ئایا دەنگدان لە
ئێراقی فیدراڵدا چارەسەری کێشەکان دەکا؟!

ستار محەمەد قادر
لە هەر شوێنێک یان پانتاییەک هۆشییاری
دیمۆکراسیی و مافە مەددەنییەکان لە لای تاکەکان بوونی نەبوو بە هەزار
هەڵبژاردن لە سەر بنەمایەکی نا تەندروووست ناێنە چارەسەرکردن!
وا بڕیارە رۆژی یەک شەممە لە وڵاتی ئێراقی فیدراڵدا هەڵبژاردنی
پارێزگاکان ئەنجام بدرێت، لێرەدا زۆر گرنگە پرسیاری ئەوە لە خۆمان
بکەین ئایا ئەو خەڵکەی کە روو لە سندووقەکانی دەنگدان دەکەن لە سەر چ
بنەمایەک دەنگ دەدەن؟ یان بپرسین ئایا لە ماهییەتی دەنگدان دەگەن؟ خودی
ئەم پرسیارانە جۆرێک لە سەراسیمەو گومانمان لە لا درووست دەکەن، ئەو
گوومانانەی کە ئەوەمان بۆ پشت راست دەکەنەوە کە ئەگەر چییەتی هەڵبژاردن
لە وڵاتە دیمۆکراسییەکاندا لە هەموو بەرژەوەندییەکان بە نێرینێک
بنواڕێت، ئەوا لەم پانتاییەدا بەرژەوەندییەکانن ئەم وڵاتە تووشی گرفتی
داڕمان و پارچە پارچە بوون و ماڵکاولی و ماڵویرانی زیاتر و زیاتر دەکەن؛
چونکە لێرەدا هێندەی بەرژەوەندی مەزهەبیی و تائیفی و حیزبایەتی رۆڵی
هەیە لە بە دەستهێنانی دەنگەکاندا بەرژەوەندی گشتی لە بنەڕەتدا بوونی
نییە!
بمانەوێت یان نەمانەوێت ئەم هەڵبژاردنەو دەی دیش بە پێوەری دیمۆکراسی
ناچنە خانەی تاکە هەڵبژاردنێکەوە کە میللەتێکی هۆشیار ئەنجامی بدات،
چونکە ئەوەی لێرە لە سەر ئەرزی واقیع پراکتیزە دەکرێت و ریکلامی بۆ
دەکرێت تەنها گووزارشت لە دەسەڵاتی رەهای حیزبەکان دەکات و داکۆکی لە
خۆیان دەکەن نەک بەرژەوەندییە گشتییەکان!
بۆیە رەنگە ئەمە سەرەتای سەرەداوی ئاڵۆزییەکانی تێنەگەیشتن بێت لە
بیرۆکەی دیمۆکراسیی، لێ هەرگیز نابێت خۆڵ لە چاوی خۆمان بکەین و دڵمان
بەوە خۆش بێت کە دەنگمان بە دەست هێناوە، چونکە دەنگدان لە سەر
بنەمایەکی ناتەندرووست، هاوکێشەی دیمۆکرسییەت ئاوەژوو دەکاتەوەو
دەمانگەڕێنێتەوە بۆ نێو دونیای جەهل و ئەوە بە گوێماندا دەدات کە ئەم
وڵاتەو دیمۆکرسیی لە ژێر چەتری داگیرکاریدا کوجا مەرحەبا!
star_qadr@yahoo.com
|