٣٠\٧\٢٠١١
ئایه‌توللا تۆپ ده‌هاوێژی
و ئاو ده‌برێ و رووباریش وشک ده‌کا.

ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
وڵاتانی نه‌ژاد په‌رست وشۆڤینیست و دیکتاتۆر له هه‌موو لایه‌که‌وه گه‌مارۆی
عێراقیان داوه‌و به چاوێکی سووک سه‌یری چینی کرێکار‌و چینه چه‌وساوه‌کانی
ناو کۆمه‌ڵگاو گه‌لانی چه‌وساوه‌و ژێرده‌سته ده‌که‌ن و درێژه به
سیاسه‌تی چه‌وتی دوژمنکارانه‌یان، سیاسه‌تی داگیرکردن و تاوان و
داپڵۆسینی درندانه ده‌ده‌ن.
کۆماری ئیسلامی ئێران درنده‌ترین دوژمنی گه‌لانه به گشتی و گه‌لی
کوردستان به تایبه‌تی و، ئه‌وتا ئایهتوللاو ئاخونده‌کانی قوم و تاران
به تۆپ بارانکردنی کوردستان تێر ناخۆن و په‌لاماری ئاوی روباری ئه‌ڵوه‌ن
ده‌ده‌ن و ئاوه‌که‌ی ده‌برن و سووریش ده‌زانن دانشتوانی سه‌ر روباره‌که
و دانیشتوانی سه‌ر سنووره ده‌ستکرده‌کانی دوژمنان ئیسلام په‌رستن و
مانگی ره‌مه‌زانیش نزیک بووه‌ته‌وه.
کۆماری ئیسلامی ئێران تۆپ باران کردنی کوردستان و ئاوبرینی روباری ئه‌ڵوه‌نی
کردووه‌ته پیشه‌ی ساڵانه‌و، خووی پێوه گرتووه‌و، نایه‌وێت وه‌ک وڵاته
مۆدێرنه‌کانی دونیا ره‌فتار بکات، به‌ڵکو ده‌یه‌وێت تاقانه بێت و ده‌قاوده‌ق
ئاینهگراییهکهی له درندایه‌تی و دژ به مرۆڤایه‌تی ره‌نگ بداته‌وه.
پارساڵ به بۆنه‌ی، تۆپ باران و ئاو برین وتارێکم به عه‌ره‌بی
بڵاوکردووه له ژێر ناونیشانی:
آیةالله یقصف کوردستان ویقطع الما‌ء عن المسلمین فی رمضان.
واته: ئایه‌توللا کوردستان تۆپ باران ده‌کات و ئاویش له موسلمانان له
ره‌مه‌زاندا ده‌برێ.
رژێمی چه‌په‌ڵی ئێران ، رژێمی ئاینگرای فاشیستیانه‌ی به‌ناو ئیسلام
عێراقی کردووته پێگه‌ی سه‌ربازی و سیخوری و ، تاقمی خۆێنرێژی قرارگای
قودس ئاره‌زوومه‌ندانه له ناو خاکی عێراقی به‌ناو "فیدراڵ" هاتووچۆ
ده‌که‌ن و، باڵوێزخانه‌ی ئێرانی ئیسلامی بووه‌ته مۆڵگه‌ی سیخوری
وباڵوێزی ئێران وکاربه‌ده‌ستانی باڵوێزخانه‌که به ئاشکرا ده‌ست ده‌خه‌نه
ناو کاروباری عێراق و سوود له لاوازی و بێده‌نگی حکومه‌ته‌که‌ی نوری
المالکی وه‌رده‌گرن.
تۆپ باران کردنی کوردستان کارێکی رۆژانه‌ی رژیمی فاشیستی ئێرانه‌و، تا
ئێستا سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه‌و، ته‌نها
به شێوه‌یه‌کی دیپلۆماتانه ریسوای ده‌کات.
رژیمی خۆێنرێژی ئێرانی ئیسلامی وه‌ک هه‌موو رژێمه خۆینرێژهکان،
رژێمێکی درۆزنه‌و زۆر که‌ره‌ت په‌نا ده‌باته به‌ر دۆزینه‌وه‌ی بوارێک
ریگا خۆشکه‌ر بێت بۆ هێرشی سه‌ربازی، جارێک به‌ناوی راونانی دۆژمنانی
سه‌ر سنوور گوایه داڵده‌ی پێشمه‌رگه‌ی حزبه یاخیبووه‌کان ده‌ده‌ن و،
جارێکی تر به راشکاوی ده‌ڵێن هێزه‌کانی {پژاک} مه‌ترسیان دروست کردووه‌و
راویان ده‌نێن.
رژیمی ئاینگرای ئێرانی ئیسلامی رووره‌ش تا ئێستا نه‌یتوانیوه به‌رنگاری
گه‌لی کورد ببێته‌وه‌و، قه‌ت ناتوانێت سه‌رکه‌وتن به‌دی بێنێت سه‌ره‌رای
گرتن و کوشتن و له سێداره‌دانی رۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان و، ئه‌م هاشهوهوشهیهی
ئایهتوللاو ئاخونده‌کان وتۆپ باران کردنی دێهاتی کوردستان و ئاو برینی
روباری ئه‌ڵوه‌ن له پیناو ئه‌وه‌یه مه‌به‌سته‌کانی له عیراقدا
بپێکێت و بچه‌سپێت و، له ریی ئه‌م فشاره بتوانێت چاوترسێنی نه‌یاره‌کانی
بکات.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌رێز مه‌سعود بارزانی ئه‌و کرده‌وانه
ریسوا ده‌کات و هاوکات ده‌ڵێت ئه‌و جۆره هێرشانه کار ده‌کاته سه‌ر
په‌یوه‌ندی دووقۆڵی کوردستان و ئێران و، بۆیه ده‌بێت له رێی گفتوگۆی
نێوان هه‌ردوولا چاره‌سه‌ر بکرێت ، به‌ڵام ئایهتوللاو ئاخونده‌کانی
رژێمێ ئیسلامی ئێران به هیچ جۆرێک ئاماده نین گۆێ بدنه گفتوگۆ له
گه‌ڵ به‌رپرسانی کوردستان ، چونکه ئه‌وان خۆیان به خاوه‌نی هێزو
فرۆکه‌و تانک و تۆپ ده‌زانن و ، گۆێ ناده‌نه ئه‌مریکاو وڵاتانی
رۆژئاوا‌و، ئه‌ی چۆن چۆنی گۆێ بده‌نه کورد‌و، ئه‌وان نیازیان وایه به
چه‌کی ئه‌تۆمی به‌ربه‌ره‌کانی وڵاتان ببنه‌وه.
رژێمێ ئێرانی ئیسلامی فاشیست رۆژانه تۆپ بارانی دێهاته‌کانی کوردستان
ده‌که‌ن و حکومه‌تی "عێراقی فیدراڵ" بێده‌نگه و ، ئه‌وه‌ی سه‌یره
"ئه‌نجومه‌نی نۆێنه‌رانی عێراق" تازه خه‌ریکه شاندێک بنێریته
کوردستان بۆ زانیاری کۆکردنه‌وه‌و ، دیاره نۆێنه‌رانی ئه‌نجومه‌ن له
گۆێ گا بۆردا نوستوون و، سه‌باره‌ت به‌م بارودۆخه تاقوتهرا نۆێنه‌ره
کورده‌کانی ئه‌نجومه‌نی عێراق دێنه‌گۆو پهرۆتێستی خۆیان به‌رامبه‌ر
کرده‌وه‌کانی سوپاکه‌ی ئایه‌توللا عه‌لی خامنه‌یی و ئه‌حمه‌دی نژادی سه‌رکۆمار
ده‌خه‌نه روو ریسوای ده‌که‌ن.
ره‌فتارو کرده‌وه‌کانی کاربه‌ده‌ستانی رژێمی تۆقێنه‌ری ئێرانی ئیسلامی
هه‌وڵدانه بۆ له‌ناوبردنی ئه‌زمونی کوردستان و ده‌ستکه‌وته‌کانی گه‌لی
کوردی کۆڵنه‌ده‌رو، ئه‌و جۆره ره‌فتارانه کارێکی نهگهتیڤانهو خراپ
له سه‌ر تێکۆشانی گه‌له‌که‌مان داده‌نێت و، مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیش لێدان
ونه‌هێشتنی دیموکراتییه‌ته که تا ئێستاکه کڵۆڵه‌و پێی نه‌گرتووه.
تۆپ هاویشتن و ئاو برین و وشک کردنه‌وه‌ی روباره‌کانی کوردستان به‌رده‌وامه‌و،
حکومه‌ته‌که‌ی ئاغای نوری المالکی و، "ئه‌نجومه‌نی نۆێنه‌رانی عێراقی
فیدراڵ"، ئه‌نجومه‌نه‌که‌ی عه‌ره‌بپه‌رستی به‌عسی ئوسامه نوجه‌یفی
بێده‌نگن ئه‌مه له لایه‌ک و، له لایه‌کی تره‌وه وڵاتانی عه‌ره‌ب که
عێراق به وڵاتێکی عه‌ره‌بی داده‌نێن و، وڵاتانی ئیسلامی و، داموده‌زگاکانی
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌نگیان نییه و، نققه‌یان لێوه نایه‌ت.
ئاو برین و وشک کردنی روباری ئه‌ڵوه‌ن کرده‌وه‌یه‌کی نامرۆڤانه‌یه و،
ده‌بێته نه‌مانی مرۆڤ و نه‌مانی ژیان و ده‌بێته کوشتنی به کۆمه‌ڵ،
ئه‌و کرده‌ویه ته‌نها له مێشکی بۆگه‌نی ئایه‌توللا خامنه‌یی سه‌رچاوه
ده‌گرێ و، ئه‌و کارانه ته‌نها و ته‌نها له خامنه‌یی و ئاخونده‌کانی
ئێرانی ئیسلامی هه‌ڵده‌وه‌شێت.
خه‌ڵکی به شه‌ره‌فی خانه‌قین بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی کاره چه‌په‌ڵه‌کانی
کۆماری ئێرانی ئیسلامی چوونه ده‌روازه‌ی مه‌نزه‌رییه - خوسره‌وی و
رژانه سه‌ر جاده‌ی سه‌ره‌کی هاتوچۆی نێوده‌وڵه‌تی عێراق - ئێران به
مه‌بستی پرۆتیست ده‌ربرین و رێگانه‌دان به‌و که‌سانه‌ی که له ئێرانه‌وه
بۆ زیاره‌تی نه‌جه‌ف و که‌ربه‌لا دین و، هه‌روا رێگانه‌دان، واته رێگا
برین له سه‌دان ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵگری عێراقی و ئێرانی و، داخوازی خه‌ڵکه‌که
ئه‌وه‌یه تا ئاوی ئه‌ڵوه‌ن به‌رنه‌درێت، رێگای هاتووچۆ ناکرێته‌وه.
ئه‌و کاره‌ی خه‌ڵکی خانه‌قین ، کارێکی پۆزه‌تیڤانه و به سووده و،
باشتر وایه ئه‌و کاره له رێگاکانی تری هاتوچۆی نێوان عێراق - ئێران
بۆ پشتگیری خه‌ڵکی خانه‌قین ئه‌نجام بدرێت به تایبه‌ت له ده‌روازه‌ی
حاجی عمران و، ده‌روازه‌ی پینجوێن - مه‌ریوان و ده‌روازه‌کانی تر.
کرده‌وه‌کانی ئێرانی ئیسلامی کار ده‌که‌نه سه‌ر "سه‌ربه‌خۆیی عێراق"
و، به پێچه‌وانه‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام ده‌درێن بۆ له
ناوبردنی خه‌لکی سڤیل و نه‌هێشتنی ژیان، بۆیه ده‌بێت سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی
کوردستان و حکومه‌تی کوردستان و په‌رله‌مانی کوردستان پشت به "رژێمی
عێراقی فیدراڵ" نه‌به‌ستن و، بیر له چاره‌سه‌ری خێرا بکه‌نه‌وه‌و، ته‌نانه‌ت
بیر له‌وه بکرێته‌وه کورد ئاماده بێت بۆ به‌رگری له خاکی نیشتمانه‌که‌ی،
چونکه بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت دوژمنان وازمان لێناهێنن و، ئاگری شهر
خۆش ده‌که‌ن که بچین به‌گژیاندا، دیاره ئه‌مه کارێکی ئاسان نییه،
به‌ڵام چهپهڵێتی رژێمێکی خۆێنرێژ وه‌ک کۆماری ئیسلامی ئێران شهر به
سه‌رماندا ده‌سه‌پێنێت.
ئه‌مرۆ بێ یان به‌یانی دوژمنان رامان ده‌کێشن بۆ مه‌رام و خواستی چه‌په‌ڵیان
وبه‌پێی نه‌خشه گڵاوه‌کانیان بۆ له ناو بردنی کورد‌و کوردستان شهر
راده‌گه‌یێنن و، هه‌ر بۆ په‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌کانیان، ده‌بێت ئێمه‌ی
کورد هه‌ڵوێستمان یه‌کبخه‌ین و، خۆمان ئاماده بکه‌ین و،بتوانین دوژمن
بوه‌ستێنین و، ئه‌وه‌ش کارێکی ئاسا نییه‌و، ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره نه‌که‌ین
دوژمنان زیاتریان ده‌وێت.
سه‌رکه‌وتن بۆ گه‌لانی کۆڵنه‌ده‌رو تێکۆشه‌ر.
سه‌رشۆری بۆ تۆپ هاوێژو ئه‌وانه‌ی ئاو له خه‌ڵک ده‌برن و روبار وشک ده‌که‌ن
و ژیان له‌ناو ده‌به‌ن.
ماڵپه‌ڕی ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
|