٢٠\٩\٢٠١٣
ئاین له چنگی
ئیسلامی سیاسی‌دا پارێزراو ده‌بێ یاخود به‌کارده‌هێنرێ؟

شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵا
ئاین هه‌میشه له لایه‌ن ئیسلامی سیاسییه‌وه وه‌ک که‌ره‌سته‌یه‌ک
یاخود ماده‌یه‌کی خاو وایه کاره‌کته‌ره کۆنه‌په‌رست و گۆشکراو به
فیکری سیاسی بۆ مه‌رامی که‌سێتی له کارگه‌ی فیکری حیزبی خۆیاندا به
کاری ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک کالایه‌کی بازرگانی بیخه‌نه ناو بازاڕی
ئه‌جێندا بۆرژوازییه‌کانیان و دواتریش وه‌ک مشه‌خۆرئاسا له‌سه‌ر جه‌سته‌ی
ئاین لانه جێده‌که‌ن و گه‌رای تر ده‌ر ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک په‌تایه‌ک
به نێو جومگه سیاسی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئینسانییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا
بڵاو ببنه‌وه، ئه‌وکات ئاین به ته‌واوی ده‌که‌وێته خزمه‌ت کاره‌کته‌ره
کۆنه‌په‌رست و مشه‌خۆره ئیسلامییه‌کان.
ئاینی ئیسلام له مێژووی خۆیدا، هه‌میشه له لایه‌ن گروپ و ته‌یاری
سیاسی و که‌سییه‌وه، وه‌ک پیشه‌یه‌ک بووه راسته‌وخۆ سوودی بۆ چینێکی
دیاریکراوی کۆمه‌ڵگه موسڵمانه‌کان هه‌بووه و له ناو هه‌ندێ کۆمه‌ڵگه‌ی
تری موسڵمانیشدا له‌بری سوود، زیانی هه‌بووه له زۆر بواری جیاوازدا.
کورد هه‌میشه قوربانی هه‌ستی ئاینی بووه‌و بۆیه‌ش نه‌بۆته خاوه‌نی
کیانی سیاسی خۆی هاوشانی تورک و فارس و عه‌ره‌به‌کان، ئه‌وه‌ی تورک و
فارس و به تایبه‌ت عه‌ره‌به‌کان له‌و که‌ره‌سته خاوه‌دا که مه‌به‌ست
ئاینی ئیسلامه ده‌ستیان ده‌که‌وێت زۆر جیاوازه له‌وه‌ی کورد ده‌ستی
که‌وتووه، تورک و فارس و عه‌ره‌ب به هۆی ئاینه‌وه بوونه‌ته خاوه‌ن
کیان و هێز له ناوچه‌که‌دا، که‌چی کورد به هۆی نه‌شاره‌زایی و
پاشکۆێتی به‌شێکی یه‌کجار زۆر له‌وانه‌ی گۆشکراون به هه‌ستی ئاینییه‌وه
زیانمه‌ندی یه‌که‌م بووه‌و ته‌نیا نوێژی و به‌رۆژوو بوونی چنگ که‌وتووه!
کوردستان قه‌یرانی نه‌خۆشخانه و باخچه‌ی ساوایان و رێگه‌وبان و
قوتابخانه‌و زۆر شتی تری له‌و جۆره‌ی هه‌یه که‌وا راسته‌وخۆ ئه‌مانه
به‌شداری ده‌که‌ن له بونیادنانی شارستانێتی کوردستان، که‌چی زۆرترین
پاره‌و ئابووری کوردستانییه‌کان له مزگه‌وت و سه‌ردانی حه‌ج و عومه‌ره‌دا
سه‌رف ده‌کرێت و هه‌میشه‌ش وه‌ک میلله‌تێکی بێدیین له لایه‌ن برا
موسڵمانه‌کانیانه‌وه ده‌ستی تۆمه‌تی بۆ درێژ ده‌کرێت و به سوود وه‌رگرتن
له تێکسته ئاینییه‌کان و به هۆی ململانێی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ئه‌نفال
ده‌کرێت و دووچاری هه‌ڵه‌بجه ده‌بیت و پیاوه ئاینییه‌کانی که راسته‌وخۆ
پاشکۆی ئاینی عه‌ره‌بن فزه‌یان لێوه‌نایه‌ت و له ئاست ئه‌و چه‌وسانه‌وه‌و
تاوانکارییه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کڕیزی ئاینی پشێوی تێنه‌که‌وێت نایه‌نه
ده‌نگ، ئاخر شوره‌ییه له ئێستاکه‌دا ئیسلامییه‌کانی باشوری کوردستان،
پشتیان له هه‌ستی کوردبوونیان کردووه‌و هه‌وڵی بڵاوکردنه‌وه‌ی فیکری
کۆنه‌په‌رستانه‌ی ئاینی به گوێی نه‌وه‌ی نوێی نائاشنا به‌و مێژووه‌دا
ده‌ده‌ن و ته‌نانه‌ت زۆرترین پاره له میدیاکانیان سه‌رف ده‌که‌ن به‌مه‌به‌ستی
بڵاوکردنه‌وه‌ی فیکری کۆنه‌په‌رستی و فێنده‌مێنتالیستی ئیسلامیانه بۆ
ئه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌کی گۆشکراو و مێشک شۆردراو به ته‌پوتۆزی ئه‌سپی
هێرشبه‌ری موسڵمانه‌کان بخزێننه ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانییه‌وه تا
ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ئه‌زموونه سیاسییه‌دا بگرن که به‌هۆی خه‌بات و
قوربانیدانی رۆڵه‌کانی هاتۆته‌دی.
له کاتێکدا کوردانی رۆژئاوا هاوشێوه‌ی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه به‌ده‌ست
برا ئیسلامییه‌کانیانه‌وه ده‌کوژران، که‌چی ئیسلامییه‌کانی کوردستان
خه‌ریکی هاشوهوشی میدیایی بوون بۆ مورسی و حکومه‌ته کۆنه‌په‌رست و
شکستخواردووه‌که‌ی ئیخوانه‌کان، به‌م کاره‌یشیان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا
په‌له‌یه‌کی ڕه‌شیان له ته‌وێلی کورددا و له‌لایه‌کی تریشه‌وه په‌یامی
ئه‌وه‌ی گه‌یاند که کورده‌کان هێشتاکه هوشیاری سیاسی‌یان له ئاستێکی
نزمدایه، ئه‌گینا چۆن له ئاست کوشتاری میلله‌ته‌که‌ی خۆیاندا بێده‌نگن
و له‌ولاتریشه‌وه له پێناوی مورسیدا هێرش ده‌که‌نه سه‌ر عه‌لمانییه‌کانی
کوردستان، ئاخر ئه‌گه‌ر عه‌لمانییه‌کانی کوردستان تا بینه‌قاقایان غه‌رقی
گه‌نده‌لی پاره‌ش بووبێتن، هێشتاکه له باشیدا به ئیسلامی سیاسی‌دا به‌راورد
ناکرێن و ئه‌مه‌ش داکۆکی نییه له گه‌نده‌ڵی، به‌ڵکو هه‌ڵبژاردنی ڕه‌وتێکی
باشتره که ئومێدی سبه‌یه‌کی باشتریان لێ چاوه‌ڕی ده‌کرێت و به پێچه‌وانه‌وه
سبه‌یه‌کی کۆنه‌په‌رستانه له کۆمه‌ڵ و یه‌کگرتوو و بزوتنه‌وه‌ی
ئیسلامی وه‌ک سێ حیزبی خاوه‌ن ئایدۆلۆژی دواکه‌وتوو چاوه‌ڕی ده‌کرێت که
چه‌کوشی چه‌وسانه‌وه‌و دواکه‌وتوویی له جه‌سته‌ی تاکی جیاواز له
فیکری ئه‌واندا بده‌ن.
شوره‌ییه رۆژانه لاشه‌ی ئیسنانی موسڵمان له‌سه‌ر شه‌قام و ناو مزگه‌وت
و ماڵه‌کاندا که‌وتوون و که‌چی ئیسلامییه‌کانی کوردستان بانگه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی
ئیسلامی به گوێی تاکی ساده‌ی کورددا ده‌ده‌ن، ئاخر بۆ منێکی عه‌لمانی
کاره‌ساته له‌سه‌ر فیکری جیاواز ئینسان بکوژرێت جا ئه‌و فیکره هه‌ر
فیکرێک بێت، به‌لای عه‌لمانییه‌کی راسته‌قینه چ عه‌ره‌بێکی موسڵمان و
چ تورکێکی موسڵمان و چ کوردێکی ئێزیدی و موسڵمان و چ تاکێکی ئه‌وروپی
مه‌سیحی بکوژرێت هه‌مان فۆڕمی هه‌یه ئه‌ویش کوشتنی ئینسانه، به‌ڵام
ئیسلامییه‌کان شانازی به‌وه‌وه ده‌که‌ن حیزبوڵڵا تاکێکی ئیسرائیلی یان
ئه‌مریکی بکوژێت گوایه داکۆکی له ئاین ده‌کات و وه‌ک جیهاد سه‌یری ده‌کات
و پیرۆزی ده‌کات، ئاخر ئه‌گه‌ر جیهاد بووه هۆی کوشتنی ئینسان پیرۆزییه‌که‌ی
له کوێدایه!
ئیسلامییه‌کانی کوردستان وه‌ک هه‌ڵگری هه‌مان شێوه له فۆڕمی
ئیسلامییه‌کانی وڵاتانی عه‌ره‌بی به تایبه‌ت ئیخوان موسلمینی دایک، هه‌موو
هه‌وڵێکیان گه‌یشتنه به ده‌سه‌ڵات بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه بگه‌ڕیننه‌وه
هه‌مان دۆخی سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی ئیسلامی، ئاخر خه‌لافه‌ت له دوای
خۆیدا له کولتووری کوشتن و دروستکردنی مه‌زهه‌ب و ململانێی خوێناوی
نێوان موسڵمانه‌کان چیتری به‌جێهێشت، به‌مه‌ش ده‌کرێت بگوترێت ئه‌و
کوشتاره‌ی ئێستاکه له وڵاتانی ئیسلامی‌دا ده‌گوزه‌رێت درێژکراوه‌ی
کولتووری توندڕۆیانه‌ی خه‌لافه‌ته، کێ هه‌یه نه‌زانێت که عوسمان
کوڕی عه‌ففان و خه‌لیفه عه‌لی و حه‌سه‌ن و حوسێن، تیرۆرکراوی ویستی گه‌یشتن
به ده‌سه‌ڵاتن که کاره‌کته‌ری سه‌ره‌کی کرده تیرۆرییه‌کان به‌شێک له
موسڵمانه‌کانن که پێیانوایه ته‌نیا کوشتن و توندوتیژی ده‌یانگه‌یه‌نێت
به مه‌رامی سیاسی خۆیان، ئاخر وتاری مه‌لایه‌کی کوردستان که هانی خه‌ڵکی
ده‌دات دژی ئازادی و دیموکراسیخوازان بێنه‌ده‌نگ چی که‌متره له کوشتن،
ئه‌گه‌ر تێزابکردن به جه‌سته‌ی ژنان لای ئیسلامییه‌کان ره‌وایه‌تی هه‌یه
ئه‌وه هه‌وڵیکی ئاشکرای ئیسلامییه‌کانه بۆ تیرۆرکردنی ئه‌وانه‌ی وه‌ک
خۆیان بیر ناکه‌نه‌وه.
له‌ئێستاکه‌دا که واده‌ی پروپاگه‌نده‌کانه و رۆژ دوای رۆژ له هه‌ڵبژاردن
نزیک ده‌بینه‌وه، ئیسلامییه‌کان به هه‌زاران پۆسته‌ری کاندیده‌کانیان
به دروشمی ئیسلامی رازاندۆته‌وه‌و به نێو کۆمه‌ڵگه‌دا په‌خش کردووه،
ئه‌مه‌ش واتای راسته‌وخۆی به‌کارهێنانی ئاین ده‌گه‌یه‌نێت بۆ پروپاگه‌نده‌ی
هه‌ڵبژاردن، ئاخر له‌سه‌ر به‌شێکی زۆر له پۆسته‌ر و ئاڵاکانیان ئایه‌تی
قورئانی ده‌بینرێت و پاشانیش له‌سه‌ر شۆسته‌و گه‌ڕه‌که‌کاندا هه‌ڵده‌واسرێن
و دواتریش به‌هۆی کۆن بوون و با و هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و مونافه‌سه‌ی
حیزبییه‌وه ئه‌و پۆسته‌رانه ده‌دڕێن و ده‌که‌ونه ژێر پێی ئینسانه‌کانه‌وه،
ره‌نگیشه به‌شێک له کرده‌ی دڕاندنه‌کان خۆیان پێی هه‌ڵسن بۆ ئه‌وه‌ی
ره‌وایه‌تی بده‌ن به‌و ره‌خنانه‌ی به‌رده‌وام ئاماده‌یان کردووه دژ به
عه‌لمانییه‌کان و ده‌سه‌ڵات به مه‌به‌ستی زیادکردنی کێرفی جه‌ماوه‌ریان
له به ئامرازکردنی ئایندا، ئاخر به‌پێی ئه‌و هاشوهوشه‌ی ئه‌وان بێت
گوایه داکۆکی له ئاینی ئیسلام ده‌که‌ن ئه‌مه‌ش کوفره، چونکه تۆی
ئیسلامی سیاسی هۆکاری له‌وه‌ی ئه‌و ئایه‌تانه بدڕێن و بکه‌ونه ژێر
پێی خه‌ڵکه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕه‌وایه بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات، که‌واته
پێویسته بگوترێت ئه‌و فه‌وزایه‌ی له‌سه‌ر گۆڤاری چرپه دروستیان کرد
بۆچی ناڕه‌وا نه‌بێت! واته بۆ خۆیان ئاساییه ئه‌گه‌ر ئایه‌ته‌کان له
پێناوی کورسی و به‌رژه‌وه‌ندی حیزبیان‌دا بدڕێنرێن، که‌چی بۆ خه‌ڵکی
ناره‌وایه ره‌خنه یاخود سه‌رنجی له‌سه‌ر ئاین هه‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌یش
روویدا ئه‌وا بکه‌ری ره‌خنه‌گر ده‌خرێته بازنه‌ی سوکایه‌تیکه‌ر به
ئاینه‌وه‌و به‌مه‌ش کۆمه‌ڵگه‌ی له دژ هانده‌ده‌ن و بۆی هه‌یه له‌و
چرکه‌ساته‌دا به‌هۆی هاندانی ئه‌وانه‌وه تیرۆر بکرێت.
بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه له مه‌ترسی ئیسلامییه‌کان پارێزراوبێت، پێویسته
ده‌نگده‌ری کورد زۆر هوشیارانه ده‌نگ بدات و به هیچ شێوه‌یه‌ک رێگه
نه‌ده‌ن ده‌نگیان ببێته هۆی خوڵقاندنی ژینگه‌یه‌کی کونه‌په‌رستانه که
ئیسلامییه‌کان دروستکه‌ری بن. واته ئه‌گه‌ر ده‌نگده‌ری کورد ده‌نگی به
ئیسلامییه‌کاندا به‌مه‌ش ده‌بێته هاوبه‌ش له خوڵقاندنی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی
به هۆی هاتنه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامییه‌کانه‌وه دووچاری کۆمه‌ڵگه ده‌بێته‌وه،
ره‌نگه ئه‌و بۆچوونه به ئه‌نتی دیموکراسی له قه‌ڵه‌م بدرێت، به‌ڵام
من چی له دیموکراسی هه‌ڵبژاردن بکه‌م که کۆمه‌ڵگه به‌هۆیه‌وه که‌وته
نێو گۆماوی کۆنه‌په‌رستییه‌وه، چونکه ئیسلامییه‌کان هه‌میشه ده‌یانه‌وێت
له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵگه‌دا وا له خه‌ڵکی ساده بگه‌یه‌نن که ئه‌وان
واته ئیسلامی سیاسی پارێزه‌ری ئاینن و ته‌نیا ئه‌وانن داکۆکی له
ئاین ده‌که‌ن، که‌چی پێچه‌وانه‌که‌ی راسته‌و ئاین له چنگی ئه‌واندا
دووچاری ره‌خنه‌ی زیاتر ده‌بێته‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی بن لادن له ئه‌فغانستان
و نه‌ژاد له ئێران کردیان، ئاین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێویستی به پاسه‌وان
نییه، هاوکات له لایه‌ن ئه‌وانه‌ی به‌زۆر خۆیان کردووه به پاسه‌وانی
بۆ مه‌رامی تایبه‌تی به‌کارده‌هێنرێت و ته‌نیا مه‌به‌ست دروستکه‌ری مشه‌خۆی
ئیسلامی سیاسییه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ئاین.
ئیسلامی سیاسی گروپگه‌لی ته‌قلیدی و لاساییکه‌ره‌وه‌ن گه‌شه‌سه‌ندنی
خۆیان له‌وه‌دا ده‌بیننه‌وه کۆمه‌ڵگه هوشیاری مه‌ده‌نی له ئاستێکی
لاوازدا بێت، چونکه ئه‌گه‌ر هوشیاری تاکه‌کان له ئاستێکی به‌رزدابوو
ئه‌وکات ده‌که‌ونه ژێر پرسیاری جیدییه‌وه و چانسی گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات
له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، بۆیه‌ش کار له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه بۆ سه‌رده‌می
سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتنی ئاین ده‌که‌نه‌وه که ئه‌وکات فیکری ئینسانه‌کان
له‌سه‌ر بنه‌مای خیڵه‌کی و کۆنه‌په‌رستانه‌دابوون و له‌بری دیالۆگ په‌نایان
بۆ هه‌ڕه‌شه‌و کوشتاری قێزه‌وه‌ن بردووه. ده‌رکه‌وته‌کانی ئیسلامی
سیاسیش له شێوه‌ی فۆڕمه توندڕۆکه‌دا جیهانی دووچاری مه‌ترسی کردۆته‌وه
به‌وپێی دژه ئازادی و مه‌ده‌نی و ژیانی ئاسایین و هه‌میشه وه‌ک بۆمب
وان هاکه له پڕێکدا به جه‌سته‌ی شارستانێی دونیادا ته‌قینه‌وه، وه‌ک
چۆن بن لادن بووه هه‌ڕه‌شه به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی و به‌تایبه‌ت
ئه‌مریکییه‌کان و ئیسرائیلییه‌کان، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌کی ترسناکه له
هاندانی شه‌قامی موسڵمانان دژ به مه‌سیحی و جوله‌که‌کان، ئیسلامییه‌کانی
کوردستانیش له‌بری ئه‌وه‌ی بڵێن ئیسرائیل ده‌ڵێن جوله‌که، ئه‌مه‌ش
نیشانه‌ی هاندانی تاکی کورده دژ به جوله‌که‌و ئه‌مریکییه‌کان تاکو ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی کوردستان متمانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌ت ئه‌مریکییه‌کان له‌ده‌ست
بدات و به‌مه‌ش کوردستان بکه‌وێته‌وه ژێر چنگی داگیرکه‌ره موسڵمانه‌کان.
ماڵپه‌ڕی
شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵا
|