١٢\٥\٢٠١٠
ئایا یۆنان له
دووڕیانی داڕووخان و ژیانه‌وه‌دایه؟
زاهیر باهیر
سه‌رۆکشالیارانی یۆنان، جۆرج پاپه ئه‌ندرو، سه‌باره‌ت به‌و قه‌یرانه
ئابوورییه‌ی که ئێستا وڵاته‌که‌ی پێیدا ده‌ڕوات، ڕۆژی یه‌کشه‌مه،
02.05.2010 له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن له کۆبونه‌وه‌یه‌ی کتوپڕی
چاوه‌ڕوان نه‌کراودا به ئه‌نجومه‌نی شالیارانی وت "ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌که
کاره‌سات و ئازارێکی گه‌وره‌یه. بارودۆخی ئاڵۆزی ئابووریی ناچاری
کردووین، که بڕیارێکی گه‌لێک قورس بده‌ین..... . ئه‌مه‌ش ته‌نیا
ڕێگه‌یه‌که که بتوانین ئیداره‌ی ئه‌و 300 ملیارد یۆرۆ (261 ملیارد
پاوه‌ند) قه‌رزه‌ی که له‌سه‌رمانه، بده‌ین. ئه‌م قوربانیدانه
هه‌ناسه‌یه‌کمان پیاده‌هێنێته‌وه و پشویه‌که بۆ کردنی چه‌ند
گۆڕانکاریه‌کی گه‌وره. ده‌مه‌وێت زۆر به ڕووڕاستییه‌وه به‌خه‌ڵکی
یۆنان بڵێم، ئێمه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی
گه‌وره‌داین....... خۆپاراستن له ما‌یه‌پوچی (ئیفلاسیه‌ت) هێڵی سوری
نه‌ته‌وه‌ییه..... ده‌مه‌وێت به‌بێ پێچ‌وپه‌نا ئه‌مه به هه‌موووان
بڵێم . هه‌مووو شتێکم کردوه و هه‌مووو شتێکیش ده‌که‌م تاکو وڵات
مایه‌پوچ نه‌بێت. له کۆتایی چوار ساڵی سه‌رکارمدا یۆنان مایه‌پوچ
نه‌بێت، به‌ڵکو نوێ ببێته‌وه"
پاپه ئه‌ندرو ئه‌مه‌ی بۆیه ده‌وت، تاکو بتوانێت بۆ ئه‌و به‌رنامه
ئابووردییه‌ی که له لایه‌ن یه‌کێتی ئه‌وروپا و سندوقی دراوی
نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه بۆی دانراوه، قه‌ناعه‌ت گه‌ر به‌هه‌مووو
ئه‌ندامانی په‌ڕله‌مانه‌که‌ی نه‌کات، بتوانێت به زۆربه‌یان بکات، تاکو
کوده‌تا ئابوورییه‌که دژی نزیکه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵکی یۆنان به هێمنی و
به ئاشتی به‌ڕێوه‌بچێت.
به‌ڵام ئه‌م قه‌یرانه ئابووردییه‌ی که ئێستا یۆنانی پیادا ده‌ڕوات و
گه‌یشتۆته ڕاده‌ی وروژاندنی سه‌رتاپای دانیشتوانی وڵاته‌که و
ده‌سته‌ویه‌خه بوونه‌وه له‌ته‌ک کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت و ده‌زگه‌ی
پۆلیس و به‌ڕێوه‌به‌رانی بانکه‌کان له ناوه‌وه‌ی وڵات و له
ده‌ره‌وه‌ش له‌ته‌ک ناوداران و کۆمیسۆنی ئه‌وروپی و سندوقی دراوی
نێونه‌ته‌وه‌یی، کار و قه‌یرانی ئه‌مڕۆ نییه. یۆنان ماوه‌یه‌کی زۆره
وه‌کو گه‌لێک تری وڵاتانی تری ئه‌وروپا و دونیا ئه‌م قه‌یرانه‌ی هه‌یه
و له دوو ساڵی ڕابوردوودا ئه‌وێش وه‌ک گه‌لێک وڵاتی تر به‌هۆی ئه‌و
بار دۆخه‌ئابوورییه سه‌خته‌ی که سه‌رجه‌می جیهان پێیدا گوزه‌شتی کرد،
ئه‌ویشی به قورسی گرته‌وه.
له 6 مانگی ڕابوردوه‌وه قسه‌وباسێکی زۆر له سه‌ر باری ئابورریی
یۆنان هه‌بووه و کراوه، سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که باری ئه‌م وڵاته به‌و
ڕاده‌یه ناهه‌موواره، که ده‌بێت ده‌ستی بگیردرێت و له هه‌ره‌سی
ئابورریی و نوشستی گه‌وره‌ی یۆرۆ له‌لایه‌ن ده‌سته چاک و فریا
ڕه‌سه‌کانه‌وه ڕزگار بکرێت. هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی
گرنگ له‌سه‌ر ئاستی کاربه‌ده‌سته گه‌وره‌کانی وڵاتی یۆنان و ئه‌وروپا
کراوون، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێک بۆ باره ئابوورییه‌که‌ی دابنرێت و
ڕاده‌یه‌کیش بۆ هاتنه‌خواره‌وه‌ی به‌های یۆرۆ دابنرێت، ئه‌مه
له‌لایه‌ک، له‌لایه‌کی تریشه‌وه تاکو ئه‌م قه‌یرانه به‌ره‌و وڵاتانی
تری ئه‌وروپا، به تایبه‌تی ئیسپانیا و پورتوگال نه‌کشێت.
کێشه و گرفته ئابوورییه‌کانی یۆنان چین؟
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی که ده‌یخه‌نه پێش چاومان ئه‌وه‌یه که یۆنان
نوقسانی(عه‌جز) میزانیه‌ی به ڕاده‌ی 300 ملیارد یۆرۆ هه‌یه و ئه‌مه‌ش
ده‌کاته سه‌رجه‌می قه‌رزه نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی، به‌و واتایه‌ی که ئه‌م
وڵاته باری ئابورری زۆر ناهه‌موواره و ئیدی زۆر گرانه بتوانێت
به‌رده‌وامی به ڕاده‌ی ئه‌و ژیانه‌ی که ئێستا له‌وێ هه‌یه بدرێت.
چونکه داهاتی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وه‌نده نابێت، که بتوانێت ژیان وه‌کو
پێشتر به‌ڕێوه بڕاوات و ورده ورده قه‌رزه‌کانیش بدرێنه‌وه. ئه‌مه‌ش
وایکردوه که سه‌رجه‌می وڵاتانی ئه‌وروپی که پاره‌ی یۆرۆ
به‌کارده‌هێنن، هه‌تا به‌ریتانیاش که به‌کاری نا‌هێنێت له پشێوی و
نائارامیدان، له گرتنی کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره و درێژخایه‌ن
به‌رده‌وامبن، تاکو چاره‌سه‌رێکی بۆ بدۆزنه‌وه، پێش ئه‌وه‌ی که کار
له کار بترازێت و ئافاته‌که (تاعونه‌که) وڵاتانی تری ئه‌وروپیش
بگرێته‌وه.
ئه‌ڵمانیا له هه‌مووان به‌په‌رۆشتر و شپرزه‌تره بۆ دۆزینه‌وه‌ی
چاره‌یه‌ک به دانی قه‌رز و یارمه‌تیدانی یۆنان، به‌ڵام له ژێر
هه‌لومه‌جێکی زۆر گراندا. ماوه‌یه‌کی زۆره که (ئه‌نجێلا مێرکڵ)ی
سه‌رۆکشالیاری ئه‌ڵمانی له‌سه‌ر ئه‌وه چ له‌ته‌ک کۆمیسۆنی ئه‌وروپا و
سه‌رۆکانی تری وڵاتانی ئه‌وه‌روپی و سندوقی درواوی نێونه‌ته‌وه‌یی،
قسه ده‌کات. مێرکڵ له ڕۆژی05.05.2010 دا به په‌ڕله‌مانی ئه‌ڵمانی
وت" ئه‌وروپا له دوو ڕیاندایه.... ئه‌مه به ته‌نیا په‌یوه‌ندی به
داهاتوووی ئه‌وروپاوه نییه، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیشی به داهاتوووی
ئه‌ڵمانیاشه‌وه له ئه‌وروپادا هه‌یه" ئه‌میش ده‌یویست که
په‌ڕله‌مان ده‌نگ بۆ به‌رنامه‌یه‌ک بدات، که یۆنانی پێ ڕزگار بکه‌ن.
پێشتریش سه‌رۆکی سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ بینینی مێرکڵ و
که‌سانی تریش هاته ئه‌ورپا، له‌و لاشه‌وه چه‌ند نوێنه‌رێکی هه‌مان
ڕیکخراو چوونه یۆنان و چه‌ند شه‌وێکیان به کۆبوونه‌وه له‌ته‌ک پاپه
ئه‌ندرو شالیاری دارایی و ڕاوێژکاره ئابوورییه به‌ناوبانگه‌کانی
ئه‌وێ به‌سه‌ر برد، تاکو سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی له نزیکه‌وه و
به دورودرێژی له قه‌یرانه‌که تێبگه‌ن و دواتریش بتوانن له‌ته‌ک
ئه‌وروپا و کۆمیسۆنی ئه‌وروپادا بڕیار له‌سه‌ر پلان و به‌رنامه‌ی
قورتارکردنی یۆنان بده‌ن.
دوای چه‌ند کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تری دوورودرێژی ئه‌و لایه‌نانه‌ی که
پێشتر ناوم هێنان، دوای ته‌ته‌ڵه و بێژێکی تر، دوێنێ، ڕۆژی
هه‌ینی07.05.2010 له دانیشتنێکی درێژخایه‌ندا به‌ئاماده‌بوونی
نوێنه‌ری هه‌ر 16 وڵاته‌که‌ی ئه‌وروپا ( به‌خودی یۆنانیشه‌وه) که
مامه‌ڵه به یۆرۆ ده‌که‌ن، له‌ته‌ک ڕاوێژ به سندوقی دراوی
نێونه‌ته‌وه‌یی، بڕیاریان دا که 110 ملیارد یۆرۆ یارمه‌تی یۆنان بده‌ن،
ئا له‌م بڕه پاره‌یه یۆنان ئه‌مساڵ ده‌توانێت ده‌ستڕاگه‌یشتنی بۆ 45
ملیارد یۆرۆ هه‌بێت، که بڕیاره پێش 19.05.2010 به‌ده‌ستی بگات.
بڕیاره 15 ملیارد یۆرۆ له‌م پاره‌یه له لایه‌ن سندوقی دراوی
نێونه‌ته‌وییه‌وه دابین بکرێت، باقیه‌که‌شی که 30 ملیارده ئه‌و 15
وڵاته ئه‌و‌روپیه‌ی که یۆرۆ به‌کار ده‌هێنن، دابینی بکه‌ن. له
پاداشتی ئه‌مه‌شدا، ده‌بێت یۆنان له 3 ساڵی داهاتوودا 30 ملیارد یۆرۆ
بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی نوقسانی میزانییه‌که‌ی، واته دانه‌وه‌ی بڕێک له
قه‌رزه‌که‌ی، پاشه‌که‌وت بکات.
به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌مه، 09.05.2010، 16 وڵاتی ئه‌وروپی به
ئاماده‌بوونی یۆنان خۆشی هه‌روه‌ها بریتانیاش، گه‌رچی ئه‌م له ناو
بازنه یۆرۆییه‌که‌دا نییه و خاوه‌نی دراوی خۆیه‌تی که پاوه‌نده،
به‌شداری ده‌کات، بۆ جێبه‌چێکردن و خستنه گه‌ڕی ئه‌و ڕه‌شنووسه‌ی که
دوێنێ هه‌مووان له‌سه‌ری یه‌کیان گرتووه، تاکو ببێته یاسا و ڕوڵ و
به‌سه‌ر حکومه‌تی یۆنان‌دا بسه‌پێنرێت. به‌و چه‌شنه‌ش حکومه‌تی یۆنان
ده‌بێت په‌یڕه‌وی ئه‌و به‌ندومه‌رجه سه‌ختانه بکات، که به سه‌ریدا
سه‌پێنراون، بۆ ئه‌مه‌ش وڵاتی یۆنان و خه‌ڵکه‌که‌ی ڕووبه‌ڕووی ڕامیاری
دڕندانه‌ی لێگرتنه‌وه (ته‌قه‌شوف) ده‌بنه‌وه، که یۆنان له ساڵی
1949وه، دوای جه‌نگه ناوخۆییه‌که‌ی که له‌سه‌ر ڕامیاری
تایبه‌تیکردنی که‌رته ئابوورییه‌کان بوو، به‌خۆیه‌وه نه‌یبینیوه.
به‌شێک له به‌رنامه و پلانی ڕامیاری
لێگرتنه‌وه‌که:
ئه‌وه‌ی ڕوونه سه‌رجه‌می به‌رنامه و پلانه‌که به‌ته‌واوی له
خه‌ڵکه ئاساییه‌که ئاشکرا نییه و گه‌لێکی ئه‌م به‌رنامه‌ی
لێگرتنه‌وه‌یه له‌به‌ر توڕه‌بوونی خه‌ڵک و ڕژانه سه‌رشۊقامی و
هه‌ڵپژان و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی به ڕووی ده‌وڵه‌ت و پۆلیسدا،
نه‌که‌وتۆته به‌رده‌ست. ئه‌وه‌ی که تائێستا ئاشکرایه من له چه‌ند
خاڵێکدا ده‌یخه‌مه پێشچاوی خوێنه‌ری کورد:
- ڕاگرتنی (سڕکردنی) چونه‌سه‌ری مووچه هه‌تا ساڵی 1914 .
- لابرنی جه‌ژنانه‌ی سه‌ری ساڵ(Christmas bonus) و پشووی به‌هاری
(Easter) و مۆڵه‌تی هاوینانه (holidays) بۆ ئه‌وانه‌ی که موچه‌ی
مانگانه‌یان له سه‌روو 3000 یۆرۆوه‌یه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌شی که
که‌متر وه‌رده‌گرن ته‌نیا 1000 یۆرۆیان پێبدرێت.
- ئه‌و پاره‌یه‌ی که به کرێکارانی که‌رتی ده‌وڵه‌تی ده‌درێت، وه‌کو
جۆرێک له به‌خشیش که باجی له‌سه‌ر نییه به ڕێژه‌ی 8%
داده‌به‌زێنرێت.
- ئه‌و باجه‌ی که له سه‌ر نرخی کڕینی پێداویستییه‌کانی ژیانه‌وه
دانراوه، به‌رز بۆ 23% ده‌کرێته‌وه، که ئه‌مه له مانگی ئازاردا19%
بوو.
- زیادکردنی باج له‌سه به‌نزین و گاز و خواردنه‌وه و جگه‌ره، که
به‌ڕێژه‌ی 10% ده‌چێته سه‌ره‌وه.
- پێداچونه‌وه به‌و یاسایه‌ی که له‌سه‌ر کۆمپانییه‌کان دانراوه و
ناهێڵێت زیاتر 2% کرێکاره‌کانی له مانگێکدا ده‌ربکه‌ن. ئه‌مه‌ش واته
واڵاکردنی ده‌ستی کۆمپانیا و خاوه‌نکاره‌کان له ده‌رکردنی کرێکاران
هه‌رچه‌ندێکیان بووێت.
- ته‌مه‌نی خانه‌نشینی، که ئێستا بۆ پیاوان 65 ساڵه و بۆ ژنان 60
ساڵه، به بڕی پێشبینیکردنی ته‌مه‌نی ژیانه‌وه، په‌یوه‌ست
بکرێته‌وه. ئه‌مه‌ش به‌واتایه‌یه که ده‌وڵه‌ت ده‌توانێت ئه‌م
یاسایه به ئاسانی بگۆڕێت به بیانووی ئه‌وه‌ی که ئێستا ته‌مه‌نی
مرۆڤ له چاو پێشتر درێژتر بووه، بۆیه ده‌بێت ته‌مه‌نی
خانه‌نشینکردنیش درێژتر بکرێته‌وه.
له ئێستادا خه‌ڵکی ده‌توانێت به‌ر ته‌مه‌نی 60 ساڵی خۆی خا‌نه‌نشین
بکات. به‌ڵام به پێی یاسا و به‌رنامه نوێیه‌که ئه‌مه
هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی که له سه‌ره‌وه لیستم کرد، وه‌ک پێشتر وتم خاڵه
ئاشکرابووه‌کانی به‌رنامه و ڕامیاری لێگرتنه‌وه‌یه، بێگومان شتی زۆری
تریش هه‌یه، که دواتر ورده ورده ده‌که‌وێته ڕوو. حکومه‌تی یۆنان
به هاندانی فشاری سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی و کۆمیسۆنی ئه‌وروپا
ملی بۆ هه‌مووو مه‌رجه‌کانیان نه‌وی کردووه، شایانی باسه ئه‌وه‌ش
بڵیم، که وا پێشبینی ده‌کرێت ، ڕێژه‌ی بێ‌کاری له کۆتایی ئه‌م ساڵدا
خۆی له ڕێژه‌ی18% بدات ، هه‌روه‌ها گومانیشی تێدا نییه، که به
جێبه‌جێکردنی ئه‌م ڕامیارییه‌ی لێگرتنه تازه‌یه، ئه‌و ڕێژه‌یه زۆر
زیاتر ده‌چێته سه‌ره‌وه و سه‌ره‌نجامیش بارودۆخی ئابووریی له‌وێ
به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات تاکو باشتر.
ئایا ئه‌و جه‌نگه‌ی که خه‌ڵکی له یۆنان‌دا
ده‌یکات جه‌نگێکی ڕه‌وایه؟
گه‌ر چاوێک به ستانداردی ژیانی خه‌لکی یۆنان به به‌راورد له‌ته‌ک
وڵاتانی ئه‌وروپی به‌گشتی و بریتانیا به تایبه‌تی بگێڕین، ئه‌وا
ده‌بینین ژیان له‌وێ گه‌لێک باشتره. له‌وی له زۆر که‌رتی کارکردن‌دا
کرێکارێک له یۆنان نزیکه‌ی کرێکارێک له ئه‌ڵمانیا یا هۆڵنده یا
به‌ریاتانیا وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که ژیان له‌وێ
ئاسانتره و هه‌ندێک له‌و به‌رته‌رییانه‌ی که هه‌یانن له زۆر وڵاتی
ئه‌وروپادا نین. له‌وێ کرێکارانی به‌شی ده‌وڵه‌تی له ساڵێکدا 13
مووچه له هه‌نێک که‌رتیشدا 14 مووچه وه‌رده‌گرن، هه‌روه‌ها پاره‌ی
مۆڵه‌تی سالانه و به‌خشیشی تر که ده‌درێت، له هیچ له‌م وڵاتانه‌دا
نادرێت.
ئه‌و جه‌نگه‌ی که به‌سه‌ر خه‌ڵکی یۆنان‌دا سه‌پێنراوه، جه‌نگێکی
ناڕه‌وایه، تێوه‌ئاڵانی جه‌نگێکه له‌ته‌ک ده‌سه‌ڵاتدارترین ده‌سگه‌ی
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری، که سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وییه، که ئه‌م
ده‌زگه‌یه یا ڕێکخراوه له‌و ڕۆژه‌وه‌ی که دروست بووه، چنگی به
خوێنی سه‌دان هه‌زار که‌س له سه‌رجه‌می وڵاتانی ئه‌مه‌ریکای لاتین و
ئه‌فریکا و ڕوسیه و سه‌رجه‌می وڵاتانی ئه‌وروپای خۆرهه‌ڵاتی، خوارووی
خۆرهه‌ڵاتی ئاسیا و ناوه‌ڕاستی ئاسیا و تا ده‌گاته وڵاتانی
خۆرهه‌ڵاتیش، سووره؛ به‌پشتگیریکردنی جه‌نگ، ملیۆنه‌های تریشی برسی
کردووه و له نیشته‌جێی خۆیان هه‌ڵکه‌ندووه، وێرای ناچارکردنی
حکومه‌ته‌کانیان به کردنی ڕیفۆرم، که ته‌نیا به سوودی خۆی و
ئه‌مه‌ریکا و که‌نه‌دا و بریتانیا و وڵاتانی ئه‌وروپای خۆرائاوایی و
کۆمپانییه‌کانیان ته‌واو بووه و ده‌بێت، له به‌ده‌سیتهێنانی
پاره‌یه‌کی مشه له‌سه‌ر حسابی زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکانی وڵاته‌کان.
جه‌نگی خه‌ڵکی له یۆنان‌دا جه‌نگێکی دوو سه‌ره‌یه، که له
لایه‌که‌وه به‌ره‌نگاری هێزه ده‌ره‌کییه‌کانی وه‌کو سندوقی دراوی
نێونه‌ته‌ویی و کۆمیسۆنی ئه‌وروپی و که‌ڵه‌گایی ئه‌ڵمانیا، له‌لاکه‌ی
تریشه‌وه دژی رژێمی سه‌رمایه‌دارانی یۆنانییه.
ئه‌م جه‌نگه‌ی که به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا له یۆنان سه‌پێنراوه، به ته‌نیا
به‌سه‌ر ئه‌واندا نییه و تێشکانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ش به ته‌نیا
تێشکانی ئه‌وان نییه، به‌ڵکو تێشکانه بۆ سه‌رتاپای بزوتنه‌وه‌ی
خه‌ڵکانی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش له هه‌موو جێیه‌کی ئه‌م سه‌ر
زه‌مینه‌دا. ئه‌م رامیارییه تازه‌یه‌ی که به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا
ده‌سه‌پێنریت، له‌ده‌ستدانی ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی که خه‌ڵکی
له‌وێنده‌رێ له پاش ساڵی 1949 وه به‌ده‌ستیهێناون، ئه‌وه ده‌هێنن،
که خه‌ڵکی نارازی و به‌رکه‌وتوو شه‌ڕی ئاوای بۆ بکات، که خه‌ڵکی
یۆنان بۆی ده‌کات، هه‌ر بۆیه‌ش زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی له
که‌سانیسه‌ندیکایی و چه‌پ و سۆشیالیست و ئه‌نارکیست و ئازادیخوازان
ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان و چنگاوشی ده‌وڵه‌ت و دارده‌سته‌کانی
بوونه‌ته‌وه.
یۆنان مێژوییه‌کی سه‌ربه‌رزانه و پاڵه‌وانانه‌ی له ڕاپه‌ڕینی
خه‌ڵکه‌که‌یدا و له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داگیرگه‌ران و زۆر و سته‌م و
ناڕه‌وایه‌تیدا هه‌یه، ته‌نیا قسه‌ی کابرایه‌کی پیری خانه‌نشینکراو
له‌م باره‌یه‌وه به‌سه، که له وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نووسێکی
ڕۆژنامه‌ی گاردیانی بریتانیدا وتی " ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی له بیری
نییه، ئه‌وه‌یه که ئێمه‌ی یۆنانی چاره‌ی ه‌سه‌ڵاتمان ناوێت. ئێمه
که شتێک یا کارێکی ناڕه‌وامان دیتبێت، هه‌رده‌م له به‌ره‌نگاریدا
بووین، له مه‌راسۆن شه‌ڕمان دژی فارسه‌کان کردوه، هه‌روه‌ها له
جه‌نگی جیهانی دووهه‌مدا دژی ئه‌ڵمانه‌کان وه‌ستاوینه‌ته‌وه، ئێستاش
جه‌نگ دژی سندوقی دراوی نێو نه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ین، چونکه له ڕاستیدا
ئێمه چیتر حکومه‌تمان نییه، ئه‌وه هیزه ده‌ره‌کییه‌کانن که له
ئێستادا فه‌رمانڕه‌واییمان ده‌که‌ن" گاردیانی ڕۆژی پێجشه‌مه،
06.05.2010 .
ئه‌و فشاره‌ی که له لایه‌ن هێزه ده‌ره‌کیی و ناوخۆییه‌کانه‌وه
خراوه‌ته سه‌ر خه‌ڵکی له یۆنان‌دا، هه‌ر به‌ته‌نیا هۆی ئابورریی و
داڕمانی ئابوورییه‌که‌ی نییه، به‌ڵکو هۆیه‌کی گه‌وره‌ی ڕامیارییشه.
داتاکانی ئه‌م هه‌فته‌یه نیشانی ده‌ده‌ن، که ئه‌و نوقسانییه
میزانییه‌ی که یۆنان هه‌یه‌تی، جیاوازیه‌کی وای له‌ته‌ک ئه‌وه‌ی که
له بریتانیا و ئه‌مه‌ریکا هه‌یه، نییه. له یۆنان نوقسانی میزانییه
له 13.6%، له بریتانیا 11% و له ئه‌مه‌ریکا 12.3%یه . ئه‌وه‌ی که
له‌مه‌دا ده‌ر ده‌که‌وێت، ئه‌وه‌یه که ڕه‌نگه هۆیه ڕامیارییه‌که
له سه‌پاندنی ئه‌م ڕامیارییه‌ی لێگرتنه‌وه‌یه (ته‌قه‌شوفه)دا ڕۆڵی
گه‌وره‌تر ببیبێت، که ئه‌وه‌ش به‌هێزی بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵکییه له
یۆنان‌دا. سه‌رکوتکردنی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه و لاوازکردنی سه‌ندیکاکان و
چه‌پ و سۆشیالیست و ئه‌نارکسته‌کانه، دواتریش ده‌سته‌مۆکردنی ئه‌وه‌ی
که ده‌مێنێته‌وه، کارێکی گرنگ و پێویسته بۆ ئه‌وان، ئه‌مه جگه
له‌وه‌ی که به ئه‌نقه‌ست ده‌یانه‌وێت، ئاستی ژیانی خه‌ڵکی له‌وێ
بهێنه‌خواره‌وه. شایانی باسه، که بڵێم ئه‌م لێدانی هێزی خه‌ڵکه له
بریتانیادا، له‌سه‌ر ده‌ستی مارگرێت تاچه‌ری کۆنه سه‌رۆکشالیارانی
بریتانی له ساڵانی هه‌شتاکاندا ئه‌نجامدرا، که گه‌وره‌ترین هێڕش بوو
بۆ سه‌ر خه‌ڵکانی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش، که تائێستاش کاراییه‌که‌ی
هه‌ر ماوه و به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنین، ئه‌م هێڕشه‌ش له‌لایه‌ن
سه‌رمایه‌داران و خاوه‌نکار و گه‌لێک له حکومه‌ته‌کان به شۆڕش
درواته قه‌ڵه‌م، که له ڕاستیشدا شۆڕش بوو بۆ چینی سه‌روه‌ر و
سیسته‌مه‌که‌ی.
هه‌روه‌ها نکوڵی له‌وه‌ش ناکرێت، که پاراستنی به‌های یۆرۆش هۆیه‌کی
تره به‌تایبه‌ت که ئیسپانیا و پورتوگالیش زۆر یا که‌م له هه‌مان
بارودۆخی یۆناندان و ده‌نگی ئه‌وه‌ش هه‌یه، که ئیسپانیا ڕووی له
سندوقی دراوی نێونه‌ته‌وه‌یی ناوه، تاکو یارمه‌تی بدات، هێزه
ده‌ره‌کییه‌کانیش نایانه‌وێت وره و په‌یام و فشاری خه‌ڵکی یۆنانی
له ڕاپه‌ڕینیاندا بگاته خه‌ڵکی له ئیسپانیا و پورتوگال و وڵاتانی
تری جیهان.
_______________________________________________
*
بۆ نوسینی ئه‌م وتاره که‌ڵک له چه‌ند ژماره‌یه‌کی ڕۆژنامه ی
گاردیانی به‌ریتانی وه‌رگیراوه.
8\5\2010
- له‌نده‌ن
ماڵپه‌ڕی
زاهیر باهیر
|