په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٦\١\٢٠١٣

ئاى داهێنان چەندە تاوان دەکرێ بە ناوتەوە.*
- خوێندنەوەیەک سەبارەت بە مشتومڕى سندوقى داهێنان -


نەجم محەمەد      


من وەک هونەرمەندێک کە ناوم لە لیستى کۆمەکى ئە و سنوقەدا هاتووەبە پێویست و گرنگم زا نى لە لاى خۆمەوە چەند سەرنج و تێبینیەک بخەمە ڕوو سەبارەت بە و پرسە و هە ڵوێستى خۆم ڕاشکاوانە بەیان بکەم من وەک هونەرمەندێک هەرگیز لە گەڵ ناوى داهێنەردا نیم کە لە و سندووقە نراوە وئەو ووشە یە بەووشەیەکى گەورە و گران دەزانم کە ناوى ئە و سندووقەى لێنراوەو ووشەى داهێنان خستنە پاڵ ئەو ڕێژە زۆرەى هونەرمەندان و ئەدیبان و هتدکا رێکى نالۆژیکى و ناتەندروستەو بۆ خۆى کارە سات و کۆمیدیایە من دژ بە و ناونانەم بەڵام پێم باشە ئەو ناوە بگۆڕدرێت بۆ ناوێکى تربۆنموونە بکرێت بە (سندووقى کۆمەکى پرۆژەى هونەرى و ڕوناکبیرى) و یان هەرناوێکى شیاوى تربێت هەروەها من لە گەڵ ئەوەدانیم و دژى ئەوەم کەناوى ئەندام پەرلە مان و بەڕێوە بەرى گشتى و بەرپرسى حیزبى و خەڵکى ناموستەهەق وهتد لە و لیستەدا هەبێت و هەروەها ڕەخنەم هەیە لە ئالیەت ومیکانیزمى پۆلێنکردن و هەڵسەنگاندنى هونەرمەندان و ڕووناکبیران لە لایە ن ئەو لیژنەوە کە ئە و کارەیان کردوە کە زۆرو بۆرى و ناعە دالەتى و جیاوازى و ڕەچاوکردنى کۆمەڵێ پەیوەندى دوور لە هونەر و ڕوناکبیرى و هتد بە زەقى پێوە دیارە من ئە م میکانیزمە بە هەڵە و ناتەندروست دەزانم و دەکرا بە میکانیزمێکى ترى گونجاو و تەندروست و تۆکمەتر ئە وکارە بکرایە و لە ژێر ناوێکى تردا و بە دیارى کردنى ڕێژەیەکى کەم لە هونەرمەندان و ڕوناکبیران نە ک بەو ڕێژە زۆرەو بەو لەشکرە گەورەی داهێنەرەوە دیارە ئەو کات ڕێژەى پارەکەش بۆ پرۆژەکانیش ڕێژەیەکى گونجاو دەبوو نەک وەک ئە و ڕێژەپارەیەى ئێستا دیارى کراوە کە بەڕاستى کەمە وبەشى پرۆژەکان ناکات بۆ نموونە تۆ دوو ملیون دەدەیتە هونەر مەندێک بۆ تۆمارکردنى پرۆژەى سیدیەک ئایابەشی دەکات بە دڵنیایەوە نەخێر بە شى یەک گۆرانیش ناکات.

 

لێرەدا من جیاواز لە هەموو ئەو ڕەخنە و ڕاو سەرنجانەى کە سە بارەت بەم پرسە خراونەتە ڕوو گوتراوە و نوسراوە لە زۆرێک لەگۆڤارو ڕۆژنامە و سایت و ماڵپەڕو فەیس بووک وشاشەى تى ڤى یەکانەوە دەمەوێ سەرج و تێبینى وڕاکانى خۆم ئازادانە و ڕاشکاوانە بەیان بکەم سە رەتا لەوێوە دەست پێدەکەم کە سەراپاى ئە و قسەو باسانەى کە کراوە سە بارە ت بە وناوانەى لە لیستى ئە و سندووقە دا هاتوە بە داخەوە گشتگیرى کراوە و تەڕو وشک زۆر بێڕەحمانە و نائینسافانە پێکەوە سوتێنراوە وکارگەیشتۆتە ئەوەى لێرە ولەوێ هەندێ قسەى نائەدەبی و بازاڕى دەکرێ و دەنوسرێ و دونیایەک بێڕێزى و سوکایەتى بە هونەر و ئەدەب و بەداهێنان و هەروەها بە هونەرمەندان و ئەدیبانى ناو ئەو لیستە دەکرێت و لە زۆر جێگە دا بە داخەوە کار گە یشتۆتە حاڵەتى جنێودان و قسەى ناشیرین ووتن لە هەموى سەیرترو کۆمیدى تر ئەوانەى ئەم جۆرە قسە ناشیاو ناشیرینانە دەکەن ودەنووسن خۆیان بە ڕەخنە گرو ڕووناکبیروعەقڵ گەورە دەزانن ودە یانەوێت هەموان وەک ئەوان بیربکەنەوەلەهەموو شتێکدا خۆیان هەڵدە قورتێنن و قسە لە سەر هەموو شتێک دەکەن.

 

من پێم وانیە ئەوەى ناوى لە ولیستەدا هاتوە هەر هەمووى داهێنەرە و هونەرمەندەو ڕووناکبیرە و لە هەمان کاتیشدا پێم وانیە لە ناو ئەو لیستەدا هیچ خەڵکانێکى داهێنە رو هونەرمەندو ڕوناکبیر ى تیادا نە بێت من پێم وانیە ئەوەى ناوى لە و لیستەدا هاتوە هەمووى پەرلەمانتاربێت هەمووى بەرپرسى حیزبى و حکومى بێت هەمووى سەرۆکى سەندیکاو ڕێکخراوەکان بێت هەمووى خاوەن ئیمتیاز یان سەرنووسەرى ڕۆژنامەى فڵان وفیسار حیزب بێت وسەر بە دەسەڵات بێت وهەمووى خەڵکى ناموستەهەق بێت وهەمووى لەڕێگەى پەیوەندى حیزبى و کەسیی وخزمایەتى و هتد وە دانرابێت دیارە لە ناوئەو لیستەدا ئەم جۆرە کەسانەى تیادایە کە نابێت تیادابێت بە ڵام لە گەڵ ئەوەشدا خەڵکانێکى زۆر مستەهەقیشى تیادایەو خەڵکانێکى زۆرى دەرەوەى ئەو نێوەندانەى تیادایە کە ناومان هێنان کە هەرگیز سوود مەند نەبوون و بەردەوام پەراوێز خراون من دە ڵێم بێ ئینسافیە ئە م ڕاستیە نە ڵێین و بێین خە تێکى ڕاست و چەپ بە سەر هە موو ئە و لیستە دا بێنین و حساب بۆ هە ست و شعورى مرۆڤە کان نەکەین و هەر بە تەنها خۆمان بە خاوە ن هەست و شعوور بزانین حە زدەکەم لێرە دا ئە وڕاستیە بەیان بکەم کاتێک ئێمە ئەو فۆرمەمان پڕکردەوە کە کۆمەڵێک هونەرمەند بووین پرۆژەى هونەرى (سى دى) گۆرانیمان هەبوو پرۆژەى هونەریمان پێشکەش بە وەزارەت کرد نەک پرۆژەى داهێنان خۆمان بە هونەرمەند ناو برد نەک داهێنەر کە ووشەیەکى گەورەیە ئێمە ناوى داهێنەرمان لە خۆمان نەنابوو پرۆژەى داهێنانیشمان پێشکەش نەکردبوو وئەوە تاوانى ئێمە نیە کە ئە و سندووقە ئەو ناوەى لێنراوە خۆ ئێمە ناومان لە و سنووقە نە ناوە ئیتر ئەم هەموو قسەو توانجە ناشیرینانە بۆ ؟؟!!!

 

بڕۆن ڕەخنەکانتان ئاراستەى ئە و کەسانە کەن کە ئە و سندووقەیان ناوناوە نەک ئێمە من وەک هونەرمەندێک لێرە دا بەرگرى لە مافى هونەرى و کەسێتى خۆم دەکەم بەرگرى لە وئالیەت ومیکانیزمەوناوە هەڵە و ناتەندروستەى ئەو سندوقە و پرۆژەیە ناکەم من وەک هونەرمەندێکى (سرروود خوێن و گۆرانیبێژ )لە هەر شە ش کابینە کەى حکومەتى هەرێم تائێستا سوودمەند نەبووم لە هیچ کۆمەکى و هاوکاریەک وهەموو بەرهەمە هونەریەکانم لە سەر گیرفانى خۆم تۆمار کردووە ئەوانەشى لە نزیکەوە من دە مناسن گەواهى ئەم ڕاستیە دەدەن وبەڵام من بە تاوانێکى گە و رەى دەزانم من لە سەر گیر فانى خۆم بەرهەمەکانم تۆماربکە م ولە دەمى خۆم وخاوخێزانم بگرمەوە و خەڵکانێکى تریش لە سەر گیرفانى حکومەت و وەزارەتى ڕۆشنبیرى ئە وکارە بکەن من پێم وایە ئە و بودجە یەى حکومەت و وەزارەت پشکى ئێمەشى تیادایە وەک هاوڵاتیەکى ئەم کوردوستانە ومافى خۆمانە سوودمەندبین لە و بوجە یە بۆ ئەنجامدانى پرۆژەى هونەرى ومن نە بەخێرو سەدە قەى دەزانم و نە بەمنەت و نە بە هەدەردان و خواردنى قوتى خەڵکى دە زانم و نە بە شەرم و عە یبەش ئەى باشە ئێمە خەڵکى ئە م ووڵاتە نین ئەى ئە وبوجەیە قووتى ئێمەشى تیانیە ئەى باشە ئێمە خۆ لە ئەستێرە یەکى ترەوە دانە بەزیوین و خەڵکى تەکسا س و ئە فغانستان نین خە ڵکى کوردستانین من ئیتر نازانم بۆ گەر هونەرمەنێک یان ڕوناکبیریکى موستە هەق پرۆژەیەکى هونەرى هە بێت و وەزارەتى ڕۆشنبیرى کۆمەکى بکات بە هە دەردانى قوتى خە ڵکى ناوزەند بکرێت ئەى ئەو وەزارەتە بۆ هە یە جارێ ئەو ڕستەیەى (بە هەدەردانى قوتى خەڵکى ) یە ڕستە یەکى سواوى ناو ئەدەبى سیاسیە و مزایە دەى سیاسى پێوە دەکرێت وبەخەڵکى دەفرۆشێت ئێوە ئەى ئەوانەى باس لە هەدەردانى قوتى خەڵک دەکەن باشە ئێوە تا ئێستا لە کوێ بوون باشە خۆ لە دواى ڕا پەڕینی ١٩٩١وە تا بە ئەمڕۆدەگات لە شەڕى ناوخۆیى و چەندان شتى تردا قوتى ئەو خەڵکە بە هەدەر دەدرێت ئە ى ئێوە لە کوێ بوون چەند ڕێپێوان و کە مپین وگردبونەوەتان ئەنجام دا؟؟!! چەند شێوازى ناڕەزایتان سازدا؟؟!! چەند تۆمەتبارتان بە تاوانى بە هەدەردانى قوتى خە ڵکى ڕاپێچى دادگا و پەرلە مان کرد؟؟!!ئەسڵەن ئێوە هەندێکدان لە سەردەمێک لە سەردەمەکاندا بەشدارو بەشێک بوون لە خواردن و بە هەدەردانى قوتى خەڵکیدا ئەو دەمانە لە بەر بەرژەوەندى کەسیی و حیزبى خۆتان بێدەنگ و بێ زمان بوون چ عەجە ب ئێستا زمانتان گرتووە دەم پڕ هاوارن!!


باشە خۆ ئەمساڵ هە رلە و ئان و ساتەدا کە هەرایەکى گەورەتان نایەوە لە سەر ئە و سندوقەو بە هەدەردانى قوتى خە ڵکى خۆ لە هەولێرو سلێمانى بە سەدان ملیۆن دینار سەرف کرا بۆ ڕازاندنەوەى شەقامەکان و درەختەکانى شاربۆ سەرى ساڵى تازە ئەى ئەوە بەهەدەردانى قوتى خە ڵکى نە بوو ؟؟ ئەى بۆ وەدەنگ نە هاتن و هە ڵوێستان وەرنەگرت و گرد نە بوونەوە ؟؟؟ باشە کۆمەک کردنى چەند ئەدیب و ڕوناکبیر و هونەرمەندێک بە میکانزم و ناو لێنانێکى هە ڵە و نا تەندروست هى ئەوە بوو ئەوەندە گەورە کرێ و زیاد لە قە بارەى خۆى وگردبوونەوەى بۆ بکرێ ؟؟!!ئا یا نە دەکرا لە برى ئە و گەورە کردن و هەرایە ئەڵتەرناتیفى گونجاوتان بخستایەتە ڕوو من پێم وایە ئەمڕۆ لە کوردستاندا پرسى زۆر گەورەترو گرنگتر و هەستیار تر هە یە کە پەیوەندى بە ژیان و گوزەران وماف و ئازادى خەڵکەوە هەیە وەک لە و پرسى سندووقە دەکرا گردبونەوەتان بۆ ئە و پرسانە بکردایە گەر خۆتان بەدڵسۆزو بەرگریکارى خەڵک دەزانن من هەستەکەم ئەم پرسە پڕکرا لە مەرام و ململانێى سیاسى و شەخێى ولە قاڵبى ڕەخنە دەرچوو لە م پرسەدا هەموو شتەکان خرانە قاڵبى ڕەخنەوە وتێکەڵ کران بەسەر یەکدا ڕەخنەو ناڕەزایى و دژایەتى و ململانێی سیاسى و کەسیی و هتد هەمووى تێکەڵکران کە بەداخەوە ئەمانە هەمووى خرانە قاڵبى ڕەخنەوە کە ئاشکرایە ڕەخنە بۆخۆى شتێکى جیایەو خوێندنەوەیەکى مەعرفى و فەلسەفى و زانستیانە یە و نا ڕەزایى شتێکى ترەو دژایەتیش شتێکى ترو ململانێیى سیاسى و کەسییش شتێکى ترە بە داخەوە تائێستا ئێمە ئەمانە هە مووى بە ڕەخنە دەزانین بە تایبەتى لە م پرسەدا ئاشکرایە کە ئاسایترین مرۆڤ ونە خوێنەوا ترین مرۆڤ دەتوانى ناڕازی بێت دژ بێت ململانێ ى سیاسى و کەسیی بکات بە ڵام ناتوانێت ڕەخنە گر بێت بە مانا قووڵ مە عریفیەکەى بەڵام لە م پرسەدا نە خوێندەوارترین مرۆڤ بوو بە ڕەخنە گرى جدى تەنانەت هەندێ لە وانەى خۆیان بە ڕەخنە گر دەزانى وەک نە خوێندەوار مامەڵە یان لە تەک ڕەخنەدا کرد بە ڕاستى لەم پرسەدا ناوى ڕەخنە سووک و بازاڕى کرا و بە ووروژان و گەورە کردنى ئەم پرسە دونیایەک ناکۆکى و دژایەتى خرایە نێوان هونەرمەندان و ڕوناکبیرانى کوردستان وهەندێک لە وانەى ئەم هەرایەیان نایەوە خۆیان ناویان لە و لیستەدا نەبوو یان دژایەتى و ململانێ و ڕق و کینە و حە ساسەتیان هەبوو بەرامبە ربە هەندێ ناوى ناوئەولیستە هەربۆیە بەداخەوە تە ڕوو وشکیان پێکەوە سوتاند...

 

لە هەموو شى سەیرتر هەرچى قەیران و گەندەڵى هونەرى و ڕوناکبیرى و ئیداری و هتد هە یە لەم کوردستانەدا بەستیانەوە بەم پرسەوە و بە ولیستەوە و بە وسندوقەوە خستیانە پاڵ ئەم سندوقەوەلە هەموو شى خۆشتر ئەوانەى قسە لەسەر ووشەى داهێنان و چمکى دا هێنان دە کەن خۆشیان هیچ داهێنانێکیان نیە و نەکردوە کە چى قسەى زل و فەلسە فە بە ئێمە دەفرۆشن هەندێک لەوانەى ڕەخنە دەگرن و قسە لەسەر ئەو پرسە دەکەن ئەوانە هە ربە فتریەت حە زیان لە قسە کردنەو حەزیان لە خۆ دەرخستنە لە شاشەى تی ڤى یەکانەوە ئەوانە هەمیشە کۆمە ڵێ قسەى بریق و باق و زلیان ئامادە یە لە فۆرم وکلێشە یەکى ئامادەکراوە کە لە هەموو دیدارو قسەکردن و دەرکەو تنە کانیاندا دوو بارە و دە بارەى دەکەنەوە واى لێهاتوە قسە سواوەکانیانمان دەرخەکردوەو لەبەرە ئە مانە هێندە حەزیان لە خۆدەرخستن و قسەکردنە کە خۆشیان عە مەلى پێناکەن ئە گەر پرس و بابەت لە ئاراشدا نە بێت دروستى دەکەن هەربۆ ئەوەى دەرکەون یان لە بەر وەرگرتنى موکافە ئەیەک لە ڕۆژنامەو گۆڤارێکدا ئە و پرسانە گەورە دەکەن بە ڕاستى ئە مەش جۆرێکە لە نە خۆشى...

 

کار گەیشتۆتە ئەو ڕادەیەى کە ئەمانە بۆجڵاندنى هەستى خەڵکى و هەستى کەسوکارى ئەنفال وکیمیاباران و هتد دێن ناوى ئەنفال وکیمیاباران دێنن ودەیوروژێنن بۆمەرام و مەبەستى تایبەتى خۆیان کە هیچ پەیوەندى بە و پرسەوە نیە وزۆر بابەت و شتى تریان بەو پرسەوە بەستۆتە وە کە هیچ پەیوەندى بەو سندوقەوە نیە بە ڕاستى سەیرە!!!بە داخەوە هەندێ هونەرمەندیش کە ناویان لە لیستەکەدا هاتوە کە پێشتر بە دڵ و بە گیان و بە قە ناعەتەوە فۆرمیان وەرگرتوە وپڕیان کردۆتەوە وتەنانەت واستە شیان بۆ کردوەکە چى ئە مڕۆ دێن ئەو کۆمەکیە ڕەت دەکەنەوە و بە شەرمەو عە یبەى لە قەڵەم دەدەن و ئە مەش بە قەولى خۆیان وەک هە ڵوێست وەرگرتنێک من بە و هونەرمەندانە دەڵێم تکایە خاوەن هەڵوێستى ئازادو سە ربە خۆى خۆتانبن ومە کەونە ژێر قسە و کاریگەرى ئە م و ئەوە وەوهەڵوێست بە ئێمە مە فرۆشن مزایە دە مەکەن بە سەرمانەوە!! لێرە دا لە ئێوە دەپرسم پڕکردنەوەى ئە و فۆرمەتان لە چى و ڕەتکردنەوەیتان لە چى ؟؟!!

 

کورد زۆر جوانى گوتوە سواربوون عە یبێک و دابە زین سە دعەیب باشە بۆچى پێشتر هە رلە و وەزارە تەوە بۆ پرۆژە هونەریەکانتان بە دەفتەرە دۆلارو بە ملێۆنە هادینارتان وەردەگرت ئە و دەم بۆ ڕەتتان نەدەکردەوە وبۆ لەڕاگەیاندنەکاندا بڵاوتان نەدەکردەوە کە چەندتان وەرگرتوە ؟؟ ئاخر ئە و دەمانە بە نهێنى وەرتان دەگرت کەس وەئاگا نەبوو لێتان وبە ڵام ئێستا ناوەکانتان ئاشکراکراوەو نهێنى نیە بۆیە؟؟.. بۆ چى پێشتر پارە یەکى خەیاڵیتان وەردەگرت قسەتان نەدەکرد ؟!!لە سەر حسابى ئێمە و پەراوێزبوونى ئێمە چەندین ئیمتیازتان وەردەگرت بۆ هەڵوێستان وەرنەدەگرت و ئیمتیازات و کۆمەکیەکانتان ڕەت نەدەکردەوە وەک هەڵوێستێک لە بەرامبەر هونەرمەندە پەراوێزخراوە هاوەڵ و براو خوشکەکانتاندا بە ڵام ئێستا پارە کە کەمە وڕەتى دەکەنەوە یان خۆتان لە لوتکەدا دەبینن و ئەوانى تر لە خوارەوە ؟؟ !!!

 

من لە گەڵ ئازادى بیروڕادەربڕیندام لەگەڵ ڕەخنەدام لە گە ڵ ئیعترازدام بە ڵام بە شێوە یەکى تەندروست و لۆژیکى نەک ناتەندروست و نالۆژیکى وئازادىو کەسایەتى ئەوانى ترى تیا پێشێل بکرێت و سفر بکرێت بەداخەوە لە م پرسەدا هەموو هاوکێشەکان تێکدراو تێکەڵ کراو وڕەچاوى لۆژیک و تەندوست بوون نەکرا بە داخەوە ئابەم فەرهەنگە وکلوتورەوە دەمانەوێت باس لە داهێنان و ڕەخنە بکەین حەیف!!!من ناڵێم ڕەخنەى جدى و قسەى تەندوست نەکراوە لە سەر ئەم پرسە کراوە بەڵام زۆر بەکەمى من لە گەڵ هە بوونى ئە و پرۆژەیەدام و بە کارێکى باشى دەزانم بەڵام بە ئالیەت و بە میکانیزم و بەناوێکى تر ى جیا لەم ئالیەت و میکانیزم و ناوەى ئێستا باشە خۆ چەند ساڵێکە ئە م سنوقە هەیە هەر بەو ناوەشەوە ئەرێ ئەوە بۆکەسێک قسەى لە سەر نەکر د؟؟!! پێش ئەم سنوقەش لە ژێر ناوى هاوکاریدا ئەم کۆمەک کردنە بە پرۆژەکان هەرهەبوە وئەودەمانە تەنیا چەند هونەرمەندو ڕوناکبیرێک لێ ى سوود مەند دەبوون ژێراوژێرو بە نهێنى کە لە پەنجە کانى دەست تێپەڕیان نەدەکردوپارەیەکى خە یاڵیان دەدرایەوچەندان جاریش سوود مەند دەبوون و دووبارەو چەند بارە دەبوونەوەلە ڕێگەى کۆ مەڵێک پەیوەندیەوە تە نانەت لە م لیستەشدا دیسان دووبارە بوونەتەوەولەزۆر شوێن و جێگەى ترەوە سوود مەندبوون و بەرهەمەکانیان بە چەند جێگەیەک فرۆشتوە باشە بۆ کەس نەهاتە دەنگ ؟؟باشە سەردەمێک کە هونەرمەندان وڕوناکبیرانى ناوخۆ پاسیف دەکران ومافەکانیان پێشێل دەکراو دونیایەک ستەم و ناعەدالە تى و جیاوازى و نا یەکسانیان بە رامبەردە کرا بۆ کەسێک نە هاتە دەنگ بۆ؟؟!!

_____________________________________________
* لەووتە بەناوبانگەکەى (رومان رولان )وە وەرم گرتوە کە دەڵێ (ئاى ئازادى چەندە تاوان دەکرێت بەناوتەوە).
 

ماڵپه‌ڕی نه‌جم محه‌مه‌د

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک