٥\۴\٢٠١٠
ئایا سزای
له‌سێداره‌دان
ده‌توانێ گرفته‌کانی
ئه‌و وڵاتانه که‌مبکاته‌وه که پێی هه‌ڵده‌ستن؟
تاهیر حاجی‌حه‌سه‌ن
له وڵاتێک‌دا سزای له سێداره‌دان ڕه‌سمیه‌تی هه‌بێت، ناتوانین به
خاوه‌ندارێتی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته بڵێین ئه‌و ده‌سه‌ڵاته پێویستیه
هه‌میشه‌ییه‌کانێتی بۆقازانجی گشتی وای لێکردوه مانه‌وه‌ی ئه‌م سزایه
به پێویست بزانێت و، بۆ ئارام کردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌ی جێگه‌ی هاقانیه‌تی
خۆی هه‌یه. به پێچه‌وانه‌وه مانه‌وه‌ی یاسای سزای له سێداره‌دان له
هه‌رچ وڵاتێک‌دا، خۆی ڕاسته‌وخۆ ترسنۆکی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌رده‌خات به‌رانبه‌ر
کرانه‌وه و هه‌نگاونان بۆ بنیات نانی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی کراوه و
ئازادی خواز.
به‌پێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی لێبوردنی نێو ده‌وڵه‌تی که هه‌ریه‌ک له
ڕۆژنامه‌ی (هاوڵاتی و که‌ناڵی ئاسمانی که‌ی.ئێن.ئێن) بڵاوکراوه‌ته‌وه
ڕه‌نگه له‌چه‌ند سایت و که‌ناڵی دیکه‌شدا هه‌واڵی ئه‌و ڕاپۆرته
بینرابێت، تێیدا ده‌ڵێت: عێراق سێه‌م وڵاته دوای چین و ئێران له جێبه‌جێکردنی
سزای له سێداره‌داندا. هه‌ر به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته عێراق له ساڵی 2009
دا 120 حاڵه‌تی له‌سێداره‌دانی تێدا ئه‌نجام دراوه.
ده‌کرێت بڵێین هه‌ر خودی ئه‌م پارتانه‌ی ئێستا له‌ده‌سه‌ڵاتدان، له
دوێنێیه‌کی ئۆپۆزیسیۆن بونیاندا دژی ڕژێمی دیکتاتۆری به‌عس، ده‌یان و
سه‌دان ئینسانی ئازادی خواز له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه له سێداره‌دران
به هۆکاری په‌یوه‌ندی بونیان به‌و ئۆپۆزیسیۆنه‌وه. ئێستا ئه‌و ڕژێمه
نه‌ماوه و ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنه‌ی دوێنێ له ده‌سه‌ڵاتدایه، به‌ڵام هه‌روه‌کو
ئه‌و ڕژێمه هاره‌ی دوێنێ هه‌مان ڕه‌فتار ده‌کات به‌رانبه‌ر نه‌یارانی
خۆی. ده‌بێت مرۆڤ بپرسێت ئاخۆ جیاوازی له نێو ئه‌و دوو حاڵه‌ته‌دا چیه؟
ئه‌می ئێستا، دوێنێ پڕوپاگه‌نده‌ی به‌دیهێنانی دنیایه‌کی ئازاد و دور
له کوشت‌وبڕ و له سێداره‌دانی ده‌کرد بۆ خه‌ڵکی، به‌ڵام ئێستا له ده‌سه‌ڵاتدایه
و ئه‌و هه‌موو پڕوپاگه‌نده‌یه هه‌روا به‌بادا چوو. خۆی ئێستا وه‌ک
سیستمی سه‌دام ڕه‌فتار ده‌کات؟ ده‌بێت ئه‌و یاسایه‌ی له دوای نه‌مانی
ڕژێمی به‌عسه‌وه دانراوه به‌کامه پێوه‌ر جیاوازتر ببینرێت له‌و یاسا
گه‌له‌ی ئه‌و ڕژێمه‌ی دوێنی هه‌یبوو؟ ئاخۆ له هه‌ردوو لاکه‌دا هه‌ر خه‌ریکی
بنیات نانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی به‌ترس گۆشکراو نین؟ ده‌بێت بپرسین بۆچی
سزای له‌سێداره‌دان ده‌بێت هه‌روا بمێنێته‌وه و به بێئه‌وه‌ی هه‌نگاوێکی
جیدی بنرێت بۆ له گۆڕنانی ئه‌و یاسایه؟ کێن ئه‌وانه‌ی قازانج ده‌که‌ن
له مانه‌وه‌ی ئه‌و سزایه‌دا؟
له وڵاتێکی وه‌ک ئێران و چین، ئه‌و یاسایه به‌شێوه‌یه‌کی زۆر دڕندانه
کاری پێده‌کریت، ته‌نها پاساوی ده‌سه‌ڵاتیش بۆ ئه‌و یاسایه ئه‌وه‌یه
ده‌ڵێن دژی ئه‌و که‌سانه جێبه‌جێ ده‌کرێت که له‌یاسا یاخی ده‌بن؟ به‌ڵام
ده‌بێت بپرسرێت کێن ئه‌وانه‌ی له‌و جۆره یاسایه یاخی ده‌بن؟ ئاخۆ ئه‌گه‌ر
یاسایه‌ک هه‌بێت به‌گشتی مافه ڕه‌واکانی خه‌ڵکی و هه‌قی ئینسانی بونی
هه‌رتاکێک بپارێزێت به‌بێ بوونی ترس‌و ئه‌شکه‌نجه، کێ ده‌یه‌وێت له
جۆره یاسایه‌کی ئاوادا یاخی بوون هه‌ڵبژیرێت؟ به‌ڵام گرفته‌که له‌وێدایه
که ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه به‌هه‌موو شێوازێک دێن سه‌ر له‌خه‌ڵکی ساده ده‌شێوێنن
و به‌جێبه‌جێکردنی ئه‌و یاسایه وا له‌و خه‌ڵکه ده‌گه‌یه‌نن که ئه‌وه
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه ته‌نها پارێزره‌ی هه‌قی مافه ڕه‌واکانی خه‌ڵکی،
نه‌ک ئه‌و لایه‌نانه‌ی دیکه که ده‌خوازن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌به‌ریه‌ک
هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه؟
مانه‌وه‌ی ئه‌م سزا نامرۆڤانه‌یه هه‌رچۆنێک پاساوی بۆ بهێنرێته‌وه
بۆمانه‌وه‌ی وه‌ک پێویستیه‌ک بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته، ناتوانرێت به‌بێ
دڕنده بوونی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته هیچ ناوێکی تری لێبنرێت.چونکه خودی ئه‌و
سزایه نه‌ک ناکاته ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی بترسن و هه‌ڵنه‌ستن به‌و کاره‌ی ده‌سه‌ڵات
پێی قه‌ڵس ده‌بێت، به‌ڵکو ئه‌وه خودی نه‌هامه‌تیه‌کانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه
بۆسه‌ر ژیانی خه‌ڵکی وا له خه‌ڵکی ده‌کات سه‌رپێچی ئه‌نجام بدات. نه‌بوونی
په‌روه‌رده‌یه‌کی ته‌ندروسته بۆ هاوسه‌نگ کردنی ژیانی نێوان تاکه‌کان،
له هه‌مان کاتدا مانه‌وه‌ی شێوازی به‌کارهێنانی دڵڕه‌قانه و هه‌قی
تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه ده‌کرێت به خویه‌ک که هه‌میشه ئاستی ژیری کۆمه‌ڵگا
به‌دوای ئه‌و هه‌سته تۆڵه‌سێنه‌ره‌وه‌دا په‌لکێش بکات.لێره‌دایه که
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته هێنده‌ی نزیکه له که‌لتوری چه‌ته‌گه‌ری و مافیایی و
هاندانی خه‌ڵکی به‌ناڕاسته‌وخۆ بۆهه‌ڵگرتنی ئه‌و شێوازه له بیرکردنه‌وه
تا ده‌گات به‌ڕه‌وا ناسینی ئه‌و جۆره له که‌لتوری دڵره‌قی. نه‌ک نزیک
بونه‌وه‌ی له هه‌ڵوێستێکی شکۆمه‌ندانه‌ی وا که که‌لتورێکی مه‌ده‌نیانه
به‌خه‌ڵکی بگه‌یه‌نێت. چونکه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاماده‌ییه‌ی
تێدا نه‌بێت که هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی پشت ئه‌و دڵڕه‌قیه چاره‌سه‌ر
بکات، ئه‌وکات ده‌کاته ئه‌وه‌ی که هه‌موو گرفته‌کان ده‌رئه‌نجامی ئه‌و
په‌یڕه‌وکردنه نامرۆڤانه‌یه‌بن که خودی ده‌سه‌ڵات هۆکاره سه‌ره‌کیه‌که‌یه‌تی.
که ئێستا له عێراقدا هه‌ر ماوه‌جارێک هه‌واڵی له سێداره‌دانی چه‌ند
که‌س ده‌بیسترێت، ده‌سه‌ڵات ئه‌و که‌سانه وه‌ک تیرۆریست ده‌ناسێنیت به‌خه‌ڵکی
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ڕه‌وایی بدات به‌جێبه‌جی کردنی ئه‌و سزایه. باشه
تائێره ڕه‌نگه وا له‌زهنی خه‌ڵکی بگه‌یه‌نرێت که پێیان خۆش بێت
کاتێک چه‌ند بکوژێک له سێداره ده‌درێن چونکه ئه‌و که‌سانه کاری
نامرۆڤانه‌یان دژی خه‌ڵکی ئه‌نجام داوه. به‌ڵام ئاخۆ ئه‌و خه‌ڵکه
ناپرسێت ئه‌م بکوژانه به چ هۆکارێک بوون به‌و دڕنده‌یه؟ ئه‌مه نه‌ک
به‌و مانایه که دیفاع بێت له‌و که‌سه‌ی به‌کارێکی تیرۆریستی یان
بکوژانی ژنان هه‌ڵده‌ستن. به‌ڵکو مه‌به‌ست له‌وه‌یه بۆچی ده‌سه‌ڵات
ئاماده‌نیه ئه‌و سیستم و که‌لتوره له سێداره بدات که خه‌ڵکی
وافێرکراون درێژه به‌و کاره نامرۆڤانه‌یه‌ی خۆیان بده‌ن؟ ئاخۆ ئێستا
له عێراقدا که ژیانی خه‌ڵکه‌که‌ی دابه‌شکراوه به‌سه‌ر تائیفه و دین
و قه‌ومدا. ئه‌گه‌ر ئه‌م دابه‌ش کردنه به‌م جۆره نه‌بایه و هه‌ر
حیزبه‌ی که قازانجه‌کانی خۆی له‌و دابه‌شکردنه‌دا ده‌بینێته‌وه و شه‌ڕی
پشکی زیاتر ده‌کات له دزینی سه‌ره‌وه‌ت و سامانی خه‌ڵکی بۆ ژێر چنگی
خۆی، ده‌کرا ئێستا شێوازی ژیانی خه‌ڵکی به‌جۆرێکی دیکه بوایه و خه‌ڵکیش
به‌و جۆره نه‌ده‌که‌وتنه ژیر کاریگه‌ری ئه‌و ته‌سه‌وره دواکه‌وتوانه‌یه‌وه؟
بۆچی بکوژانی ژنان بۆخۆیان ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌مویان له سێداره‌بدرانایه،
ده‌یکرده ئه‌وه‌ی ئیتر ترسێک په‌یدا ببوایه لای ئه‌وه‌ی بیر له
کوشتنی ژن ده‌کاته‌وه و به‌و کاره هه‌ڵنه‌ستایه؟ یان ئه‌وه مانه‌وه‌ی
عه‌قڵیه‌تی کۆنه‌پارێزی پیاو سالاریه که تادێت درێژه به فه‌رهه‌نگ
و که‌لتوری خۆی ده‌دات و هیچ کات ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی نیه ژن وه‌ک
ئینسانێکی هاوشانی خۆی ببینێت؟ که‌واته به‌بێ له سێداره‌دانی ئه‌و فه‌رهه‌نگه
نامرۆڤانه‌یه‌ی که ژنان وه‌ک زه‌عیفه‌یه‌ک و پله‌دویه‌ک ده‌بینێت،
ناتوانین بڵێین ئیتر به له‌سێداره‌دانی چه‌ند که‌سی بکوژی خه‌ڵکی
بێ‌دیفاع و ژنان ده‌کاته ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی بسڵه‌مینه‌وه و هه‌ڵوێسته‌یه‌ک
بکه‌ن؟ نموونه‌ی له‌سێداره‌دانی چوارکه‌س له بکوژانی دوعا، ئاخۆ ده‌کاته
ئه‌وه‌ی که کۆتایی مه‌سه‌له‌که بگه‌یه‌نێت؟ یان ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته
ده‌یه‌وێت به له سێداره‌دانی چه‌ند که‌سێک تاوانه ئه‌سڵیه‌که له‌سه‌رخۆی
لاببات و وانیشان بدات که هه‌رکه‌س سزای ڕه‌وای خۆی وه‌رده‌گرێت؟ له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا ده‌بینین په‌یڕه‌وکه‌رانی نێو دیدگای خێل و پاراستنی بنه‌ماکانی
پیاوسالاری هه‌روه‌ک خۆیان درێژه به‌هه‌مان که‌لتور و فه‌رهه‌نگی
خۆیان ده‌ده‌ن و ئاماده‌ن ده‌یان دوعای دیکه‌ش به‌رده‌باران بکه‌ن، ئه‌گه‌ر
هاتو ڕێگای یاخی بوون و ده‌رچون له بنه‌ماکانی خێڵیان هه‌ڵبژارد!!!!!!
له عێراق و کوردستاندا ناهه‌قیه‌کی زۆر ده‌رهه‌ق به ژیانی ملیۆنان
مرۆڤ ده‌کرێت، به‌تایبه‌تی ئاستی ئه‌و چه‌وساندنه‌وه مه‌زنه‌ی که
تاکی ئه‌و وڵاته‌ی والێکردوه داماڵرێت له‌وه‌ی خۆی که‌سێکی ئازاده له
ژیانیدا، به‌ڵکو سه‌رجه‌م ئه‌حزابێک هه‌ن خه‌ڵکییان ملکه‌چ کردوه به‌دانی
بڕێک پاره (واته جۆرێک له کڕین) بۆ ژێر ئه‌و فه‌رهه‌نگ و ئایدۆلۆژیه‌ی
هه‌یانه. دیاره زۆربه‌ی حیزبه‌کانیش هه‌ڵگری هه‌مان سیستمی به‌عسن و
پێناچێت جیاوازیه‌کی وایان هه‌بێت. هه‌ر خودی ئه‌م حیزبانه‌ی ئیستا
پشکیان هه‌یه له ده‌سه‌ڵاتی عێراقی نوێ‌دا کاتێک ڕه‌خنه‌یه‌کی جیدییان
رووبه‌روو ده‌کرێته‌وه، بێهیچ ئه‌ملاولایه‌ک پێتا هه‌ڵده‌شاخێن و ئه‌گه‌ر
بۆیان بکرێت هه‌ر ڕاسته‌وخۆ ته‌سفیه‌ت ده‌که‌ن. خۆ ڕژێمی به‌عسیش هه‌ر
ئه‌وه‌نده لێت بێده‌نگ ده‌بوو تا چه‌ند ملکه‌چ بیت به بڕیاره‌کانی،
به‌پێچه‌وانه‌وه ڕوبه‌ڕووت ده‌بوه‌وه تا سنوری ته‌سفیه‌کردن و له
سێداره‌دان. له عێراقدا تا ئه‌و کاته‌ی سزای له سێداره‌دان جێگای خۆی
داگیر بکات له نێو یاسا‌و عه‌قڵیه‌تی ده‌سه‌ڵاتدا، ده‌کاته ئه‌وه‌ی
هێشتا کارکردن به بنه‌ماگه‌لێک که ڕژێمی به‌عس له‌سه‌ری ده‌ڕۆشت
هێشتا وه‌ک خۆی ماوه و درێژه‌ی هه‌یه. مانه‌وه‌ی سزای له‌سێداره‌دان
یانی نه‌بونی لانی که‌می ئازادی بۆ تاکه‌کانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه و ئه‌و
وڵاته.
له نێو ده‌سه‌ڵاتێکی دڕنده‌ی وه‌ک ئاخونده‌کانی ئێران‌دا ئه‌وه‌ی بوونی
نیه ته‌نها بنه‌ماسه‌ره‌کیه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی ئازاده. له‌و
وڵاته‌دا هێنده‌ی ئاگادارین به ده‌یان شێواز له سه‌پاندنی هه‌رچ ڕه‌فتارێکدایه
ته‌نها له نێو سیستمه دیکتاتۆره‌کاندا بوونی هه‌یه. له‌سێداره‌دانی
سه‌دان هه‌ڵسوڕاوی سیاسی و ئازادی خواز، ده‌توانێت ئه‌وه‌مان پێبڵێت که‌ده‌سه‌ڵاتی
دیکتاتۆر ته‌نانه‌ت له سێبه‌ری خۆیشی سڵ ده‌کاته‌وه. بۆیه هه‌رده‌م
سزای له سێداره‌دان به‌رز ڕاده‌گرن تا بتوانن ته‌مه‌نی دڕندایه‌تی
خۆیانی پێ درێژبکه‌نه‌وه.
له نێو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که هه‌نگاوی گه‌وره‌یان
هاویشتوه بۆ دابین کردنی زه‌مانه‌تی ژیانی هه‌رتاکێک و بوونی لانی که‌می
مافه سه‌ره‌تاییه‌کان ومافی ئازادی ڕاده‌ربڕین، له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌دا
که‌مترین دڵره‌قی ده‌بینرێت و لانی که‌می ئازادی ژیان ده‌بینرێت. چه‌سپاندنی
هه‌ر مافێکی ڕه‌وا بۆ قازانجی گشتی کۆمه‌ڵگا هه‌رده‌م په‌یوه‌سته به
خه‌باتی ئازادی خوازانه‌ی چینه نه‌داره‌کانه‌وه، چونکه تا چه‌وساندنه‌وه‌ی
چینایه‌تی که‌م بکرێته‌وه، هێنده‌ش کۆمه‌ڵگا له ژیانێکی هاوسه‌نگه‌وه
نزیک ده‌بێته‌وه. له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی سزای له سێداره‌دان بوونی هه‌یه،
ده‌بینین هه‌میشه دڵره‌قی و بێبه‌ها بونی ئینسانیش له‌و په‌ڕی پێگه‌ی
خۆیدایه. ئه‌رکی سه‌رجه‌م ئازادی خوازانی عێراقه دژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
یاسای له سێداره‌دان بوه‌ستنه‌وه و هه‌ڵویستی خۆیان بگه‌یه‌نن به‌ده‌سه‌ڵاتدارانی
عێراق، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه. مانه‌وه‌ی ئه‌و یاسایه ده‌کاته
ئه‌وه‌ی هێشتا بوونی ده‌سه‌ڵاتێکی دڕنده و دیکتاتۆری وه‌ک به‌عس وه‌ک
خۆی ماوه و کاری پیده‌کرێت؟ که‌واته هه‌رچ لایه‌نێک ڕه‌فتاره‌کانی
دوینێی ئه‌و سیستمه دیکتاتۆره‌ی دوباره کرده‌وه، یانی هێشتا بێچوه
به‌جێماوه‌کانی دیکتاتۆریه‌ت له گه‌شه‌سه‌ندندان؟
هۆڵه‌ندا
01/04/2010
|