکی ده‌وری ئێستای ئی-ی‌و،ئه‌وه ئێستا ئاماده‌یی خۆی ده‌رده‌خات له‌بۆشه‌ڕێکی سارد! تووشی جۆرێک له گه‌شگه بووه که‌ده‌بینێ سه‌رۆکی چین زۆر به‌هه‌ڵپه سکۆ به‌ئاگاده‌ێنێ و هند و پاکستان و مه‌نگۆلیاشی قووت کردۆته‌وه له‌کۆبوونه‌وه‌ی سکۆداو به‌نیازیشه سه‌ردانی کۆماری کۆریاش بکات، که‌ئه‌وان شاره‌زاییه‌کیباشییان هه‌یه له‌شه‌ڕی دژ به‌ئه‌مریکاو به‌ره‌ی ڕۆژاوا‌و ئێستاش له‌کۆریاده‌خوێنن ولێیان هه‌ڵپێچاوه . ئایا ئه‌وانه مانای وایه ئاشه‌که له‌به‌رژه‌وه‌ندی ڕوسیادا ده‌گه‌ڕێت؟یان ئه‌وه‌یه که قومارچی دۆڕاندی نه‌ڵێت به گونمه‌وه شه‌ق ده‌بات. دووفاق بوونی ناتۆش بۆن ده‌کرێت ،ئه‌ویش به‌تایبه‌ت له‌کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی 26ووڵاتی ناتۆدا که هه‌موویان له‌سه‌ر وه‌ستانی شه‌ڕ کۆک بوون به‌ڵام سه‌باره‌ت به په‌لاماری جۆرجیا بۆسه‌ر ئه‌و دوو ناوچه نیمچه ئۆتۆنۆمیه‌که لایان باش نه‌بوه به‌تایبه‌ت فه‌ڕه‌نسه‌و ئه‌ڵمانیاو ئیتالیا، که هه‌ر پێشتریش جۆرجیا‌و ئۆکرانیان به‌فه‌رمی بۆ بوون به‌ئه‌ندام له ناتۆدا نه‌ویستووه وه‌رگرن،هه‌روه‌ک وه‌زیری خارجی فه‌ره‌نسه وتبوی خۆ ئێمه خۆمان بۆشه‌ڕ ئاماده‌ناکه‌ین. به‌ڵام ئایا ئه‌مانه ده‌توانن سه‌رپێچی له‌وه‌زیاتربکه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مریکای ئه‌مڕۆدا ؟ ئه‌گه‌ر وایه بۆ هه‌رچی زووه هه‌ڵوێست وه‌رناگرن بۆڕوونه‌دانی شه‌ڕێک که زیاتر له‌وه‌ده‌چێت ئه‌وروپای سه‌وز بسوتێنێت که به به‌هه‌شتی سه‌رزه‌مینی ناوده‌به‌ن به‌قه‌ولی خۆیان ؟.
|