١\٢\٢٠١٣
ئایا
خۆپیشاندانەکان لە یادی دوو ساڵەی شۆڕشی میسردا، دەسەڵاتی ئیخوانهکان
دەڕووخێنێ؟

ئا: ئاراس رەشید
دوو ساڵ لهمهوبهر و له ڕۆژی ٢٥ی جهنیوهریدا"مەیدانی
تەحریر"لەقاهیرەو زۆرێک لە مەیدانی شارە سەرەکیەکانی دیکەی میسر، بوونە
جێگەی کۆبوونهوهی ملیۆنی خەڵکی ناڕازی، بەڕووی ڕژێمهدیکتاتۆریهکهی
حوسنی موبارەک ودووهمین شوڕش لهڕۆژههڵات کڵپهی سهند. سهرهتا
خۆپیشاندەران، بەخواستی چاکسازی ودادپەروەری کۆمەڵایەتی دەستیان پێکرد
ودواتر ڕووخانی ڕژێم بووهدروشمی شهرهکی.
لەڕۆژی یەکەمی دەست پێ کردنی شۆڕشدا، خۆپیشاندەران پڕبە قوڕگیان
هاواری“ئازادی وکارامەتی ئینسانی ودادپەەروەری کۆمەڵایەتی“یان چڕاند.
لەماوهی ١٨ ڕۆژی شۆڕشدا ٨٦٤ کەس گیانی لەدەستدا، وپتر لە6هەزار کەسیش
بریندار بوون. هەروەها لەماوەی دەسەڵاتی کاتی سوپا، تا گواستنەوە بۆ
دەسەڵاتی مەدەنی لە ٣٠/٦/٢٠١٢، سەدانی تریش گیانیان لەدەست داو بریندار
بوون. پرسیاری دوای ٢ ساڵ لەدهسهڵاتی ئیخوانهکان ئەوەیە، ئایا
ئامانج وداواکاریهکانی شۆڕش وخهڵک هاتونە دی؟
بەپێداچوونەوەیەکی خێرا بەسەر ڕووداوەکانی ئەم یەک ساڵەی دەسەڵاتی
سیاسی ئیسلامی لەو ووڵاتە و ئامادەکاریەکان بۆ یادی٢ ساڵە لەمەیدانی
تەحریر وەڵامی" نا " مان دەست دەکەوێت...
ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردوو و شێوەی دەسەڵاتی ئیسلامی:
پاش ڕووخانی ڕژێمەکەی موبارەک سوپا دەسەڵاتی گرتە دەست. بهڵام ههرزوو
ئەمەریکا وبەریتانیا وفەرەنسا نەخشەی بەلاڕێدابردنی ڕەوڕەوەی شۆڕش
ودوور خستنەوەی لە ئامانجەکانی، دەستی پێکرد. بەگەڕان بەدوای ئەو هێزەی
کە دەتوانێت بەرژەوەندیە سیاسی وئابووریەکانی سهرمایهداری بپارێزێت.
بۆیە ئەمەریکا توانی بگاتە هاوپەیمانی لەگەڵ ئیخوان موسلمین بۆ مسۆگەر
کردنی سەقامگیریەک لەناوچەکە و بەرگرتن بەشۆڕش. ئەمەش بەومانایەی
کەئیخوانهکان توانیان سواری شەپۆلی شۆڕش بن، بۆ گەیشتن بەدەسەڵات
لەڕێگای هەلبژاردنێکهوهکە ئەمەریکا پشتیوانی بوو.
ئیخوانهکان جگەلە ڕووداوەکانی دوای هەڵبژاردن وئەو بەڵێنانەی کهبە
خەڵکیان دا، سەلماندیان کە تەنها بۆ گرتنە دەستی دەسەڵات ئەو قسانەیان
کردووه. وهههر لەماوەی ئەو ساڵەدا، سەلماندیان کە هیچیان لەو
سیاسەتانەی دەسەڵات نەگۆڕیوە کە جێگەیان گرتەوە. لهپێشیانهوه ،پشتگوێ
خستنی داواکاریە جەماوەریەکان. دیاره ئەمەش لەنەزانی وکەم تەجرەبەییهوه
نەبوو، بەڵکو ئەنجامێکی سروشتی مێژوو و ئاسۆبینی چینایهتی ئیخوانهکان
بوو بۆ ئابووری وسیاسەت. ئەوان پارێزگارن ودژی هەر گۆڕانکاریەکن. ئەو
کۆمپانیا ماڵی ودراوانەی بەناوی ئایینەوە دروسیان کردبوو، جگەلە
ئامڕازێکی دزین وڕووت کردنەوەی هەژاران هیچیتر نەبوو. دەبێ ئەوەش
بزانین کە“سەدەقە وکاری خێر“ بەشێکی سەرەکین لە ئایدیۆلۆجی سادەی
ئابووری ئیخوانهکان وگوایهلهم ڕێگایهوهو بەووتاری ئایینی ئهتوانن
کێشەی هەژاری چارەسەر بکەن.
هەروەها ئیخوانهکان تەنها "حیزبێکی ئیسلامی نین"، بەڵکو حیزبێکی "ڕاستی
دواکەوتوو و کۆنەپەرستن" وهیچیان لە ڕژێمی پێشوو نەگۆڕیوە. پەیوەندیان
بەسندوقی دراوی نێو دەوڵەتی وئەمەریکاوه، هەمان پەیوەندی ڕژێمی سادات
و موبارەکە.
هەروەها کێشەی ئیخوان، کێشەی پەروەردەی کۆمەڵگایە لەسەر“ئەخلاقی باش
وحەمیده“. کێشەیان ئەوەیە خەڵک چی لەبەر بکا، چیبخۆن وچۆن هاوسەرگیری
بکەن ومنداڵیان بێ...تاد.
بۆ توندکردن ودەست گرتن بەسەرجومگەکانی حکومەت وکۆمەڵگادا، پەنایان برد
بۆ تێپەڕکردنی دەستورێک کەبتوانن بۆ ماوەیەکی هەرچی زۆرترو درێژتر
لەدەسەڵاتدا بمێننەوە. بۆیە بەناوی ئایین وکەلتوری کۆمەڵگاوە توانیان
دەستورێک تێپەڕێنن کەدژی ئازادی بیروڕاو مهدهنیهتو سکولاریزم بێت
وهەموو دەسەڵاتێک بخەنە ژێر یاسای شەرع وقورئانەوە وبنەمای دەوڵەتێکی
خەلافەتی ئیسلامی دامەزرێنن.
هەربۆیەش پاش ئەوەی دەستوریان پێشنیار کرد لە ٢١/١١/٢٠١٢ دا
ئازادیخوازان و پێشکەوتوخوازان وخەڵکی مەدەنی هاتنە سەرشەقام.
ناڕەزایەتیەکان دەستیان پێکرد بەڕووی دەسەڵاتی سەرۆک مورسی و
دەستوورەکەی، تاگەیشت بەوەی لەکۆشکی کۆماری ههڵبێت. بەڵام نەبوونی
هێزێکی سیاسی ڕێخکراوی کۆمۆنیست وڕادیکاڵ، و زاڵبوونی کەش وهەوای
لیرالیزم بەسەر بزووتنەوەکە، جارێکی کەئەو هەلە لەدەست دراو ئیخوان
توانیان بگەڕێنەوە کۆشکی دەسەڵات، پاش ئەوەی بەزەبری هێز توانیان
ڕووبەڕووی خۆپیشاندەران ببنەوە.
خۆپیشاندانی ملیۆنی لە یادی دووساڵهی شۆڕشدا مەیدانی تەحریر دهگرێتهوه:
بەماوەیەکی زۆر پێش ٢٥/١/٢٠١٣ هێزە سیاسی و ڕێکخراوە جەماوەری
وکرێکاری وکەسایەتی ناڕازی، دووبارە کۆبوونەوەی میلیۆنیان لەمەیدانی
تەحریر و ئیسماعیلیە و پۆرسەعید و... سازداوئەو هێزو لایەن و
ڕێکخراوانەی بەشدار بوون: ”ڕەوتی گەلی میسر، حزبی بەهێزی میسری، حزبی
دەستوور، بەرەی سۆسیا لیستی گەل، ئازادیخوازانی میسر، حزبی وەفد،
دیموکراتی وکۆمەڵایەتی میسری، بزووتنەوەی٦ی ئەپریل، شۆڕشگێڕانی
سۆسیالیست، ئەنجومەنی نیشتیمانی بۆ گۆڕان، یەکێتی لاوانی ماسبیرۆ،
یەکێتی لاوانی شۆڕش... تاد.
ئەوەی ئامادەبوانی ئەمساڵی جیاکردەوە، نوێژ نەکردنی مەیدانی تەحریر و
ئامادە نەبوونی ئیخوانهکان و کۆمەڵی ئیسلامی وبەرەی سەلەفی وحزبەکانی
ئازادی ودادوەری وبنیاتنان و گەشەپێدان وڕووناکی بوو..
شایانی باسە لەزووربەی شارە گەورەکان بەتایبەت، جەماوەرێکی زۆر هاتنە
سەر شەقام. لەبەرامبەریشدا پۆلیس وسوپا لەئامادەباشی دابوون وشەڕو
پێکدادان لە نێوانیان دروست بوو. هاوکات خۆپیشاندەران هێرشیان بردهسەر
بنکەکانی ئیخوان ولە زۆر شوێن بنکەکانیان تێک دا. ئەوە جگەلەوەی بەر
بەستی کۆنکرێتی وتەلبەندی دڕکاوییان پچڕاند ودڕیان بهو هێزهزۆرەدا کهبۆ
پارێزگاری لەکۆشکی کۆماری و وەزارەتەکان دانرابوو. لەڕۆژی یەکەمی
خۆپیشاندانەکاندا سەرۆک مورسی تەنیا لە ڕێگەی پێگەی کۆمەڵایەتی خۆی
لەتویتەر، نامەیەکی کورتی بۆ جەماوەری توڕە نارد وتێیدا داوای ئارام
بوونەوەی کرد. بەڵام ئەم نامەیە بووە جێی ڕەخنەو بە"نا بەرپسیار“ ناوزهد
کرا. لەبەرامبەر داواکاریهکانی جەماوەر و ئەو توندوتیژیانەی کە لێیان
کەوتەوە و خەڵک تیایدا کورژراو وبریندار کرا. بۆیە لەبەردەوامی خۆپیشان
دانەکاندا، ڕۆژی٢٧/١ مورسی ناچار هاتە سەر تەلەفزیۆن و دوای هەڕەشەی
توند حاڵەتی نائارامی وقەدەغە کردنی هاتووچۆی بۆماوەی مانگێک لەهەرسێ
شاری پۆرسەعید و ئیسماعیلیە وسویس ڕاگەیاند، و داوای دانیشتنی لە“بەرەی
ڕزگاری میسر“ کرد، بۆ گفتوگۆکردن و دۆزینەوەی چارەسەر. دواتر ئەم
بەرەیە داواکهی ڕەتکردەوە، چونکە دڵنیا نین لەنیازەکانی مورسی وهەر
بەکات کوشتنی دەزانن وبەجدی وەریناگرن. ههروهها لەبەرامبەر ئەو
بڕیارەی حکومەتدا شاری پۆرسەعید کاتژمێر ٩ی شەویان دەستنیشان کرد بۆ
دەست پێکردنی خۆپیشاندان، لهکاتی قەدەغەی هاتوو چۆدا. هەروەها
جەماوەری پۆرسەعید باسی جیاکرد نەوەی شاری پۆرسعیدن لەئیدارەی مورسی
هێنایه کایهوه.
بەشێک لە دروشمەکانی ئەمساڵ:
دروشمەسەرەکیەکانی مەیدانەکانی ئەمساڵ لە میسر بەڕووی دەسەڵاتی ئیخوان
بەتایبەت لە تەحریر بریتی بوون لە:
”ڕژێم بڕوات وبڕوخێت، تۆڵەی گیان بەختکردوان، گێڕانەوەی دادگایی
تاوانباران بەکوشتنی خۆپیشاندەران، پاک کردنەوەی وەرزارەتی ناوەخۆ
لەدارو دەستەی ئیخوان وڕژێمی پێشوو، دەست لەکارکێشانەوەی حکومەتی هشام
قەندیل و سەرۆکی نوێنەران، چاک کردنی ئەو ماددانەی دەستوور کەکێشەیان
لەسەرە وگێڕانەوەی بۆ سەرلەنوێ داڕشتنەوەی، دیاریکردنی لانی کەم وزۆری
کرێ، چاودێری کردنی بەها ونرخ لەبازاڕ، ئازادی ڕێکخراوبوونی کرێکاران
ودامەزراندنی نەقابەکان.
دەتوانین بڵێین کە کۆمەڵگاو ئاستی تێگەیشتنی جەماوەر لەمیسر، لەسەرو
بەندی دۆزینەوەی ڕێڕەوی گۆڕانکاریدایە، بۆ گەیشتن بەداواکاریەکان.
ئەوەش بە قبوڵ نەکردنی حکومەت و دەسەڵاتی ئیخوان، کەئیسلام بناغەکەیەتی.
بەڵام ئەو گۆڕانکاریە بەرەو ووڵاتێک و دەسەڵاتێکی دادپەروەر و یەکسان
ومەدەنی وئازاد، لە گرەوی ڕێکخراوبوونی هەرچی زیاتری چینی کرێکارو
کۆمۆنیست وجەماوەری زەحمەتکێشدایە.
میسر ئێستا لەژێر قەرزێکی زۆر وبێکاری وهەژاری ٤٠٪ و
بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک ودەرماندا دەناڵێنێ. کهوایه هەرچی زووترە
دەبێ شۆڕش لەوەهمی چارەسەری بانکی ئیسلامی ولیبڕال و نەتەوەپەرستان
بێنە دەرو پشت ببەستن بە هێزی ڕێکخراو بوونی خۆیان. بهڵام ئایا ئهم
شهپۆله لهخۆپیشاندانهکان دهسهڵاتی ئیخوانهکان دهڕوخێنێت؟
شۆڕش لهمیسر بهردهوامی ههیه. ئهمهگهورهترین کۆسپی بهردهم
چینی بۆرژوازی و دهسهڵاتهکهیهتی کهبتوانێ دۆخهکهئارامکاتهوه.
بهڵام گرفتی ئابووری وسهدان کێشهی تر، پێناچێت، مانهوهی دهسهڵاتی
ئیخوانهکان کارێکی سادهوئهکید بێت! یا لانی کهم دهسهڵاتی ئیخوانهکان
ناتوانێ وهک ئهوهی لهسهرهتادا بوو بمێنێتهوه دۆخهکهش
کۆنترۆڵ بکات!
ماڵپهڕی ئاراس رهشید
|