
| ١٦\٨\٢٠١٢ ئایا تا‌ک خاوەنی ئیراده‌ی خۆیه‌تی له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا؟ 
			
			 
			 
 هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک تا‌ک تێیدا چه‌وساوه بێ سه‌ربه‌ستییه‌کانی دۆڕاند ده‌سه‌ڵاتەکەی بێ بەزەییە و ریگەکانی داهێنان و په‌ره‌سه‌ندنی بیرکردنه‌وه ده‌به‌ستێ، پێویستیی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی تاکه‌کان و چینه‌کانی کۆمه‌ڵ جیاوازن و یه‌ک جۆر سیسته‌می رەوشتیی دانامه‌زرێنن، به‌ڵام ئه‌م جیاوازییه‌ی پێوستییه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان و جیاوازیی نێوان سیسته‌مه ره‌وشتییە‌کانیش ده‌سه‌پێنن، فه‌رمانکه‌ر و فه‌رمانلێکراو، داگیرکه‌ر و داگیرکراو و خاوه‌ن کۆیله و کۆیله و سه‌ربه‌ست و چه‌وساوو بۆچوونیان بۆ ژیان و به‌ها ڕه‌وشتییه‌کانیان جیاوازه، به‌ڵام جیاوازییه‌کان بنه‌ڕه‌تێکی پێویستیی پێنه‌دراوه، ئه‌و بارودۆخه‌ی تاکێک ده‌کا به داگیرکه‌ر و تاکه‌که‌ی دیکه‌ش به داگیرکراو مێژوویی و دروستکراوه ده‌کرێ بگۆڕدرێ.. ده‌کرێ تا‌ک له یه‌که‌م رۆژی لەدایکبوونی دا‌گیرکرابێ یان له خێزانێکی کۆیله و چه‌وساوه له دایک بووبێ، به‌ڵام ژیانی داگیرکراو و کۆیله‌یه‌تییه‌که‌ی له هه‌ڵبژاردنی خودی خۆیه‌تی. به‌ڵام ئه‌و ده‌سه‌ڵاته خۆی به سه‌ر بوونی تا‌ک ده‌چه‌سپێنێ و ئازادییە‌کانیان لێ داگیر ده‌کا له ژێر ئه‌و بارودۆخه خنکێنه‌رانه‌دا مافی تاکه‌کان دەخنکێندرێ و ئازادییه‌که‌یان لێ زه‌وت ده‌کرێ و له ئاکامدا به نامرۆڤیان ده‌کا و خودی خۆی به‌رپرسه له هه‌ڵبژاردنی ژیانی کۆیله‌یه‌تی یان سه‌ربه‌ستیی هه‌ڵبژێرێ. 
			 
 مرۆڤی خاوه‌ن هه‌ڵوێست بوونێکی داهاتوویی هه‌یه بۆ به‌رزێتیی خودی خۆی و هه‌موو نه‌ریت و به‌هاکانی ئه‌مرۆ ره‌تده‌کاته‌وه و ده‌که‌وێته نێو ئه‌و ناکۆکیی و زۆرانبازییە و  جه‌نگێکی به‌رده‌وام بەرپا دەکا.. که تێیدا جارێک مرۆڤ سه‌رده‌که‌وێ و جارێک ده‌ڕوخێ. ئه‌و مرۆڤه خاوەنی خۆیه‌تی به‌رده‌وام خەبات بۆ سه‌رکه‌وتن دەکا وه مرۆڤی بێ هه‌ڵوێست ده‌ڕووخێنێ. ئه‌و تاکە خاوه‌نی ئیراده‌ی خۆیەتی هه‌میشه له سه‌رکه‌وتن دایه و هه‌میشه کۆششی کردووە.. تاکە بێ هه‌ڵوێست و نزم و ناشیرینه‌کان و که‌لتووره بازاڕییه‌کان له رووخانی ئه‌وان و جیهانی بچووک و بیرکردنه‌وه‌ی بچووکی ئه‌وان دایه.. سه‌رکه‌وتنی تاکی خاوه‌ن هه‌ڵوێست په‌ره‌سه‌ندنی ژیان و داهێنانی تاکێکی نوێ و مرۆڤایه‌تییه‌کی نوێیه. 
 ئه‌و تاکه‌ی ئاڵاهه‌ڵگری یاخیبوونه هه‌میشه خاوه‌نی رابردوو و ئێستا و داهاتووی خۆیه‌تی و نووسه‌ری داستانی مێژووه چونکه سه‌رچاوه‌ی گۆڕانکارییه‌کان و بوونی ئه‌و کات و مێژووەیە و خاوه‌نی پڕۆژه‌کانه.. ده‌رچوونی ئه‌م جۆره تاکا‌نه له نێو بازاڕ گه‌رانه‌وه‌یە به‌ره‌و چیا به‌رزەکان. ئایا بۆچی تاکی خاوه‌ن ئیرا‌ده که‌لتووری خێڵ جێده‌هێڵێ و به‌ره‌و داهاتوویێک گه‌شت ده‌ستێده‌کات؟ ئه‌و که‌لتووره خێڵه‌کییه بوونی تاکی داگیر کردووه و رێگه نادا مرۆڤ سه‌ربه‌ستانه بژی.. ئه‌و ئه‌قڵه خێڵه‌کییه تاکی له نێو که‌لتووری خۆی نامۆ و ون کردووه و دەیەوێ مرۆڤه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی خۆیاندا بژین. 
 
			مرۆڤ ده‌بێ له پێناو سه‌قامگیرکردنی ویستی 
			هێز له شێوازێکی باشتر و به‌هێزتردا خودی خۆی له‌و که‌لتووره 
			خێڵه‌کییه نامۆ بکا، ئه‌وه‌ی گرنگه به‌رده‌وامییدانە بەو 
			سه‌قامگیرکردن و خۆدامەزراندنە.. چونکه بوون که له بنه‌ڕه‌ت 
			به‌ده‌ره و واتایه‌کی له پێشتر پێنه‌دراوه ویستێکی ره‌وانه و بۆ 
			دامه‌زراندنی هێز کۆشش دەکا. تاکی خاوه‌ن هه‌ڵوێست ده‌یه‌وێ هێز و 
			ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌ره‌و په‌ره‌سه‌ندن ببا و به ناشیرینیی نه‌ژی، تا‌ک 
			له‌م گه‌شته‌یدا لە ژوور کیشەی ویستی هێزدا خاوه‌ن ئیراده‌ی خۆیەتی و 
			په‌نا بۆ که‌س نابا و خۆی به ته‌نیا ده‌که‌وێته‌رێ.. گه‌شتێکه خۆی 
			ده‌توانێ دەستی پێ بکا و کۆتایی پێ بهێنێ.. ئه‌گه‌ر خاوه‌نی هه‌ڵوێستی 
			خۆی بێ ئه‌وه هه‌میشه له ئاکامدا هه‌ڵبژاردنی پرۆژه‌ی خۆیه‌تی. 
 
 
 
 |