:ئاسۆی جیهان
ئایا شه‌ڕی رووسیا بۆسه‌ر جۆرجیا له‌ناوچه‌که‌دا تاکه شه‌ڕه له به‌رنامه‌ی رووسیادا؟ یان هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕه بۆ له‌توپه‌تکردنی ڕووسیا؟
یاشێخ ڕای گشتی ناوه‌نده میدیاکان تێگه‌یشتنیان زیاترله‌سه‌رئه‌وه‌یه‌که ئه‌و شه ڕه نه تاکه‌شه‌ڕ وه نه دواشه‌ڕی ڕووسیا ده‌بێت له‌ناوچه‌که‌دا ئه‌گه‌ربۆی( بلوێت)،چوونکه‌به‌پێی ناوکۆکه‌ی ئه‌وتێگیشتنه ڕووسیا له‌فیکه‌ی ئه‌مریکاگه‌یشتووه که‌بازنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ڕوسیای خستۆته‌به‌رمه‌ترسیه‌وه‌به‌تایبه‌ت که هه‌ریه‌ک له‌و ووڵاتانه ی سه‌ربه‌سۆڤیه‌تی ڕوخاو بوونه ته ئه‌ندامی( ناتۆ) وه‌یان په‌له‌ده‌که‌ن له‌بوون به‌ئه‌ندام له‌وڕیکخراوه‌سه‌ربازیه‌جیهانیه‌دا ئه‌وه‌ش وه‌ک سه‌رانه‌یه‌ک ده‌یده‌ن له‌به‌رامبه‌ربوونیان به‌ئه‌ندام له‌یه‌کیتی ئه‌وروپادا، هه‌روه‌ها پێشنیاره‌کانی ئه‌م دوواییانه‌ی ئه‌مریکابۆبڵاوکردنه‌وه‌ی مووشه‌کی ئه‌تۆمی له‌ووڵاتانی پێشووی سه‌ربه‌سۆڤیه‌تی ڕووخاو، به‌تایبه‌ت له‌ئۆکرانیادا،(له‌ژێرناوی پاراستنی ئه‌وروپا له‌مه‌ترسی ئێران-له‌کاتێکدا ڕووسیا خاوه‌نی هیزیکی گه وره ی ئه تۆمییه له ناوچه که وجیهاندا) وه‌ناڕه‌زایه‌تی ڕووسیا به‌توندی له‌وڕووه به جۆرێ بوو،که خودی ڤلادیمیرپوتین،سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕووسیا،په‌یامی ناڕه‌زایه‌تی وهه‌ڕه‌شه‌ی گه‌یانده به‌رپرسانی ئۆکرانیا له‌ژێرناوی بڕینی گاز‌و ووزه لێیان ئه‌گه‌ر ئۆکرانیا ببێته بنکه‌ی مووشه‌کی ئه‌تۆمی ئه‌مریکا. بۆیه بۆچوونی میدیاکان و لێكؤڵه‌ره‌وه‌سیاسیه‌کان بۆناوچه‌که‌وجیهان له‌وباوه‌ڕه‌دان که په‌یامی سیاسی ڕووسیا ئه‌وه‌یه که‌هیچکام له‌و ووڵاتانه‌ی که‌له‌دووای هه‌ره‌سهێنانی ڕووسیاوه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان ڕاگه‌یاندووه نابێت ببنه به‌شێک له‌هیزه‌کانی ناتۆ ونابێت پیگه‌ی هیزی ئه‌تۆمی ڕۆژاوای تیا دابمه‌زرینن به‌وه‌ش ڕووسیاده‌توانێت:
1-پشتێنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بپاریزێت له‌به‌رامبه‌رڕۆژاواوبه‌تایبه‌ت ئه‌مریکادا.
2-ڕیگاله‌پرۆژه‌ی ناردنی گاز‌و ووزه له‌ڕیگای ئازه‌ربایجان وتورکیا وه بۆئه‌وروپابگرێت و تا ئه‌وروپا له‌ژیرهه‌یمه‌نه‌تی ناردنی گازوو ووزه‌ی خۆیدا وه‌ک بازاڕیکی گه‌رم وگوڕ به‌به‌رده‌وامی بهێڵێته‌وه بۆخودی ڕووسیا.
3-نه‌وت وسه‌رچاوه‌سرووشتییه‌کانی ناوچه‌ی قه‌وقاس له‌نفوزی ڕۆژاواوئه‌مریکابه‌دووربگریت وه هه‌یمه‌نه‌تی به‌سه‌رده‌ریای ڕه‌ش وناچه‌ی به‌ڵقانیش دا هه‌بێت له‌هه‌مان کات دا.(لێدوانه‌کانی پوتین ته‌نانه‌ت له‌دووای- بریاری ئاگربه‌سی شه‌ڕله‌سه‌رجۆرجیا- هات که گووایه‌هه‌مووشتێک به‌کارده‌هێنن بۆپاراستنی ئه‌و 25ملوێن هاووڵاتیه ڕووسیه‌ی که ئێستاله‌ووڵاتانی جیابووه‌له‌ڕووسیادا ده‌ژین).ئه‌وه‌ش له‌ڕاستی دا به‌ڵگه‌یه‌بۆهه‌بوونی ئه‌وترسه‌ی ڕووسیا له‌به‌رامبه‌رئه‌مریکاوڕۆژاوادا.به‌لام پێده‌جێت کاتی هوشیاربوونه‌وه‌ی رووسیا دوواکه‌وتووه له‌کاتی گونجاوی خۆی(کات نه‌ی بڕیت ده‌ت بڕێت).
کاتێک سۆڤیه‌ت هه‌ره‌سی هێنا خۆی ده‌ست به‌رداری ئه‌و ووڵاتانه‌بوو به‌خاتری به‌هێزکردنه‌وه‌ی باری ئابوورییه‌که‌ی وه هه‌ر خۆشی هێزی( وارشۆ)ی سه‌ربازی دژ به ناتۆ هه‌ڵوه‌شانده وه ئه‌وبڕیاره‌شی بوه هۆیه‌کی کوشنده بۆ ڕووسیا که که به‌جۆرێک بوه پرچه کردارێکی کوشنده‌وخۆکوژیی له‌سه‌رخۆ بۆ ڕووسیاوئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وده‌سه‌ڵاته‌که‌ی وه‌ک زلهێزێک،بۆیه ڕووسیا شینوشه‌پۆڕی بۆمه‌رگی له‌سه‌ره‌خۆی خۆی له‌وه‌ستاندنی شه‌ڕی کۆزۆڤه‌وه‌ئاشکراکرد(له‌وه‌ده‌چێت که‌نه‌خشه‌ی دابه‌شکردنی رووسیاله‌لایه‌ن ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانه‌کانییه‌وه‌ئاشکرابووبێت بۆ ڕووسیا،بۆیه ڕووسیا ئاگرچۆته‌گیانی وله‌هه‌وڵی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕێکی مانونه‌ماندایه وتازه‌به‌تازه‌پوتین ده‌ڵێ؛ له‌وه‌ده‌چێت لای هه‌ندێ له‌به‌رپرسانی ئه‌مریکا شه‌ڕی سارد هێشتربوونی هه‌یه (که‌رله‌خه‌یاڵیک وئاشه‌وان له‌خه‌یاڵێک) ،ئه‌وه‌تا له‌ولاوه ئه‌مریکا وای بۆچه‌قاندوه داری سێداره که هه‌رخۆی ده‌بێت ملی خۆی بکات پێوه ،چوونکه پێش وه‌قت ئه‌مریکاوهاوپه‌یمانه‌کانی هۆکاری شه‌ڕی خۆکوژیان بۆڕووسیا سازداوه به‌جۆرێ که‌ڕاکێشی نێوپلان و ته‌ڵه‌ی گه‌له کۆمه‌کییه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بکه‌ن، ئه‌وه‌ش ،هه‌روه‌ک ڕاوکردنی بافلۆگه‌وره‌کان‌له‌ڕێگای چاڵه‌گه‌وره‌کانه‌وه .(بافلۆ ؛گای زۆرگه‌وره‌وبه‌هێزن. ئه‌مریکاییه‌کان جاران له‌رێگای چه‌واشه‌کردنیان بۆناو چاڵی گه‌وره‌وه ڕاویان ده‌کردن) واته (له‌ڕێگای به‌رده‌وام به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی رووسیا به کۆکردنه‌وه‌ی ووڵاتانی داماڵراوله‌ڕووسیای( ئێکس-سۆڤیه‌ت) له‌بازنه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپاوناتۆدا...هتد)بۆهه‌راسانکردنی ڕووسیاوقاودانی بۆشه‌ڕی خۆکوژی. ئه‌مریکاوهاوپه‌یمانه‌کانی هه‌ربه‌هه‌ڵوه شاندنه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت دڵیان ئاوناخواته‌وه، چوونکه تا رووسیا له‌وزلهێزیه‌ی نه‌خه‌ن وله‌ت وپه‌تی نه‌که‌ن له‌ێوان خۆیاندا ،وازناهێنن چوونکه‌شین شینی هه‌ریسه‌که‌یه نه‌ک شین بۆحسێن!
سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌کانی خۆکوژی رووسیا:
له‌ساڵی1998-199داڕووسیا تووانی وه‌ستاندنی شه‌ڕی کۆزۆڤه بسه‌پێنێت به‌سه‌ر ئه‌مریکاو ناتۆ داله‌ڕێگای هه‌ڕه‌شه‌ی به‌کارهێنانی هێزی ئه‌تۆمی بۆسه‌رهه‌موو پایته‌خته‌کانی ووڵاتانی ناتۆ له‌ماوه‌ی24کاتژمێردا له‌ترسی له‌شکرکێشی ناتۆ بۆسه‌ر ووڵاتی سربیا که‌شاری( بلگرادی )پایته‌ختی خرابووه‌ژێربۆمبابارانی هیزه‌کانی ناتۆوه. چوونکه ناسیۆنالیسته‌کانی ڕووسیا هه‌ستیان به‌پلانی ئه‌مریکاوناتۆکردبوو( که‌ده‌یانه‌وێت به‌بیانوی گرتنی میلۆسۆڤیچی سه‌رۆکی ئه‌و ووڵاته وه‌ک تاوانباری ئه‌وشه‌ڕه) ده‌یانه‌وێت وه‌شاندنی گورزیش له ڕووسیا دره‌نگ یان زووبه ئاسانی مسۆگه‌ربکه‌ن.ئه‌مریکاوناتۆئه‌وکاته‌له بۆیرس یلتسنی(که‌دووایی ئه‌مریکا ناوی لێنا باوکی بنیات نه‌ری دیموکراتی له‌ڕووسیادا-ئه‌وه‌ش دووای مردنه‌که‌ی بوو) ترسیان نه‌بوو چوونکه دۆستیان بوو، به‌ڵام نه‌یان زانیبوو که‌یلتسن له‌ژێر فشاری ناسیۆنالیسته‌کانی ناوپاڕله‌مانی ڕووسیادایه‌وناچاری ده‌رکردنی بڕیارێکی وه‌هابووه‌له‌دژیان،به‌لام ئه‌مریکا بۆپاساوی ئه‌وشکسته‌ی ووتی ئێمه له‌دۆستی خۆمان دلنیاین،به‌لام له‌وانه‌یه بنکه‌ی چه‌که ئه‌تۆمیه‌که یان له‌ژیر ده‌سه‌ڵات و چاودیری چه‌ند ئه‌فسه‌رو ده‌ره‌جه‌داری کۆمۆنیست دا بێتن بۆیه خوومه‌ینی ووته‌نی ناچار ژه‌هره‌که‌یان نۆش کرد،به‌ڵام وادیاره ئه‌م جاره‌یان ئه‌مان،نه‌ک هه‌ر ژه‌هری وه‌ستانی شه‌ڕیان ده‌رخوواردی ڕووسیا دا به‌ڵکوداریشیان بۆکردۆته ئاو.ئه‌م جاره‌یان رووسیابوو داوای لاچوونی سه‌رۆکی ووڵاتێکی ده‌کردوه‌کوووڵاتی جۆرجیا‌و وای ده‌رده‌خست باکی له‌ڕۆژاوانیه و وازناهێنێ به‌ڵام له‌پڕێکاخۆیشی شه‌ڕی وه‌ستاند له‌ئه‌نجامی سه‌ردانێکی سه‌رۆکی فه‌ڕه‌نسادا(دیاره‌ئه‌وماسته نه‌ک مووی تێدایه‌به‌ڵکووگوریسێکی تێدایه!).
ئایاکاتی جاڕدانی نێوده‌وڵه‌تی هاتوه‌بۆله‌ت وپه‌ت کردنی ڕووسیای ئه‌مڕۆ؟ :
سه‌رانی ئه‌مریکاو ئه‌وروپاو ناتۆبه‌ناوی کۆمه‌لگای نێوده‌وڵه‌تیه‌وه به‌ئاشکراده‌ڵێن ؛ڕێ به‌ڕووسیانادرێت شێوازی سه‌ده‌ی 19بگرێته‌به‌ر. ئه‌مه‌ش له‌کاتیکدایه که ڕووسیا ناتوانێ گه‌له‌کۆمه‌کێه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ک ئه‌مریکابه‌کاربهێنێت بۆداگیرکردنوپه‌لاماردان له‌سه‌ده‌ی 21 دا چوونکه‌ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی نیه له‌به‌رامبه‌رناتۆدا.ئایا ڕووسیا ده‌توانێ له 00.00 کات دا ته‌واوی ئه‌و ووڵاتانه بگرێته‌وه که مه‌ترسیان لێده‌کات ببنه پێگه‌ی هێرشی ناتۆ بۆسه‌ر ڕووسیا؟ یان پێده‌چێت کاتی ئه‌وه‌هاتبێت که ئه‌مه پلانێکی خۆماڵی‌و ناوخۆی نێوان ئه‌مریکاو دۆست گه‌لێکی وه‌ک چه‌شنی گۆرباچۆڤ و یلتسن) ی ناوخۆی ڕوسیا بێ که‌زه‌نگی ڕاکێشانی ڕوسیایان بۆلێدراوه بۆ خولقاندنی هه‌ڵه یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی له‌لایه‌ن ڕووسیاوه تاڕیگاخۆش بکات ڕووسیای ئه‌مڕۆ له‌ژێرفشارێکی نێوده‌وله‌تیدا له‌ت وپه‌ت کرێ له‌ژێرناوی بوونی ڕووسیای ئه‌مڕۆ مه‌ترسیه بۆسه‌رجیهان و ووڵاتانی ناوچه‌که‌و ئه‌وروپاو مافی مرۆڤ وئازادی. ئه‌مریکا وته‌نی؛ نه‌باداچه‌ندسه‌ربازوده‌ره‌جه‌دارێکی کۆمۆنیست بتوانن ئه‌وهێزه ئه‌تۆمییه‌ی ڕووسیابه‌کاربهێنن له‌دژی ئارامی جیهان.!سه‌رمایه‌داریزمه‌کان کۆتایی به‌شه‌ڕناهێنن ئه‌گه‌رکۆتاییان پێ نه‌هێنرێت وسیسته‌مه‌که‌یان ژێره‌وژوورنه‌کرێت وسیسته‌می کرێکاریزم جێان نه‌گرێته‌وه .
١۴\٨\٢٠٠٨
|