٢\١\٢٠١٠
ئاینده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک
مه‌که‌ن به قوربانی چاڵه‌نه‌وتیه‌کانی که‌رکوک؟
تاهیر حاجیحه‌سه‌ن
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌وڵه‌تی تورکیا تا ئێستا ملی نه‌داوه به جێبه‌جێ
کردنی خواسته‌کانی میلله‌تی کورد له تورکیادا. هه‌رده‌م ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
تورکیه له سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانیه‌کانه‌وه تا ده‌گات به
ڕوخانیان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی یه‌کپارچه‌ی تورکی- به سه‌رکردایه‌تی
کمال مسته‌فا ی سه‌رۆکیان، بۆ چرکه‌یه‌کیش نه‌ک ئاماده‌کاری جێبه‌جێ
کردنی خواسته‌کانی خه‌ڵکی کوردیان به هه‌ند وه‌رنه‌گرتوه به‌ڵکو بۆ
هه‌رساته و به پێی بارودۆخ و هه‌لومه‌رجه‌کان تا ئێستا ئه‌و پرسه‌یان
ژێر پۆستاڵه‌کانیان ناوه. وه له ڕوی ئایدۆلۆژیشه‌وه به غه‌یری
تورکیزم بڕوایان به هیچ زمانێکی تر نیه له تورکیادا. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی
به نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌وه هه‌یه، ئه‌و هه‌واڵه‌یه (به‌رزانی کێشه‌ی
پ،ک،ک په‌یوه‌ست ده‌کات به کێشه‌ی که‌رکوکه‌وه) که له ڕۆژنامه‌ی (ئاوینه)
ڕێکه‌وتی 29/12/2009 بڵاو کراوه‌ته‌وه، ئه‌م هه‌واڵه وا ده‌رده‌خات
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێز(مه‌سعود بارزانی) دیاره ئه‌م هه‌واڵه‌ش
رۆژنامه‌ی ئاوێنه له رۆژنامه‌ی (میللیه‌تی) تورکیه‌وه وه‌ری گرتوه.
باس له‌و چاوپێکه‌تنه‌ی نێوان سه‌رۆکی هه‌رێم و وه‌زیری ناوخی تورکیا-
به‌شیر ئه‌ته‌ڵای- هه‌فته‌ی ڕابردوو له دانیشتنی نێوانیاندا، که
بێگومان ئه‌و دانیشتنه په‌یوه‌ست بووه به پرسی چاره‌سه‌ری پارتی
کرێکارانی کوردستانه‌وه.
ئه‌وه‌ی لای من وه‌ک هاوڵاتیه‌ک جێگه‌ی گومانه ئه‌و پرسیاره‌یه ئاخۆ
سه‌رۆکی هه‌رێم به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ پرسی میلله‌ت چۆن ده‌توانێت
مساومه له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک بکات؟ ئاخۆ تا ئێستاش میلله‌ت هه‌روه‌ک
ڕه‌عیه‌ت تێده‌گه‌ن و هیچ پێویستیه‌ک نابیننه‌وه بۆ هه‌رچ گرێبه‌ستێک
په‌یوه‌ست بێت به‌ئاینده‌ی کۆمه‌ڵگاوه پرسێک به ئه‌و میلله‌ته بکه‌ن؟
پوخته‌ی لێدوانه‌که‌ی نێوان ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته جیاوازه ئه‌وه‌یه،
سه‌رۆکی هه‌رێم داوا ده‌کات له تورکیا ده‌ست نه‌خاته نێو ئیشوکاری که‌رکوکه‌وه
و ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌یان بۆ دروست نه‌کات له جێبه‌جێ کردنی مادده‌ی
140دا، ئه‌میش، واته سه‌رۆکی هه‌رێم- به‌رانبه‌ر به‌و گرێبه‌سته
ئاماده‌یه بانگهێشتی سه‌رانی پارتی کرێکارانی کوردستان بکات بۆ نێو
شاره‌کانی کوردستان تا به ئاشتیانه واز له چه‌ک هه‌ڵگرتن بهێنن و
پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کانی مه‌خموریش جێبه‌جێ بکات.
ئه‌م لێدوانانه ئه‌گه‌ر ڕاستی تیا بێت، بۆخۆی سه‌ره‌تایه‌کی زۆر
ترسناک و بێ‌مانا بۆ میلله‌تتێک سه‌رده‌ردێنێت، چونکه ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی تورکیا هه‌رده‌م خه‌وی پێوه ده‌بینێت تێکشکاندنی ئاستی شوناسی
میلله‌تێکه به‌ناوی میلله‌تی کورد. ئاخۆ ئیستا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
سیاسیه ئه‌زمون داره ئاماده‌یه واز له چاڵه نه‌وتیه‌کانی که‌رکوک
بهێنێت به مه‌رجێک کێشه‌ی چه‌کدارانی (پ،ک،ک)ی بۆ چاره‌سه‌ر بکرێت؟
ئاخۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی میرات گر به ئایدۆلۆژیای فاشیزم و ڕاسیزم چ خه‌یاڵێک
وای لێده‌کات پاشگه‌ز بێته‌وه له‌و سیاسه‌ته‌ی تا ئێستا کاری پێده‌کات؟
ئه‌ی بۆ نابێت بڵێێن جه‌نابی سه‌رۆک ده‌سه‌ڵاتی سیاسی تورکیا نه‌ک
ئاماده‌یه ته‌نها به چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی -پ،ک،ک-ه واز له
خواسته‌کانی بهێنێت، به‌ڵکو له یه‌ک کاتدا وا ده‌کات و واشی ده‌وێت که
ئه‌و کێشه‌یه به ئێوه بسپێریت و ده‌خوازێت شه‌ڕێکی دیکه‌ی
براکوژیتان- پێ‌بکات، له هه‌مان کاتیش‌دا تا که‌رکوکی خێر له خۆنه‌دیوو(مه‌به‌ست
خه‌ڵکه چه‌وساوه‌که‌یه‌تی) قومێک نه‌وتی تیا بمێنێت ئاماده نیه واز
له‌و ئامانجه‌شی بهێنیت و ڕه‌نگه واش بکه‌وێته‌وه ئێوه موحتاجی ئه‌وان
بن له که‌رکوکدا چۆڕێک نه‌وتان بده‌نێ؟
خۆئه‌گه‌ر ئه‌و شێوازه چاره‌سه‌ریه‌ی ئێوه به‌ویستی خۆتان واته به
ڕێکه‌وتنی نیوان تورکیا و ده‌سه‌ڵاتی ئێوه ئه‌و کاره بگه‌یه‌نه دوا
ئه‌نجام، ئه‌و کات هۆکاری نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ پرس کردن به میلله‌تی
کوردی باکور و پارتی کرێکارانی کوردستان و پارتی ده‌ته‌په،به چ پێوه‌رێک
هه‌ڵده‌سه‌نگینن؟ ئاخۆ ئه‌و پارته سیاسیه‌ی ته‌مه‌نی خه‌باتی خۆی بۆ
پتر له 30 ساڵ ده‌بێت ئاماده‌یه به چاره‌سه‌ریه‌کی ئاوا بازرگانیانه؟
یان ئه‌وان ده‌توانن به بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ پرسی سه‌رۆکی پارته‌که‌یان
(عه‌بدوڵا ئۆجئه‌لان) ژێربه‌ژێر ده‌ست بده‌نه گرێبه‌ستێکی ئاوا؟ میلله‌تی
کورد هه‌میشه قوربانی ده‌ستی ئه‌م جۆره سیاسه‌تانه بووه، خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی
کوردستان بۆ ده‌بێت هه‌رده‌م باج ده‌ری سیاسه‌ت و گرێبه‌سته نهێنیه‌کانی
ئێوه بێت له‌گه‌ڵ چوارده‌ور و کۆمپنیاکانیاندا!
ده‌بێت تاکه‌ی سیاسه‌تی چه‌واشه‌کاری و سه‌رلێشێواندنی میلله‌تێک بۆ گه‌شتن
به ئامانجه‌کانی هه‌رده‌م ئێوه به سیاسه‌تی پشت په‌رده‌وه مامه‌ڵه‌ی
له‌گه‌ڵدا بکه‌ن؟
خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه بۆ 18 ساڵ ده‌چێت به ئاشکرا ئامانج و سیاسه‌تی
ئێوه ئه‌زمون ده‌کات، تا ئێستا ئه‌و خه‌ڵکه نه‌ک ناڕه‌زایه‌تیه‌کانیان
که‌م نه‌بووه‌ته‌وه بۆ هه‌لومه‌رجی ژیانیان به‌ڵکو ڕۆژ به ڕۆژ ناڕه‌زایه‌تیه‌کانیان
زیاتر ده‌بێت، بۆ هه‌ر جارێکیش ئه‌و خه‌ڵکه سته‌م دیده‌یه ناڕه‌زایه‌تیه‌کانیان
هینابێته سه‌رجاده، ئێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار ڕاسته‌وخۆ ئه‌و خه‌ڵکه‌تان
تاوانبار کردوه و به‌ده‌ستی تێکده‌ر بانگهێشتان بۆ کردوون. ئاخۆ ده‌بێت
تاوانی ئه‌و خه‌ڵکه چی بێت له کاتێکدا ته‌نها داواکاری چاره‌سه‌ر
کردنی هه‌ره مافێکی سه‌ره‌تایی خۆیانن ئه‌گه‌ر بێت و وه‌ک هاوڵاتی
ئێوه هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بکه‌ن؟ باشه ئه‌گه‌ر ئێوه نه‌توانن چاره‌سه‌ری
ژیان و گوزه‌رانی ئه‌و 4 ملیۆن ئینسانه بکه‌ن له ژێر ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی خۆتاندا و ئاینده‌یان بۆ دیاری بکه‌ن، چۆن ده‌توانن ئاینده‌ی
میلله‌تێکی زیاد له 20 ملیۆنی چاره‌سه‌ر بکه‌ن؟ ئاخۆ ئێوه‌ی سه‌رۆک و
ده‌سه‌ڵاتداری سیاسی- له‌گه‌ڵ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستاندا، بۆ چرکه‌یه‌کیش
ئه‌و ئاماده‌یه‌تان نیشان داوه جه‌خت له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سه‌ربازی
تورکیا بکه‌ن که سه‌رۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان و هه‌ڤاڵانی له
زیندان ئازاد بکات؟ ئه‌گه‌ر کارێکی ئاوا کراوه بۆ ڕاسته‌وخۆ بۆ خه‌ڵکی
ڕاناگه‌یه‌نن! تا ئه‌وکات خه‌ڵکی ئازادیخوازیش ده‌ست خۆشیتان لێبکه‌ن!
ڕه‌نگه وه‌ک هار جاری دیکه‌ی نێو سیستمی قازانج په‌رستی وڵاتانی دنیا
ئه‌و شێوه هه‌وڵانه به ده‌ستخستنه نێو کاروباری ناوخۆی وڵاتی دیکه
بزانن؟ به‌ڵام بۆ قازانجی خۆتان و ده‌سه‌ڵاته‌که‌تان ئاماده‌ن پرسێکی
دیکه بگرنه ئه‌ستۆ که هیچ ئاسۆیه‌کی ڕوونی نیه بۆ ئاینده‌ی میلله‌تێک
بۆ ڕزگار بوون و گه‌شتن به مافی ڕه‌وای ژیانی سه‌ربه‌ستی خۆیان؟
له ژێر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێوه‌دا ئه‌وه بۆ مێژویه‌ک ده‌چێت تا دێت
بارودۆخی قه‌یراناوی ژیانی خه‌ڵکی و مه‌ینه‌تیه‌کانی سه‌رشانیان زیاد
ده‌بێت، هه‌ر ساته‌و ئاستی بژێوی خێزانه‌کان ڕوو له خوار بوون ده‌کات،
کوشتنی ژنان به‌رده‌وامی خۆی هه‌یه، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی ده‌رتان
کردوه ته‌نها بۆ جێگایه‌ک بێت که مرۆڤی تێدا نه‌بێت! ڕاده‌ی فه‌سادی
ئیداری و سیسته‌متان تا دێت گه‌شه ده‌کات به‌ره و هه‌ڵکشانی زیندوو
بونه‌وه‌ی په‌روه‌رده‌ی خێڵ و بنه‌ماڵه‌یی؟ مانای ئازادی سیاسی و
ئازادی ڕاده‌ربرین ته‌نها بۆ مه‌به‌ستی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئێوه
مانادار ده‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه هه‌موو دژی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ن که
ئێوه وه‌ده‌ستان هێناوه؟ تا ده‌گات به سنوور دانان بۆ مافی
خۆپیشاندان بۆ وه‌ده‌ست خستنی داواکاریه‌کانیان؟ ئاخۆ لێره‌دا ده‌بێت
مافی هاوڵاتی بوون چ مانایه‌کی هه‌بێت له تیگه‌یشتنی ئێوه‌دا؟ ئایا ئه‌و
هاوڵاتیه ته‌نها ڕه‌عیه‌تێکه‌و به‌س؟ له بارودۆخێکی ئاوا پڕ له ناعه‌داله‌تیدا
ئێوه چۆن ده‌توانن له گه‌ڵ سیاسه‌تی تورک‌دا ده‌ر بچن، مه‌گه‌ر ته‌نها
به جێهێنه‌ری ئه‌و خواستانه بن ئه‌وان مه‌به‌ستیانه. ئه‌گه‌ر نا خۆ
ئه‌و گروپه‌ی به ناوی ئاشتیه‌وه گه‌ڕاوه تورکیا، خه‌ڵکی ئازادی
خوازی میلله‌تی کورد باوه‌شی بۆ کردنه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه سیاسه‌تی ڕه‌گه‌ز
په‌رستی تورکیایه ئاماده نیه ئه‌و کاره جێبه‌جێ بکات. ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته
سیاسیه‌که‌ی ئه‌ردۆغان و دادگاکه‌یه‌تی که پارتی ده‌ته‌په داده‌خات و
(ئه‌حمه‌د تورک و هاوڕێکانی ڕه‌وانه‌ی دادگا ده‌که‌ن، ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتی
فاشیزمی نه‌ته‌وه په‌رستی تورکیایه ئاماده نیه ڕۆژێک له ڕۆژان
خوێن ڕشتن کۆتایی پێبێت و خه‌ڵکی ئازادی خوازی هه‌ردولا بتوانن پێکه‌وه
بژین و ژیان و ئاینده‌ی خۆیان به‌ده‌ستی خۆیان دیاری بکه‌ن؟ خۆ ئه‌م به
ڕێزانه‌ش شتێکی خراپیان نه‌و تووه ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت ده‌یانه‌وێت
ئه‌و پرسه به گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕای گشتی پارتی کرێکارنی کوردستان و ئۆج
ئه‌لان بێته چاره‌سه‌ر کردن.
به‌بێ حیساب بۆ کردنی ئه‌و پارته، پێناچێت بتوانرێت دان به مافی ڕه‌وای
میلله‌تێکدا بنرێت، چونکه ئه‌و به‌رنامه سیاسیه‌ی پارتی ئاکه‌په هه‌یه‌تی
به جۆرێک ناخوازێت خۆی له‌و سیستمه قه‌یراناویه‌ی ناوخۆ ڕزگار بکات و
دان به بوونی میلله‌تێکدا بنێت به‌وه‌ی مافی ژیانی خۆیان چۆنیان ده‌وێت
خۆیان ئاوا بڕیاری له سه‌ر بده‌ن. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی تورکیا بۆ خۆی ده‌یه‌وێت
ئه‌و خه‌ونه مێژینه‌ی خۆی به‌دی بهێنێته‌وه و پێگه‌ی سیاسی خۆی چ له
ڕۆژهه‌ڵات و چ له نێو ڕۆژ ئاوادا حساب بۆ کراو بێت. بۆیه جێگه‌ی
ئومێد نیه ئه‌م گرێبه‌ستانه‌ی پێی هه‌ڵده‌ستن( ئه‌گه‌ر ڕاست بێت به
پێی ئه‌و هه‌واڵه) ببێته مایه‌ی خۆشی و گه‌شتن به چاره‌سه‌ریه‌کی
بنه‌ڕه‌تی بۆ ئاینده‌ی میلله‌تێکی وه‌ک کورد. باشتر وایه ئاینده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک
نه‌که‌ن به قوربانی چه‌ڵه‌نه‌وتیه‌کانی که‌رکوک و لێگه‌ڕێن با خه‌ڵکی
چه‌وساوه‌ی کوردی باکور بۆ خۆیان بتوانن ئاینده‌ی چاره‌نوسی سیاسی
خۆیان دیاری بکه‌ن؟
30/12/2009
هۆڵه‌ندا
|