١٦\١\٢٠١٠
ئایا سزای په‌نابه‌رانی تاوانبار دیپۆرتکردنه‌وه‌یه...؟
جه‌مال کۆشش
ڕۆژانه ده‌یان و سه‌دان که‌س به‌بۆنه‌ی تاوانبارییه‌وه، بۆ ناوچه‌کانی
جه‌نگ ونائارامی و کووشتار دیپۆرتده‌کرێنه‌وه. ڕۆژانه ده‌یان وسه‌دان
که‌س به‌بۆنه‌ی بوونی له‌که‌ی تاوان و به‌کارهینانی توند‌و تیژی له‌دۆسیه‌که‌یدا،
له‌گه‌لیک مافی ساده بێبه‌ش ده‌کرێت. وه به دڵنییایه‌وه له مافی
هاوڵاتی بوونی ووڵاتانی ئه‌وروپایی.
په‌نابه‌رێکی کوردی عیراقی له به‌ریتانیا، به‌ناوی ئاسۆ، که‌له‌م
ڕۆژانه‌دا له هه‌ندێک ماڵپه‌ڕو ڕۆژنامه‌دا((ئاوێنه‌و ڕووداو))، به‌هۆی
کوشتنی مناڵیکی به‌ریتانییه‌وه، به
هۆکاری ئۆتۆمبیل له‌کاتیکدا ئاسۆ نه مۆڵه‌تی لێخوڕینی هه‌یه‌و نه
ماشێنه‌که‌ی بیمه‌کراوه، هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بڵاوکردۆته‌وه. هه‌ڵمه‌تی
به‌زۆر دیپۆرتکردنه‌وه له هه‌ندێک ناوه‌نده‌وه ده‌ستی
پێکراوه.
سه‌دان نموونه‌مان له‌و جۆره هه‌یه. زۆر ناشرینترو زاڵمانه‌تر، په‌نابه‌رێک
که ماوه‌ی 11 ساڵه له‌سویسرایه ، دوای ئه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌ریتی ره‌فز
ده‌کریته‌وه، داوای مۆڵه‌تی مانه‌وه به هۆکاری کار ده‌کات، وه شه‌رتی
مانه‌وه به کریکاری ئه‌وه‌یه((5 ساڵ بیت له‌سویسرا بیت، په‌یمانی
کاری بۆ ماوه‌ی ساڵیک هه‌بیت، سومعه‌ی پاک بێت))، ئه‌و په‌نابه‌ره دوو
مه‌رجی یه‌که‌می ده‌بیت، مه‌رجی سێێه‌م که‌ده‌چیت بۆ لای پۆلیس پێده‌ڵین
که تۆ دوو جار سزای خراپ راگرتنی ئۆتۆمبیله‌که‌ت نه‌داوه که ده‌کاته
80 دۆلار، ئاماده نین ڕازی بین له‌سه‌ر مۆله‌ته‌که‌ت. گه‌لیک هه‌وڵیداوه
که‌له ڕیگای پارێزه‌ری تایبه‌تیه‌وه که زیاتر له 7000 هه‌زار
دۆلاری تیچووه ، وه‌پاریزه‌ره‌که‌ی ئه‌م ناحه‌قیه‌ی له نیو میدیاشدا
ووروژاند ، به‌ڵام هه‌ر بایه‌خی نه‌بوو بۆ مافی مانه‌وه‌ی، وه پاش ته‌واو
بوونی کاتی دیاریکراوی، ئه‌و که‌سه زیندانی کرا و ئاماده‌کرا بۆ
ناردنه‌وه، ناچار داوای کرد له زیندان ئازاد بکریت ئه‌وا ئه‌و سویسرا
جیده‌هیلیت و ئه‌مه‌ش پێشهات...به‌هه‌ر حاڵ هه‌زار ڕووداوی له‌و جۆره
به‌بێ ئه‌وه‌ی سه‌رنجێکی جددی له کاره‌ساته‌که بده‌ین تێده‌په‌ڕن.
ئه‌م بابه‌ته له لێکدانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانیشدا ، ره‌واجیکی هه‌یه و
وه‌ک ئاسایی و مه‌شروع و حه‌ق به‌وان له قه‌ڵه‌م ده‌درێت. له زۆریک
له کۆبوونه‌وه‌کانماندا له‌گه‌ل په‌نابه‌ران، ئه‌م بابه‌ته وه‌ک
ڕێگایه‌ک بۆ دوورخستنه‌وه‌ی توندوتیژی له‌کۆمه‌ڵگا وپاراستنی دانیشتوان
و پابه‌ند بوونی پانه‌به‌ران به یاساکانه‌وه خراونه‌ته ڕوو.
به‌زۆر دیپۆرتکردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران به هۆکاری ئه‌نجامدانی تاوان،
خۆی تاوانێکه و ده‌وڵه‌ت ئه‌نجامی ده‌دات به هاوکاری ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی
بۆی ڕه‌وانه ده‌کرێته‌وه، وه له‌دژی مافه‌کانی مرۆڤ و ڕیککه‌وتنه
جیهانیه‌کانی مافه‌کانی په‌نابه‌رانه.
ئه‌گه‌ر ئیمه به‌گشتی له‌سه‌ر ئینسان لیکۆڵینه‌وه بکه‌ین، وه
ئینسانمان بۆ گرنگ و پیرۆز بیت، ئاماده نه‌بین ئینسان به‌گوێره‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌ک
ونیشتمان و جۆری ناسنامه‌و مۆڵه‌تی مانه‌وه که به‌شێکن له سته‌مه‌کان
و دابه‌شکردنی ئینسانه‌کان بۆ پله یه‌ک ودووه‌کان وخوارتر ئه‌وا یاسا
قه‌زاییه‌کانی هه‌ر ووڵاته سزای تاوانبارانی تیا دیاریکراوه. که
پیویسته به گوێره‌ی ئه‌و یاسایانه هه‌ر که‌س سزای تاوانه‌که‌ی خۆی
وه‌ربگریت. تۆڵه‌کردنه‌وه له‌تاوانبار به دیپۆرتکردنه‌وه‌ی به‌زۆر،
مۆرک وناوه‌ڕۆکیکی یاسایی کۆنه‌په‌رستانه‌یه‌و له سه‌ر بنه‌مای چاو به‌چاو
و دان به‌دان دامه‌زراوه.
ڕوانگه‌ی جیاواز هه‌یه بۆ تاوان وه بازنه‌ی تاوانباریش فراوانه‌و پله‌ی
جۆراجۆری هه‌یه. ده‌وڵه‌تانێک که په‌یره‌وی له یاساکانی ئیسلام ده‌که‌ن،
تاوانباران که‌سانیکن، وه ده‌وڵه‌تانیک که دیکتاتۆرو سه‌رکوتگه‌رن،
تاو‌انبارانیان که‌سانیکی دین. له وولاتانی دیموکراسیشدا تاوانباران که‌سانیکی
دین. که‌به‌زۆرییان په‌نابه‌رانن. مێژووی به‌ئینسانیکردنی کۆمه‌ڵگای
ئینسانی، بریتی بووه له که‌مکردنه‌وه‌ی لیستی تاوانباران و گۆڕینی
ڕوانگه‌ی ئینسان بۆ تاوان.
به‌ڵام ناکریت ئه‌م دیدگایه، تیگه‌یشتنی دیموکراسی ئه‌وروپایی ئه‌مڕۆ،
هه‌ر له‌م تیگه‌یشتنه‌ی خۆی پیداگری بکات، به‌ڵێ زۆرترین زیندانی له
ئیمه‌ن، زۆرترین به‌کارهینانی توندوتیژی له ئیمه‌ن.به‌ڵام ئه‌مه به‌ڵگه‌ی
قانع که‌ر نین. وه‌رن ته‌ماشا بکه‌ن: هۆکاره‌کانی زیندانیه‌کانمان چین
، ته‌مه‌نمان چه‌نده، لیکۆلینه‌وه‌کان ده‌رده‌خه‌ن، به‌شیکی زۆریان هه‌ژاری،
بی‌کاری، بیوه‌ڵام و خۆشاردنه‌وه ترس له دیپۆرت ،،لاون . به‌ڵام له‌زیندانه‌کانی
هاوڵاتیانی ئه‌وروپا به زۆری ته‌عدای جنسی ومنداڵ بازی ... و ته‌مه‌نیان
له سه‌رووی چله‌وه‌یه. که‌واته ناکرێت ئه‌و هه‌لومه‌رجه له‌به‌رچاونه‌گیرێت
که کاریگه‌رییان هه‌یه له په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و دیارده‌یه و ئه‌و
ژینگه‌یه هه‌لنه‌سه‌نگینریت که تاوانه‌که‌ی تیا ئه‌نجامدراوه. ده‌ستکاری
ئه‌و هه‌لومه‌رجه نه‌کرێت، تاوانبار دیپۆرتبکریته‌وه. ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌کی
کوشنده‌یه. که‌مکردنه‌وه‌ی ڕاده‌و ئاستی تاوانباری له کۆمه‌ڵگایه‌کدا،
په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به‌باشترکردنی ژیان ویاساکانه‌وه ده‌بیت، نه‌ک
به دوورخستنه‌وه‌ی تاوانباران. ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئیستای په‌نابه‌ران،
به‌کۆمه‌ڵ په‌لکیشیان ده‌کات، ته‌شجیع و هانده‌ریان ده‌کات بۆ
تاوانباری، هه‌لومه‌رجی بی‌کاری، هه‌زاری، نه‌خوێنده‌واری، شانسی که‌می
تیکه‌ڵاوبوون، نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌کان، ساڵانیکی زۆری چاوه‌نواڕی و ته‌ردو
ره‌فزومه‌ترسی دیپۆرتکردنه‌وه، پروپاگه‌نده‌ی بیگانه‌دوژمنی باڵی راست
و ناساندنی په‌نابه‌ران وه‌ک کانگای به‌ڵا و بار به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگاوه‌و
ئینسانی سه‌ره‌تایی و دارستان و مافیا..ئه‌مانه‌ن سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی
پالنانی به‌شیک له په‌نابه‌ران بۆ تاوان وتاوانکاری به‌گوێره‌ی
یاساکانی ووڵاتانی ئه‌وروپا. که‌سانێک که ئاینده‌ی خۆیان نه‌بینه‌وه
له‌و ووڵاته، که هه‌ست به‌وه بکه‌ن لێیان بێزارن و زوو یان دره‌نگ
ده‌بیت بڕۆنه‌وه. پتر ده‌ستیان بۆ تاوان ئاوه‌ڵا ده‌بیت. ئه‌م ئه‌و ته‌ڵه‌یه‌یه‌که
که ڕاوی چاکی بۆ پۆلیسی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا کردووه.
هه‌رگیز مه‌سه‌له‌که‌ش په‌یوه‌ند نیه به په‌یره‌وی کردنی هه‌موان به‌یاساکانه‌وه.
گه‌لیک تاقم و ده‌سته‌ی تر هه‌ن که له‌زۆر بواردا په‌یره‌وی له‌یاساکانی
ووڵاتانی ئه‌وروپا دا ناکه‌ن. له وانه مناڵان و ژنان ێک که له نیو
کلتوورو داب ونه‌ریتی ئیسلامی‌دا ده‌ژین.
له‌لایه‌کی تره‌وه ، له‌لایه‌ن ده‌وله‌ت و به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی
کۆچ وپه‌نابه‌رییه‌وه، گه‌لیک یاسا وڕیسای مافه‌کانی په‌نابه‌ران و
مناڵان وپاراستنی خیزان پێشیلده‌کریت و یان نایاسیایین ، وه ناکۆکه
به ڕییکه‌وتننامه‌کان. سزای ئه‌و تاوانانه ئه‌بیت چی بیت که ئه‌م هه‌موو
سته‌مه له په‌نابه‌ران ده‌کرێت.؟
بۆ ئه‌وه‌ی یاساکان به دروستی و ئینسانیانه جی به‌جی بکریت، پیویسته
هه‌موو که‌س وهه‌موو ده‌زگایه‌ک بگریته‌وه، ئه‌مه‌ش ڕاده‌ی تاوان له
نیو په‌نابه‌ران یه‌کجار که‌مده‌کاته‌وه. تاوان به تاوان وه‌ڵام
نادریته‌وه، تاوان به شیکی به سزای یاسایی چاره‌سه‌ر ده‌کریت. ئاسۆ
یه‌کیکه له‌و تاوانبارانه پیویسته به‌پێێ ماده‌ی تاوانبارانی
ڕووداوی ئۆتۆمبیل له ووڵاتی به‌ریتانیا سزا بدرێت. دیپۆرتکردنه‌وه‌ی
ئاسۆ ده‌بیته تۆڵه‌کردنه‌وه‌یه‌کی عه‌شه‌یارییانه‌ی راسیستی که ده‌وڵه‌ت
ملی پێده‌دات.
14.1.2010
|